ئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال بە کۆمەڵکوژیی کوردانی باشووری کوردستان دەڵێن کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەددام حوسێن لەژێر ناوی کەمپەینی ئەنفال، ئەنجام درا. لە کۆمەڵکوژییەکە 50٬000 بۆ 182٬000 کەس کوژران. عەلی حەسەن ئەلمەجید سەرکردەی ئەم کەمپەینە بوو، کە لە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراق ئەنجام درا.
وڵاتانی سوێد، نەرویژ، و بریتانیا بەشێوەیەکی بەفەرمی کۆمەڵکوژیی ئەنفالیان بە جینۆساید داناوە. لە 5ی کانوونی یەکەمی 2012 پەرلەمانی سوێد بڕیاری لەسەر ناساندنی ئەم جینۆسایدە دا، لە 28ی شوباتی 2013 خانەی گشتی بەڕیتانیا (British House of Commons) بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند.[1]
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 36,457 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!