شارێکی کۆنی مێژووی باکووری کووردستانە، دانیشتووانی نزیکەی 200 هەزار کەس دەبێت شارێکی خۆشە و دیمەنێکی جوانی هەیە و کەوتووەتە نێوان دوو چیاوە بەسەر گردێکەوە، (1572م) لە ڕووی ئاستی دەریاوە بەرزە، (15کم) لە خوار دەریاچەی #وان#ەوەیە ئاووهەوایەکی خۆشی هەیە، دانیشتووان ئەم شارە هەمووی کوردن و موسوڵمانن، ئەم شارە مێژوویەکی کۆنی هەیە نزیکەی (18 سەدە) بنکەی میرنشینی کورد بووە و 18 میر حوکمی تێدا کردووە، هەروەها چەندین کەسی بەناوبانگی تێداهەڵکەوتووە بەناوبانگترینیان (#شەرەفخانی بەدلیسی#)یە، کە لە ساڵی (1596ز) پەرتووکی (#شەرەفنامە#)ی لە مێژووی میرنشین و حکومەتەکانی کورد داناوە، جێی بەسە ئەم پەرتووکە بە زمانی بە فارسی نووسراوەتەوە.
ئەم شارە لە حەوت شارۆچکە پێکدێت، کە بریتین لە: (عادلجەواز، ئەخلات، بدلیس، گورئویماک (نوورشین)، هیزان، موتکی، تاتوان). [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 56,677 جار هاتیە دیتن