لە ساڵی 1987 لە شاری شیروان لە دایکبووە و لە شاری قووچان دەستی بە خوێندن کردووە تا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە تەکنۆلۆژیای زانیاری بەدەست بهێنێت، کاتێکیش دەستی داوەتە گۆرانی وتن، بە زیندووکردنەوەی موزیکی ڕەسەنی باکووری #خوراسان# دەستی پێکردووە، يەلدا کە لە تەمەنێکی بچووکدایە و بە گەنجترین ژەنیارەکانی ئامێری دووتار دادەنرێت و چەندین جار لە پێشبڕکێیە جۆراوجۆرەکاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەوانە لە فیستیڤاڵی خوراسان و لە هەمان کاتدا گۆرانیبێژیشە، لە ساڵی 2008دا يەلدا بەشداری لە فیلمێکی دۆکیومێنتاریدا کرد بەناوی (تەرەقە) کە لە دەرهێنانی محەمەد حەسەنە و 6 خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە لەوانە خەڵاتی (فەیروز) و (سینەمای حەقیقەت)، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ڕەزامەندی وەربگرێت بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبوومی گۆرانی خۆی.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 10,344 անգամ