🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا، داتابەیسی نەتەوەیەکە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 25-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-01-2020
📆24-01-2020
📆23-01-2020
📆22-01-2020
📆21-01-2020
📆20-01-2020
📆19-01-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,649) پەڕتووک||
📅 23-01-2020
باکووری کوردستان
- پارێزگاریی وان 15 رۆژی تر بڕیاری قەدەغەی خۆپیشاندان، رێپێوان، کۆبوونەوە، کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی و چالاکی دانیشتنی درێژ کردەوە کە لە 21ی تشرینی دووەمی 2016ەوە بەردەوامە.[1]
باشووری کوردستان
- دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت شەوی هەینی تەرمی پێنج پەنابەرە خنکاوەکەی یۆنان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.[2]
- شەوی رابردوو، گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لەدژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە شاری سلێمانی چالاکییەکیان
📅 23-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
داگیرکەران بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر دانیشتووانی کۆبانێ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
هەڵسووراوی سیاسی باکووری کوردستان، لە ساڵی 1943 لە گوندی (کەرەهان)ی سەر بە شارۆچەکەی (سوێرکی) پارێزگای (ئورفە) لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری (ئامەد) ساڵی 1966 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەستامبوڵ وەرگیراوە. سالی 1969 یەکێک بووە لەو 13 خوێندکارەی کە (کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێرانەی ڕۆژهەڵات- دەدەقەدە)یان دەمەزراندووە و سەرۆکی کۆمەڵەکە بووە.
پێش ئەوەی زانکۆ تەواو بکات لە 12ی ئازاری 1971 فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە و تورکیای بەجێهێشتووە و 1972 چووەتە دەرەوە و
👫 نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
یەک لە ئەرشیڤوانە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی بوو. خاوەنی چەندین کتێبە لەسەر مێژووی سلێمانی، ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە ناسراو بە ئەکرەمی ساڵحی رەشە لە 25-01-1936 لەشاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە پیرمەسور لەدایک بووە، لەساڵی 1944 چۆتە بەر خوێندن، دواتر لەبەر بارودۆخی سیاسی تا ساڵی 1954 تا قۆناغی سێی ناوەندی خوێندوە دواتر لەپەیمانگەی حساباتی بەغداد خوێندنی تەواو کردووە.
هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە تێکەڵ بەسیاسەت بوە و زۆربەی ژیانی بۆ تەرخان کردووە ساڵی 1956 ئەرکی بەرێوەبردنی سینەما رەشیدی گرتۆت
👫 ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ مامە ریشە
نەجمەدین شکور رەئوف، ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان-ی ناوچەی گەرمیان، هاتۆتە دنیاوە، بۆیە هەر زوو هەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لە دەروونیا کڵپە ئەسەنێ و لە ساڵی 1970دا بە پێچەوانەی زوربەی هاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندی ئەکات بە شۆڕشی فەلەستین-ەوە و ئەبێتە (فیدائی).
ساڵی 1978کە رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی وا لێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لەریزی هەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزە
✌️ مامە ریشە
🏷️ پۆل: شەهیدان
مامە ریشە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 368,032 | وێنە 57,022 | پەڕتووک PDF 10,649 | فایلی پەیوەندیدار 37,835 | 📼 ڤیدیۆ 163 | 🗄 سەرچاوەکان 13,375 |
🔤 تەماتە | 🏷️ پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

تەماتە

فایلی پەیوەندیدار 📂
تۆماتێز، باینجانی سوور، باینجانی رۆمی، باینجانی فەرەنگی، (Lycopersicon esculentum Mill.) بەری تەرزە تەماتەیە کە گیایەکی یەک و یان چەند سالەیە و سەر بە تیرەی "پەتاتەکان" (Solanaceae) کە میوەیەکی سوور و جوان و ئاودارە. تەرزەکەی سەوز و کوڵکنە و بەرزە و لەبەر قورس و گرانی تەماتەکان زۆر جوان لەسەر زەوی رادەکشێ، گوڵەکانیشی زەردن و نزیک یەک سانیمیتر گەورە دەبن. ئەم رووەکە لە سەرەتاوە لە خوارووی و ناوەندی ئامریکاوە پەیدا بووە و لە سەردەمی داگیرکاریەکانی ئسپانیا بە جیهاندا بلاو کراوەتەوە. ئێستاش لە هەموو جیهان پەروەردە دەکرێ و چەندین جۆر و فۆرمی دیکەشی لێ کەوتووەتەوە. تەماتە یەکێک لەو سەوزی و میوەجاتانەیە کە لە دوانیادا نزیک سێ میلیۆن هیکتار ئەرزی بۆ خۆی دەستەبەر کردووە، بە جۆرێک یەک لە سێی هەموو ئەو شوێنەی کە بۆ تەڕەکاڵ و زەوزیجات تەرخان کراوە، دراوە بە تەماتە. تەماتە بە کاڵێ، کوڵاوی، سوورکراوەیی و بە دەیان شێوازیتر دروست دەکرێ و دەخورێ.
هەرچەندە لە زانستی گیاناسیدا تەماتە بە میوە دەژمێردرێ بەڵام زۆتر بە تەڕەباری دەزانن. لە بەر گرینگی لاینی باری ئابووری ئەم گیایە، لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر کراوە و لە زانستی ژنیتیکیدا بە یەکێک لەو گیایانەیە کە وەک ئەڵگو ناسراوە. لەو لێکۆڵینەوانەدا کە کراون دەرکەتووە کە تەماتە لەسەرەتاوە بنەماڵەی تەماتە گیاگەلێکی خۆڕست بوون کە بەری چووکەی رەنگ سەوزیان گرتووە و لە ناوچە کوێستاینیەکانی "پیرۆ"وە هاتوون. ئەم گیایە جۆری زۆیر لە دەستەی Lycopersicon بووە، بەڵام جۆرێکیان بە ناوی Solanum lycopersicum گەیشتووەتە مکزیک و دوای ماوەیەک لەوێ بووە بە خەڵکی ئەوێ و لەوێ دەست بە پەروەردە کردنی کراوە.
مێژووی راست و دروستی پەروەردە کردنی تەماتە بۆ یەکەم جار هێشتا نەزانراوە. بەڵام لەوانەیە یەکەم جۆریی تەماتەیەکی رەنگ زەرد بووبێ کە تەماتەکانی بە قەد گیلاسێکە و بە هۆی "ئەزتکەکان"ەوە پەروەردە کرابێ. لەو نووسراوە کۆنانەدا کە ماوەتەوە دەردەکەوێ کە ئەم میوەیە لەگە بیەر و زەڕات و خوێدا ئامادە کراوە و خوراوە. تەماتە نزیکەی 500 ساڵ پێش زایین لە خوارووی میکزیکەوە پەروەردە کراوە. دانیشتوانی پوئبلۆ لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە ئەو کەسانەی دەنگ و تۆوی تەماتە دەخوەن، هێزێکی خوادایی تەبەڕکیان دەکا.
لەسەر گواستنەوەی تەماتە لە ئوروپاوە بە باقی شوێنەکانی جیهان بیروبۆچوونی جیاواز هەیە. هێندیک لە مێژووزانان لەسەر ئەو باوەڕەن کە "ئەرنان کورتس" داهێنەر و خوڵقێنەری ئیسپانیایی، دوای ئەوەی گیرانی شاری "ئنوکتیتلان" پێتەختی "ئازتکەکان" لە ساڵێ 1521دا، میوەیەکی زۆر چووکە و رەنگ زەردی ناردووە بۆ ئوروپا. بیروبۆچوونێکی دیکەش دەڵێ کە "کریستف کلۆمب" لە ساڵی 1493دا یەکەم کەس بوو کە ئەم گیایە بردووە بۆ ئوروپا. کۆنترین بەڵگە لەسەر تەماتە لە ئوروپادا کتێبێکی گیا ناسییە کە لە ساڵی 1544دا بە هۆی "پێترۆ ئاندرۆئا ماتیۆلی" پزیشک و گیاناسی ئیتالیایی نووسراوە. ئەو لە نووسینەکەی خۆیدا بە تەماتە دەڵێ pomo d’oro کە مانای سێوی تەڵایی دەدا.
دوای مانەوەی ئیسپانیاییەکان لە ئامریکانی لاتین، لە سەرەتای سەدەی شازدەهەمدا ئیسپانیایەکان لە "کارائیب"دا تەماتەیان بەسەر مسعمرەکانی خۆیاندا بڵاو کردووەتەوە. ئەوانیش لەوێوە گەیاندوویانەتە وڵاتانی ئوروپایی و فیلیپین و لەو رێگایەشەوە گەیشتووەتە ئاسیای شەرقی و لەوێشەوە بە تەواوی ئاسیادا بڵاو بووەتەوە. تەماتە زۆر بە هاسانی لە کەش و هەوای مەدیتەرانەییدا پێدەگا و هەر بۆیە لە ساڵی 1540 دەست کراوە بە چاندن و پەروەردە کردنی.
یەکەم جار بە هۆی "پێترۆ ئاندۆئا ماتیولی" تەماتە لە ئوروپادا ناسرا و هەر لە سەرەتای هاتنەوە وەک میوەیەک بۆ خواردن و لێنان کەڵی لێ وەرگیراوە، لە سەرەتای سەدەی حەڤدەی زاینیەوە لە ئیسپانیا لە دروست کردنی خواردندا بەکار دەبرا. یەکەم کتێبی رێنوێنی چێشت لێنان کە پێکهاتووە لە شێوەی دروست کردن چێشت و خواردن بە تەماتە لە ساڵی 1692دا لە ناپل نووسراوە. وا دێتە بەرچاو کە نووسەری ئەو کتێبە بۆ شێواز و شێوەی لێنانی ئەو چێشتانە کەڵکی لە سەرچاوەی ئسپانیایی وەگرتبێ. سەرەڕای ئەوەش لە هێندێک شوێنی وەک "فلورانس"دا تەماتە تەنیا بۆ شێوەی رازاندنەوە و دیکۆراسیۆنی بەکار دەبرا و تەنیا لە کۆتایی سەدەی حەڤدەهەم و سەرەتای سەدەی هەژدەهەمەوە بۆ خواردن کەڵی لێ وەرگیراوە.
تەماتە تەنیا لە ساڵی 1590دا لە بریتانیا پەروەردە کرا. یەکێک لە هەوەڵین کەسانێک کە لەسەر چاندنی تەماتە نوویسویە، نەشتەرگەرێک بوو بە ناوی "جان جرارد" کە لە ساڵی 1597دا کتێبی رووەکناسی بڵاو کردەوە، لەسەر بابەتێکی پێوەندیدا بە تەماتەوە دەدوێ، ئەو زانیوەیە کە تەماتە لە ئسپانیا و ئیتالیادا دەخورێ، سەرەڕای ئەوەش ئەو نووسی کە ئەم میوەیە ژەهراوییە. لە راستیشدا گیای تەماتە تۆزێکی زۆر کەم مادەی "توماتین"ی تێدایە کە جۆرێک لە "گلیلۆئالکوئید"ی ژاراوییە کە زۆر جێگای مەترسی نیە. هەر جۆرێک بێ بیروبۆچوونەکانی "جان جرارد" کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و خەڵکی دانا و هەربۆیە، لە لای بریتانیایەکان و ئەو ولاتانەنەی کە لە سەرووی ئامریکاوە مستعمرەی ئەمان بوون تەماتە بە خوەراکێکی نەباش و ناسالم دەژمێردرا.
لە نێوەڕاستی سەدەی هەجدەهەمدا، تەماتە بە شێوەیەکی گشتگر لە بریتانیادا دەخورا. لەم هەمان سەدەدا دانیشنامەی بریتانیکا لەسەر تەماتە نووسی کە بە شێوەی رۆژانە تەماتە لە دروست کردنی سۆپەکان و هەروەها بۆ تامی چێشت بەکار دەبرێ. لە دەورانی دەسەڵاتی ڤیکۆتۆریادا، رادەی پەروەردە کردنی تەماتە لە گوڵخانەکاندا گەیشتە راستی پیشەسازی.
باکوری ئامریکا. کۆنترین سەرچاوەی پێوەندیدار بە پەروەردە کردنی تەماتە لە باکوری ئامریکا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1710ی لە "کارولینا"ی خواروو. لەوانەیە ئەم گیایە لە رێگای "کارائیب"ەوە گەیشتبێتە باکوری ئامریکا. لە نێوەڕاستی هەمان سەدەدا هێندێک لە دانیشتووانی ئەوێ هێشتا لەسەر ئەو باوەڕەدا بوون کە تەماتە ژەهراوییە و بە شێوەیەکی گشتی ئەم گیایە تەنیا بۆ رازندنەوە بوو تاکوو خواردن. "تۆماس جیفرسۆن" لە بنیاتنەرانی ئەیالەتی یەکگرتووی ئامریکا، هێندیک لە دەنگە تەماتانەی کە لە پاریس خواردبووی ناردبووەوە بۆ ئامریکا. کەش و هەوای لەباری هێندیک شوێنی وەک فلوریدا و کالیفۆرنیا، بە زۆری بوون بە شوێنی ناردە کردنی تەماتە. زانکۆی کالیفۆرنیا لە دیویس کراوە بە یەکێک لە ناوەندە سەرەکی و گرینگەکانی لێکۆڵێنەوە لەسەر پەرەوەردەی تەماتە.
تەماتە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمەوە لە رۆژهەڵاتی نیوەڕاستدا بڵاو کراویەوە، هەر لە سەرەتاوە وەک تام و جێژی خواردن و لێنانی چێشت بەکار هاتووە. تەماتە و شەتڵە تەماتە بە دوو رێگەوە هاتووەتە ئێران، یەکەم لە رێگای تورکیە و ئەرمەنستانەوە و دووهەم لە رێگای سەفەرەکانی بنەماڵەی قاخارەوە بۆ فەرانسە. لە سەرەتادا پێیان وتووە باینجانی ئەرمەنی یان باینجانی رۆمی.
ناوە زانستییەکەی لە وشەی لاتینی "esca"(چیشت)ەوە وەرگیراوە. ناوی "تەماتە"ش لە ناوی "tomate"ی ئیسپانیاییەوە وەرگیراوە کە ئەویش لە وشەی "tomatl"ەوە وەرگیراوە کە لە زمانی سوورپێستەکانی ئامریکادا "nauhatls" مانای "چێشت" دەدا.
تەماتە میوەیە یان سەوزە. لە بواری رووەکناسیدا تەماتە بە میوە دەژمێردرێ. بەم حاڵەش لەبەر ئەوە رادەی شەکر و شیرینی تەماتە لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ میوەکانیتردا، زۆر کەمە و زۆرتر لە سالاد و چێشتدا کەڵی لێ وەردەگیردرێ و نەک وەک دێسر و خواردنی دوای چێشت. لەبەر ئەوەش هەمیشە لە چێشخانەکاندا وەک زەوزی دەناسرێ نەک میوە. ئەم دوو دڵێیەش تەنیا لەسەر تەماتە نیە و ژمارەیەکیتریشیان دەگرێتەوە کە لەوانە باینجان، تروزی، کولەکە میوەن. ئەم دوو دڵیی و شک و گومانە ساڵی 1887 بوو بە هۆی باسێکی گەورەی یاسایی. لەو ساڵەشدا یاساکانی ئەو وڵاتە بۆ تەڕەبار نرخی گومریک دیاری دەکا (نەک میوە) بەم جۆرە پێگە و رێگەی تەماتە لەو وڵاتەدا گرینگییەکی یاسایی بە خۆیەوە گرت. دیوانی باڵای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە لە رۆژی 10ی مانگی مەی ساڵی 1893دا لەسەر بنەمای ئەوەی کە زۆربەی خەڵک تەماتە بە تەڕەبار دەزانن و بۆ کەڵک وەرگرتن پراکتیک و کردەوە بە تەڕەباری دەژمیرین، رایگەیان کە تەماتە سەر بە تەڕەبارەکانە. ئەمەش تەنیا بۆ چارەسەر کردنی کێشەی گومریک بوو هەر بۆیە ئەو تاریفەی یاسای گومریک نەبوو بە هۆی ئەوەی کە لە بواری رووەکناسیشدا تەماتە لە ریزی میوەکاندا لابرێ و لەو بەشەدا هەر وەک خۆی مایەوە.
قورسترین تەماتە کێشێکی بەرامبەر بە 3،51 کیلوی هەبووە کە لە ساڵی 1986دا لە "ئوکلاهوما" پەروەردە کرابوو. درێژترین تەرزی تەماتەش کە 19،8 میتر درێژ بوو، سالی 2000 لە بریتانیادا ریکۆردی شکاند و تۆمار کرا.
دار تەماتە گەورەکەی سەیرانگای جیهانی والت دیزنی لە فلوریدا. تەرزە گیای تەماتە لە والت دیزنی فلورید، لەوانەیە گەورەترین تەرزە تەماتەی دونیا بێ و بەرهەم هێنەری 32 هەزار تەماتەیە کە هەموویان پێکەوە 522 کیلو کێشیان هەیە کە لە نێو ریکۆردەکانی جیانی گینسدا تۆمار کراوە. هەر تەرزێکی ئەم تەماتە بە جارێک و هاوکات هەزارانی تەماتە دەگرن کە لە رەستورانەکانی ئەو پارکەدا بۆ خواردن بە کار دێن.
تەماتە پڕە لە فیتامی C و لیکوپین.
بە ئاڵمانی پێیدەڵێن Tomate.
بە سویدی پێی دەڵێن Tomat.

⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی رێزمانییان و خستنە رستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...

🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (حامید درودی) سەبارەت بە (تەماتە) لە: 20-5-2012 16:29:07

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:🔤 وشە و دەستەواژە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 وشە🌾 ناوی رووەک
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 21 2012 5:11PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 5 2012 10:34PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,697 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.169 KB May 21 2012 5:11PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

تەماتە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان
1.👁️کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️دەرد و نەخۆشییەکانی تەماتە
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️تەرزە تەماتە
2.👁️تەماتە میوەیە یان سەوزییە؟
3.👁️تەماتەی کاڵ
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️دۆشاوی تەماتە
📷 وێنە و پێناس
1.👁️رێگریکردن لە هاوردەکردنی تەماتە لەلایەن جوتیارانی پێنجوێنەوە
2.👁️نانێک و تەماتەیەک و گوللە ئاربیجییەک، خۆراک و چەکی شەرەفی شەڕڤانێک
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فاتە تەماتە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574