پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,281
پەرتوک PDF 18,891
فایلێن پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کاوە گەرمیانی
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link2
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 2
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاوە گەرمیانی

کاوە گەرمیانی
کاوە ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە کاوە #گەرمیان#ی لە وڵاتی ئێران لە شاری ڕەشت لە ئاوارەیی لە ساڵی 1979 لە دایک بووە، پاش بە ڕێکردنی تەمەنیک لە ئاوارەیی دێنە باشووری کوردستان و لە شاری #کەلار# نیشتەجێ دەبن، کاوە گەرمیانی لە تەمەنی پێنج (5) ساڵی واتا لە ساڵی 1984 دەخرێتە بەر خوێندن و چاوەکانی بە خوێندن و خوێندەواری لە قوتابخانەی (نیزال) ی پێشتر و (مرواری) ئێستا قوناغی سەرەتای تەواو دەکات، لە قۆناغەکانی خوێندندا تا پۆلی (دووەمی ناوەندی) دەبڕێت و پاشتر لەبەر قوورسی گوزرەرانی ژیان دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و ڕوو لە کار و کاسبی دەکات لەپێناو مانەوە لە ژیان بۆ خۆی و خانەوادەکەی بەتایبەت پاش ئەوەی کە باوکی کۆچی دوای دەکات، بەمەیش قوورسایی خێزانەکەی دەکەوێتە ئەستۆ و لەو پێناوەدا ڕوو لە چەندین کار و کاسبی قوورس دەکات و ژیانی بەهەژاری دەگوزەرێنێت.
لەو دەمەی کە بارودۆخی ئابووری و سیاسی کوردستان لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕووی لە خراپی کردبوو، ئەمەش وای لە زۆرێک لە هاووڵاتییان بە تایبەت گەنجان کرد کە ڕوو لە هەندەران بکەن لەپێناو ژیانێکی باشتر و بەو شێوەیش کاوە گەرمیانی بۆ چەندین جار ڕێگەی هات و نەهاتی هەندەران تاقی کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە ژیانی کوللە مەرگی کوردستان ڕزگاری ببێت، بەڵام لە هەموو جارەکاندا سنوورداش دەکرێتەوە و نەیتوانییەوە بەو ئاواتەی بگات و هەموو جارەکان دیتەوە نیو خانوە قوڕێنەکەی و ژیانە هەژارانەکەی دەستپێدەکاتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/18166/0030.JPG=KTML_Photo_Alt=لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی شوباتی 2011دا کە لووتی شکێنرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/18166/0030.JPG=KTML_Photo_End=
کاوە گەرمیانی جگە لە زمانی کوردی ئاشنای زمانەکانی تری (فارسی و عەرەبی) بووە و توانیویەتی لەو ڕووە سوودی لێ وەر بگرێت، پێش ئەوەی کاوە گەرمیانی بێتە نیو دنیای ڕۆژنامەگەریەوە بە هەڵبەست نووسین دەستی پێ کردووە و خۆی بە هەڵبەستەوە خەریک کردووە، بەو شێوەیە دەردەکەوێت لە ڕێگەی هەڵبەستەوە تێکەڵی دنیای مەعریفە بووە هەر بۆیە لە ساڵی 2002 تێکەڵی دینای ڕۆژنامەگەری دەبێت، سەرەتای کاری ڕۆژنامەگەری بە وێنەگرتن دەستی پێ کردووە واتا (فۆتۆ جۆنالیست) و لەو ڕێگەوە هەوڵی دەدا وێرانی و کەم و کوڕییەکان پیشانی هەمووان بدات، پاشتر زیاتر لە بواری ڕۆژنامەگەریدا ڕۆچووە و چەندین ڕاپۆرات و هەواڵی ڕۆژنامەنووسی ئامادە کردووە و لەگەڵ زۆرێک لە ڕۆژنامە و سایتەکاندا کاری کردووە، لە ساڵی 2007 بە دواوە بە شێوەیەکی فەرمی دەبێت بە پەیامنێر لە هەریەکە لە (سایتی ئاوێنە) و (ڕادیۆی ئازادی) و لێرەیشەوە زیاتر تێکەڵی کاری ڕۆژنامەنووسی بووە و زۆرتر کارەکانی بۆ بەدواداچوون بووە لەسەر کەندەڵی و کەم و کوڕییەکانی کۆمەڵگە بە تایبەت لە سنووری گەرمیان، هەر لەو کاروانەدا بوەتە پەیامنێری هەریەکە لە ڕۆژنامەکانی (ئاوێنە، کوردستان ڕاپۆرت، ڕێگای کوردستان و گەرمیانی ئەمڕۆ) .
کاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووس بۆ زیاتر کارکردن و خۆ تەرخان کردن بۆ هەڵماڵینی کەم و کوڕی و گەندەڵییەکان بیری لە دەرکردنی ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی تایبەت و سەربەخۆ لە سنووری گەرمیان کردووە هەر بۆیە لە ساڵی 2011 پەرتووکێکی چاپ و بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی (گەرمیان لەنێو بەڵگەنامە ڕەشەکاندا) ، پاشتر لە ساڵی 2012 بوو بە سەرنووسەری گۆڤاری (گەڕان) و درێژەی بە کاری ڕۆژنامەگەری خۆی داوە، لە 10-09-2012 بوو بە خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤارێکی تر بە ناوی (ڕایەڵ) کە تا ساتی تیرۆر کردنی توانی (14) ژمارە لەو گۆڤارە بڵاوبکاتەوە کە هەر بۆ خۆی زۆرترین کارەکانی بە ئەنجام دەگەیاند، کاوە جگە لە کاری ڕۆژنامەنووسی کەسێکی چالاکیش بووە لە بواری کۆمەڵگەی مەندەنیدا هەر بۆیە لە زۆرێک لە خۆپیشاندان و نارەزاییەتییەکاندا ڕۆڵی هەبووە تەنانەت لەسەر کاری ڕۆژنامەنووسی چەندین جار تووشی دەردەسەری و هەڕەشە و گرتن و لێدان بووەتەوە و تەنانەت لەو پێناوەدا (لوتی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شکێنراوە، کاوە گەرمیانی ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهان بووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:300px;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/18166/0047.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کاوە گەرمیانی و سەردەشت عوسمان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کاوە گەرمیانی و سەردەشت عوسمان=KTML_ImageCaption_End=
کاوە گەرمیانی لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا کەسێکی ناسراو و هاوڕێ و دۆستی ڕۆژنامەنووسان بووە، کاوە گەرمیانی لە 12-12-2012 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوونی ڕۆژنامەنووس و کەسوکاری ئەنفالکراو (شیرین ئەمین) پێک دێنێت و ژیانێکی سادە و هەژارانە لەنێو خانویەکی قوڕدا دەگوزەرێنێت، لەسەر هەڵوێست و نووسینەکانی مەخابن لە شەوی 5-12-2013 ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لە ماڵەکەی خۆیدا بەر دەست ڕێژی کوللە دەدرێت و شەهید دەکرێت و بۆ ڕۆژی پاشتر لەنێو ئاپۆڕای هاووڵاتییان و ڕۆژنامەنووساندا بە درووشمی (ئازادی، ئازادی) لە گۆڕستانی (کەلاری کۆن) بە خاک سپێردرا.، شەهید کاوە لە پاش خۆی جگەر کۆشەیەکی بەناوی (#ئامەد#) دەبێتە ئومێد بۆ هاوڕێ و کەسوکارەکەی، ساڵانە لە (5-12) دا لەسەر تاسەری کوردستان و گەرمیاندا لە ڕۆژی شەهید کاوەدا چەنیدن چالاکی بەڕێوە دەچێت، وەک نەریتێکش لە کەلار ساڵانە بۆ یادی شەهید کاوە چەندین چالاکی بەڕێوە دەچێت و (خەڵاتی شەهید کاوە) بە کەسێکی چالاک دەبەخشرێت، دورد بۆ گیانی پاکی شەهیدانی قەڵەم و شەهید کاوەی هەمیشە ڕێباز زیندوو، شەهید کاوە پێت دەڵێین (هەمیشە لە یادمانی) .
ئامادەکردنی: سەباح عەلی جاف [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 110,886 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 48
بابەتێن پەیوەستکری: 31
ئامار و راپرسیا
بەلگەنامە
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
فەرهەنگ
وێنە و پێناس
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا وەغەرکرنێ: 05-12-2013
No specified T3 82: کەلار
جوڕێ کەسی: تیرورکری
جوڕێ کەسی: رۆژنامەنڤێس
د ژیانێدا مایە؟: نەخێر
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 30-03-2011 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 04-12-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 110,886 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.185 KB 30-03-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,281
پەرتوک PDF 18,891
فایلێن پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!