بامجان، باجان، باینجانی ڕەش، گیاێکی یەکساڵە لە تیرەی "باینجانییەکان" Solanées، کە لە بنەڕەتدا هیندوستانی یە، لاسکێکی ئەستوور و و گەڵای پان و گوڵی وەنەوشە ڕەبگی هەیە، بەری ئەم گیایە قەڵەو و درێژە و ڕەنگی سورمەیی تاریک یان ڕەشە، هێندێکجۆری زەرد و چەرموون. بەڵام هەر ڕەشەکەیان بۆ خواردن دەبێ و ئەوانیتر بۆ جوانین. بە کوڵاوی لە چێشتدا یان بە سوورۆکراوی لە گەڵ تەماتەدا ئەیخۆن، یان خۆرشتی جۆراوجۆری لێ دروست ئەکەن. لە باینجان ترشیش دروست ئەکرێ، بەڵام کاتێک کاڵە و هێشتا پێ نەگەیشتووە و ڕەنگی سوورمەیی بە خۆیەوە نەگرتووە، مەوادێکی ژەهراوی تێدایە و نابێ بخورێ، باینجان هێندە لە خواردندا بە کەڵک نییە، بەڵام معدە و ڕیخۆڵە چەور و نەرم ئەکا. ئەڵێن ئەم گیایە لە وڵاتی هیند دا بەرزیەکەی دەگاتە میترێک. ئەم گیایە چەند ساڵانە، بەڵام وەک گیایەکی یەک ساڵە کەڵکی لێ وەردەگیرێ. بە فەرانسەیی Melongine، Aubergine، Melongene و بە ئینگلیزیش Eggplantی پێدەڵێن.
ملاحظة: تتطلع کورديپيديا ان تجمع کل الکلمات والعبارات الکوردية بکل لهجاتها، التعريف القواعدي لکل الکلمات، جمع الجمل المناسبة وکذلک الصورة المناسبة، نرجوا مساعدة کورديپيديا لتحقيق ذلک...
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 6,525 مرة