محەمەدی مەلا کەریم، خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی و سیاسی و مێژوویی و سەدان وتاری کۆمەڵایەتی و ڕەخنەیی و زمانەوانی و سیاسی و ئەدەبی.
لە 1931-08-14ز. لە شارەدێی #بیارە#ی هەورامان هاتۆتە دنیاوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/58199/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=حەمەی مەلا کەریم=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/58199/0001.JPG=KTML_Photo_End=
حوجرەی فەقێی لە ناحیەی بیارە و لە مزگەوتی حاجی حان لە سلێمانی خوێندووە.
لە 1949ز. لە ڕۆژنامەکانی شاری بەغدا بە زمانی عەرەبی بابەتی بڵاوکردووەتەوە.
1952ز. لە ڕۆژنامەی #ژین# بە زمانی کوردی دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد.
1953ز. پەیوەندی بە حزبی #شیوعی# دەکات و ساڵی 1955ز. شەرەفی ئەندامی وەردەگرێت.
بۆ یەکەم جار ساڵی 1954ز. حوکمی یەک ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرچووە.
پاش شۆڕشی 14ی تەموز، دەرکردنی گۆڤاری شەفەقی دراوەتە دەست.
1964ز. دوای چەندین جاری دیکە زیندانی کردن، پێنج ساڵ حوکمی بەندکردنی بەسەردا دەدرێتەوە و دوای سێ ساڵ زیندانیکردن، بە هەوڵی #مام جەلال# ئازاد دەکرێت.
1973ز. دەچێتە مۆسکۆ و لە ئامۆژگای زانستە کۆمەڵایەتییەکان خوێندویەتی.[1]
ڕۆژی #11-03-2017# لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە. [2]