میر تەحسین بەگ
لەساڵی 1944ەوە میری ئێزیدیەکانە، کە دوای مردنی باوکی لەتەمەنی یانزە ساڵیدا ئه و پۆستەی پێسپێردراو “مایان خاتون”ی دایکی تا تەمەنی میر گەیشتە 18 ساڵی سەرپەرشتیی دەکرد. میر سەرۆکی دنیایی ئێزیدیانە و نوێنەرایەتیان دەکات لەهەمو کۆڕ و کۆبونەوەکان و پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتان و تائیفه و خێڵەکاندا.
میر تەحسین جگە لەزمانی کوردی، عەرەبیی و ئینگلیزیی و فارسیی دەزانێت. ساڵی 1962 بۆ یەکەمجار چوەتە ئەوروپا و بۆ ماوەی ساڵێک لەبەریتانیاو ئەڵمانیا نیشتەجێ بوە. لەسەرەتای دەیەی 1970دا بەشداریی لەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورددا کردوه و دوای هەرەسی 1975یش ئاوارەی وڵاتی ئێران بوە، پاشان رویکردوەتە لەندەن و لەساڵی 1976ەوە تا ساڵی 1981 لەوێ ماوەتەوە، له و ساڵە بەدواوە لەلایەن رژێمی سەدامەوە لێبوردنی بۆ دەرکراوه و گەڕاوەتەوە عێراق.
[1]
رۆژی
28-01-201928-01-2019 لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و رۆژی
04-02-201904-02-2019 تەرمەکەی هێنرایەوە باشووری کوردستان و لە شێخان بەخاکسپێردرا.
[2]