کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,099
ۋېنۍ 105,466
کتېبۍ PDF 19,113
فایلی پەیوەڼیدار 96,126
ڤیدیۆ 1,290
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
عوسمان عوزێری
نۋیستەکاتا بە ڕانۋیسېۋی پوختە پەی کوردیپێدیای کېیاندۍ. ئېمە پەی شمەیشا ئەرشیڤ کەرمۍ و پەی ھەتاھەتای چە فۆتیای پارېزنمېشا!
پېڕە: شەھیدۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger5
E-Mail0
Copy Link1
ھۊرسەنگنای تۊماری
1 دەنگدای 1
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English2
عربي0
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch1
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عوسمان عوزێری

عوسمان عوزێری
عوسمان ئەحمەد ڕۆستەم #چەرمەگا# ناسراو بە عوسمان عوزێری دوو مێژوو هەیە کە ئاماژەی پێدەدرێت کە ئەو لەوساڵە لە دایک بووە، لە هەندێک بەڵگەنامەدا، ساڵی 1936 یان تۆمار کردووە بۆ ساڵی لە دایکبوونی و کەچی لە ناسنامەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێراقی بەساڵی 1939ناونووس کراوە، کامە ساڵ ساڵی لە دایکبوونی عوزێری شەهیدە...؟ ساڵی 1936 یان 1939...؟ بەگوێرەی ڕاپەڕی کوڕی عوسمان عوزێری هەموو جارێ دەگێڕێتەوە:کە گوایە دایکی بۆی گێڕاونەتەوە: باوکتان یان 28 یانیش 29 ساڵ بوو کە شەهیدیان کرد...؟!
لەو حاڵەتەدا هەر دەبێ لە ساڵی 1939 دا، لە دەڤەری #سلێمانی# هاتبێتە دونیاوە و لە هۆزی عوزێرییە و هەر بەناوی هۆزەکەی خۆی ناوبانگی دەرکردووە.
لە ساڵی 1944 دا لە قوتابخانەی ئەیوبییە لە شاری سلێمانی خوێندویەتی و لەبەر زیرەکی هەر لە تەمەنی 17 ساڵیدا بۆتە پەیامنێر لە ڕۆژنامەی (ژین) و جێگەی باوەڕی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا گۆران بووە.
لە ساڵی 1957بۆ درێژەدان بەخوێند لە شاری بەغدا درێژەی بە خوێندن داوە.
ئەو ماوەیەی کە لە شاری بەغدا بووە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کورد، (کۆمەڵی ئاوازی کوردی) یان وەک ناوەندێکی ڕۆسنبیری و هونەری بە پشتیوانی (یانەی سەرکەوتنی کوردان) درووست کردووە.
هەر بەهۆی (کۆمەڵی ئاوازی کوردی) یەوە چەندان ئاهەنگ و نمایشی شانۆییان بە کوردی سازداوە و و توانا و لێهاتووی خۆی لەنێو هاوڕێیەکانی جێگەی سەرنج بووە.
سەرباری ئەمەش عوزێری شاعیر و ڕۆژنامەنووس لە چەندان شانۆگەریی وەک ئەکتەر بەشداری کردووە.
هەر لەو ساڵەدا بەزیرەکی خۆی لە ئێزگەی کوردی لە شاری بەغدا مۆڵەتی بۆ بەرنامەی (خەباتی کوردستان) وەرگرتووە و وەک ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەکە و ناوەرۆکی بەرنامەکەشی بریتی بووە لە مێژووی تێکۆشانی کورد و لە هەموو بەشەکانی کوردستانی مەزندا.
عوزێری شاعیر و ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژی 19 ی حوزیرانی ساڵی 1960 دا، بۆ یادی چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە #مەهاباد# لە ژمارەی (246) ی ڕۆژنامەی (خەبات) ی ئۆرگانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا وتارێکی بڵاوکردۆتەوە و ئەو نووسینە و دەیان بابەتی دیکەی بڵاوکراوەی هەیە، بەڵام هەتا ئێستاکە کۆنەکراونەتەوە.
لە بەرهەمە دیارەکانی عوسمان عوزێری ئەمانەن:
گوڵزاری کوردستان، کۆمەڵە شیعر، شاعیر و هونەرمەندی ناوداری کورد مامۆستا محەمەد ساڵح دیلان پێشەکی بۆ نووسیوە و لە ساڵی 1958 دا، چاپکراوە.
لەپێناوی دادپەروەریدا، دوو چیرۆکە یەکێکیان وەریگێراوە و لە ساڵی 1960 لە چاپخانەی ژین چاپکراوە.
کڵپەی دەروون، کۆمەڵە شیعر لە ساڵی 1960 چاپکراوە.
نامیلکەی (شۆڕشی دیاربکر) کە کوورتە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی ئەو شۆڕشەیە و مامۆستا موحەڕەم محەمەد ئەمین پێشەکی لە ڕۆژی #04-03-1961# لە سلێمانی بۆ نووسیوە و (دکتۆر کەمال مەزهەر) یش بەبایەخەوە لە پەڕتووکی بەسەرناوی (مێژوو) لە نووسینی خۆی ئاماژە بە نامیلکەکەی عوسمان عوزێری داوە.
لەچاپی تازەکەی هەمان نامیلکەدا کە لەلایەن نووسەر بەرزان حاجی ئیبراهیم چەرمەگا دوبارە ئامادەیی کردۆتەوە و ئەمجارەیان هەندێک لە نووسەرانی دیکەش پێشەکی دیکەیان بۆ نامیلکەی (شۆڕشی دیاربکر) نووسیوەتەوە و لەمانە: بەرزان حاجی ئیبراهیم چەرمەگا، کامەران محەمەد، ئەحمەد حسێن ئەحمەد، عومەر مەعروف بەرزنجی و هەروەها دوبارە پێشەکییەکەی مامۆستا محرم محەمەد ئەمین چاپی ساڵی 1961 و نووسینێکی خودی نووسەری نامیلکەکە عوسمان عوزێریش بەسەرناوی (وتەیەک) دوبارە چاپکراوەتەوە.
عوزێری بەشێک لە نووسینەکانی خۆی لە شیعر و وتار و چیرۆک و وەرگێڕانەکانی ڕووناکی چاپیان نەبینیوە و هەندێکیشیان دیار نەماون، لەمانە:
ئەشکەنجەی خۆشەویستی و یاسای قازییەتی و کە هەردووکیان چیرۆکن و چاپنەکراون.
عوسمان عوزێری لە بواری دەقی شانۆیش خۆی تاقی کردۆتەوە و لەوبارەوە عومەر مەعروف بەرزنجی بەسەرهاتی نووسین و ون بوونی شانۆنامەی بەسەرناوی (عیسمەت کچی قازی محەمەد) بەم شێوەیە نووسیوەتەوە:
ناوەڕاستی ساڵی 1959 بوو کە عوسمان مسۆدەی شانۆنامەیەکی لە پەڕتووکخانەی (خەبات) ی سلێمانی نیشاندام وتی: ماوەیەکە لای ڕەقابەیە و بەڵام بەبێ ڕەزامەندی بۆیان ناردومەوە و ئەمجارەش سەر لە نوێ دەینووسمەوە و هەندێ دەستکاری دەکەم و دەیدەمەوە بە ڕەقابە، بەڵام جاری دووەمیش ماوەی چاپکردنیان نەدا و لەسەریان نووسیبوو: کە بابەتێکی سیاسییە و بڵاوکردنەوەی قەدەغەیە.
مامۆستا بەرزنجی لە کۆتایی دا دەنووسێت: ئەم مسۆدەیە تا ڕۆژی شەشی ئەیلولی ساڵی 1961 لای من مایەوە، بەڵام لە ئێوارەی ئەو ڕۆژەدا داوای مسۆدەکەی کردەوە و وتی: لەوەناچێ کە بتوانین دانیشین ئیتر نازانم ئەو دەستنووسە کەوتە کوێوە ئەوەی پێویستە لێرەدا بوترێ کە ئەو ڕۆژە مانگرتنێکی سەرتاپاگیری هەموو کوردستانی گرتەوە و دوای پێنج ڕۆژ یەکەم گوللەی شۆڕشی ئەیلول بەرووی حکومەتی ئەو سەردەمەدا تەقیوە و شۆڕشی ڕزگاریخوازی کورد دەستی پێکردو کاکە (عوسمان) یش بەشدار تێدا کرد و برینداریش کرا.
بەگوێرەی نووسینەکەی مامۆستا عومەر مەعروف بەرزنجی ئەو شانۆنامەیەش ڕووناکی چاپی نەبینیوە و هەتا ئێستاکەش چارەنووسی دیار نییە.
لە بواری وەرگێڕانیش هەوڵی دیاری هەبووە و بەڵام ئەمانیشی وەک زۆر بەرهەمی دیکەی ڕووناکی چاپیان نەبینوە و لەمانەش:
(میر) نووسینی ماکیاڤیللی و (ماجدۆلین) کە نووسەری میسری مستەفا لوتفی مەنفەلوتی کردۆیەتییە عەرەبی و (عوسمان عوزێری) یش لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی.
دیوانی شیعری شەهید عوسمان عوزێری، کۆکردنەوە و ڕێکخستنی بەرزان حاجی ئیبراهیم چەرمەگا لەسەر ئەرکی خۆی لە ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی دووجار چاپکراوەتەوە.
شاعیر و ڕۆژنامەنووس عوسمان عوزێری لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە 11ی ئەیلولی ساڵی 1961 بۆتە پێشمەرگە و لەشەڕی دەربەندی بازیان بەبرینداری کەوتۆتە دەست دوژمن و زیندانی کراوە و دوای ئازاد بوونی لە زیندان، جارێکی دیکە بۆتەوە پێشمەرگە و لە ئێزگەی دەنگی کوردستانی ئێراقیش ماوەیەک وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس کاری کردووە.
ئەوی شایەنی باسە عوسمان عوزێری برایەکی بەناوی (عەبدوڵڵا ئەحمەد ڕۆستەم) یش لە ساڵی 1963 دا، لەناو شۆڕشی ئەیلول لەشەڕێکی نەبەردیدا دژی ڕژێمی ئەوسای ئێراقی شەهید دەبێت.
لە ڕۆژی 10ی مانگی شوباتی ساڵی 1960 بۆتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێراقی.
ڕۆژی #16-06-1966# بەبڕیاری سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول دەکوژرێ، لە کاتێکدا ئەو بەدڵسۆزییەوە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووە.
سەرباری ئەمەش دوای کوشتنەکەی هەتا ئێستاکە کەسوکاری نازانن گۆڕەکەی لەکوێیە...؟![1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 18,488 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
فایلی پەیوەڼیدار: 20
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 23
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ
ژیواینامە
شەھیدۍ
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
کتېبخانە
کوڵەباس
ھۊنیێ
ھەرمانۍ ھونەریۍ
ۋېنە و شناسە
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...)
پېڕە: شەھیدۍ
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕۊ پېڎابېیەی: 00-00-1936
ڕۊ شەھید بېیەی: 00-00-1966 (30 ساڵە)
جۊرو کەسی: بېسەروشۊن
جۊرو کەسی: ھۊنیەر - ھۊنەر
شار و شارەکڵۍ (پېڎابېیەی): سلېمانییە
نەتەوە: کورڎ
وڵات - ھەرېم (پېڎابېیەی): پانیشتو کورڎەسانی
ڕەگەز: نېرە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 05-06-2012 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕاپەر عوسمان عوزێری )یۆ جە:07-03-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 18,488 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.3179 KB 07-03-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلو ۋېنەی 1.0.254 KB 13-12-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلو ۋېنەی 1.0.111 KB 05-06-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی
کوڵەباس
گڵکۊی بېنازو ئەحمەڎ پریسی (مەجزووب)
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
دۋۍ سەرنجۍ سەو وتارەکۍ دکتور ناجحی
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
سەفەرو سیاوچەمانەی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,099
ۋېنۍ 105,466
کتېبۍ PDF 19,113
فایلی پەیوەڼیدار 96,126
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی
کوڵەباس
گڵکۊی بېنازو ئەحمەڎ پریسی (مەجزووب)
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
دۋۍ سەرنجۍ سەو وتارەکۍ دکتور ناجحی
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
سەفەرو سیاوچەمانەی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.281 چرکە(چرکۍ)!