ناوی پەرتووک: مولازم تەحسین و شتی تریش
نووسەر: #فەرهاد پیرباڵ#
ئەختەر کچێکی جوانی شاری سلێمانییە، ئەو لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ کوڕێکی پێشمەرگە بەناوی جوامێر. جوامێر ھەموو درەنگانی شەوێک لە شاخ دێتە خوارەوە بۆ ناو شار و سەرێک لە ئەختەر دەدات، بەھۆی پەیوەندییە سۆزدارییەکەیانەوە ئەختەر دەبێتە ژن. جوامێر بەرلەوەی ببێتە پێشمەرگە، ئەوا سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و ئاودێرییی سلێمانی بوو، ئەو خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بوو بۆ پێشمەرگە بەڵام ھەر لەگەڵ ئاشکرابوونی ئەوا ڕوویکردە شاخ. لەلایەکی دیکەوە ملازم تەحسین، کەسێکی گەورەیە لە ھێزی ئەمنی حیزبی بەعس لە سلێمانی، لە ھەڵمەتێکیدا بەڕێککەوت بەرماڵی ئەختەر دەرکەوێت و چاوی بە ئەو دەکەوێت، لەو دیدارەیدا دەکەوێتە داوی خۆشەویستیی ئەختەرەوە. [1]
وێڕای ئەو ئازادییە نوێیەی بۆ وێژە و زمانی کوردی دوای شەڕی ناوخۆ ڕەخسابوو، ڕۆمانە ڕچەشکێنەکەی، مولازم تەحسین و شتی تریش… (2001) ، هەڵڵای لێ کەوتەوە. یەکیەتیی ژنان و دەزگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سکاڵایان لە دژی پیرباڵ بەرز کردەوە، گوایە ڕۆمانەکەی بێڕێزیی بە ژن و هێزی پیرۆزی پێشمەرگە کردووە. لەو حەفتەیەدا سەروو 70 بابەت لەسەر کتێبەکە بڵاو بووەوە، کتێبخانەکانی کوردستان چاپی ژێربەژێری ڕۆمانەکەیان بە دە قاتی نرخی خۆی دەفرۆشتەوە. پیرباڵ کەسایەتییەکی ئەوەندە ڕێزلێگیراو بووە، بە ڕادەیەک سەرۆکی کۆچکردوو، جەلال تاڵەبانی، دەستی وەرداوەتە پشێوییەکەوە و فەرمانی کشانەوەی سکاڵاکەی دەرکردووە، تەنانەت خۆی سەروتارێکی لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ نووسیوە و داکۆکیی لە ئازادیی ڕادەربڕینی پیرباڵ کردووە. لە وتاری #شاعیری ناو پەتاتەخۆرەکان: ناساندنی فەرهاد پیرباڵ#ەوە.
Kitabı okuyun: مولازم تەحسین و شتی تریش
Toplam indirme:
3,412 kez
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 20,213 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!