عەبدولرەزاق عەزیز میرزا، ساڵی 1945 لە بەغدا لەدایکبووە. ئەو کوڕی بازرگانێکی دەوڵەمەندی بەغدا بوو، بەڵام خەبات گەیاندیە ئەو ئاستەی، کە لە کۆگایەک کاری دەکرد، تا خۆی بژیەنێت. هەمیشە مرۆڤێکی گەشبین بوو. دیارە جگە لە زاراوەی فەیلی، کوردی ناوەند و کرمانجیەکەی، زۆرزۆر باش بوو. کاتێک کە بە کرمانجی دەدوا، وات دەزانی لە قامیشلۆ هاتووە. هەروەک ئینگلیزیی، سویدیی، فارسیی و عارەبیی، بەو ئەندازەیە باش بوو، کە ماوەیەک کاری وەرگێڕی دەکرد. یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. چەندین پۆستی حیزبی و حوکومیی بینیوە. ڕۆژی #13-06-2018# لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 19,697 gånger