بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: کۆبانێنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 25-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا هێرشی کردە سەر ماڵی حەوا کران دایکی ئاشتیی تەمەن 65 ساڵ و ماڵەکەیان تێکوپێکدا.[1]
- دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان ئەم جارە لە گوندی شەمسەی حەسکیف هێرشی کردە سەر گۆڕ و گۆڕستانەکان. ئاڵای تورک بە دار و درەختی دووروبەری گۆرستانەکەوە هەڵواسران.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، چوار چالاکی فەرهەنگیی کوردی بە ناوەکانی شەهریار تەهماسبی و ئەردەشیر
📅 25-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە ھەڵەبجە دەست بەسەر 7 پارچه شوێنەوار و نزیكەی 5 ھەزار سكەدا گیرا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان روویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو.
رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
لە 26-05-1999 لە سلێمانی دامەزراوە و سەنتەری لە زۆربەی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان
رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,855 | وێنە 58,875 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,082 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,513 |
📖 کوردستان لە سێبەری مێژوودا | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کوردستان لە سێبەری مێژوودا


کوردستان لە سێبەری مێژوودا
رێناس نەورۆزی - ناساندنی کتێب

KURDISTAN In the Shadow of History - کوردستان لە سێبەری مێژوودا، بەرهەمێکی پڕ بایەخ و دەوڵەمەندی ژنە نووسەر و رۆژنامەوان و وێنەگری ناسراوی ئەمریکی خاتوو Susan Meiselas سوزان میسیلاس-ە. ئەم پەرتووکە تا ئێستاکە گەورەترین ئەرشیفی بەڵگە و وێنە گرنگەکانی رێبەر و کەسایەتییەکانی کوردە. وێنە و بەڵگەنامەکانی ئەم پەرتووکە مێژوویییە ناوەڕاستی سەدەی 19 تا کۆتایی سەدەی بیستەمی کوردستان دەهێنێتە زمان. خاتوو سوزان لە یەکەم شەڕی کەنداودا کوردی ناسیووە و ئاشنایەتی لەگەڵ میللەتێکی گەورەی دابەشکراوی وەک کورد کردووە. سوزان بە کامیرا و کەلوپەلەکانی وێنە شۆردنەوە و لەبەرگرتنەوەی وێنە چیا بە چیا و هەرێم بە هەرێمی کوردستان گەڕاوە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1991 چووەتە باشووری کوردستان و پاشان چووەتە پارچەکانیتری کوردستان. سوزان دەڵێت: ماوەیەکی درێژ لەگەڵ سەرۆک هۆز و خەڵکی هەر پێنج کوردستانەکە ژیاوم، ئەوەم لێیان بینی کە هیچ شتێکی راست دەربارەی مێژووەکەیان لە هەر پێنج پارچەکەی کوردستان نازانن!
گرنگترین شتێک کە لەم پەرتووکەی خاتوو سوزان بەدی دەکرێت نەخشەی کوردستانی گەورەیە، کە لە بەرگی ناوەوە و پێش بەرگی دواوەی کتێبەکەدا چاپکراوەتەوە. نەخشەکە ثیشکةش بة کۆنفرانسی San Francisco ی رۆژی 30ی مارتی 1945 کراوة. بە گوێرەی نەخشەکە؛ کوردستان لە نێوان پێنج وڵاتی تورکیا، عیراق، ئێران، سوریا و یەکێتی سۆڤیەت دابەشکراوە. هەروەها کوردستان لە نەخشەکەدا دوو کەناری ئاوی هەیە، یەکەمیان لە باکوور کەنداوی ئەسکەندەروونەی سەر دەریای سپی ناوەڕاستە، ئەوەیتریان کەنداوی فارسە لە باشووری رۆژهەڵاتی کورستان. لەوانەش گرنگتر ئەم نەخشەیە کوردستانیبوونی شارەکانی کەرکوک و موسڵ و تەواوی ناوچەکانی لوڕستان و هەبوونی پارچەیەکی بچووکی کوردستان لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دەسەلمێنێت.
لە کتێبی کوردستان لە سێبەری مێژوودا سەدان وێنەی گرنگی رێبەر و کەسایەتییە کوردییەکانی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم تا کۆتایی سەدەی بیستەم دەبنیرێت لەوانە: ئەمین عالی بەدرخان، میقداد مەدحەت بەدرخان، لەیلا بەدرخان، جەلادەت و کامەران و سورەییا بەدرخان، ئیبراهیم پاشای میللی، شێخ سەعیدی پیران، سمکۆی شکاک، سەید رەزای دێرسیمی، شێخ مەحمودی حەفید، حوسێن حوزنی موکریانی، عادیلە خانمی هەڵەبجەیی، پیرەمێرد، حەپسەخانی نەقیب، پێشەوا قازی محەمەد، مەلا مستەفا بارزانی، دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ و عةبدوللا ئوجةلان و شەرەفکەندی و سەدان کەسایەتی تری جۆراوجۆر. هەروەها وێنە و بەڵگەنامەکانی ناو کتێبەکە لە راپەڕین و رووداوە گرنگەکانی کوردستان دەدوێن، لەوانە: راپەڕینی شێخ مەحمود 1919، راپەڕینی شێخ سەعیدی پیران 1925، راپەڕینی سمکۆی شکاک، راپەڕینی سەید رەزای دێرسیمی 1937، کۆماری کوردستان لە مەهاباد 1946، شۆڕشی ئەیلول 1961 لە باشووری کوردستان، بزوتنەوەی چەکداری 1979 رۆژهەڵاتی کوردستان، شورش و سةرهةلدانی چەکداری باکووری کوردستان 1984، رووداوەکانی هەڵەبجە و ئەنفالەکان و راپەڕین و کۆڕەوی 1991ی باشووری کوردستان.
خاتوو سوزان میسیلاس سەبارەت بە وێنەکان دەڵێت: من کۆمەڵێک لەو وێنانەم لە هەندێک خێزان و بنەماڵەی کورد وەرگرتووە، کە بە خەم و ترسەوە پێیان داوم و دەیانگوت؛ ئێمە زۆر ماندووبووینە لە پاراستن و هەڵگرتنی ئەم وێنانە!. هەروەها سوزان خان دەڵێت: من مێژووییەکم کۆکردۆتەوە و نووسیوە، بخوازین و نەخوازین هی نەتەوەیەکە هەبوونی هەیە و هەبوونیشی دەبێت!
سوزان خان ساڵی 1948 لە شاری بالتیمۆرە، ماریلاند لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایکبووە و خاوەنی چەندین کتێب و نووسراوەی جۆراوجۆرە و یەکێکە لە ناسراوترین ژنە رۆژنامەوان و وێنەگرەکانی ئەمریکا. خانم سوزان بە زۆر وڵاتانی جیهاندا گەڕاوە و ماوەی پێنج ساڵ خەریکی کتێبی کوردستان لە سێبەری مێژووبووە و تەنیا لەلایەن خۆیەوە 250 هەزار دۆلاری بۆ کتێبەکە خەرجکردووە و کتێبەکەیشی بە چەند گوتەیەکی میر شەرەفخانی بێدلیسی خاوەنی کتێبی شەرەفنامە دەست پێکردووە.
KURDISTAN In the Shadow of History لەسەر کاغەزێکی تایبەت بە فۆتۆ چاپکراوە و لە 390 لاپەڕەی قەوارە گەورە و لە دوو توێی بەرگێکی ئەستوور و رەنگیندایە. کتێبەکە ساڵی 1997 لەلایەن Random House، Inc، New York چاپکراوە. بەهۆی داخوازی زۆری رۆشنبیران و خەڵکەوە ئەم کتێبە بۆ دووەم جار لە ساڵی 2008 بە 472 لاپەڕە چاپکراوە.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کتێبەکە بڕوانە ئەم ماڵپەڕە بە زمانی ئینگلیزی: www.akakurdistan.com

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 رانانی پەڕتووک
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رێناس نەورۆزی)ەوە لە: Feb 5 2012 6:03PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 8 2019 3:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 17,976 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.150 KB Feb 5 2012 6:03PMرێناس نەورۆزی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کوردستان لە سێبەری مێژوودا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️Kurdistan In the Shadow of History
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-06-1925
✌️ شەهیدان
1.👁️عەبدولرەحمان قاسملوو
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Susan Meiselas
2.👁️حەپسەخانی نەقیب
3.👁️رێناس نەورۆزی
4.👁️سوزان مایسڵاس (Susan Meiselas)
5.👁️عەبدوڵڵا ئوجەلان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574