بەهارە عەلەوی
هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی ژنان و ئەندامی چالاکی کەمپەینی یەک ملوێن واژوو بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو بوو، جگە لەوەی کە وەک هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی ژنان رۆڵی ئەبینی، هاوکات وەکوو نووسەریش دەوری هەبوو و ڤێبلاگی "کچی خۆرەتاوی" بەڕێوە ئەبرد، بەڵام ناوبراو لە رێکەوتی 11ی خاکەلێوەی 2011 لە رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان جادەی سەرەکی سەقز سنە بە تووندی بریندار بوو و پاشان بە هۆی کاریگەربوونی برینەکانی گیانی لەدەستدا. شایانی باسە کە لەو رووداوەدا باوکی ناوبراویش گیانی لە دەستدابوو.