ئەولیا چەلەبی
وەرگێڕانی: سەعید ناکام
1979
ەم کتێبە بەشێکە لە کتێبێک بە ناوی (کورد لە مێژووی دراوسێکانیدا)، کە چۆنییەتی ناو هێنران و باسکرانی نەتەوەی کورد لە لایەن مێژوونووسانی هاوسێیەوە بێ دەسکاری و گوڵبژێرکردن دەخاتە بەر چاوی خوێنەران. واتا ئەمە سووکە تەقەلایەکە بە نیازی ئەوەی زەردە ترووسکاییەک بخاتە سەر سەردەمە تاریک و شاردراوەکانی نەتەوەکەمان.
یەکێک لەو نەتەوانەی زیاتر پەیوەندییان بە کوردەوە بووبێ و ڕابوردویان پتر تێک هەڵەنگوتبێ، تورکەکانی عوسمانین کە هەشت سەد ساڵێک لەمەوپێش بوونە دراوسێ. یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ڕوونکردنەوەی ئەو کۆچەی ڕەوەندەکان لە مەغۆلستانەوە بۆ ناوچەی ئاسیای بچوک و دراوسێ بوونیان لەگەڵ کورد، کتێبەکەی (ئەولیا چەلەبیی)یە کە سێ سەد و سی و سێ ساڵ لەمەوپێش نووسیوییەتی.
(بەشێک لە پێشەکی وەرگێڕ)
Kitap okuyun: کورد لە مێژووی دراوسێکانیدا؛ سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی
Toplam indirme:
2,308 kez
Tüm yazar, çevirmen ve yayıncılardan, kitaplarınız sizin izninizle indirilmediyse, bizimle iletişime geçmenizi rica ediyoruz.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 18,909 defa görüntülendi