ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
یەک لە ئەرشیڤوانە بەناوبانگەکانی شاری
سلێمانیسلێمانی بوو. خاوەنی چەندین کتێبە لەسەر مێژووی سلێمانی، ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە ناسراو بە ئەکرەمی ساڵحی رەشە لە
25-01-193625-01-1936 لەشاری سلێمانی لە گەڕەکی
مەڵکەندیمەڵکەندی لە پیرمەسور لەدایک بووە، لەساڵی 1944 چۆتە بەر خوێندن، دواتر لەبەر بارودۆخی سیاسی تا ساڵی 1954 تا قۆناغی سێی ناوەندی خوێندوە دواتر لەپەیمانگەی حساباتی بەغداد خوێندنی تەواو کردووە.
هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە تێکەڵ بەسیاسەت بوە و زۆربەی ژیانی بۆ تەرخان کردووە ساڵی 1956 ئەرکی بەرێوەبردنی سینەما رەشیدی گرتۆتە ئەستۆ کەموڵکی خۆیان بوە، لەبەهاری 1959 بەپیلانێک تۆمەتی سیاسی دراوەتە پاڵ و 45 رۆژ بەندکراوە و لە 8ی شوباتی 1963 دووبارە 4 مانگ زیندانی کراوە.
ئەکرەمی ساڵحی رەشە، خولیای کۆکردنەوە و پاراستنی کلتور و مێژووی شاری سلێمانی بووە ئێستا خاوەنی گەنجینەیەی گرنگ و مێژووی ئەم شارەیە، ساڵی 1976 توانی هەرچی نازناو (لەقەب) هەیە لەکۆنەوە تا سەرەتای شەستەکان ژن و پیاو بەجیا بنوسێتەوە و کۆبکاتەوە و بیپارێزێت.
ساڵی 1980 دەستی کرد بەکۆکردنەوەی زانیاری مێژوویی لەسەر سلێمانی، ساڵی 1984 بەرگی یەک و دووی لێ چاپ دا.
ساڵی 2000 کتێبی
شەوچەرەی شارشەوچەرەی شاری چاپ کرد.
کتێبی ئەلبومی شاری سلێمانی ئامادەکرد کە زیاتر لە 2000 وێنەی دەگمەن و بڵاونەکراوەی لەسەر سلێمانی کۆکردەوە.
[1]
رۆژی
24-01-201924-01-2019 بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.