ئاین
ئایین یان دین کۆکراوەیەکی سیستمی کەلتوری و سیستمی بیر و باوەڕ و تێڕوانینی جیهانییە کە پەیوەندییەک دادەمەزرێنێت لە نێوان مرۆڤ و رۆحانییەتدا یاخود لەگەڵ چەند ڕێڕەوێکی ئەخلاقیدا. زۆر لە ئایینەکان چیرۆک و هێماو و نەریت و مێژووی پیرۆزیان هەیە کە تیایدا دەیانەوێت مانا بۆ ژیان ببەخشن یا سەرچاوەی ژیان و گەردوون روون بکەنەوە. لەمانەوە ئەخلاق و ئەدەب و یاسایی ئایینی دادەڕێژن یاخود شێوە ژیانێک بەپێی تێگەیشتنی سروشتی مرۆڤ.
ئایین وەک پێویسیتیەک بۆ ڕێکخستنی کار و کردەوەکانی (مرۆڤ) بە درێژایی مێژوو و وەک یەکێ لە سەرچاوەکانی یاسا دادەنرێ لە زۆربەی ووڵاتانی دنیادا. و هەر لە ڕێگەی ئایینەوە باس لە ژیانێکی ئەبەدی کراوە و باسی دوبارە زیندوو بوونەوە و بەهەشت و جەهەنەم کراوە....
[1][2] ⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی رێزمانییان و خستنە رستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
🗄 سەرچاوەکان
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
ویکیپیدیا