یەکێکە لە گوندە گەورەکانی ناوچەی ئالانی ڕۆژهەڵات(ئالانی #سەردەشت#)شارەدێی بێژوێ بەخشیە واتە ناوەندی ئالانە لە سنووری شاری سەردەشت، پاڵی داوە بە چیای سیتی و بندروێوە.
ناوی بێژوێ لە بیشوەوە وەرگیراوە، مێژووی ئەم گوندە دەگەڕیتەوە بۆ پێش هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە، ژمارەی دانیشتووانی لە ئێستادا زیاتر لە (150) ماڵە، لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابووردوودا زیاتر لە (300) ماڵی تێدا بووە.
دانیشتوانەکەی پێکهاتووە لە هۆزەکانی(باپیرئاغایی، میراودەلی، نەقشبەندی، سالاری، مەلاکان، مسکێن). شێخەمینی بێژوێ یەکێک لە پیاوە ناودارەکانی ئەم گوندە بووە.
ئەم گوندە خاوەن چەند سەرچاوە ئاوە گەورەترینیان سەرچاوەی(سێرکوز)ە، زەوی کشتوکاڵی و باخی میوەی هەیە.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,577 car hatiye dîtin