دارێکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان Rosaceae، کە لە دار سێو دەچێت و بە شێوەی خۆڕست لە مازندەران و گیلان دا دەڕوێ و جۆرێکیشی لە ناوچەی هەورامان دا لە بەرزایی 1000 تا 1500 میتر لە ڕووی دەریاوە دەڕوێ و بۆ دەرمان دەچێ.
گوڵەکانی چەرموو و بەرەکەشی وەک گویژ وایە، بەڵام ئەم گەورەترە و ڕەنگیشی قاوەیی یە و تامی شیرین و تورتە (تامێکی وەک وایە کە زمانی مرۆڤ دەچێتە یەک) و ڤیتامینی B و C و سلولز Cellulose و ئەسید سیتریک Acid Citrique و تانین Tanninی تێدایە. ئەزگڵ دەرمانی باشە بۆ زگچوون و هێندێک نەخۆشی تر. لە پەرتووکی مخزن الادویە دا لەسەر ئەم دارە نووسراوە کە:
1-دەرمانی باشە بۆ میزبەخۆدا کردنی منداڵان و گەوران لە شەودا، بۆ ئەم دەرمانەش دەبێت تاکوو 5 شەوان، هەموو شەوێک 5 گەڵای ئەزگڵ لەگەڵ 5 گەڵا بەڕوو بەری داربەڕوو بکوترێ و لە 250 سی سی ئاودا کوڵێندرێ و بخرێتەوە.
2-بۆ دەرمانی هەڵمسانی ڕیخۆڵە و میعدە، دەبێت هەر شەوێک 5 گەڵا لە 250 سی سی ئاودا بکوڵێندرێ و یەک حەوتوو بەکار بهێندرێ.
3-شوردنی مووی سەربە ئاوی ئەزگڵ دەبێتە هۆی بەهێزکردنی مووی سەر، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت 200 گرەم گەڵا لە تەنکەیەک ئاو دا بکوێندرێ.
4-کوتراوی گەڵای ئەزگڵ و لەگەڵ ڕەشکە (لە هەر یەکە 50 گرەم) لەگەڵ سرکە تێکەڵاو بکرێت و بالووکەی پێ هەڵسوون، بالووکەکان دەوەرێن. لەنێوەڕاستی وەرزی پایزدا پێدەگا. دەنکەکەی دەچێنن و یەک ساڵ و نیو دواتر دەڕوێ، پەیوەندیشیی دەدەن بە داری بەی و هەرمێ وە.[1]