ئۆسکار مان (بە ئاڵمانی: Oskar Mann، 1867 - 1917) نووسەر و زمانناسێکی ئاڵمانی بوو. لە زمانە ئێرانییەکان و بە تایبەت کوردی کۆڵیوەتەوە. بۆ لێکۆڵینەوەکانی چەند جار سەردانی ئێران و عوسمانی کرد و چەند ساڵ لەنێو هۆز و تیرە کوردەکانی گۆران و موکری ژیا و لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکانیدا پەڕتووکێکی لەسەر زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسی.
ژیان
لە 18ی ئەیلوولی 1867 لە بەرلین لە دایک بووە، خوێندنی خۆی لە مەدرەسەی ناوەندیی (فریدریک ویلهێلم) و پاشان لە (هایدێلبێرگ) و بەرلین کۆتایی پێ هێناوە. ساڵی 1891 لە مەدرەسەی بەرزی شتراسبورگ لە بەشی فەلسەفەدا خوێندوویە و لە ساڵی 1892 دا لە پەڕتووکخانەی پاشایەتیی بەرلین دامەزراوە. لە 5ی کانوونی یەکەمی 1917 مردووە.
بەرهەمەکان
Die Mundart der Mukri-Kurden، بەرلین: Georg Reimer، 1906
Die Tajik Mundarten der Provinz Fars، بەرلین: Georg Reimer، 1909
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,943