Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 شێخۆ
شێخۆ هاوڵاتیەکی شاری عەفرینە و لە هەڵمەتێکی رەشبگیری کوردەکان لە لایەن چەکدارانی ئەحرار شەرقیەوە دەستبەسەر کراوە لە 16-09-2020.
👫 شێخۆ
👫 مەریەم ئەڤدک
مەریەم ئەڤدک ژنێکی دانیشتوی شاری عەفرینەو چەکدارانی ئەحراری شەرقیە لە گوندی قاسمی سەر بە ناوچەی راجۆی عەفرین لە رۆژی 16-09-2020 ڕفاندیان.
👫 مەریەم ئەڤدک
📝 وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: سنەوبەرەکانی تاسڵوجە دەپارێزین
لەچەند رۆژی رابردوودا ڤیدیۆ سوتانی دارسنەوبەرەکانی نزیک شەقامی سەرەکی سلێمانی تاسڵوجە بڵاوکرایەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەدواداچوونی ورد کرا لەسەر ئەم بابەتە و لێرەدا دەمەو
📝 وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: سنەوبەرەکانی تاسڵوجە دەپارێزین
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە خوێندی ئۆنلاین
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت تاقیکردنەوەی هەموو قۆناخەکانی ‏خوێندن لەناو پۆلی قوتابخانەکاندا دەکرێت. خوێندنی ‏قۆناخی 3 تاوەکو 11ی بنەڕەتیش بە ئەلکیترۆنی دەبێت، نەک ئۆنلاین.
‏د. سەیوان عەلی، بریکاری
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە خوێندی ئۆنلاین
💬 کای کۆن بەبا دەکات
کای کۆن بەبا مەکە
وتراویشە: کای کۆن بەبا دەکات، دوای گردەگێرە و سوڕانەوەی جەنجەڕ و کوتانی خەرمان، ئینجا شەن وکه و و بەکزە با و بای شەماڵەوە، تا بەتەواوەتی کاودان لەیەکتری جیادەبێتەوه، کایەکە لەلایەک
💬 کای کۆن بەبا دەکات
💬 ماست نییە بەلێوتەوه دیار بێت
ماست نییە بەلێوتەوه دیار بێت
ماست بەرهەمی شیرە ئەگەر بەڕێک وپێکی نەخورێت بە لێوەوە دیار دەبێت، چونکە ڕەنگەکەی سپییە ولینجیشە دەتوانێت خۆی بلکێنێت بەسەر دەم و لێو و لچ و سمێڵەوە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینە
💬 ماست نییە بەلێوتەوه دیار بێت
💬 سەری ناهێشی پەڕۆی لێ بەستووە
سەری نایەشێت پەڕۆی لێ بەستووە
ژانە سەر، نەخۆشیەکە بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە مرۆڤ دووچاری دەبێت، لە کۆندا ئه و دەنکە حەبە (پاراسیتۆل)ەی ئێستا نەبووە، سەر کە دەهێشا وژان و ئازاری هەبوو، بەپەڕۆیەک ناوچەوان
💬 سەری ناهێشی پەڕۆی لێ بەستووە
💬 قوتۆی هاوار و بانگان
قوتۆی هاوار وبانگان
قوتە، گوێ کورت لە مەڕوماڵات و بزن وکاریلە پێی دەوترێت(قوتە) و سەگیش گوێی ببڕدرێت هەر بەناو(قوتە) ناودەبرێت، ئه و گوێ قوتیە بووە بە ئیدیۆم بۆ کەسێک گوێی هەڵبخات بۆ وەرگرتنی زانیاری
💬 قوتۆی هاوار و بانگان
💬 سەری گەوارە و بنی گەواران
سەری گەوارە و بنی گەواران
گەوارە، گەواڵە، پەڵە هەورێکی ڕەنگ تاریک بەهۆی پڕ ئاو ییەوە لەماوەیەکی کەمدا بارانێکی کورت و خێرا و بەخوڕی لێ دەکەوێتەوە، به و بارانەی کە له و پەڵە هەورە دروست دەبێت دەوترێت
💬 سەری گەوارە و بنی گەواران
💬 درۆزن ئاگر لەماڵی بەر بێت کەس بڕوای پێ ناکات
درۆزن ئاگر لەماڵی بەر بێت کەس بڕوای پێ ناکات.
زۆربەمان لە قۆناغی سەرەتایی لەوانەی (کوردی)دا مەلەوانە درۆزنەکەمان خوێندووە، کە بەهۆی درۆکردنەوە کەس بەهاوارییەوە نەچوو، درۆزن، کەسێکە ڕاستیەکان دەشارێتە
💬 درۆزن ئاگر لەماڵی بەر بێت کەس بڕوای پێ ناکات
💬 خزم زۆر بی، با گاوگۆر بی
خزم زۆر بی، با گاوگۆر بی.
کورد هەموو زۆر و بۆرییەکی پێ باش نییە، تەنیا لەباسکردنی خزم و کەس و کار خۆی بێ دەنگ کردووە و زۆر وبۆرییەکی وەکو گاڕان بە گا وگۆڵەوەی پێخۆشە، چونکە لەهەر بواره و پێویستی بەهە
💬 خزم زۆر بی، با گاوگۆر بی
💬 ئێ هێی قۆچ بەگە بەمردویش گونت لەسەر قونانە
ئێ هێی قۆچ بەگە بەمردویش گونت لەسەر قونانە
قۆچ بەگ، یان قۆچ پاشا حاکمێکی بەهێز و بەتوانا و بەزەبر بووە و خەڵکی ڕەش و ڕووت و ڕەشۆکی و تەواوی چین و توێژی هاوڵاتیان خۆشیان ویستووە، دەگێڕنەوە پیاوێک لە س
💬 ئێ هێی قۆچ بەگە بەمردویش گونت لەسەر قونانە
📕 سیمیۆلۆجیای گوتار لە نۆڤلێتی ئەستێرەی ژەنیاری دڵزار حەسەن- دا
غازی حەسەن
2020
📕 سیمیۆلۆجیای گوتار لە نۆڤلێتی ئەستێرەی ژەنیاری دڵزار حەسەن- دا
📖 چیرۆکی \'بژی سەرۆک ئاپۆ\'
دروشمی \'بژی سەرۆک ئاپۆ\' لە هەموو ئەو ناوچانەدا کورد تیایدا دەژی، لە گۆڕەپانەکانی راپەڕین، لە چالاکییەکانی گەریلادا، لە نەورۆز، لەو ساتانەدا کە شەهیدان بەخاک دەسپێردرێن و لە دەزگاکانی ئەشکەنجەدان دا بو
📖 چیرۆکی \'بژی سەرۆک ئاپۆ\'
📖 خۆناسی و ئایین ناسی لە دەفتەری (سەرەنجام)ی یارساندا
لە ئاینی یارسان دا کە (کاکەیی و ئەهلی هەق)یش پێدەگوترێت و تێکستەکانی بە زمانی هەورامین، بەتایبەتی لە دەفتەری پیرۆزی (سەرەنجام) دا، چۆن باس لە خۆناسی و ئایین ناسی کراوە و تا چەندە دروستە ئایین بۆ بەرژە
📖 خۆناسی و ئایین ناسی لە دەفتەری (سەرەنجام)ی یارساندا
📕 چەنگی سۆمەری
چەنگی سۆمەری کتێبێکە لەبارەی کازم ساهیر، هونەرمەندی گۆرانیبێژی عێراقی بە زمانی کوردی و بەم دواییە چاپ و بڵاوکرایەوە، لە ئامادەکردنی ئاکام بایزە کە بە ئاکام ساهیر ناسراوە.
ئاکام بایز دەڵێت، نۆ ساڵ کار
📕 چەنگی سۆمەری
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی بۆردی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا
هێرش حەیدەر، سەرۆکی بۆردی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند ئێستا بە شێوەیەکی چاوەڕوانکراو لە سلێمانی رۆژانە ژمارەی تووشبووان بەرزدەبێتەوە، بەڵام بارودۆخی زۆربەیان جێگیرە، نیشانەی پەتا ڤایرۆ
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی بۆردی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 204 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
...دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:...
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (204)
1. پشکنین: (6321 پشکنینی نوێ)
(1699 هەولێر)، (778 سلێمانی، 142 گەرمیا
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 204 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 دادگای دیاربەکر داوای دەستگیرکردنی عوسمان بایدەمیر دەکات
داواکاری گشتی دیاربەکر (ئامەد) داوای لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد بە فەرمی ئینتەرپوڵ رابسپێرێت بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنی عوسمان بایدەمیر.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی تورکیا، داواکاری گشتی دیاربەکر ب
📝 دادگای دیاربەکر داوای دەستگیرکردنی عوسمان بایدەمیر دەکات
👫 کەرەمێ سەیاد
کەرەمێ سەیاد لە 30-12-1938 لە گوندی حەکۆی ناحیەی تالین لە ئەرمەنستان لەدایکبووە و هەر لەوێش خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، لە ساڵی 1960ەوە لە رادیۆی دەنگی یەریڤان دەست بەکاربووە، کاتێک بەهۆی خراپی رەوش
👫 کەرەمێ سەیاد
📖 کاوە ڕەزایی وەکوو باشترین هێرشبەری ئاسیایی لە خولە بەناوبانگەکانی جیهان دیاری کرا
کۆنفیدراسیونی فووتباڵی ئاسیا لە نوێترین ڕاپرسیی خۆیدا، بۆ هەڵبژاردنی باشترین لژیۆنێر لە ئاسیا، ناوی کاوە ڕەزایی لەو ڕاپرسییەدا، بەرچاو دەکەویت.
کاوە ڕەزایی بە تۆمار کردنی گولێک و چەند پاسی گوڵ و چەند
📖 کاوە ڕەزایی وەکوو باشترین هێرشبەری ئاسیایی لە خولە بەناوبانگەکانی جیهان دیاری کرا
💬 هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە
هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە
مەنجەڵێک شیر پێویستی بەیەک کەوچک هەوێن هەیە بۆ ئەوەی ببێتە ماست، ژمارە حەوت لە زۆر ئیدیۆم دا بەکارهێنراوە(حەوت گیرفان، لە حەوت ئاوانیداوە، حەفت بەڕک، حەوت پەستەک، حەوت جۆش
💬 هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە
💬 ئەوە گەز و ئەوە ئەرز
ئەوە گەز و ئەوە ئەرز
گەز، پێوانەیەکە لە مەترێک کورتترە و له( دار و شیشەیەک) وەک ڕاستەیەکی باریک دروستکراوە، پێوانەی قوماشی پێدەکراو چوار بۆ پێنج گەز قوماش، کراسی گەورانی ژنان و پیاوانی تێدەبوو، ئه و
💬 ئەوە گەز و ئەوە ئەرز
💬 بووە ڕێی شامێ
بووە ڕێی شامێ
لەکۆندا کوردی موسڵمان دوورترین ڕێگەی نێوان شام و شارەزوور بووە، بۆ فەریزە و ئەرکی جێبەجێکردنی(حەج) بەپێیان و بەپشتی ووڵاغ و حوشتر و کاروان و قەتار بووە، ئه و ڕێگەیە توش بووە لە گەرما و
💬 بووە ڕێی شامێ
👫 کەسایەتییەکان
مەرزییە فەریقی
👫 کەسایەتییەکان
شوکور مستەفا
👫 کەسایەتییەکان
دالیا ئەحمەد
✌️ شەهیدان
رائد عەبدولقادر جەباری
👫 کەسایەتییەکان
بوڵە‌نت گوندوز
📖 ئاڵای کوردستان چۆن دروستبوو؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئاڵای کوردستان چۆن دروستبوو؟
ئاڵای کوردستان چۆن دروستبوو؟
رێناس نەورۆزی
ئاڵا چییە و چۆن سەریهەڵداوە؟
ئاڵا نیشانە و ناسنامەی نەتەوە و هەبوونی گەلانە، ئەمرِۆ هەموو گەل نەتەوەیەکی خاوەن وڵاتی سەربەخۆ و بێ وڵات خاوەن ئاڵای تایبەت بەخۆیانن، رێکخراوی نەتەوە یەککگرتووەکان و پارت و رێکخراوە سیاسیەکانی جیهان و دام و دەزگا فەرهەنگی و ئابوورییەکان و شارەوانیەکان و زانستگاکان و کۆمپانیا بازرگانییەکان و کۆمپانیا تەکنەلۆژیاکان و یانە وەرزشییەکان و ڤیستیڤال و بۆنە و یادەکانیش خاوەن ئاڵا و نیشانەیەکی تایبەتی خۆیانن. ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێک لەگەڵ ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێکیتر جیاوازە، بەهەمان شێوە ئاڵای رێکخراوە و دام و دەزگانیش لەگەڵ یەکتری جیاوازن، هەریەکەیان خاوەن رەنگ و شێوە و واتای جیاواز و تایبەت بەخۆیەتی.
واتا و هێمای هەندێک لە رەنگە سەرەکییەکانی ئاڵاکان لە لایەن پسپۆرانی ئاڵاناسی Vexillology بەمجۆرە لێکدراونەتەوە:
رەنگی سوور: شۆرِش، خوێن رژان لە جەنگ، ئازایی، هێز، یەکسانی.
رەنگی زەرد: رووناکی، درەوشانەوە، وریایی، ئاگر.
رەنگی سپی: ئاشتی، ئارامی، ئاگربەست.
رەنگی سەوز: سەوزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتی.
رەنگی شین: ئاو، ئاوەدانی، دەریا، ئاسمان، ئازادی.
رەنگی نارنجی: ئازایی، خۆبەختکردن، قوربانیدان
رەنگی رەش: پرسە، مەرگ، نەمری.
تەمەنی دروستبوون و هاتنە کایەی ئاڵا دە گەرِێتەوە بۆ 4000 (چوار هەزار) ساڵ لە مەوبەر، بۆ یەکەمجار ئاڵا لەلایەن ئمپراتۆریەتەکانی سەر خاکی ئێران و میزۆپۆتامیا (کوردستانی ئەمرِۆ) هەڵداروە، سەرەتا سومەرییەکان و ئاسورییەکان و میدیاکان، هەروەها هاخەمەنیشیەکان و ساسانییەکان و میسرییەکۆنەکان. دواتریش شارنشینە یۆنانییەکان و قەیسەرەکانی ژاپۆن و چین ئاڵایان هەڵداوە.
بەگوێرەی زانستی ئاڵاناسی یەکەم ئامانجی دروستکردنی ئاڵا بۆ بانگەوازی و رێنماییکردن بووە. یاخود ئاڵاکان تەنیا وەک هێمایەک بوونە، زۆربەشیان پەیامێک بوونە بۆ تاکە کەس یاخود بۆ دەستە و کۆمەڵە کەسێک. کاتێک ئیپمراتۆریەتە کۆنەکانی جیهان لە کاتی شەرِ و سەرکەوتنەکانیاندا، بەر لە هەموو شتێک ئاڵای دوژمنەکانیان داگرتووە و ئاڵاکانی خۆیانیان لە جێگەیدا بەرزکردۆتەوە، بەو واتایە یەکێکیتر لە هێما سەرەتاکانی ئاڵا بۆ نیشاندانی سەرکەوتن هەڵدراوە. جگە لەوەش ئاڵای هەر ئیمپراتۆریەت و هۆزێک جیابووە، ئاڵای هەر یەکەیان نیشانە و واتایەکی تایبەت بەخۆی تێدابووە و رەنگێکی جیاوازبووە. هەر لە کۆنەوە و تا ئەمرِۆش ئاڵاکانی جیهان زۆرترینیان لە نیشانەکانی ناو سروشت و دەوروبەر پێکهاتوونە وەک هەبوونی: (ئەستێرە، مانگ، خۆر، ئاو، دار، چیا، گوڵ، باڵندە، گیانەوەر....). جۆر و پێوانەی ئاڵاکانی کۆن وەک ئێستا نەبوونە، بەڵکو لە شێوەی نارِێک، نیمچە بازنەیی، سێ گۆشەیی.... کە لە تەختە دارێکی درێژ یاخود لە مادەی کانزایی یانیش لە پێستی ئاژەل دروستکردەکران، رەنگەکانی ئاڵاش لە گەلا و لە خوێنی ئاژەل و لە رەژووی ئاگر دروستدەکران. هەندێک ئاڵاش تەنیا لە پەرِی باڵندە دروستدەکران، یاخود تەنیا باڵندە و ئاژەلی وشککراو... لە جیاتی ئاڵا دەکران بە نیشانە و هێماکانیان و بە تەختە دارێکی درێژ و بەرز هەڵدەواسران، یاخود بە هەمان شێوە پەیکەر یانیش تەختەدارێکی هەڵکەندراو لە نەخش وەک ئاڵا بەرزدەکرانەوە. لەگەڵ بەرەو پێشەوەچوونی هەنگاوەکانی ژیان شێوەکانی ئاڵاش گۆرِدران، کە ئەمرِۆ ئاڵا لەسەر پارچە قووماش و لەسەر کاغەز و کارتۆن چاپ دەکرێن.
کۆنترین ئاڵای نیشتمانی ئاڵای دانیمارکە کە لە ساڵی 1219 دروستکراوە. ئاڵای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1776 دروستکراوە و بەردەوام گۆرِانکاری تێداکراوە و ساڵ بە دوای ساڵ ژمارەی ئەستێرەکانی ناو ئاڵاکە زیادیکردووە تا لە ساڵی 1959 لە گۆرِان وەستاوە و لەوساوە تا ئێستا لە 50 ئەستێرە و 13 هێلی سوور و سپی پێکهاتووە. چیرۆکی هاتنە کایەی ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێکیش خاوەن مێژوویەکی درێژ و دوورە، ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە لەسەر هەڵوەستە بکەین ئاڵای ئەمرِۆی کوردستان و مێژووی ئاڵاکانی ناو گەلی کوردە.
ئاڵا لەسەردەمی مادەکاندا
بە گوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان زۆربەی ئاڵای هۆز و نەتەوە ئارییەکان لە رەنگەکانی (سوور، سپی، زەرد، سەوز، شین) پێکهاتبوون. پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات کە لە ساڵی 1995 دامەزارو و لە ساڵی 1999 کۆتایی بە ژیانی سیاسی هات، ئاڵایەکیان لە بۆنە و یادەکانیان بەرزدەکردەوە و بەگوێرەی ئەوان ئەو ئاڵایە هەمان ئاڵای سەردەمی مادەکان بووە کە لە سەرەوە هێلێکی سوور و لە ناوەرِاستدا هێلێکی زەرد و لە خوارەوەش هێلێکی سەوز هەبووە. کە تەواوی رەنگەکانی هاوشێوەی ئاڵای ئێستای وڵاتی بۆلیڤیای ئەمریکای لاتینە. دوای چەندین هەوڵ و لێکۆڵینەوەم تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی مێژووییم دەستنەکەوتووە کە ئاماژە بە رەنگەکانی ئاڵای دەوڵەتی ماد بکات کە لە ساڵی 700ی پێش زایین دامەزرابوو. تەنیا ئەوەندە هەیە کە مادەکانیش لە کاتی سەرکەوتنیان بەسەر ئاسوورییەکاندا خاوەن نیشانە یاخود ئاڵایەکی تایبەت بەخۆیان هەڵداوە.
ئاڵای دەوڵەوتی ئەیوبی
ئەیوبییەکانی دیاربەکر و میافارقین و نسێبین و شام و یەمەن هەر یەکەیان خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان بوونە، بەڵام لە سەردەمی (سەڵاحەدینی ئەیوبی) ئەویبوییەکان بوون بە خاوەنی یەک ئاڵا کە لە شێوەیەکی بازنەیی و درێژ لە رەنگێکی سەوز پێکهاتبوو، لەسەر سەوزرەکە بە رەنگی رەش و لە سەر دوو هێلی زەرد بە زمانی عەرەبی نووسرابوو (لا الە الا اللە) لەسەرەوەی ئاڵاکەش خۆرێکی زەرد لە ناو مانگێکی هیلالیدا هەبووە.
ئاڵای دەوڵەتی زەند
کەریم خانی زەند (1705-1779)ی دامەزرێنەری دەوڵەتی زەند کە خۆی و بنەماڵەکایەن لە ماوەی (1750-1794) فەرمانرِەوایی ئێرانیان کرد، خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان بوون کە لە شێوەیەکی سێگۆشەیی پێکهاتبوو لە سەر زەمینێکی سپی هەتاو لە پشت شێرێکەوە دەبینرا و لەسەر هەرسێ لای ئاڵاکەشدا هێلێکی باریکی سەوز هەبووە.
ئاڵای میرنشینەکانی کوردستان
میرنشینەکانی کوردستان هەریەکەیان لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەربەخۆ یاخود نیمچە سەربەخۆبوون. کورد لە ماوەی سەدەی دەیەمی زایینی تاکو کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم خاوەنی ژمارەیەکی زۆر میرنشین بووە وەک میرنشنی (شەدادی، مەروانی، بابان، ئەردەلان، بێدلیس، سۆران، هەکاری، بادینان، لورِی گەورە، لورِی بچووک، حەسەنکێف، بۆتان....هتد، کە هەندێک لە میرنشینەکان تەمەنیان کەمتر لە سەدەیەک بووە و ئەوانیتریش تەمەنیان لە نێوان یەک سەدە تاکو حەوت سەدە بووە. بەشێک لە میرنشینە کوردییەکان لە سەدەی هەژدە و نۆزدە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەربەخۆ بوون وەک بەرزکردنەوەی ئاڵا، لێدانی سکەی پارە، دروستکردنی خوێندنگا و مزگەوت، دروستکردنی کەلوپەلی سەربازری وەک تۆپ و چەک، هەوڵدان بۆ فراوانکردنی سنووری میرنشینەکەیان. میرنشینی بۆتان و میرنشینی سۆران دووان لە میرنشینە بەهێز و ناسراوەکانی مێژووی کوردستانن کە شوێنەگەی دیرۆکی و جوگرافیان کەوتۆتە ناو ئینسکلۆپیدیا و ئەتلەسە کۆنەکانی جیهانەوە. میرنشینی سۆران بوو کە پایتەختەکەی رەواندوز بوو، لەسەردەمی پاشای گەورە خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی بووە کە لە دوو رەنگی رەش و سپی پێکهاتبوو، رەنگی رەش لە بەشی سەرەوەی و رەنگی سپی لە خوارەوەی ئاڵاکەی هەڵکەوتبوو.
ئاڵای راپەرِینی قۆچگیری 1921
دوای ئەوەی کوردەکانی قۆچگیری لە هەرێمی دێرسیمی باکووری کوردستان ئامادەنەبوون بچنە ژێر رکێفی تورکەکان و داخوازییەکانی مستەفا کەمالەوە، رووبەرووی هێزەکانی تورک بوونەوەو و ئاڵای سەربەخۆیی خۆیان هەڵدا. ئەو ئاڵایەش لە ژێر کاریگەری ئاڵاکەی ساڵی 1919ی (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی) دروستکرابوو.
ئاڵای حکومەتی کوردستانی خواروو 1922
لەپاش ئەوەی کە ئینگلیزەکان ناچابوون سەر بۆ ویستی گەلی کورد دانەوێنن، شێخ مەحمودی حەفید (1882-1956)یان لە هیندستان گەرِاندەوە بۆ کوردستان. شێخ مەحمود لە رۆژی 30-09-1922 گەیشتەوە شاری سلێمانی و هەر زوو تەنگی بە هێزەکانی ئینگلیز هەڵچنی و ناچاریکردن، کە شاری سلێمانی بەجێبهێلن. ئەوەبوو لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1922 شێخ مەحمود ئاڵای کوردستانی هەڵکرد و (حکومەتی خوارووی کوردستان)ی راگەیاند و هەردوو رۆژنامەی (بانگی کوردستان) و (رۆژی کوردستان)یش لەلایەن حکومەتی خوراووی کوردستان بڵاوکرانەوە. ئەو ئاڵایەی کە لەلایەن حکومەتی خوارووی کوردستان بە رێبەرایەتی شێخ مەحموود هەڵدرا پێکهاتبوو لە زەمینێکی سەوز و مانگێکی سپی لەسەر رەنگی سوور لە ناوەرِاستی ئاڵاکەدا. (برِوانە وێنەی ژمارە 6).
ئاڵای راپەرِینەکەی ئاگری 1929-1930
لە سەردەمی راپەرِینەکەی چیای ئاگری بەرێبەرایەتی ئیحسان نووری پاشا، رۆشنبیرە کوردەکانیش ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان دارِشت. کە رەنگی سەوز لەسەرەوە و و رەنگی سوور لە خواروە و رەنگی سپی لە ناوەرِاستدا و لەسەر رەنگە سپیەکەش وێنەی چیای ئاگری لەسەر خۆرێکی زەرد کێشرابوو. ئەم ئاڵایەش تایبەتبووە بە راپەرِینەکە، جگە لە ئاڵای نەتەوەیی کوردستان کە هەر لەوسەردەمەدا هەڵدرابوو.
ئاڵای کۆماری کوردستان لە مەهاباد 1946
لە سەردەمی دووەم شەرِی جیهانی و لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەی کوردی لە ئێران و پاشانیش راگەیاندن و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە رۆژی 2 02-01-1946 کە شاری مەهاباد پایتەختەکەی بوو، ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان هەڵدرا، کە هەمان ئەو ئاڵایە بوو لە ساڵی 1919 لەلایەن رێکخراوی (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی کوردستان) دروستکرابوو بە کەمێک دەستکارییەوە. هەرچەندە هەندێک کەس پێیان وایە ئەو ئاڵایەی ئێستا کوردستان هەمان ئاڵای کۆماری کوردستانی 1946ە. بەڵام کۆمیتەی پەیوەندییەکنی دەرەوەی وڵاتی حزبی دیموکراتی کوردستانە ئاڵایەکیتریان بۆ ناردووم کە بە ئاڵای کۆماری کوردستانی ساڵی 1946 دەناسرێت. هەرچەندە تا ئێستاش سەبارەت بە ئاڵاکەی ساڵی 1946 گفتوگۆ هەیە، بەڵام من دوو وێنەم لە بەر دەستە کە لێکۆڵەرِەوان و خوێنەران دەتوانن برِیاری زیاتر لەسەر بدەن.
ئاڵای ئەمرِۆی کوردستان
سەرەتای دروستبوونی ئەو ئاڵایەی کە ئەمرِۆ وەک ئاڵای کوردستان و نەتەوەی کورد دەناسرێت دەگەرِێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم. کاتێک کۆمەڵ و رێکخراوە کوردییەکان لە ئەستەنبوڵ خەریکی دامەزراندنی کۆمەڵ و دەرکردنی گۆڤار و رۆژنامەی کوردی بوونە، لە هەمان کاتیشدا لە هەوڵی دروستکردنی ئاڵایەکی نەتەوەیی بوونە بۆ کوردستان. ساڵی 1919 (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی کوردستان) کە لە ئەستەنبوڵ لەلایەن ژمارەیەک رووناکبیر و سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراوی ئەو سەردەمەی کورد دامەزرا، لەگەڵ دامەزراندنی خۆی ئاڵای نەتەوەیی کوردستانی دروستکرد و داوای سەربەخۆیی کوردستانی دەکرد. ئەو کەسانەی بەشداریان لە دامەزراندنی رێکخراوەکە و ئاڵای نەتەوەیی کوردستان کرد بریتیبوون لە: ئەمین عالی بەدرخان (جزیرە بۆتان)، دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەت (عەرەبگیر)، ئەکرەم جەمیل پاشا (ئامەد)، مەولانا زادە رەفعەت بەگ (سلێمانی)، نەجمەدین حوسێن (کەرکوک)، کەمال فەوزی (بێدلیس)، شوکری بابان (سلێمانی)، مەمدوح سەلیم (وان)، حیکمەت بابان (سلێمانی)، فوئاد بابان (سلێمانی)، دکتۆر شوکری محەمەد و فەرید بەگ.
ئەو ئاڵایەی کە ئەمرِۆ بۆمان ماوەتەوە هەمان ئەو ئاڵایەیە کە ئەو رێکخراوە نزیکەی 90 ساڵ لەمەوبەر برِیاری لەسەر دابوو، بە گوێرەی ئەو ئاڵایە رەنگی سوور لەسەرەوە و رەنگی سەوز لە خوارەوە و رەنگی سپی لە ناوەرِاستدا و لەسەر زەمینە سپیەکەش خۆرێکی زەرد دەدرەوشایەوە. بەگوێرەی نووسراوێکی نوورەدین زازا، ئەو بەچاوی خۆی بینویەتی کە هەمان ئەو ئاڵایە لەسەردەمی راپەرِینەکەی ساڵی 1925ی باکووری کوردستان لە جێگای ئاڵای تورکیادا بەرزکراوەتەوە. لە یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی رێکخراوی (خۆیبوون)یش هەمان ئاڵا لە ساڵی 1927 دووبارە وەک ئاڵای کوردستان برِیاری لەسەردراوەتەوە. بۆ یەکەمجاریش ئەم ئاڵایە لە ساڵی 1928 لە شاری فیلادەلفیا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر بەرگی کتێبێکی میر سوورەیا بەدرخان بەناوی (The Case of Kurdistan Against Turkey، By authority of Hoyboon، Philadelphila، 1928) بەزمانی ئینگلیزی چاپکراوە کە لە ژێر ئاڵاکەشدا نووسراوە (Flag of Kurdistan). ئەم ئاڵایە لەسەردەمی راپەرِینەکەی چیای ئاگریش هەڵدراوە، جگە لە هەبوونی ئاڵایەکی تایبەتی بە راپەرِینەکە. (کۆمەڵەی ژێکاف)یش لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1942 بەدوا هەمان ئاڵای لە بۆنە و یادەکاندا لە شاری مەهاباد بەرزکردۆتەوە. ئەگەرچی ئەو ئاڵایە لەسەردەمی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بوونی هەبووە، بەڵام کۆمارە یەک ساڵیەکە خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی بووە کە زۆر نزیک بووە لە هەمان ئەو ئاڵایە. دکتۆر کامەران بەدرخانیش هەمان ئاڵای ساڵی 1919ی وەک ئاڵای کوردستان نیشانی وڵاتانی ئەوروپای داوە. لە ساڵەکانی 1960یشدا (کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا) لە چەند بۆنە و یادێکدا هەمان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردۆتەوە. رەوەندی کوردی هەموو بەشەکانی کوردستانیش لە ساڵانی 1970 بەدوا ناو بەناو لە بۆنە و یادەکاندا هەمان ئەو ئاڵایەیان وەک ئاڵای کوردستان بەرزکردۆتەوە. لە دوای راپەرِینەکەی ساڵی 1991ی باشووری کوردستانیش ئەو ئاڵایە لەسەر تەلاری هەندێک لە رێکخراوە سیاسیەکان و دام و دەزگاکانی راگەیاندن لە باشووری کوردستان دەبینرا، بەڵام لە ساڵی 1998 بەدوا لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بەرەسمی وەک ئاڵای کوردستان برِیاری لەسەر درا، کە تیشکی خۆرەکەی 21دانە تیشکە و لە چوار رەنگی سوور، سپی، زەرد، سەوز پێکهاتووە، کە لە هەندێک سەردەم و شوێندا ژمارەی تیشکەکانی ئاڵای کوردستان یان ئەوەتا زۆرتر بووە لە تیشکەکانی ئێستا یانیش کەمتر بووە و یاخود جۆری تیشکەکانی کورت و درێژ بوونە. لە ساڵی 2000 بەدوا سەجەم گەلی کورد و نزیک بە سەرجەم رێکخراوە سیاسیەکانی هەر چوار بەشەکەی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش هەمان ئاڵایان وەک ئاڵای کوردستان و ئاڵای نەتەوەی کورد پەسند کردووە.
ئەم بابەتە کورتەیەکە لە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانتر سەبارەت بە سەرهەڵدانی ئڕڵا و مێژووی ئاڵاکانی کوردستان.
🗄 سەرچاوەکان
[2] 📒 گۆڤار | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Het Laatste Nieuws، deel 24، Brussel، 2005، p 364-365.
[4] 📒 گۆڤار | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Centre D´etudes Kurdes، Bulletin 11، Dr Kammuran Ali Bedir-khan، 1950، Paris.
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-07-1941
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️حەسەنکێف - حەسکیف
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️کورد
📼 ڤیدیۆ
1.👁️مەلا کرێکار رایدەگەیەنێت کە ئاڵای کوردستان حەرامە
📖 کورتەباس
1.👁️ئاڵای کوردستان
2.👁️میرنشینی بۆتان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Susan Meiselas
2.👁️رێناس نەورۆزی
3.👁️کامەران بەدرخان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2012 9:43PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 1 2017 3:17PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 33,598 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.19 KB Feb 2 2012 9:43PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سیمیۆلۆجیای گوتار لە ن...
  🕮 سەرنج
  🕮 کورتە ڕێگایەک بۆ ئارام...
  🕮 خودا و گەردوون و مرۆڤ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-09-2020
  🗓️ 17-09-2020
  🗓️ 16-09-2020
  🗓️ 15-09-2020
  🗓️ 14-09-2020
  🗓️ 13-09-2020
  🗓️ 12-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەرزییە فەریقی
ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لە ڕێکەوتی 1958-05-22 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییە ژیانی لەشاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی روو دەکاتەشاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لە بواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.
هەر لەتەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کە دەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادروستی
مەرزییە فەریقی
شوکور مستەفا
نووسەری خامەڕەنگین و وەرگێڕی بەتوانا و زمانزانی لێهاتووی کورد مامۆستا شکوور مستەفا عەبدوڵڵا (1926-2003) دەرچووی کۆلیژی شەریعە بووە و ماوەیەک مامۆستای زمانی عەرەبی بووە لە قوتابخانە ناوەندیی و ئامادەییەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی عیراق، لەسەر هەڵوێستی رامیاری زۆر جار لەکوردستان دوور خراوەتەوە بۆ خواروو و ناوەڕاستی ئیراق، لەدوای رێکەوتنامەی مێژووییەکەی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری بەغدا، گوێزراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی و لەبەشی پڕوگرام و بەرنامەکاری
شوکور مستەفا
دالیا ئەحمەد
ساڵی‌ 1974 لە شاری‌ سلێمانی‌ و لە گەڕەکی‌ خانەقا لە دایک بووە و لە ساڵی‌ 1996 چۆتە وڵاتی‌ ئەڵمانیا و ژیانی‌ هاوسەری‌ پێکهێناوە و کوڕێکی‌ هەیە بەناوی‌ ئارۆ. رۆژی 19-09-2015 لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
دالیا ئەحمەد
رائد عەبدولقادر جەباری
ئێوارەی 18-09-2017 لە بانگەشەی ریفراندۆم لە کەرکوک لەلایەن بارەگایەکی تورکمانەوە تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەست دەدات. چەند هاوڕێیەکیشی برینداردەبن.
رائد عەبدولقادر جەباری
بوڵە‌نت گوندوز
بوڵە‌نت له ‌دایکبووی 1979ی باکووری کوردستانە و لە ساڵی 2001ەوە بەهۆی کێشەی سیاسییەوە ئاوارەی فەڕەنسا بوە و ئێستا لە پاریس نیشتەجێیە. ئەمساڵ بە فلمی (کوردستان کوردستان) بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فلمی لەندەنی کرد. فلمەکه باس لە‌ چیرۆکی مۆسیقاژەنێکی کورد دەکات‌ کە دوای 20 ساڵ لە پەناخوازی لە ئەورووپاوە دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان.
ئەو دەرهێنەرە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، لە ساڵی 2010ەوە وەکو دەرهێنەر کار دەکات و یەکەم فیلمیشی بەناوی evdalê zeynikê بووە و خەڵاتی نیویۆرکی وەک باشترین
بوڵە‌نت گوندوز

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574