پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,988
وێنە 105,138
پەرتووک PDF 19,077
فایلی پەیوەندیدار 95,579
ڤیدیۆ 1,260
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
توانا ئەمین
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

توانا ئەمین

توانا ئەمین
چیرۆکنووس و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕی بە توانای کورد توانا ئەمین لە ساڵی 1981 لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە. لە 2003 دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تێکست بووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، لە 2005–2007 سەرپەرشتیاری گشتیی بەرنامە فەرهەنگییەکانی ڕادیۆ نەوا بووە، لە 2007 سەرپەرشتیاری هەفتەنامەی فەرهەنگیی- کلتووری پەیک بووە و خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتووە. لە 2008 لە بەشی زمان لە ڕۆژنامەی ئاوێنە کاریکردووە و هەمان ساڵ خەڵاتی باشترین چیرۆکنووسانی سلێمانی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرگرتووە، لە 2010 خەڵاتی یەکەمی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی وەرگرتووە. لە 2011 خەڵاتی باشترین لاوی ساڵی بۆ (چیرۆک) لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە #هەولێر# وەرگرتووە، لە 2011 بۆ جاری سێیەم و لە 2012 بۆ جاری چوارەم و لە 2015 بۆ جاری پێنجەم خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتووە. لە 1999 وە بەردەوام لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردی و فارسییە جدییە ئەدەبیی و هونەرییەکاندا لێکۆڵینەوە و وتار و خوێندنەوە و چیرۆکی نوسیووە و ئێستاش ئەندامی کارای فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهانیی و بەڕێوبەری نووسینی گۆڤاری کۆنسێپتە کە وەرزەگۆڤارێکی ڕەخنەیی فیکرییە.

$بەرهەمەکانی توانا ئەمین$
پتر لە 15 کتێبی لە بوارەکانی چیرۆک، لێکۆڵێنەوە و وەرگێرانی هەیە و ئەمانەی لای خوارەوە نموونەیەک لە کتێبە چاپکراوەکانێتی:

خودا لە سەری مرۆڤدا
(خودا لە سەری مرۆڤدا) ناوی کتێبێکی توانا ئەمینە کە ساڵی 2012 چاپ بووە و بریتییە لە چەند وتووێژکی فیکریی لەمەڕ هەستیارترین و پڕ پرۆبلەماتیکترین کێشەی فەلسەفیی لە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتیدا کە: خودایە.. خودا کێیە..؟ خودا چییە..؟ خودا لە کوێیە..؟ کێ ئەم کۆنسێپتە پێناسە دەکات و چیی ڕۆڵی دەداتێ و چۆن بوو بە خودا؟ ئینسان دەتوانێ بێ جەبەڕووتی ئەم چەمکە، ئەخلاقیانە مامەڵەی خۆی و مامەڵەی جیهان و مامەڵەی یەکتر بکات؟ کتێبەکە دەیەوێت دەستیکەم بەرسڤی ئەم پرسیارانەی چنگ بخات بە لێکۆڵینەوە و پێشەکییەکی درێژ و گفتۆگۆی چەندین تیۆلۆگ و ڕوناکبیری ئاینی و ئاتیست و پسپۆڕی فیزکیی و تەنانەت قەشە و مەلاش.

لەسەر بەرگی دواوەی کتێبەکە هاتووە: (لە کۆتاییدا ئەم کتێبە ناتوانێ ئیمانی کەس بە بوونی (خودا) دامەزرێنێ یان ڕەتی بکاتەوە، ئەمە کتێبی دوودڵییە و کۆمەکی دڵنیایی بە کەس ناکات. هەرکەسێک پێی وا بێت؛ دەتوانێت لەناو ئەم کاغەزانەی بەردەستی دا (خودا) بدۆزێتەوە یان ونی بکات، باشتر وایە زەحمەتی خوێندنەوەی ئەم کتێبە نەخاتە بەر خۆی!)

سەگێک لە ئاوێنەدا
ئەم کتێبە سەرجەمی چیرۆک و تێکستەکانی توانا ئەمین ی لە خۆی گرتووە ساڵی 2012 چاپ بووە و چیرۆکنووس شێرزاد حەسەن پێشەکی بۆ نوسیووە، لە بەشێکی ئەو پێشەکییەدا هاتووە: (من لە ئەدەبی کوردیدا جاروبار لاساییکەرەوەم ناسیوەتەوە، جا چ لاسایی نووسەرانی بیانی بووبێت لە ڕۆژهەڵات یان نووسەرانی خۆمان، وەلێ توانا خاوەن پەنجەمۆری خۆیەتی، ئەو هەمیشە کەڵک لە ئەزموونە زۆر تایبەتییەکانی خۆی وەردەگرێت و دەقی ناوازەیان لێ دەسازێنێت، گەشتەکانی ڕووەو وڵاتانی دیکە، ڕۆحێکی دیکەی پێ بەخشیووە کە کەم نووسەری کورد وا خێرا دەرەقەتی نووسینەوەی دەکەوێت، توانا ئەمین بۆ من لە نەوەی نوێدا نووسەرێکی تازەگەرە، بە دونیایەکم دەناسێنێت کە من دەیبینم و هەستی پێ دەکەم، وەلێ هەرگیز بەر لەو چیرۆکانە نەمتوانیووە بەو شێوەیە لەسەری ڕابمێنم).

ئەم کتێبە بە دیزاین و بەرگسازییەکی نوێ و بە کوالێکتێکی بەرزەوە لە کۆمپانیایەکی چاپی ئێرانیی بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ چاپکراوە.

فڕین لە قەفەسێکی کراوەدا
ئەم کتێبە لە چاپکراوەکانی ڕێکخراوی کۆنسێپت بۆ پەرەپێدانی کلتورییە و ساڵی 2012 چاپ بووە، بریتییە لە کۆمەڵێ وتار و لێکۆڵینەوە وەک ڕەشنووسی چەند کارێکی ئەدەبیی لەمەڕ: هیومانیزم، جوانیی، ئاوێنە، خۆکوشتن، ماسک، غەمگینی، فڕین، ... و چەند تەوەرێکی تر دەدوێت، لەسەر بەرگی دواوەی کتێبەکە نوسراوە: (پێچەوانەی باوەڕی باو، من غەمگینیی وەک مەقامێکی ڕۆحیی سەیر دەکەم؛ غەمگینیی ڕاستەقینە، تاریکی نییە، بەڵکو جۆرێکە لە ئیشراق.. نورێکە تێکەڵ بە عیرفان.. لە غەمگینییدا چاونەترسییەکی کۆسمۆیی و بێ باکییەکی سەرسوڕهێنەر بەرامبەر بە ژیان و مەرگ هەیە.. ئەم وا دەکات سنگ بنێیت بە دونیاوە و باکت بە هیچ نەبێ... بونیام دەبێ عومرێک خەرجبدا تا دەتوانێ لەم پاژە قووڵ و ناوەکییەی ناو وجودی خۆی کۆمەک وەربگرێت. هێشتا زووە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە سەختەی؛ کە ئایا ژیان لە ئازاری پەتییدا گەیشتنە بە کەماڵ یان نا؟ لێ دواجار بە باوەڕی چکۆلانەی من؛ ئەمە کورت ترین، بەڵام زەحمەت ترین، ڕێی گەیشتنی ئینسانە بە خۆی و بە خوداش..)

کچی ناو تابلۆکە
ئەم کتێبە کۆمەڵە چیرۆکێکی 130 لاپەڕەیی توانا ئەمینە و لە کۆتایی ساڵی 2009دا یانەی قەڵەم لە سلێمانی بەچاپی گەیاندووە و ڕۆشنبیر و ڕۆماننووس کاروان عومەر کاکەسور پێشەکیی بۆ نوسیووە، لە بەشێکی ئەو پێشەکییەدا هاتووە:

(نووسین دروسکردنی دنیا نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ تێکشکاندنی ئەم دنیایە، ئەمە باوەڕێکە پێموایە لە ئەنجامی خویندنەوەیەکی ئەدەبی نەوەی دووەمی دوای ڕاپەڕینەوە پێیدەگەین کە توانا ئەمین یەکێکە لە دەنگە دیارەکانی، ئەو چیرۆکنووسە ئەوەندەی مەبەستێتی دنیای خۆی وێران بکات، ئەوەندە لە هەوڵی دروستکردنیدا نییە..!)

مەنفا و خوێندنەوە
ئەم کتێبە هەوڵێکی تری توانا ئەمینە و قەبارەی 387 لاپەڕەیە و لەلایەن(ڕەخنەی چاودێر)ەوە ساڵی 2008 چاپ بووە، لە دوو توێی ئەم کتێبەدا گفتوگۆی ڕوناکبیر و نووسەرە گەورەکانی کورد لەمەڕ مەنفا، قەیرانی خوێندنەوە، کێشەی ڕۆمانی کوردی، پەیوەندی نێوان مێژوو و ئەدەب و چەند باسێکی تری زیندووی دونیای ئەدەبی کوردی دەخوێنیتەوە. لەو ڕۆشنبیرە کوردانەی لەم کتێبەدا بەشدارن: شێرکۆ بێکەس، هیوا قادر، ئازاد حەمە، #مەریوان# وریا قانع، جەمال غەمبار، دلاوەر قەرەداغی، د.ئەحمەدی مەلا، ڕەوف بێگەرد، لەتیف هەڵمەت، ئارام کاکەی فەلاح و چەندین نووسەری ترن.

پەیکەری فەرهاد
کتێبێکی 192 لاپەڕەییە دەزگای ئاراس ساڵی 2009 بە چاپی گەیاندووە، ئەم ڕۆمانە لە نوسینی ڕۆماننووسی هاوچەرخی فارس عەباس مەعرووفییە، ئەو ڕۆماننووسە بە یەکێک لە پر خوێنەرترین نوسەرانی ئێرانی دەژمێردرێت، ئەم ڕۆمانەی پەیکەری فەرهاد بەڕای ڕۆشنبیرانی ئێرانی خۆیانەوە سەختترین کارێتی... توانا ئەمین ئەم ڕۆمانەی لە فارسی-یەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و ڕۆماننووس و ڕوناکبیری خۆرهەڵاتی کوردستانی عەتا نەهایی پێیداچۆتەوەو لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری لەسەر نوسیووە کە هەر لەگەڵ کتێبەکەدا چاپ ببووە، لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە:

(بێگومان وەرگێڕانی ڕۆمانێکی وەک پەیکەری فەرهاد کە تاکبێژییەکی دەروونی و گێڕانەوەویەکی پچرپچڕی زهنییە، بۆ هەموو وەرگێڕێک کارێکی گران و ڕیسکێکی گەورەیە، زمانی ئەم بەرهەمە کارکردێکی شیعری هەیە و بەپێچەوانەی زمانی ئینشایی زۆر چیرۆک و ڕۆمانی ترەوەو کە تەنیا ئەرکی ڕاگوێزانی مانا و پەیامی لە ئەستۆیە، خۆی داهێنەری ماناو پەیامیشە، بەشی زۆری ڕووداوەکانی ئەم جۆرە چیرۆک و ڕۆمانانە وەک شیعر ڕووداوێکن کە لە زمانی نووسەرەکانیاندا ڕوودەدەن و کەم وەڕگێڕ دەتوانێ بە تەواوی و بە تێرو تەسەلی لە زمانێکی تردا دووبارەیان بکاتەوە، من دڵنیام کە توانا ئەمین ئاگای لەم ڕاستیانەوە لە ترسناکی کارەکەی بووە، بەڵام وەک وەڕگێڕێکی بوێر بەوپەڕی جیدییەتەوە هەوڵی داوەو بەقەد توانای خۆی و مەجالی خۆبەدەستەوەدانی ڕۆمانەکە بۆ بوون بە کوردی لە ڕیسکی کارەکەی کەمکردۆتەوە، ئەو ماندوو نەبێ و خوێنەرێش سوود لە کارەکە وەربگرێت.)

پیاسەیەک پێکەوە.. پیاسەیەک بەتەنیا
کتێبێکی 200 لاپەڕەیی توانا ئەمینە و پرۆژەی کتێبی یانەی قەڵەم ساڵی 2008 بە چاپی گەیاندووە، ئەم کتێبە بەشێک لەو توێژینەوە و لێکۆڵینەوە ئەدەبیی-سۆسیۆلۆژیانەیە کە لەو ساڵانەی دوایدا نووسەر پێیان ڕاگەیشتووە و نوسیوونی.. ئاوات محەمەدی نوسەر لە خوێندنەوەیەکیدا بۆ ئەو کتێبە لە ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرتدا نوسیوێتی: (ئەم کتێبە لە خوێندنەوەی ئەفسانەوە تاسەر لیکۆڵینەوەی کۆمەڵناسیانە لەوێوە بۆ دەقی ئەندێشەیی و سەردان لە فەلسەفەو ڕامان لە دونیای کلاسیکە، ئەم کتێبە وەک ئەوە وایە پێکەوە پیاسە بکەین و لەسەر بابەتێک ڕێکنەکەوین بۆ گفتوگۆ).

لەو کتێبەدا لەبارەی پەیوەندی نێوان خۆتەقاندنەوەو جوانی، مەحوی و کوفر، وێکچوون لە نێوان شارو لەشفروشدا، پێکەنین و گێڕانەوە و گەلێک بابەتی دییەوە خوێندنەوەی نامیتۆدییانە دەخوێنیتەوە. لەسەر بەرگی کتێبەکە نووسراوە:(خوێنەری خۆشەویست.. من تۆ بام ئەم کتێبەم نەدەخوێندەوە.. ئەم بەیاز و دەستنووسانە هیچ نین..! جگە لە ڕوانینێکی سەرپێیی من بۆ تۆێژەڵگەلێکی ژیان و هەندێ دیاردە و دەرکەوتە و چەمکی ناو ئەو شێواییە، ئەوەی لەبەردەستتدایە؛ کتێبی ڕاڤە و شیکارییە میتۆدییەکان نییە، هێندەی گواستنەوەیەکی تیژتێپەڕی نیگای سوژەیەکە لەمەڕ ئۆبژێکتگەلێک لە چاوەوە بۆ کاغەز.)
کەوتن
ئەم کتیبە لە نوووسینی نووسەری فرەنسی و براوەی خەڵاتی نۆبێڵ (ئەلبێر کامۆ)یە و توانا ئەمین وەریگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و بەیان سەلمان پێداچۆتەوە و بەراوردی کردووە بە دەقە فرانسییەکەی، لە ڕوبەرگی کوردی کتێبەکەدا هاتووە:(ئینسان بوونەوەرێکی تەنیایە... ئینسان بوونەوەرێکی گوناهبارە... کورتەی مانفێستی گشتی کامۆیە لەم کتێبەدا، بەیادخستنەوەی ئەوەی گوناهباری لەم کارەی کامۆدا، شتێک نییە هێزێکی میتافیزیکی دابێتی بەشانیدا وەک ئەوەی لە ئەفسانەی سیزیفدا وێنای دەکات، بە پێچەوانەوە لەم کارەدا مرۆڤ خۆی تاوان لە کۆڵی خۆی و هاوچەشنەکانی دەنێت، بەجۆرێ لە کۆتاییدا هەموومان پێش زەمینەین بۆ تاوانی کەسێکی تر و بەم جۆرە لە ڕوودانی هەر تاوانێکدا دەستی هەموومان وەکو هێڵێکی مائیل هەیە.)

ئەم کتێبە لە چاپکراوەکانی ناوەندی ئاوێرە و ساڵی 2013 چاپ بووە.

کوندەپەپوی کوێر
(کوندەپەپووی کوێر) لە نووسینی نووسەری بەناوبانگی ئێرانی (سادق هیدایەت)ە و توانا ئەمین وەریگێڕاوە، ئەم ڕۆمانە سوریالی و کورت، بەڵام قووڵ و قژەژە، لە ئەدەبیاتی فارسیدا وەک شاکارێکی سەدەی بیستی خۆیان دەیناسێنن؛ ئەندرێ بریتۆن، باوکی ڕۆحیی سوریالیزم گوتبوی: (ئەگەر شتێک هەبێت بوێرین ناوی شاکاری لێ بنێین؛ ئەوە ئەم کتێبەیە)... ڕۆمانەکە گێڕانەوەیەکی تاکبێژی پچڕپچڕی کەسێکە لە دۆخێکی ڕۆحیی ماندوودا؛ کەسێک کە ڕۆحی بریندارە و بەردەوام لە ئازاردا دەژی؛ لەو ئازارانەی هەروەک خۆی دەڵێت: ناتوانی لەلای کەس باسی بکەیت! ئەوەی خوێ دەکاتە برینی ئەم پیاوەوە؛ بینینی چاوانی ئەفسوناویی کچێکە لە ئێوارەیەکی مانگی گوڵاندا... ئەم چاوانە؛ ژیانی کاراکتەرەکە سەرەوژێر هەڵدەگێڕێتەوە.

جێی یادهێنانەوەیە کە بڵێین ئەم ڕۆمانە بۆ زمانەکانی: عەرەبی، تورکی، ڕووسی، ئینگلیزی، فرەنسی، ئیسپانی و چەند زمانێکی تر وەرگێڕدراوە و بەبایەخەوە مشتومڕی گەورەی ئەدەبی ناوەتەوە، تەنانەت دەزگای بڵاوکراوە ئینگلیزییەکەی لەسەر بەرگی کتێبەکە نووسیوێتی: (مەزنترین ڕۆمانی ئەدەبی فارسی سەدەی بیست). لە پێشەکی کوردی ئەم کتێبەیشدا وەرگێڕ نووسیویەتی: (وەرگێڕانی ئەم کارە بۆ من؛ یەکێک بوو لە پرۆژە نیوەناچڵەکانی کوردستان کە لەگەڵ خۆمدا هێنابووم، مانگی ڕابردوو کە پشووی خوێندن بوو، هەلی دامێ؛ شێتانە کارەکە تەواو بکەم... ڕەنگە بیرکردنەوە لە تەواوکردنی ئەم ئیشە پەیوەندی بەو دۆخە هیدایەتییەوە هەبێ، کە هەمیشە خۆم تێیدا دەژیم... هیوادارم هەرچی زووە ئەم کتێبە نایابە، وەک شاکارێکی ئێرانی و وەک هەوڵێکی بچووکی بەندە، بگاتە دەست خوێنەرانی کورد).(10)

مینایی شین
کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە ئەدەبیی و ئیستاتیکیی توانا ئەمین ە، کە توێژەری فەلسەفە بەکر عەلی، پێشەکی بۆ نووسیوە، لەو ناساندنەی نێو ئەم پێشەکییەدا لەبارەی ئەم کتێبەوە، نووسراوە: ئەم چەند وتارەی لە دووتوێی ئەم کتێبەدایە؛ هەوڵنووسینێکە بۆ دۆزینەوەی ئەخلاقێکی ئیستاتیکی کە تا دێت مرۆڤی مۆدێرنە ونتری دەکات. بێهۆ نییە زۆرجار نووسەرەکەی وەک ڕەشبین و غەمگین ناسێنراوە، لەراستیشدا ئەدەبیاتی غەمگین؛ هیچ کات بریتی نەبووە لە ئەدەبیاتی تێکشکێنەر و نیهلیستی ژیان، بەپێچەوانەوە غەمگینەکان ئەو کەسانەن، کە هەڵگری پەژارەیەکی قووڵترن بۆ شادبوونی مرۆڤ. بەکر عەلی لەبارەی توانا ئەمین دەڵێت توانا ئەمین، یەکێک لەو مەشقکارە غەمگینانەیە وەک شۆپنهاوەر و سیۆران، بەڵام لە نێوبەندییەکی فەرهەنگییانەی جیاوازدا. یەکێک لە تەکنیکەکانی واڵاکردنەوەی واقیع بریتییە؛ لە خەیاڵ، چونکە لەکوێدا ڕیال هەبێت لەوێدا پێشتر خەیاڵ هەبووە، بۆیە ڕێکەوت نییە زۆرینەی هەوڵەکانی نێو ئەم کتێبە، بۆ ناسینەوەی (خەیاڵ) و بیرهێنانەوەمانە وەک شتێکی فەرامۆشکراو. مینای شین، لە قەبارەیەکی گەورە و لە دوتوێی 480 لاپەڕەدا بە بەرگی ڕەق و لە چاپێکی نایابدا، ناوەندی ئاوێر چاپی کردووە. (

پەیامبەر
ئەم کتێبە لە بڵاوەکراوەکانی ماڵی وەفاییە، لە نووسینی جوبران خەلیل جوبران و وەرگێڕانی توانا ئەمینە، پێک هاتووە لە 28 گوتار، دەرباری ژیان و خوشەویستی و هاوسەرێتی و منداڵ و سامان و بەخشین، کتێبێکە لەسەر ئاستی فۆرم و تەکنیک سادە و لە ئاستی ناوەڕۆکدا قووڵ و قژقژە، خوێندنەوەی بۆ هەموو کەسێک دەشێت لە هەر تەمەنێکدا بێت و سەر بە هەر ئاینێک بێت. ئەم کتیبە لە لیستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی سەدەی بیست بووە، بەجۆرێک پاش یەک سەدە لەچاپ بوونی، هەتا ئێستا هەفتانە 5000 هەزار نوسخەی لە سەرانسەری جیهاندا لێ دەفرۆشرێت و بۆ زیاتر لە 50 زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە.

دەنگی پێی ئاو و ماچێک بە تامی خۆڵەمێش
کۆمەڵێک شیعری فارسی و تورکی و بیانییە توانا ئەمین وەریگێڕاوە بۆ کوردی، قەبارەکەی 400 لاپەڕەیە و (دەزگای جەمال عیرفان) ساڵی 2015 چاپ و بلاوی کردۆتەوە.

ماڵی یار
ماڵی یار هەڵبژاردەیەکی نوێیە لە شیعرەکانی (سوهراب سپهری)ە و توانا ئەمین وەریگێڕاوە، ئەم هەڵبژاردەیە یەکەمجارە بکرێن بە کوردی، بەشێکن لە پرۆژەی (هەشت کتێب) کە کۆکاری سوهرابە و وەرگێڕ خەریکی کارکردنە لەسەری تا هەمووی لە ئایندەدا بە کوردی بخاتە بەردەست خوێنەری کورد.(
تریفەی مانگ
ئەم کتێبە هەڵبژاردەیەکە لە چیرۆکە نایابەکانی نووسەری فەرەنسی گێ.دو.مۆپاسان کە توانا ئەمین کردویەتی بە کوردی و ڕۆمانووس بەیان سەلمان وەرگێڕانەکەی بەراوردکردووە بە دەقە ئۆرگیناڵەکەی. ئەم کتێبە لە قەبارەیەکی مامناوەندیدا و لە دووتوێی 350 لاپەڕەدا لەلایەن ناوەندی ئاوێرەوە، چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

ژوولیا و دەستنووسەکەی مەولانا
کتێبی سەرجەم تێکست و چیرۆکەکانی توانا ئەمین ە. ئەم کتێبە لەلایەن ماڵی وەفاییەوە بە دیزاین و بەرگسازییەکی نوێ لە قەبارەیەکی مامناوەندیدا و لە دووتوێی 330 لاپەڕە لە ساڵی 2016 لە تاران چاپ کراوە.

شیر و هەنگوین
ئەم کتێبە لەلایەن توانا ئەمین ەوە بۆ یەکەمجار لە زمانی سویدییەوە کراوە بە کوردی و سیامەند ئەحمەد وەرگێڕانەکەی بەراورد بە دەقە ئینگلیزییەکە کردووە. (شیر و هەنگوین) بە ڕهە مێکی بە ناوبانگی کچە شاعیری هیندی_کە نە دیی ڕۆپی کۆرە و یە کێکە لە ناودارترین و پڕفرۆشترین کتێبە کانی ئەمریکایە. بۆ یە کە م جار لە ساڵی 2014 بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کراوە تە وە، دواتر لە ماوە ی چوار ساڵدا بۆ 25 زمانی جیهانیی وە ڕگێڕدراوە و بە زمانی کوردییەوە دەبێت بە 26 زمان. (شیر و هە نگوین) کتێبێکی سادە و دڵگیرە پێکە وە، چێژ و ئازارە کانی مرۆڤبوون و مێیینە بوون، بە زمانێکی شیعریی لە کە مترین وشە دا بە هاوئاهە نگی چە ندان هێڵکاریی جوان دە گێڕێتە وە. کتێبخانەی یادگار ساڵی 2018 لە دووتوێی 200 لاپەڕەدا ئەم کتێبەی چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

مرواریی تاقانە
ئەم کتێبە کۆمەڵێ تێکست و یاداشتە لە نووسینی توانا ئەمین، لە دوو توێی 400 لاپەڕەدا کتێبخانەی گۆڵدن بووک لە ساڵی 2019دا چاپی کردووە. کتێبەکە تێڕامانێکی فەلسەفیانەیە لە ئینسان و دەوروبەر بەڵام بە زمانێکی سادە و شیعریانە، بە شێوەیەک هەمووان بتوانن تێی بگەن. نووسەر لە بارەی ئەم بەرهەمەوە بە ڕۆژنامەی ئاوێنەی وتووە: ئەم کتێبە بۆ دوو ئاست دابەش دەبێ، ئاستێکیان نزیک لە ژیانی ڕۆژانە و خەمە جڤاکی و ئینسانییە گشتییەکانە کە هەر کەسەمان هەمانە. بە چاوێکی کونپشکیانەوە دەپرسێ پارە چییە؟ پەیوەندی و خیانەت چین؟ موڵکایەتی چیە؟ خۆشەویستی چییە؟ تەنیایی چییە؟ شار چییە؟ دڵ چییە؟ خوداپەرستی چییە؟ و هتد... ئاستی دووەم کە بۆ من گرنگترینیانە؛ ئاستێکە بڕێ زیاتر دەڕوات، ئەویش پرسە یونڤێرساڵی و وجودییەکانە وەک ئینسان؛ گاهێ عیرفانی و گاهێ گومانکارانە دەپرسێ: ئێمە بۆ هەین، لە کوێوە هاتووین، کێ ئێمەی دروست کردوە، ئەم شتانە بۆ وان، ئەوانەی دەمرن دەچن بۆ کوێ، ئازار بۆ هەیە؟ ژیان چییە؟ مەرگ بۆ هەیە؟ و هتد... سەرجەمی لاپەڕەکانی ئەم کتێبە لە لایەن هونەرمەند (چینەر عوسمان)ەوە نیگارڕێژ کراوە و بۆ هەر بابەتێک سکێچێکی دروست کردووە، ئەمەیش پتر کتێبەکەی هەمەڕەنگ و ڕەونەقدارتر کردووە.
ئەم بابەتە 40,427 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 37
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-11-1981 (43 ساڵ)
جۆری کەس: چیرۆکنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-07-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 40,427 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 29-07-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەونی یوسف
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
خۆپاراستن لە زیانی تیشکە ناووکی یەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-ژان گوژۆن پەیکەرتاشی فەڕەنسی مەزنی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
گفتوگۆیەک لەگەڵ مەقام زانی کورد (حەمە درێژ)
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
مەترسی یەکانی کارەباگرتن و جۆرەکانی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شانۆگەری ی ئەنتیگۆنا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,988
وێنە 105,138
پەرتووک PDF 19,077
فایلی پەیوەندیدار 95,579
ڤیدیۆ 1,260
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەونی یوسف
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
خۆپاراستن لە زیانی تیشکە ناووکی یەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-ژان گوژۆن پەیکەرتاشی فەڕەنسی مەزنی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
گفتوگۆیەک لەگەڵ مەقام زانی کورد (حەمە درێژ)
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
مەترسی یەکانی کارەباگرتن و جۆرەکانی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شانۆگەری ی ئەنتیگۆنا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!