图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,712
图片 106,321
书籍 19,218
相关文件 96,803
Video 1,358
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کێلەشین
小组: 考古的地方 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێلەشین

کێلەشین
کێلەشین ناوی ناوچەیەکی شاخاویە کە لە چەندین چیا پێکهاتووە و بە هۆی جێگیربوونی کەتیبەی مێژوویی کێلەشین لەو ناوچەیە، هە‌ر بەو ناوە ناسراوە.
ئەو ناوچەیە دەکەوێتە باشووری شاری شنۆ، چەندین کێوی بڵند و ڕووباری لەخۆ گرتووە.
ڕەنگە زۆر کەس ناوبانگی ” کێلەشین”ی بیستبێ و پێیوابێ کە “کێلەشین” تەنیا ناوی کێوێکی سەربڵندی کوردستانە و لە ناوچەی شنۆ هە‌ڵکەوتووە و نەزانێ کە لەو مە‌ڵبەندەدا بەردێکی بەناوبانگیش هە‌بووە‌ بە‌‌ ناوی “کێلەشین” کە سەردەمێک بیر و هزری شوێنەوارناسانی دەرەوەی کوردستانی بە خۆیەوە خە‌ریک کردبێ، ‌ ” کێلەشین” لە دوو وشەی “کێل” و “شین” پێکهاتووە.
کێل بە بەردی قەبر و شینیش بە ڕەنگی ئاسمانی “ئابی” دەگوترێ. بەردی (کێلەشین) لە نزیک ئاوایی (دڕوو) کە گوندێکی سەر بە ناوچەی شنۆیە، هە‌ڵکەوتووە‌‌.
کێوێکی سەرکەشیشە کە هێزێکی پێشمە‌رگەی کوردستانیشی بەناوەوە کراوە و چەند ڕۆڵە‌یەکی قارەمانی گەلەکەشمانی لێ شە‌هید بووە؛ ڕەنگە ناوەکەی هەر لەو بەردە “کێلەشینەوە” وەرگیرابێ.
بەردی “کێلەشین” کە بە دوو خە‌تی بزماری “ئورارتۆیی و ئاشووری ” هەر چوار دەوری نووسراوە و بەرزایییەکەی دەگاتە 167سم و قورساییەکەشی ‌1.6 تۆنە، ناوبانگێکی مێژوویی هە‌‌یە. یەکەمین کەس کە ئەو بەردەی بە دونیا ناساند، کەسێکی ئەڵمانی بە ناوی “شولتز” بوو کە لە ساڵی 1829 ئەو بەردەی دۆزییەوە و وێنەی گرتووە.
کێلەشین هەروەها ناوی زنجیرە کێوێکە لەنێوان هەرسێ کوردستانی باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵات کە دەکەوێتە باشووری شاری شنۆ و بە دیوی باشووری کوردستانیشدا دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی “سیدەکان”ی سەر بە قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر.
هەروەها ناوی کێلێکی کۆنە کە بە زمانی ئورارتوویی باسی دیرۆکی ناوچەکە دەکا و ئێستا لە مۆزەخانەی شاری ورمێ پارێزراوە و کاتی خۆی لە شەڕی ئێران و عێراقدا لە ساڵانی هەشتاکاندا، سوپای ئێران ئەو کێلەی بردووەتە شاری ورمێ، هەروەها ناوی گوند و مەڵبەندێکە لە بانەی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
گەورەترین ئاسەواری مێژوویی شاری شنۆ بەردەنووسی کێلەشینە کە بە دوو زمانی ئورارتویی و ئاشووری لەسەری نووسراوە و مێژووکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی
هەشتی پێش زایین.
بەردی کێلەشین
لە سەردەمی هاڵدییەکان بەردێکی بەناوبانگ بەناوی کێلەشین ماوەتەوە (تێکەڵی کولتووری یەهوود لە ئەورووپا ناوەکانی لای خۆمانیان بۆ عیبری بردووە کە یەکیان دەتوانێت وشە‌ی ئارارات واتە هاڵدی، یان هێڵدی، یان هەردیی بێت) لەم بەردەدا بە ڕێنووسی بزماری نووسراوە، لە شنۆ چیایەک بە هەمان ناو هە‌یە و زۆر بەناوبانگە و لەڕووی سروشتییەوە سەرنجڕاکێشە.
ئەم بەردە ڕەنگ شینە لە تاشەبەردێکی چەند گۆشە‌ دروست کراوە، کاتێک کە شتێکی پێدا دەدرێت وەک ئاسن دەنگ دەداتەوە.
لە ساڵی 1327هە‌تاوی (1948ی زایینی) دایرەی نەشری ئەرتەش (سوپا)ی ئێران لە سەردەمی حکوومەتی حەمەڕەزا شای پالەویدا لە بیری ئەوەدا بوو کە بەردەکە ببات بۆ مۆزەخانەی ئێران، بیانووە‌کەشیان ئەوە بووە کە خە‌ڵک بە تیر هاویشتن بۆی، نووسراوەکانی لەناو دەبەن.
ترسیشیان لەوە بوو کە ئەگەر بێت و بەردەکە ببەن، لەنێوان هۆزەکانی نیشتەجێی ئەو ناوچەیە و سنووری ئێران ناکۆکی پە‌یدا دەبێت.
عێراقییەکان ئەوە دەڵێن کە ئەرتەشی ئێران بەو کارە دەیەوێت سنوورەکان ببەزێنێت و پە‌رە بە سنووری خۆی بدات، بەڵام لە کۆتاییدا بەردەکە بەرەو مۆزەخانەی ورمێ ڕەوانە دەکرێت.
کێلەشین کە کوێستانێکی گەورەیە بەشێکی زۆریشی دەکەوێتە دیوی باشووری کوردستان (هەرێمی کوردستانی عێراق) لە سیدەکان کە شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە و ناوەندی ناحیەی سیدەکانە و تا پێش ساڵی 1996 بە فەرمی هە‌ر بە ناحیەی برادۆست دەناسرا.
سیدەکان لەوپەڕی باکووری پارێزگای هەولێرە و کەوتوەتە ڕۆژئاوای ‏شاری شنۆوە و لەڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین ناحیەکانی هەولێرە و زۆربەی ‏دەڤەرەکە شاخاویە و دەشتانیی کەمە. باشترین شوێنە بۆ بەروبوومی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ، هەروەها لە ڕۆژگاری دێریندا ڕێڕەوێکی گرنگی بازرگانی بووە، ڕۆژەەڵات و باشووری کوردستانی لەڕێگەی کێلەشینەوە پێکەوە بەستووەتەوە.
سەرچاوە:basnews
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览17,357
HashTag
来源
相关文件: 1
挂钩项目: 6
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( هاوڕێ باخەوان 06-11-2011
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):17-11-2023
URL
此产品已被浏览17,357
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.19 KB 06-11-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,712
图片 106,321
书籍 19,218
相关文件 96,803
Video 1,358
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!