حەشیشە،گیایەکە قوتیلکەی وەک قوچکە پێوەیە، گیایەکی دوو ساڵە کە لە 80 تاکوو 100 سم بەرز دەبێ، گەڵاکانی ڕەنگیان سەوزێکی مەیلەو چەرمووە و ئەستوور و پانن و لێوارەکانیان ددانەدارە و چەند قاژیان تێدایە و کوڵکێکی نەرم دایپۆشیون و دەنووسێن بە شتدا و بۆنێکی پیس ئەدەن. ئەم گیایە لە تیرەی باینجانیەکان Solanées نە، کە بە فەرانسەیی Solaneesی پێدەڵێن. بەرێک دەگرێ لە تیکەلەیەکی چووکە دەچێ کە نزیکەی 400 تا 500 و جاری واش هەیە زیاتر تۆوی وردی تێدایە، تۆوەکەی وەک خاشخاشک وایە و ژەهرێکی بە ناوی هیوسیامینی تێدایە کە زۆر کوشندەیە، ئەگەر دەگەڵ توتن بکێشرێ مرۆڤ گێژ دەکا. گوڵەکەی زەردێکیکاڵ و هێڵگەلێکی ئەرخەوانی لە سەریانەوە نەقشی بەستووە و هێندێک جار لە جێی زەنگی ئەرخەوانی ڕەنگی هێڵکەکانی ڕەشن. لە کتێبی معارف گیاهی بەرگی 5 لەپەڕەی 44 دا نووسراوە: ئەم ڕووەکە لە #چیای شاهۆ# و حاجی لەنگ لە 2500 میتری ڕووی دەریاوە دەڕوێ. ئەم ڕووەکە چەندی جۆری هەیە. شیرەی گیایەکییە بە وشک کراوەیی لەگەڵ تووتن لە نێو سیگار و ئیتر دەکرێ، چەشنە هوڕ و سەرخۆشییێک دەدا. ف.ک. بە فەرانسەیی پێی دەڵێن Heebe aux chevaux، Jusquiame nore، Potelée
جیهانی کردووە سەرخۆش و مەدهۆش
لەبی وەک بادە، خەتتی سەبزی وەک بەنگ
مەحوی[1]