📊 بابەت 375,995 | وێنە 59,711 | پەڕتووک PDF 11,156 | فایلی پەیوەندیدار 44,533 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,089
لەم کاتەدا 7 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 05-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📆30-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ قەدریە ؟
یەکێک لە قوربانییەکانی شەڕی ناوخۆی نێوان ینک و پدک لە قەڵادزێ، کە لە ڕۆژی 06-08-1994 ڕوودیداوە.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
🏰 باخ و پارکەکانی شاری سلێمانی | 🏷️ پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
باخ و پارکەکانی شاری سلێمانی
🏰 شوێنەکان


باخی گشتی

باخچەی گشتی لە کۆندا نەبووە. تا سەردەمی ئەحمەد پاشای بابان کە حاکمی سلێمانی بووە چوار باخی دروستکرد، ئێستا ئەو چوارباخە بوون بە گەڕەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی. جا لەبەر ئەوەی ئاوی سلێمانی زۆر بووە و پڕ بووە لە کانی و کارێز جگە لە ئاوی شیوەکان و زێرابەکان کە بەرەو خوار بوونەتەوە، ئەمانە هەموو سوودیان لێ وەرگیراوە بۆ باخ دروستکردن.



ئەمانەش ناوی ئەو باخانەن کە هەبوون و ئەوانی تریش ئەوانەن کە لەم دواییەدا دروستکران :



باخی پورە بەگ: لە گەڕەکی گۆیژە نزیک سابونکەران و ژوور مزگەوتی هەمزاغا، ماڵی شاعیری گەورەی کورد پیرەمێرد لەوێدابوو.
تووی مەلیک: لە باکووری شاری سلێمانی، لە ساڵەکانی سی و چلی سەدەی رابردوو (حەوزێکی گەورە)ی هەبوو لە بەهارا پر ئەبوو لە ئاو، لەوەو پێش دار و درەختی لە بەرابوو، خەڵک لە بەهارا ئەچوونە ئەوێ بۆ سەیران. ئەم ناوچەیە موڵکی شێخان بوو. لە کاتێکدا دروستکرا کە شێخ مەحمود حوکمدار بوو، بۆیە ناونرا تووی مەلیک.
باخی شێخ لەتیف(شێخ لەتیفی دانساز) لە لای ماڵەکەی خۆیانا لە گەڕەکی دەرگەزێن، پڕبوو لە داری بەردار و حەوزێک بە فوارەوە لە ناوەڕاستیا ئێستاش هەندێ شوێنی ماوە بە باریکی درەختی سێو و هەڵوژە و هەرمێ و هەنار و قۆخ و گێلاس و بەهێ و هەنجیری تیا بوو.
باخی فەرەجی حەمە مراد لە دەرگەزێن نزیک بە کارێزی دایکی پاشا دە دۆنم زەوی بوو. بە موڵک هی (عەزمی بەگی بابان) بوو، لە هاوینا تەنیا ئەو باخە هەبوو کە بە تەنیشت ماڵی عەزمی بەگ خۆیەوە بوو، خەڵکی شار پۆل پۆل بۆی ئەهاتن. ئێستا شوێنەکەی قوتابخانەو خانووە.
باخی مەجید بەگ: لە باکوری شاری سلێمانی. شوێنی بینای زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و گشتییە.
باخی کانی دۆمان لە خوار گەڕەکی سەرشەقامەوە بوو.
باخی گەورە و بۆگەنە: ئەمیش هەر موڵکی (عەزمی بەگی بابان) بوو لە خوار شاری سلێمانیەوە.
باخچەی گشتی: لە راستیدا هەر ئەم شوێنە بوو کە بە تەواوی پێی بوترێ (باخچە). ئەکەوێتە رۆژ ئاوای سلێمانی نزیک (سەنتەری پارێزگای سلێمانی). یەکەم باخچەی میرییە و کاتێک کە مەجید یەعقوبی لە ساڵەکانی (1937-1939) موتەسەریفی سلێمانی بوو دروستی کرد کە ئەوسا ئەوپەری شار بوو، واتا هیچ خانوو بینا لەو لایەوە نەبوو بێگومان ئەم باخچەیە بۆ رازاندنەوەی شارەکە و گەشت و جوانی سەردانی ژن و پیاو رۆژانی (چوارشەممە تایبەت بوو بۆ ژنان) بە عەبا و پەچەوە ئەهاتن بەداخەوە بەهۆی نالەباری ئاسایشەوە زۆر دەستکاری کراو زۆری لێ کەمکرایەوە و دارەکانی ئەبڕران، بەڵام ئێستا گەشاوەتەوە.

شارەوانی سلێمانی لەم ساڵانەی دواییەدا فەرمانگەی باخچەکانی بەتایبەت پێک هێنا بۆ دروستکردنی باخچە لە ناوشارا. ئەو فەرمانگەیەش ژمارەیەکی زۆری باخچەی دروست کردوە سەرپەرشتیان ئەکات لە ژوور هەموویانەوە پارکی ئازادی کە لەوەو پێش لەشکرگای حوکمەت بوو (حامییە) بوو. ئەکەوێتە بەشی ژوورووی شار. ژمارەیەکی زۆری تر باخچەی بچووک هەن لە ناو شارەکە کە هەموو رازاوە و جوان و رێک و پێکن هەندێکیان بە ناوی ئەو کەسانەی بیانی و خۆییەوە ناونراونکە خزمەتیان پێشکەش کردووە. وەک (باخچەی ئولڤ پالما) سەرەک وەزیرانی سوید کە بەدەستی ناحەز شەهید کرا و باخچەی جەواهری کە بە ناوی شاعیری گەورەی عەرەب محەمەد مەهدی ئەلجەواهیری دۆستی دێرینی کورد و باخچەی فەرەیدون علی ئەمین و گەلێکی تر.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 11 2012 2:06PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2012 12:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,432 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
باخ و پارکەکانی شاری سلێمانی
🏰 شوێنەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
🏰 شوێنەکان
1.👁️دەرگەزێن
2.👁️سلێمانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574