گوندی هەنارە دەکەوێتە سەر ڕووباری بەستۆڕە لە ڕۆژهەڵاتی شاری #هەولێر#. نزیکەی 18 کم لە سەنتەری شاری هەولێر دوورە، (390م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. گوندەکە دەکەوێتە سەر ئەو ڕێگایەی کە ڕێگای هەولێر کۆیە لە گۆمەسپانەوە دەبەستێتەوە بە ڕێگای هەولێر شەقڵاوە لە کۆمەڵگەی بەستۆڕە. گوندی هەنارە سەربە شارەدێ ی سەلاحەددین و شارۆچکەی شەقڵاوەیە. هەڵکەوتەی جوانی گوندەکە لە ڕووی جوگرافیەوە کە کەوتۆتە نێوان بەرزاییەکانی تارین لە لایەک و زنجیرە چیای سەفین لەلاکەی ترو بوونی ڕووباری بەستۆڕە و دیمەنە سرووشتیە جوانەکەی کردوویەتی بە سەیرانگەیەکی بەناوبانگ لە هەولێر و لە بۆنەکاندا بەهەزاران خێزان ڕووی تێدەکەن بۆ گەشت و سەیران.[1][2]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,886 defa görüntülendi