ئاسێ غازی، جۆرێ مۆرد، جۆرە دارێکە لە تیرەی "Ericacées" کە زۆر لە دارهەنار دەچێ، گەڵاکانی سەوز و بۆن خۆشن، تامیان تاڵە و گوڵەکانی چەرموو و بۆن خۆشن، بەرەکەی لە سەرەتاوە سەوزە و کە دێ پێ بگا، ڕەش هەڵدەگەڕێ. ئەم دارە زۆرتر لە ناوچەی دەریای سپی نێوەڕاست دەڕوێ. ئەم دارە لە مۆر دەچێ یان خودی مۆر (مۆرد)ە کە لە ناوچەکانی دەوروبەری هەڵەبجە لە پارێزگای سلێمانی دا دەڕوێ و لەوێش دێیەک بەم ناوە هەیە و هەر بەم بۆنەوە ناوی دێیەکەیان ناوەتە "مۆردین". ئەم دارە چەند جۆری هەیە کە یەکێکیان ئاسی خۆرستە (کێوی) یە کە بۆ خۆی دوو جۆری باڵای بەرزن و لە وڵاتانی باکووری ئورووپادا هەن. ئەم دوو دارە گوڵی بچووکی چەرموو و بەرێکی سووری گۆشت دەگرن. جۆرەکەی دیکەی ئاسی خۆڕست چووکەن کە جۆرێک خشکەیی هەمیشە سەوزە. لە زەویی بە پیتدا دەڕوێ و بەرێکی سووری گۆشتن دەگرێ و بۆ مورەبا و شتی تر بەکاری دەهێنن، لە ناوچەکانی ئامریکادا بۆ بازرگانی دەیڕوێنن. جۆرێکیت دیکەی ئاس "ئاسی کالیفورنیا"یە کە دارێکی زۆر ڤوان و هەمیشە سەوزە، گوڵ و گەڵاکانیشی زۆر بۆن خۆشن و بۆنیان لێدەگرن. لە دارەکەشی بۆ دروست کردنی بەلەم و کەشتی کەڵک وەردەگرن.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 10,072 keer bekeken