لە ساڵی 1983 لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، ئێستاش مامۆستای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە لە بەشی شێوەکاری، بەشداریکردنی لە پەنجا و یەک پێشەنگای هونەری لە ناوە و دەرەوەی وڵات، خاوەنی چوار خەڵاتی ڕێزلێنانە لە بواری شێوەکاری و فۆتۆگرافیدا و خەڵاتی یەکەم فۆتۆگرافەر لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم لە ساڵی 2005 وەرگرتووە، خاوەنی دوو پیشانگەی تایبەتی فۆتۆگرافییە لە شاری سلێمانی و بەیروت، دەرکردنی چەند کتێبێکی هونەری دەربارەی هەڵەبجەی شەهید لەوانە کتێبی شێوەکاری (پەرەسەندنی هونەری شێوەکاری لە هەڵەبجە 1935 – 1995) و کتێبی فۆتۆیی (شوێنەکان دوای کارەسات).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,202 جار هاتیە دیتن