پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,988
وێنە 105,138
پەرتووک PDF 19,077
فایلی پەیوەندیدار 95,579
ڤیدیۆ 1,260
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
شێخ سەعیدی پیران
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook8
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber3
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link5
نرخاندنی بابەت
18 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû48
English11
عربي7
فارسی1
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano1
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێخ سەعیدی پیران

شێخ سەعیدی پیران
ساڵی 1865 ی زاینی لە ناوچەی (پاڵوو) لەدایک بووە یەکێکە لە شێخە بەرزەکانی نەقشەبەندی لە پاش مردنی باپیرەی (شێخ عەلی) باوکی ناوچەی پاڵووی بەجێ هێشتووە و ڕووی کردۆتە شاری (خنیس) شێخ سەعید خوێندنی دینی لەو شارە تەواوکردووە، پایە و ڕیزی کۆمەڵایەتی شێخ و زیرەکی و لێهاتوویی و دەوڵەمەندی بووەتە هۆی سەرەکی بۆ ئەوەی کۆمەڵە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و پتەو بە شێخ سەعیدەوە بکات لە کوتایی هاوینی1923 (یوسف زیبا) کەسەرۆکێکی بزووتنەوەی کورد و نائیبی کۆنی شاری (بەتلیس) بووە لە پەڕڵەمانی تورکیادا، چووەتە شاری (خنیس) بۆ خزمەت و دیدەنی شێخ سەعید، لەپاش گۆرینەوەی بیروڕاو ڕونکردنەوەی دید و بۆچوونیان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بڕیاری هەڵگیرسانی شۆڕشێکی نوێ بدەن.!.!. لەزستانی ساڵی 1923تا ساڵی 1924 سەرۆک هوزەکان و ئەندامە چالاکەکانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون کۆبوونەوەی فراوانیان لە ناوچەی (پاڵوو) بەست کەتیایدا باس لەفراوان کردن و خۆساز دان بوو بۆ چالاکی کردن لەپێناو بزووتنەوەی نهینی و خۆ ئامادەکردن بۆ ڕاپەڕینی نۆی بۆ سەربەخۆی کوردستان.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/58059/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەم وێنەیە دوو سەعات پێش لە سێدارەدانی گیراوە لە 29ی حوزەیرانی 1925=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەم وێنەیە دوو سەعات پێش لە سێدارەدانی گیراوە لە 29ی حوزەیرانی 1925=KTML_ImageCaption_End=
ئەم کارو بڕیارەش تا ڕادەیەکی بەر فراوان بە یارمەتیی (شێخ مەحمودی حەفید) و (سمکۆ) ی شکاک بوو، هەروەها بڕیار درا یاداشتێک دەربارەی پشتگیری نەتەوەی کورد بۆ کۆمەڵەی نەتەوەکان (عصبة الأمم) بنێرن (سەرهەنگ خالید جەبری) و (یوسف زیبا) چالاکترین ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون بوون کە هەموو بڕیارە گرنگەکانی کۆمەڵەیان دەگەیاندە دوورترین ناوچەکانی کوردستان و ئامادەییەکی هەمیشەییان لەنێوان سەرۆک هوزەکاندا پەیدا کردبوو، هەروەها پەیوەندییان لەگەڵ پارتی جەمهوری پێشکەوتووی تورکیا پەیدا کردبوو کە لە تشرینی دووەمی ساڵی 1925 دامەزرابوو، بەڵام بەهۆی خیانەتکاری سەرۆکەکانی هۆزی (خورمیک) کەدەنگ و باس و خو ئامادەکردنی گەیاندە یاساوڵانی ڕژیمی تورکیا، بەبڕیاری مستەفا کەمال ئەتاتورک (یوسف زیبا و خالید جەبری) بەگ گیران و ڕەوانەی زیندانی بەتلیس کران، لەپاش گرتنی ئەم دوو سەرکردەیە کۆمەڵە وەک پیویستییەکی گرنگ بەپەلە بڕیاری دا کە (شێخ سەعید) ی پیران هەڵبژردریت و بکرێت بە سەرۆکی کۆمەڵە ی سەرخۆبوون. (شێخ سەعید) لە پاش هەڵبژاردنی بە سەروکی کۆمەڵە بڕیاری هەڵگیرسانی مەشخەڵی بزووتنەوەی چەکدارانەی دا، بەڵام زیاتر دەیویست بڕیارەکە مۆرکی کوردستانی گەورەی پێوە دیاربێت لەبەر ئەوە (عەلی ڕەزای) کوڕی ناردە شارەکانی #ئامەد# و حەڵەب بۆ زانینی بیروبۆچوونی سەرۆکەکانی کوردی سووریا و ئێراق و ئیران بۆ زیاتر ڕێک کەوتن لەسەر کاتی گشتی ڕاپەڕینەکە، لە پاش کوبوونەوەیەکی گەورە لە شاری حەڵەب، هەمووان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە مافی نەتەوایەتی گەلی کورد بەبێ شورشێکی چەکدارانە مەحاڵە مسۆگەر بکرێت. پاشان، ڕوژی 21 ئازاری ساڵی 1925 دانرا بەیەکەم ڕوژی هەڵگیرسانی مەشخەڵی شۆڕش و ڕاپەڕین، لە نیوەی دوەمی مانگی یەکەمی ساڵی 1925 دا شێخ سەعید گەشتێکی بەزۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا کرد، گەرمی هەستی کوردانەی خەڵکی کورد کارێکی وای لێکەوتەوە کە شێخ سەعید شۆڕشی چەکدارانە دەست پێبکات لە دژی داگیرکەرانی ترک، دەچووە هەر ناوچە و گوندێک وشارو شاروچکەیەک بەکومەڵ لایەنگرو دوست ڕوویان تێ دەکرد تا دەهات خەڵکی چەکداری ڕاپەڕینەکە ڕوو لە زیاد بوون دەچوو، بەتایبەتی لە شاری (گەنچ) و ناوچەی (لیچە، خانی، پیران) ، لە پێنچی شوباتی 1925 شیخ سەعید (خانی) ی بەجێ هیشت لەگەڵ سەد سوارەی ئازا بەرەو گوندی (پیران) بەڕی کەوتن بۆ ماڵی (عەبدول ڕەحیمی) برای..لە هەمان شەودا مەفرەزەیەکی سوپای تورک بەسەرۆکایەتی هەردوو ئەفسەر (حوسنی ئەفەندی و مستەفا عالیم) کە هاتبوون بۆ گرتنی چەند کەسێک لە گوندنشینەکان، دوواجار شێخ سەعید ڕازی نەبوو کەکەس بگیرێ، ئەمە بووە هوی ئەوەی کە هەردوولا سەنگەر لەیەک بگرن، لەپاش شەڕوتەقە کردن چەندین کەس لە مەفرەزەی دوژمن کوژران و ئەوانی تریش بە ئەسیری گیران، ئەم ڕووداوە لەپڕە بووە هوی ڕێگرێکی سەرەکی ناوەخت لە کامل نەبوونی خۆ ئامادە کردنی ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید، کاتێک (شێخ تایەر) ی برای (شێخ سەعید) ئەم هەواڵەی بیست، بێ وەستان و چاوەڕوانی لە 10 ی شوباتی هەمان ساڵدا کونتڕوڵی شاروچکەی (لیچە) ی کرد و دەستی بەسەر گشت پارە و نووسین و نامە و تەلگرافی نهێنی ڕژێم دا گرت، لەڕوژی 11 ی شوباتدا، لەگەڵ دوو سەد هەزار سوارە چوونە خزمەت شێخ، ئەم ڕوودا و هۆکارانە بوونە هۆی سست بوونی هەندێ کاری شۆڕشەکە ڕێگەیان لەدوا خستنی شۆڕشەکە گرت بۆیە (شێخ سەعید) بەناچاری پێش وەخت بڕیاری دەستپێکردنی ڕاپەڕینەکەی دا، بەپێی ئامارێکی ئەو کاتە، ژمارەی پێشمەرگە کوردەکان تەنیا لە چوار ولایەدا نزیکەی شەش سەد هەزار کەس بوون بەرانبەر ژمارەی هێزی تورکەکان کە لە سەد هەزار کەمتر بوون جگە لەوەی لەم ناوچانەدا نەتەوەی چەرکەس و عەرەب و ئەرمەنیشی تێدابوو، ئەم کەمینە نەتەوانەش زۆر چەوساوە و زوڵم لێکراوی ژێر دەسەڵاتی تورک بوون بۆیە زۆربەیان لە شۆڕشەکەدا بەشدار بوون و هاوکاری و پشتیووانیان نیشان دا و (شێخ سەعید) سەروکایەتی سوارە پێشمەرگەکانی حاجی حەسەن و عەمەری خارۆ هۆزی (مەستان و بۆتان) ی باشووری چیای (کوچەرانی) دەکرد هێزی (ساڵح بەگی خانی) هێزەکانی (شێخ شەمسەدین) یش هاتنە ناوچەی (مادن) و (شێخ ئەیوب) یش لەگەڵ هەزاران سوارەی پێشمەرگە چوونە ناو ڕیزەکانی (شێخ عەبدول ڕەحیمی) برای (شێخ سەعید) بەرەو ڕزگارکردنی شاری (دیار بەکر) ڕۆیشتن، (شیخ سەعید) لەسەرەتاوە هەستی کرد کە هێزەکانی لە توانایان نییە شاری (دیار بەکر) ڕزگار بکەن بۆیە بیری لە ڕیگای تر کردەوە.. بۆ ئەمەش کەوتبووە گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی تورک تا بواریکی لەبار بۆ ڕاپەڕینی کوردەکانی ناو شارەکە بڕەخسێنێ، هەر چەندە بوار و ڕێگا نەبوو بۆ گەیاندنی هیچ جۆرە چەکێک بۆ خەڵکانی ناو شارەکە، گەمارۆدانی شارەکەش زۆری کێشا، سوپای دوژمنیش لەناو شارەکەدا ڕازی نەبوون کە دەستبەرداری بەرەنگاری و خۆڕاگرتن ببن، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە پێشمەرگە هێرشی بە جورەها چەک دەست پێکرد بەڵام خۆڕاگری سوپای تورک زۆری خایاند، لە دەرگای #ماردین#ی شارەوە کەرتێکی پێشمەرگە و خەڵکی شار یەکتریان گرتەوەو کەوتنە پەلامار بۆ سەر سوپای دوژمن، تورکەکان سەنگەری پتەویان لی دابوو، لە هەمان کاتدا خاوەنی سەدان چەکی نوێ بوون و توانای سەرکەوتنیان زیاتر بوو، لە پاش شەرێکی قوورس و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە هەردوولا، کەرتی هێرش بەری پێشمەرگە و خەڵک ملیان دایە بەر پاشە کشەکردن و گەڕانەوە دواوە لە پاش دوو سێ هێرش پێشمەرگەکان کە تێدا سەرنەکەوتن، بە تەواوی بڕیاری وازهێنان لە گەماروی شارەکە و پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن (شێخ سەعید) وە درا!.!. ڕیزەکانی شورش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو شپرزەیی و پەرش و بڵاوی دەچوو، بە تایبەتی کاتێک سوپای دوژمن لە باکوور و باشوورەوە بە هێزی زۆر هێرشیان هیناو گەماروکەیان پێچەوانە کردەوە لە شکری (جەندرمە) ش بۆ هێرش بردنە سەر دوا هێزی پێشمەرگە و سەرکوتکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە چەندین لاوە هێرشی دڕندانەیان برد و کوشتارو قەتڵ عامیکی بێ ڕەوایان لەخەڵکی بێ گوناﮪ و ڕەش و ڕووتی کورد کرد ، لە کوتایی مانگی نیسان بەهۆی خیانەت و جاشێتی سەرۆک هۆزی (جبرانان) و دەرەبەگی تاوانبار (قاسم بەگی جبران) (شێخ سەعید، شێخ عەبدوڵڵا، عەلی غالب، ڕە شید ئاغا) و بیست و شەش شۆڕشگێڕی تر لەسەر پردی چەمی (مۆراچ) لە ناوچەی گەنج بەدیل گرت دای بەدەستەوه!.!. لە دوای دادگایکردنی شێخ سەعید و هاورێکانی لە کۆتایی مانگی ئایارەوە کە دەستی پێ کرد و ماوەی یەک مانگی خایاند، جگە لە شێخ سەعید، چل و حەوت تێکۆشەری کورد بڕیاری لە سێدارە دانی دەرکرا و لە شاری (دیار بەکر) بە گیانێکی شۆڕشگێڕانە و بووێرانەوە لە سێدارە دران گیانی پاکی خۆیان کردە قوربانی ڕێگەی خاک و نیشتمان، شێخ سەعید بۆ دووا جار لەژێر پەتی سێدارەدا فەرمووی بەهیچ شێوەیەک پەشیمانی ئەو تیکوشانە نیم.. لە پیناوی نیشتمان و گەلەکەم گیانم بەخت ئەکەم. ئەوەندەمان بەسە کە نەوەکانی دواڕۆژمان لەبەرانبەر دوژمنانیاندا شەرمەزار و خەجاڵەت نین و شانازی بەمێژووی خویانەوە ئەکەن...ئاواتە خوازم لەسێدارەدانم هاندەرێک بێت بۆ بەهێز بوون و سووربوونی نەوەکانی دووا ڕۆژی گەلەکەم لەپێناوی سەربەخۆیی کوردستان.. بێگومانم ڕۆژیک دێت لەم شوێنەدا و لە هەموو کوردستان دا ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان هەڵکریت.[1]
ئەم بابەتە 60,630 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[2] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | http://qadirzada.com
فایلی پەیوەندیدار: 12
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 25
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1865
ڕۆژی شەهیدبوون: 29-06-1925 (60 ساڵ)
جۆری کەس: کەسایەتی
جۆری کەس: سیاسەتمەدار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
زمان - شێوەزار: تورکی
شار و شارۆچکەکان (شەهیدبوون): ئامەد
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): ئەرزەروم
گۆڕی ونە: بەڵێ
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (شەهیدبوون): باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باکووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-05-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەوین کامەران )ەوە لە: 02-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 60,630 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 19-05-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
مەترسی یەکانی کارەباگرتن و جۆرەکانی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-ژان گوژۆن پەیکەرتاشی فەڕەنسی مەزنی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
شانۆگەری ی ئەنتیگۆنا
کورتەباس
گفتوگۆیەک لەگەڵ مەقام زانی کورد (حەمە درێژ)
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خۆپاراستن لە زیانی تیشکە ناووکی یەکان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,988
وێنە 105,138
پەرتووک PDF 19,077
فایلی پەیوەندیدار 95,579
ڤیدیۆ 1,260
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
مەترسی یەکانی کارەباگرتن و جۆرەکانی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-ژان گوژۆن پەیکەرتاشی فەڕەنسی مەزنی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
شانۆگەری ی ئەنتیگۆنا
کورتەباس
گفتوگۆیەک لەگەڵ مەقام زانی کورد (حەمە درێژ)
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خۆپاراستن لە زیانی تیشکە ناووکی یەکان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!