بە قەدەر بەڕەی خۆت پێ ڕاکێشە.
بە قەر بەڕەکەت لاق درێشبکە.
بەڕە: جۆرێک ڕاخەری فۆلکلۆریی کوردییە، هەر کەسێک لەسەر بەڕە قاچی زیاتر درێژبکات، قاچی دەکەوێتە سەر زەوی. هەموو کەسێک لە ژیانیدا بەپێی ئەو شارەزایی یان پسپۆڕییەی لە بوارێکدا هەیەتی، هێز و توانای دەخاتەکار و بڕێک داهات بۆ بژیوی پەیدادەکات، هەندێک کەس ڕۆژانە زیاد لەو داهاتە خەرجدەکات کە ڕۆژانە دەستی دەکەوێت. واتە: بەقەر دەسکەوت و داهاتی خۆی پارە خەرجکە. [1]
ئەم پەندە، پێویستی بە لێکدانەوە هەیە! تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,271 times