ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی ڕەشە
یەک لە ئەرشیڤوانە بەناوبانگەکانی شاری
سلێمانیسلێمانی بوو. خاوەنی چەندین پەڕتووکە لەسەر مێژووی سلێمانی، ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی ڕەشە ناسراو بە ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە لە
25-01-193625-01-1936 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی
مەڵکەندیمەڵکەندی لە
پیرمەسوورپیرمەسوور لەدایک بووە، لە ساڵی 1944 چۆتە بەر خوێندن، دواتر لەبەر بارودۆخی سیاسی تا ساڵی 1954 تا قۆناغی سێی ناوەندی خوێندوە دواتر لەپەیمانگەی حساباتی بەغدا خوێندنی تەواو کردووە.
هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە تێکەڵ بەسیاسەت بوە و زۆربەی ژیانی بۆ تەرخان کردووە ساڵی 1956 ئەرکی بەڕێوەبردنی سینەما ڕەشیدی گرتۆتە ئەستۆ کەموڵکی خۆیان بووە، لەبەهاری 1959 بەپیلانێک تۆمەتی سیاسی دراوەتە پاڵ و 45 ڕۆژ بەندکراوە و لە 8ی شوباتی 1963 دووبارە 4 مانگ زیندانی کراوە.
ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە، خولیای کۆکردنەوە و پاراستنی کلتور و مێژووی شاری سلێمانی بووە ئێستا خاوەنی گەنجینەیەی گرنگ و مێژووی ئەم شارەیە، ساڵی 1976 توانی هەرچی نازناو (لەقەب) هەیە لەکۆنەوە تا سەرەتای شەستەکان ژن و پیاو بەجیا بنووسێتەوە و کۆبکاتەوە و بیپارێزێت.
ساڵی 1980 دەستی کرد بەکۆکردنەوەی زانیاری مێژوویی لەسەر سلێمانی، ساڵی 1984 بەرگی یەک و دووی لێ چاپ دا.
ساڵی 2000 پەڕتووکی
شەوچەرەی شارشەوچەرەی شاری چاپ کرد.
پەڕتووکی ئەلبومی شاری سلێمانی ئامادەکرد کە زیاتر لە 2000 وێنەی دەگمەن و بڵاونەکراوەی لەسەر سلێمانی کۆکردەوە.
[1]
ڕۆژی
24-01-201924-01-2019 بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.