📊 بابەت 374,093 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,351 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
👫 موعەمەر قەزافی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
موعەمەر قەزافی
👫 کەسایەتییەکان


موعەمەر قەزافی لە 07-06-194207-06-1942 لەدایکبووە، سەرۆکی لیبیایەو وەک خۆی ناویشی ناوە سەرکردەی شۆڕشی وڵاتەکەیەتی، لەساڵی 1969 شەوە پۆستی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی گرتووەتە دەست و هەر لەو ساڵەوە تا 1977 سەۆکی ئەنجومەنی سەرکرداتیەتی شۆڕش بووە.
لەوەتەی لیبیا بووەتە ولایەتێکی عوسمانی لەساڵی 1551 ەوە قەزافی بە خاوەنی زۆرترین ماوەی حوکمڕانی لەلیبیا دادەنرێت و ئێستاش کۆنترین فەرمانڕەوای سەر زەوییە.
قەزافی لەسەرەتادا حەزێکی نەتەوەیی عەرەبیی هەبوو و بۆ ئەوەش روویکردە چەندین دەوڵەت بۆ راگەیاندنی یەکێتی عەرەبی بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی لەو بارەیەوە شکستیان هێناو ئەوەندی پێنەچوو کە پرۆژەکەی کرد بە پرۆژەیەکی ئەفریقی و ناوی خۆی نا شاهنشای ئەفریقیا.
بیروبۆچوونە سەیرو سەمەرەکانی سەرۆکی لیبیا چەندین کێشەو مشتومڕی لەلایەن زۆرێک لەناوەوەو دەرەوەی لیبیادا دروستکردووە بەتایبەت کە خودی خۆی بەتەنها لەوڵاتدا ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە حوکمدەکات و خۆی و بنەماڵەکەشەی بەچەندین تۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی وڵات و داپڵۆسینی ئازاداییە گشتییەکان، تۆمەتباردەکرێن هەرچەندە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بیرۆکەیەکی جەماوەری هەیە لەبەشداریکردن لەدەسەڵاتدا.
بەهۆی حوکمە ئاسنینەکەی قەزافییەوە، لە 17-02-2011 ەوە شەپۆلێکی توندی خۆپیشاندان و ناڕەزایی زۆربەی شارەکانی لیبیای گرتووەتەوەو تائێستا بەردەوامەو خۆپیشاندەران داوای روخانی رژێمەکەی دەکەن بەڵام قەزافی زۆر بەتوندی وەڵامی ئەو شەپۆلەی دەداتەوەو چەندین کەسی ئەفریقی بەکرێگیراوی بەکارهێناوە بۆ لێدانی خۆپیشاندەران بە بەکارهێنانی فڕۆکەو تۆپیشەوە.
قەزافی لەساڵی 1969 دا پاش کودەتایەکی سپی کە رێکخەرانی، خۆیان ناو ناوبوو ئەفسەرانی ئازادیخواز، هاتە سەر حوکم و توانییان حکومەسی پاشایەتی ئیدریس سنوسی لەناو بەرن.
لەماوەی 42 ساڵی رابردووی حکومی قەزافیدا، خانەوادەکەی بەشێوەیەکی گشتی لەگۆڕەپانی سیاسیدا چالاک بوون بەشێوەیەک زۆربەی لیبییەکان و چاودێران بەشێوەیەکی گشتی پێیان وایە کە قەزافی ئامادەسازیی دەکات بۆ ئەوەی سەیفولئیسلامی کوڕی جێی بگرێتەوە کە بەبەراورد لەگەڵ کوڕەکانی تریدا زیاتر جومجۆڵی سیاسی هەیە.
بروسکەیەکی ساڵی 2009 ی جین کریتز باڵًیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەتەرابلوس، بەم شێوەیە باس لەکەسایەتی قەزافی دەکات: کەسێکی جیوەیی و نامۆیە لەهەڵسوکەتدا، حەزی لەسەمای فلامینکۆی ئیسپانی و پێشبڕکێی ئەسپسوارییەو بەشێوەیەکی یەکسان دۆست و دوژمن بێزاردەکات، خۆنەویستانە لەبەرزایی دەترسێت و حەزی لەفڕین نیە بەسەر ئاودا.
ناوی تەواوی سەرۆکی لیبیا موعەمەر محەمەد عەبدولسەلام ئەبو منیار قەزافییەو لەهۆزی قەزازفەیە، لەگوندێک کە ناوی جەهەنەمە لەنزیک لەناوچەی سەرت لەدایکبووە، لەساڵی 1956 لە شاری سەرت قۆناغی سەرەتایی خوێندووەو دواتر روویکردووەتە شاری سەبها کە دەکەوێتە باشوری وڵاتەوە.
قەزافی دوو ژنی هێناوە، ژنی یەکەمیان ناوی فەتحیە خالد بووەو کوڕە گەورەکەی کە ناوی محەمەد قەزافییە لەوە، پاش ماوەیەکی کەم فەتحیەی تەڵاقداوەو لەشاری بەیزا سەفیە فەرکاشی هێناوە کە 7 منداڵی لە قەزافی بووە.
جگە لە محەمەد، قەزافی چەندین کوڕی تری هەیە بەناوەکانی سەیفولئیسلام، ساعدی، موعتەسەم بیللا، سەیفولەعەرەب، هانیپاڵ، خەمیس، تەنها کچێکیشی هەیە کە ناوی عائیشەیە بەڵام چەند منداڵێکی تریشی بەتەبەنی هەیە.
سەفیەی ژنی دووەمی سەرۆکی لیبیا بەوە ناسراوە کە فڕۆکەیەکی تایبەتی هەیەو بەو فڕۆکەیە شوێنە جیاکانی وڵات دەگەڕێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی جموجۆڵەکانی نهێنین.
جگە لەو دوو ژنە چەند بروسکەیەکی دزەکردوو لە ماڵپەڕی ویکیلیکسەوە باس لەوە دەکەن کە قەزافی پەیوەندی خۆشەویستی بە پەرستارە ئۆکرانییەکەی هەیە کە ناوی جالینا کۆڵًۆتنیاستکایەو بروسکەکان بە (قژزەردێکی دڵڕفێن) ناوی دەبەن.
محەمەدی کوڕەگەورەی قەزافی سەرۆکایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی لیبیا دەکات کە ئێستا خاوەنی 40% ی کۆمپانیا خواردنەوە لیبییەکان و خاوەنی ئیمیتیازی کۆمپانیای کۆکا کۆلایە لە لیبیا، محەمەد لیژنەکانی پۆستەی گشتی و پەیوەندەییە تەلدارو بێتەلەکانیش بەڕێوەدەبات.
بەدوای محەمەددا سەیفولئیسلام دێت کە چەند ساڵێکە وەک جێگروەی باوکی سەیردەکرێت و چەند رۆژێک دوای دەستپێکردنی شەپۆلە ناڕەزییەکانی ئەم مانگەی لیبیا لەشاشەی تەلەفزیۆنەوە دەرەکەوت و هۆشداری لەهەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆدا گەربێت و خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن.
سەیفولئیسلام ئەندازیارەو بڕوانامەی دکتۆرای لەزانستە ئابورییەکان لە لەندەن بەدەستهێناوەو بەڕووی دەرەوەی رژێمی لیبیا لەدەرەوەی وڵات دادەنرێت، و لەڕێگەی سەرۆکایەتیکردنی رێکخراوی خێرخوازیی نێودەوڵەتی قەزافییەوە پشتگیری رۆڵی رێکخراوە ناحکومییەکان دەکات.
سیێیەم کوڕی قەزافی ساعدییەو بەناشرینی هەڵسوکەت و رابردووی شپرزەو بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرو کحکولیی و ئاهەنگی بەردەوام و گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ ئەوەی حساب بۆ باوکی بکات، ناسراوە.
یاریزانێکی پیشەگەری پێشوو بووەو لەخولی پلەیەکی ئیتاڵیدا یاریکردووە، خاوەنی بڕوانامەی ئەندازیارییەو ماوەیەکی کەمیش لەیەکەیەکی هێزە تایبەتەکاندا ئەفسەر بووەو خاوەنی هێزی تایبەتی خۆیەتی و دەشڵێن بەشداری لەداپڵۆسینی ناڕەزاییەکانی بەنغازیدا کردووە.
چوارەم کوڕی قەزافی موعتەسەمە، راوێژکاری باوکیەتی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، باڵیۆزی سربیا لە لیبیا باس لەوە دەکات کە موعتەسەم خاوەنی زیرەکییەکی تیژ نیەو باس لەوەش دەکرێت کە ناکۆکی لەگەڵ سەیفولئیسلامدا هەیە.
پێنجەم کوڕی سەرۆکی لیبیا هانیپاڵە کە کەسێکی راڕایەو لەڕابردوودا لەشاری جنێف بەتۆمەتی لێدانی خزمەتکارەکانی دەستگیرکراو بەهۆیەوە قەیرانێکی دیبلۆماسی لەنێوان لیبیاو سویسرادا دروستبوو.
خەمیس شەشەم کوڕی قەزافییەو فەرماندەی یەکەیەکی هێزە تایبەتەکانەو لەڕوسیا مەشقی پێکراوەو دەڵێن ئەو یەکەیەی کە ئەم سەرکردایەتی دەکات بەشداری لەداپڵۆسینی ناڕەزاییەکانی بەنغاریدا کردووە.
عائیشە تاقە کچی قەزافیش لەبواری رێکخراوە ناحکومییەکاندا کاردەکات.
قەزافی کچکێی تریشی هەیە بەتەبەنی بەناوی هەنا کە لەمیانەی بۆردومانێکی ئەمریکی بۆ سەر شاری تەرابلوس لەساڵی 1986 دا کوژرا.
سەیفولعەرەب بچوکترین کەسە لە 18 منداڵەکەی قەزافی و لەشاری مینویخ دەژی و بەوە ناسراوە کە زۆربەی کاتەکانی لەئاهەنگدا بەسەر دەبات.
میلاد کوڕی حەوتەمی قەزافییە بەڵام بەتەبەنی.
قەزافی بەوتاری دوورودرێژو قسەی سەیرو سەمەرەو بەکارهێنانی وتەی ناشرینیش ناسراوە، خاوەنی چەندین دانراوە لەوانە:

آرا و جدیدة فی السوق والتعبئة ومبادئ الحرب
الکتاب الاخضر المرکز العالمی لدراسات وأبحاث الکتاب الأخضر.
شروح الکتاب الاخضر المرکز العالمی لدراسات وأبحاث الکتاب الأخضر.
القریة.. القریة، الأرض.. الأرض، وانتحار رائد الفضاء
تحیا دولة الحقراء
اسراطین الکتاب الابیض.
السجل القومی ویتضمن أحادیثە وخطبە وحواراتە ولقاءاتە السیاسیة والصحفیة صدر منە حتی اڵان (36 جزءاً) عن المرکز العالمی لدراسات وأبحاث الکتاب الأخضر.
ملعونة عائلة یعقوب، ومبارکة أیتها القافلة
عشبة الخلعة والشجرة الملعونة.

قەزافی دوستێکی گەورەی کورد بوو.
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | مەکوی فرمێسکەکان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 👐 (دۆست)ی کورد
👫 جۆری کەس: 😞 تیرۆرکراو
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🇸🇦 عەرەبی
👥 نەتەوە: 🌏 بێگانە
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 86% ✔️
86%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
86%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژهات سەعید)ەوە لە: Feb 5 2012 11:00PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Aug 18 2017 1:56AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,332 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
موعەمەر قەزافی
👫 کەسایەتییەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-06-1942
2.👁️17-02-2011
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,765 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574