زانیار مورادی
کوڕی ئیقباڵ، 21 ساڵانە و خەڵکی شاری
مەریوانمەریوان لە پاریزگای
سنەسنە، لە رێکەوتی 14ی گەلاوێژی ساڵی 1388، لە لایەن هێزەکانی ئەمنیەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەر و دواتر بۆ ناوەندی هەواڵگری ئیدارە ئیتلاعاتی شاری سنە دەگواسترێتەوە.
ناوبراو دوای ئەوە بۆ هۆدەی 209ی گرتوخانەی ئەوینی تاران گواسترایەوە و دواتر لە نزیک بە یەک مانگ و نیو بە بێ دابنی هیچ جۆرە مۆڵەتێکی چاوپێکەوتن و پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکەیەوە، لە بەشی 15 دادگای شۆرش بە سەرۆکایەتی دادوەر سەلەواتی، لە گەڵ '' لوقمان مورادی'' یەکێکیتر لە تاوانبارانی ئەو پەروەندەیە، بە تاوانی کوشتنی کوڕی پێشنوێژی مەریوان و هەروەها ئەندامێتی لە حیزبی ''کۆمەڵە'' دادگاهی کراوە و دواتر سزای لە سێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە. دوای نارەزایەتی دەربرێنی ئەو دوو گیراوە لە هەنبەر دەرکردنی ئەو بریارە، لە رێکەوتی 18ی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1390 دوای پێداچوونەوەی پەروەندەکەیان لە لایەن دیوانی باڵای وڵات، ئەو سزایە پەسەند کرا و رۆژیک دواتر بۆ ناوەندی بەرێوەچوونی سزای گرتوخانەی رەجایی شاری کەرەج دەنێردرێ. ئەو گیراوە سیاسییە کوردە ئێستا لە گرتوخانەی رەجایی شای کەرەج دایە.
رۆژی
08-09-201808-09-2018 لەسێدارەدرا.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!