شەپک، سێتەره، بەرگی سپی بێملیوانی مرۆڤی نەودینە کە لە کاتی هەڵبژاردنی ئۆلی بەهدینی بە واتەی بەرگی ڕامانی پاک دەیکاتە بەر. لە هەورامان شاڵ و لە بۆتان شەپک دەگوترێت، شەپک و شاڵی بۆتان و هەورامان ئێستاش لە کوردستان بەناوبانگه. لە بڕێک شوێن، بە نێوەکانی ڕەنک و چۆخەش ناو دەبرێت. شاڵپۆشان لە ئۆلی بەهدینی بە واتەی لەدایکبوونی نوێیه. ناوی دیکەی شاڵ بە زبانی لۆڕی «سێتەره»یه. لە کاتی بەجێهێنانی جەژنی شاڵ یا سێتەرەپۆشی سروود و ئافەرینگانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی دین دەخوێندرێت و داب و نەریتی تایبەت ئەنجام دەدرێت.
فەرهەنگی ئاڤێستا - ئامادەکردن و نووسینی: بابان سەقزی
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 154 defa görüntülendi