图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,368
图片 106,565
书籍 19,264
相关文件 97,043
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕێواس ئەحمەد جاف
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێواس ئەحمەد جاف

ڕێواس ئەحمەد جاف
ڕێواس ئەحمەد (ڕێواس جاف)

ناو: ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی
ساڵی 1957 لە شاری قەلعەسالح سەر بە پارێزگای عەمارە لەدایکبووە. ئەو کاتە باوکی نەفی کراوە بۆ ئەو ناوچەیە.
لە خێزانێکی نیشتمانپەروەری چەپ پەروەردە بووە. باوکی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی عیراق بووە. بۆیە ژیانیان پڕبووە لە دەربەدەری و دەردەسەری. لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا ژیاون.
قوتابخانەی سەرەتایی و ئامادەیی لە کوردستان تەواو کرد.
هەر لە تەمەنێکی چواردە ساڵیدا تێکەڵی ژیانی سیاسی بووە و لە ڕێکخراوەی ژنان و لاوانی سەر بە حیزبی شیوعی کاریکردووە.
لە ساڵانی هەفتاکاندا دەستی بە نووسینی هۆنراوە و وتار کردووە. لە ڕۆژنامەکانی بیری نوێ و هاوکارییدا بڵاودەکرانەوە. لە زۆربەی کۆڕ و سمینارەکانی ئەو کاتەدا بەشداری دەکرد.
لە چەند شانۆگەرییەکی ئەو ساڵانەدا بەشداریکردووە.
ساڵی 1977 لە زانکۆی کشتوکاڵی موسل وەرگیراوە. بەڵام لە ساڵی 1978 وازی لە خوێندن هێنا لەبەرئەوەی بڕیاری گرتنی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەرچووبوو. ماوەیەک بە نهێنی لە شاری سلێمانی دەژیاو کاری سیاسی دەکرد. لە کۆتایی ساڵی 1979 دا گەیشتە سۆڤییەت و لە بەشی ئادابی زانکۆی مۆسکۆ دەستی بە خوێندن کرد. لە ساڵی 1985 دا کە خوێندنی تەواو کرد، چووە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی شیوعی لە بەشی ڕاگەیاندن کاریدەکرد. پاش بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و تەسکبوونەوەی زۆنی ئازاد، کوردستانی بەجێهێشت لە ناوەڕاستی 1989دا لە سوێد نیشتەجێ بوو.
پلەی خوێندن: ماستەرنامە لەسەر ئەدەبی ڕووسی لە مۆسکۆ، ماستەرنامە لەسەر ئەدەبی فۆلکلۆری کوردیی منداڵان، ستۆکهۆڵم.
بواری داهێنان: ڕۆمان، بەرهەمی منداڵان وەرگێڕان
کورتەیەک سەبارەت بە کارەکانی پێشووی
• چیرۆکەکانی تۆلستۆی بۆ منداڵان- وەرگێڕان لە ڕووسییەوە.
• فلیپۆک، تۆلستۆی- وەرگێڕان لە ڕووسییەوە.
• ژن، ڕۆمان.
• پرتەوی لێکترازان، ڕۆمان.
• گوڵچیایی ڕۆحەکان، ڕۆمان.
• بەرەو کۆمەڵگایەکی بێ توندوتیژی. لێکۆڵینەوەو فاکتە.
• سی کتێب بۆ منداڵان بۆ تەمەنی 1-5، 6-9، 8-12
بۆ منداڵانی تەمەن 1 5 سال
1. وشەکانم
2. ئەندامانی لەشم
3. وەڵامەکا
4. ڕامان چی دەکات؟
5. ڕامان دەکەوێت
6. سیما نایەوێت لە سەر قەعدە دانیشێ
7. سیما چی لەبەردایە.
8. سیما نەخۆشە
9. سیماو ڕامان ژیکەلەن
10. ڕامان خەوی لێ ناکەوێت

بۆ منداڵانی تەمەن 5 8 ساڵ
11. مەیموونەکە برسییەتی
12. ڕامان ددانی دێشێ
13. مەیموون و پشیلەکە شەڕ دەکەن
14. سیما حەزی لە ماتۆڕە
15. سیما و ڕامان لەم هەفتەیەدا چی دەکەن
16. سیما و ڕامان سەردانی دایەگەورە و بابەگەوردە دەکەن
17. سیما خەریک بوو دەستی بسووتێت
18. سیما و ڕامان زەرنەقووتەیەکە بەخێودەکەن
19. خێزانی ئاژەڵ
20. سیما و ڕامان جل دەگۆڕن
بۆ منداڵانی 8 12 ساڵ

21. ئاو
22. ئاووهەوا
23. من حەزم لە خواردنی سەوزەیە
24. سیما و ڕامان گەورەدەبن
25. جیهانی ڕووک
26. جیهانی باڵندە
27. باخچەی ئاژەڵان
28. سیماو ڕامان حەزیان لە سەوزەیە
29. لەش جۆن کاردەکات
30. هەستەکان
زنجیرەی چیا 2
دلۆ و دیدۆ دە کتێبە
زنجیرەی چیا 3
باوکم چوو بۆ ئاسمان
شاد مۆبیلێکی دەوێت
مارتین و دووربینەکەی بابەگەورە
مارتین فێری خوێندنەوە دەبێت
من برایەکم دەوێت

ڕۆمانی ژن
پرتەوی لێکترازان
گوڵچیای ڕۆحەکان
لە ئامێزم بگرە
ئاوێنەی ژنێک

سەبارەت بە چۆنیەتی دەستکردن بە نووسینی بەرهەم بۆ منداڵان ڕێواس خان دەڵێت:
لە سەرەتای نەوەتەکاندا کە دەچوومە کتێبخانەکان ژمارەیەکی زۆری کتێبی منداڵانم دەبینی. ئەمە سەرنجی ڕاکێشام و هەوڵمدەدا چیرۆکی منداڵان بخوێنمەوە.
لەساڵی 1990 کە بوومە دایک یەکەم منداڵم بوو، هەر لە مانگەکانی یەکەمەوە هەوڵمدەدا کتێبی بۆ بخوێنمەوە. لێرە بەرهەمی هەمەجۆرە هەیە بۆ منداڵانی پێش یەک ساڵ لە شێوەی نەرم و ڕەنگاوڕەنگ دروستکراون.
ئیتر لەوکاتەوە کەوتمە بیرکردنەوە لە منداڵانی کورد و منداڵێتی خۆم و بێ بەشیمان لەو ئەدەبە مرۆییانە.
لە کۆتایی نەوەتەکاندا بیرم لە خوێندن کرد لە زانکۆ. هەرچەندە ماستەریسشم لە ئەدەبی ڕووسیدا هەبوو. بەڵام هەردەم حەزم دەکرد لە ڕووی ئەکادیمییەوە شتێک لەسەر ئەدەبی منداڵان بخوێنم.
لە 1999 دەستم بەخوێندن کرد لە زانکۆی ستۆکهۆڵم لە بەشی زانستی ئەدەبیات و بەشی ئەدەبی منداڵانم هەڵبژارد. لەوێوە دەستم کرد بە خویندنەوەی گەلێ سەرچاوە سەبارەت بە چیرۆکی فۆلکلۆری منداڵان و فابێل و چیرۆکی هونەری و هەروا چەندان بەرهەمم لەسەر مێژووی ئەدەبی مندالان و هونەری نووسینی چیرۆک خوێندەوە. لە 2001 ماستەرنامەم لەسەر چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی بۆ منداڵان نووسی.
پاش ئەوە لەو باوەڕەدابووم ئەدەبی منداڵان دەبێت تەکانێ بەرەو پێشەوە بدات و منداڵان نزیک بکاتەوە لە جیهانی منداڵێتی خۆیان. لە ئەدەبی منداڵانی جیهانیدا دەمێک بوو ئەرکی مامۆستایەتی و پەنجە ڕاوەشان بەسەرچووبوو.
نووسین بۆ منداڵان کارێکی ئاسان نییە، دەتوانم بڵێم گرانترە لە ئەدەبی گەورە ساڵان. لەبەرئەوەی زمان و زهنیەت و تێگەیشتنی منداڵ بەدەوام لە گۆڕیندایە. بۆیە گرنگی دان بە تەمەن زۆر گرنگە لە نووسیندا.
هەربۆیە لەسەرەتادا بیرم لەوە کردەوە ئەو چیرۆکانەی کە دەینووسم بەپێی تەمەنی منداڵ بێت و گرووپەکان بەپێی تەمەن لە ڕوانگەی تیرۆی گەشەی منداڵ دیاری بکەم. بێگومان بۆ ئەم مەبەستە کەڵکم لە ئەدەبی منداڵانی سوێدی و جیهانی وەرگرت.
بۆیەکەمین سییەم کتێبم بە پێی تەمەن جیاکردەوە. بۆ سێ تەمەنی جیاواز نووسییومە.
زنجیرەی چیای ژمارە دوو، دیدۆ و دلۆ بۆ تەمەنی 1 5
زنجیرەی چیای سێ بۆ تەمەنی 59 ساڵە
لە دوو بەش پێکهاتووە 15 چاپکراوە
5 کتێبی تر لە هەوڵداندام بۆ چاپکردنیان
بەم شێوەیە دەبنە 50 کتێب بۆ منداڵان و تەمەنە جیاوازەکان
هەوڵمداوە ئەو بابەتانە هەلببژێرم لە جیهان و ژینگەی منداڵەوە نزیک بێت و منداڵان خۆیانی تێدا بدۆزنەوە، حەز بکەن کەسێک بۆیان بخوێنێتەوە.
زمان، بەپێی تەمەن هەوڵمداوە بیر لە گەشە و ژمارەی ئەو وشانە بکەمەوە کە منداڵ لەو تەمەنەدا دەیزانێت. ڕستەکان سادەن و لە هەمان کاتدا هەوڵمداوە منداڵ فێری وشەی نوێ بێت. تا تەمەنەکە گەورەتر دەبێت ڕستەکان لە ڕووی پێکهاتەوە ئالۆزتردەبن. لە زنجیرەی یەکەمدا کۆمەڵی کتێبی فاکتەم نووسیوە کە سەرچاوەیەکی باشی زانستین بۆ منداڵان.[1][2]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览18,213
HashTag
相关文件: 2
挂钩项目: 10
小组: 传记
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
人键: 作家
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 15-01-2011
此产品最近更新( نالیا ئیبراهیم ):19-08-2019
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览18,213
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.223 KB 19-08-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
照片文件 1.0.131 KB 15-01-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,368
图片 106,565
书籍 19,264
相关文件 97,043
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!