🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 هێمن ڕەفیق
نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی
👫 هێمن ڕەفیق
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
سەباح عەلی جاف
د.فازڵ مەهدی بەیات لە ساڵی 1946 لەشار کەرکوک لەدایک بووە، له نەتەوەی تورکمانە، لە ساڵی خوێندنی 1969-1970 توانیویەتی بەشی مێژوو – لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد تەواو بکات، بڕوانامەی
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
گفتوگۆی گرووپی گوڵنار لەگەڵ گەورەکوردانی سەدەی بیست
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
رێکخستن و ئۆرکێسترا: دڵشاد سەعید
2021
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
✌️ شێخ محەمەد باراوی
شەهید (شێخ محەمەد بارای) له ساڵی 1942 دا لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی باراو بوو، کە دەکەوێتە دەڤەری شارباژێڕ.
ناوبراو کوڕی شێخ سەعید باراوی بوو کە هاوخەباتێکی
✌️ شێخ محەمەد باراوی
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
✌️ شەهیدان
مامە ریشە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیم...
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
👫 کەسایەتییەکان
دڵزار بەرزنجی
🏰 شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێر | پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️
شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێر
🏰 شوێنەکان

پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراقە , بە یەکێک لە شارە هەرە کۆنەکانی کوردستان و ناوچەکە دادەنرێت. لە رووی جوگرافیەوە بە دووری٣٥٠کم دەکەوێتە باکووری بەغدا. نزیکەی 3 هەزار ساڵ پ.ز لە دەقە سۆمەرییەکان بە ( ئۆربلۆم - ئۆربیلیۆم) و لە دەقە بابلی بە (ئەربائیلۆ) هاتووە. ئەم هەرێمە بەلانکەی شارستانیەتە کۆنەکان دادەنرێت و ژیان بۆ یەکەم جار لێرەوە دەستی پێکردووە. ئەشکەوتی شانەدەر کە مێژووەکەی بۆ 60هەزار ساڵ پێش زاین دەگەرێتەوەو لانکی ژیانی مرۆڤی نیادرتاڵ بووە، گوندی زەوی چەمێ کە مێژووەکەی بۆ(12)هەزار ساڵ پ.ز دەگەرێتەوە، ئاماژەی هەبوونی شارەستانیەتێکی زۆر کۆنن و وەرچەرخانێک بووە لە ژیانی مڕۆڤی ئەو کات کە لە ژیانی ئەشکەوت بۆ ژیانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری. شاری هەوێر زیاتر لە 100 میوانخانە و مۆتێلی گەشتیاری و زیاتر لە 100 چێشتخانەی تێدایە، دەیان مزگەوتی کۆن و چەند شوێنەوارێکی گرنگی لێیە، دەیان پارک و 3 پارکی گەشتیاری و چەند شارێکی یاری و دەیان بازاری گەورەی سەردەم و بازاڕی میلی لێیە. نزیکەی 10 زانکۆ و چەندان پەیمانگا و دامەزراوەی زانستی لێیە، مۆزەخانەی شارستانی و کولتووری و ئەنتیخانە و کتیچبخانەی گشتی لێیە. لە دەرەوەی شاریش چەندان شوێنی جۆراوجۆری گەشتیاری لێ هەڵکەوتووە. لێرەوەی چەند شوێنێک دەخەینەروو:


فرۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر

بە دووری 5کم دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای شاری هەولێر. لەدوای رووخانی رژێمی پێشوو ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دروستکردنی دا، پێشتر شوێنەکە بنکە سەربازی کۆنی هەولێر بوو، ئێستا کراوەتە فرۆکەخانەیەکی مۆدێرنی شارستانی کە وەکو دەروازەیەکی گەورە بەرەو جیهان کارەکات و رۆژانە پێشوازی لە هەزاران میوان و گەشتیار دەکات.
ئەم فرۆکەخانەیە کۆمپانیای ( سکۆت ویلسن)ی بەریتانی دیزاینی داناوەو کۆمپانیای (ماکیۆل جەنگیز)یش پرۆژەکەی جێبەجێ کرد ، ئەم فرۆکەخانەیە بە شێوەیەک دروست کراوە کە ساڵانە توانای وەرگرتنی ( 3 ) سێ ملیۆن گەشتیاری هەیە و لە 16 دەروازەو 6 پردی جێگیری ئاسمانی لەخۆدەگرێت . هەروەها تێرمیناڵی کارگۆزاری نوێ بە شێوەیەک دروستکراوە ساڵانە توانای 280 دوسەدو هەشتا هەزار تۆنی هەیە ، جگە لە تێرمیناڵی سەرەکی، تێرمیناڵ و هۆلی پێشوازی مۆدێرن و خزمەتگوزاری VIP هەیە.
ئەم فرۆکەخانەیە یەکێکە لە درێژترین رێرەوەکانی نیشتنەوەی فرۆکە لە جیهاندا کە 4 هەزار و 80 مەترەو یەکێکە لە درێژترین پێنج رێرەوی نیشتنەوەی فرۆکە لەسەر ئاستی جیهاندا.

مێژووی هەولێر
مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی شەشەمی پ.ز وەک لە نووسراوە سۆمەری و بابلیەکاندا بە ( اروبیلم – اربێلا – اروبل – اربائیلۆ ) ناوی براوە کە لەو سەردەمە مەڵبەندی پەرستنی خواوەندی عشتار بووە ، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ( 331 ) پ.ز شەڕێکی تووند لە نێوان سوپای داریۆشی فارسی و ئەسکەندەری مەقدۆنی روودەدات لە ( گەلی کرانیک ) کە ( 30 ) کم لە هەولێر دوورە لە نزیک گوندی ( گۆکمێلا ) لە دەستە راستی زێی گەورە و لە بەر شارەزا نەبوونی داریۆش بە تەواوی لە ناوچەکە جەنگاوەرەکانی خۆی لە کەناری زێیەکە کۆ دەکاتەوە بە پێچەوانەوە ئەسکەندەری مەقدۆنی هێرش دەکاتە سەر داریۆش و بەسەر سوپایەکەی زاڵ دەبێت بەمەش ئیمپراتۆریەتی فارس کۆتایی پێدێت ، مێژوونووسە یۆنانیە کۆنەکان ناوی هەولێر لە ناو کتێبەکاندا وەکو خۆی تۆمار دەکەن ئەمەش وای کرد سەرنجی هەموو دونیا بۆ کوردستان رابکێشێت و ناوی هەولێر لە ئەنجامی جەنگی ئەربێلا بکەوێتە ناو تابلۆ و بەڵگەنامە و هونەرە مێژووییەکانی ئەوروپاوە ،بناغەیەکی پتەوی بۆ ناساندنی رۆژ هەڵات و کوردستان دامەزراند .

قەڵای هەولێر
ئەم قەڵایە دێرینترین قەڵایە لە جیهاندا ، دەکەوێتە ناو جەرگەی شاری هەولێر ئەم قەڵایە (25 ) م بەرزە لە رووی زەوی ، وە بەرزی قەڵا لە سەر ئاستی رووی دەریا ( 431 )م رووبەرەکەی (110,000)م2 مێژووی بیناسازی کردنی دەگەرێتەوە بۆ (6000) ساڵ پ.ز ، وە خانووەکانی قەڵای هەولێر لە (506) خانوو پێک هاتووە قەڵا لـــە سێ گەرەک پێکهاتووە (سەرای – توپخانە – تەکیە ) خانووی چینی دەوڵەمەندەکان لە گەرەکی سەرای قەڵاتە بەهۆی بەکارهێنانی بنیات وبناغەی توندو بەهێز ، بەرگەی هۆکاری رۆژگاری گرتووە بۆ ماوەیەکی درێژ. وە نەخش و نیگاری زۆریان تێدا بەکارهێناوە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆیان رابکێشێت .

مزگەوتی قەڵای هەولێر :-
مزگەوتی قەڵای هەولێر یەکەم مزگەوتە لە قەڵای هەولێر دەکەوێتە ناوەراستی قەڵا ( یاقوت حەمەوی ) لە کتێبی ( معجم البلدان ) باسی ئەم مزگەوتەی کردووە لە ساڵی ( 1220 ز ) ،هەروەها ( إبن مستوفی ) لە نووسینەکانیدا ( تاریخ أربل ) ناوی نا ( مزگەوتی قەڵا ) , ئەم مزگەوتە چەندین جار نۆژەن کراوەتەوە وەکو ساڵی ( 1719 – 1720 ز ) کە ئەم مێژووە لەسەر مینبەرەکە نووسراوە.

گەرماوی قەڵا :-
گەرماوی قەڵا مێژووی ئەم گەرماوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی هەژدەهەم بەرەو سەرەوە نزیکەی ( 200 ) دوو سەد ساڵ ، پێک دێت لە دوو بەش هاوینە و زستانە لەگەڵ دوو هۆڵا بۆ خۆشوشتن وە دوو قوبەی گەورە و رووبەرەکەی نزیکەی ( 782 م2 ) وە ئەم گەرماوە بیرێکی گەورەی تێدایە لە بەشـی باکـووری کە تیـرەکەی ( 5 ) پێنـج مەترە ، وە قوڵایەکەی ( 45 ) مەترە تاکو خوارەوەی قەڵا.

قەڵای خانزاد (بانەمان) :-
دەکەوێتە سەر رێگای (هەولێر _ شە قڵاوە) ، بەرزیەکەی دەگاتە ( 40 ) م لە رووی زەوی (22) کم لە شاری هەولێر دوورە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران بەتایبەتی لە ماوەی دەسەڵاتی میرسلێمان بەگ و شازادە خانزاد دروستکراوە ، تاوەکو ئێستا رووە مێژووەکەی خۆی لە دەست نەداوە توانراوە پارێزگاری لێ بکرێت ، ئەم قەڵایە لە بەرد و قسل دروستکراوە .

گردی قالینچ ئاغا:-
یەکێکە لەو ناوچە شوێنەواریانەی کە دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری هەولێر ناوی ئەم گردەش لە (قالەانجە) هاتووە واتە قەڵای گچکە بە بەراورد لە گەڵ قەڵای هەولێری دێریندا ، شوێنەکەی دەکەوێتە دووری (1کم) لە قەڵا ، وەبەرزیەکەی نزیکەی (7)م دەبێت لە رووی زەوی ، بۆ یەکەم جار لەساڵی (1966)ز پشکنینی تێدا ئەنجام دراوە بەهۆی ئەو کەل و پەلانەی کە دۆزاوەتەوە توانراوە بزاندرێت کە گردی ( قالینج ئاغا) لە چەند سەردەمێکی بە دوای یەکدا هاتووە ، کە هەزارەی (پێنجەم و چوارەمی )پ.ز مرۆڤ تێدا نیشتەجێ بووە ئەمەش بۆ سەردەمی (حلف- ورکاْ ) دەگرێتەوە . ٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍ




منارەی چۆلی :-
یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی شاری هەولێردەکەوێتە باشووری خۆرئاوای قەڵای هەولێر بە دووری (1کم) بە منارەی (مڤفریە) ناوبانگی دەرکردووە لەساڵی (1128 - 1238ز) لەسەردەمی سوڵتان مڤفردین دروست کراوە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە بە منارەی چۆلی ناسراوە ، چونکە کاتی خۆی لە شوێنێکی چۆڵدا دروست کراوە ، بەرزیەکەی (22م) لە رووی زەوی .

مۆزەخانەی شارستانی هەولێر:-
دەکەوێتە نزیک سەنتەری شار بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ، مۆزەخانەی هەولێر بۆ پیشاندانی پارچە شوێنەواریەکان لە سێ هۆل پێک هاتووە کە لە هەر هۆلێک چەندین سەردەمی جیاوازی لە خۆگرتووە ، هەروەها جێگای ئاماژە پێ کردنە کە هۆلەکان بە پێ کۆنترین سەردەمی شوێنەواری تا نوێترین سەردەمی شوێنەواری رێک خراون ، مێژووی هەندێک لەم ئاسەوارانە بۆ زیاتر لە (5000) هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە کە شارستانیەتی کۆنی کوردستان و عیڕاق دەردەخات . هەر لەم مۆزەخانەیە کتێبخانەیەک هەیە کە بە یەکێک لە کتێبخانە مێژووییەکان دادەنرێت ، ئەمەش بەهۆی بوونی چەندین سەرچاوەی مێژووی گرنگ .

ئەنتیکەخانەی قەڵا : -
دەکەوێتە ناو قەڵات، لەنێو ئەم مۆزەخانەیەدا بەشێکی زۆری کاری دەستی تێدایە کەنزیکەی (40) پارچە دەبێت لە هونەرکاری چنینی هۆزە نیشتەجێ و رەوەندەکانی ناوچەی پارێزگای هەولێر پارێزراوە . کە زۆربەی ئەم کەل و پەلانە رایەخ و کاڵا و پۆشاکن کەرەستە خاوەکەشی لەخووری و مووی مەڕو و ماڵاتی دروست کراون و بەڕەنگی گیاو گوڵ و رووەک رەنگ کراون ، کە هەندێک لەم پارچانە مێژووی سەدان ساڵی هەیە .


بازاڕی قەیسەری :-
دەکەوێتە بەرامبەر قەڵا (431م) لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە ، مێژووی دروست کردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان لەسەر شێوەی پیتی لاتینی بنیاد نراوە بریتیە لە هۆڵێکی بەرزو فراوان کە هەردوولای بە ریزە ژووری تێدا دروست کراوە بۆ فرۆشگا ، لە سەرەوەیدا چەند کونێک هەن کە بۆ گۆڕینی هەوا گۆرکی و رووناکی بەکارهاتووە ، بەدوو دەرگا دەتوانین بچینە ژوورەوە دەرگای باشوورو دەرگای خۆرهەڵات .

مەزاری سوڵتان مزەفەرکوکبری :
مەزارەکە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی قەڵا بە دووری (200م) ، نزیکی چوار ریانی پارێزگایە هەندێک پێیان وایە گۆڕی سوڵتانە هەندێکیش بە گۆڕی باوکی سوڵتان دادەنێن. ئەم زاتە ناوی (مڤفرالدین ابن ریف) لە ساڵی (549 ک) لە دایک بووەو لە ساڵی (630ک) کۆچی دوایی کردووە ، ماوەیەک فەرمانڕەوایەتی هەولێری کردووە، بۆ یەکەم جار هەڵساوە بەخوێندنەوەی مەولود تاکو ئێستاش وەکو نەریتێکی ئاینی لەشارەکە دووبارە دەکرێتەوە .

پارکی سامی عەبدولڕەحمان :
بە گەورەترین پارک لە پارێزگای هەولێر دادەنرێت، کە بە دیزانێکی ئەندازەیی لــە سەر روووبەری (800 دۆنم ) بە دوو قۆناغ دروست کراوە ، ئەم پارکە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر بەرامبەر پەرلەمانی کوردستان ، کە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت لەرووی گەشتیاریەوە وەک ( خواردنگە ، کۆشک ، یاریگا، شەقام ، رێڕەو ، رادیۆ ، شاشەی هەڵواسراوی سینەما) رۆژانە سەدان گەشتیار بۆ بە سەربردنی کاتێکی خۆش روو لەم پارکە دەکەن.


پارکی منارە :
بە دووری1کم دەکەوێتە باشووری قەلای هەولێر، بە یەکێک لە پارکە قەشەنگەکانی شار دادەنرێت دەکەوێتە بەرامبەر پارکی شانەدەر، منارە بەناوبانگەکەی چۆلی دەکەوێتە ناو ئەم پارکە، بۆیە ئ ناوەی پارکی منارەی بۆ هەڵبژێردراوە، رۆژانە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیارانی ناوەخۆ و دەرەکی بۆ کات بەسەر بردن روو لەم پارکە دەکەن، لە بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا بۆ سازکردنی فیستیڤاڵ و ئاهەنگی جۆراوجۆر سوودی لێ بینراوە.


پارکی شانەدەر :
دەکەوێتە باشووری قەڵا پشت مزگەوتی سەواف، لەسەر شێوازی سروشتیکوردستان دروست کراوە، چەند شوێنێکی یاری کردن و ئاوپرژە و درختی جوان و گوڵ و گوڵزاری زۆری لە خۆگرتووە، گەلەرەکیەکی تێدایە کە لەسەر شێوازی ئەشکەوتی شانەدەر دروست کراوە، کاتێک گەشتیار سەردانی ئەم پارکە دەکەن، سروشت و شوێنەوارە کۆنەکانی کوردستانی دێتەوەبەرچاو.

قەڵای دووین :-
قەڵای دووین بە قەڵایەکی شوێنەواری و سەربازی دادەنرێت، بە شێوازێکی ئەندازەیی لە سەر بەرزاییەکی سروشتی پتەو بەشێوەی هەڵکەوتنی چیاکە بناغەی بۆ هەڵکەندراوە ، لە سەر رێگایەکی ستراتیژی کۆن دروست کراوە ، بەرزی دووین دەگاتە (1475)م لە ئاستی رووی دەریا . ئەو بەشە بەرچاوەی کەماوە بەتایبەتی بورجەکان دەگەرێنەوە بۆ میرنشینی سۆران ، وە لە خوارەوەی چەمێکیمەزن هەیە، کەبۆتە سەیرنگە.

شەقلاوە :
شارۆچکەی شەقڵاوە بە دووری ( 45 ) کم دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لە نێوان چیای سەفین و چیا سۆرک هەڵکەوتووە، بە هۆی سروشتی جوانی بە بووکی کوردستان ناسراوە، هاوینەهەوارێکی سەرنجراکێش و ئاو و هەوا سازگارە، دیمەنی شەقڵاوە بە دارودرختی زۆر داپۆشراوە و کانی و ئاوی زۆرە، دەیان میوانخانە و چێشتخانە و گوندی گەشتیاری و گازینۆ و شوێنی گەشتیاری لێیە، چەندان کەلوپەل و خواردنی دەستکردی کوردەواری لە بازاری شەقڵاوە هەیە، باخەکانی شەقڵاوە چەندان جۆر میوەی هەیە، بۆیە گەشتیاران لە سەرانسەری عێراق و وڵاتانی دەرەوە رووی تێدەکەن.

قەڵای دێرێ
ئەم قەڵاکە دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای دامێنی زنجیرە چیای پیرمام و بە دووری 38کم لە ناوەندی شاری هەولێر ]دوورە، بە دووری 2کم لە لای چەپی رێگای هەولێر و دارەبزمارە و گوندی سەروکانی هەڵکەوتووە. قەڵاکە لە سەر گردێکی بەرزە و پێک هاتووە لە شورایەکی پتەوی قایمکاری سەربازی کە بەچواردەوری گردەکە دروستکراوە، لە قوڵە و دیوارەکانی، کونی مەتەرێزی بەرگری هەیە. پاشماوەی دیوارەکانی لە ( 1تاکو 6م) بەبەرزی ماوە، 5ژوور و هۆلێک و حەوشەیەکی گەورە بە پێوانەی 23×21,70م و بیرە ئاوێک دەبینرێ.

هیران
شارۆچکەی هیران، بە دووری 70کم دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر. هەروەها بە دووری 23کم دەکەوێتە رۆژهەڵاتی هاوینەهەواری شەقڵاوە. بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دار و درخت و میوەجات و ئاووهاوایەکی فێنک سروشتێکی گەشتیاری وەرگرتووە، زیارتر لە 5کانیاو و دەیان باخی لێیە. دیان کەپر و شوێنی پشودانی گەشتیاری لێ دروستکراوە.
قەلای خانزاد
قەڵای خانزاد بە دووری 3کم دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی شارۆچکەی هەریر. کە 1434م لە ئاستی دەریاوە بەرزە، قەڵاکە لە بەزای زیاتر لە 400م لە ئاستی دەوروبەریدا لەسەر لوتکە شاخێک دروست کراوە. لە بەشی باشووردا رێگایەک لە دامێنی چیاکە بۆ سەرقەڵا بە شێوەی پێچاوپێچ سەر دەکەوێت، هەندێ شوێنی دیوارەی قەڵا وەک خۆی ماوەتەوە کە بەرزییەکانییان لە نێوان 4-6م بەرز دەبێت. لە هەندێک شوێن پەیژەی بەردین دروست کراوە. یەک رێگا بۆ قەڵاکە دەچێت ، قەلاکە لە دوو نهۆم پێک هاتووە، قەڵاکە شوێنی خانزادی سۆران و میرسلێمانی برای خانزاد بووە.کە لە سەدەی پانزە دەسڵاتێکی فراوانیان هەبووە.

بێرم و مێرگەکانی سیدەکان
لە کوێستانی سیدەکان و لە باکووری بناری هەڵگورد، چەند گۆماوێکی قەبارە جیاواز هەیە، کە ئاوەکانییان زۆر سارد و سازگارە و بۆ گەشتوگوزار لە وەرزی هاوین زۆر لەبارو گونجاون. وەک بێرمە سارد، بێرمێ هۆڕنێ باڵەکیان، بێرمێ دیندارا. بێرمە بچووک.

قەڵای روستێ
قەڵاکە دەکەوێتە گوندی روست بە دووری 137کم لە باکووری شاری هەولێر و دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای چیای هەڵگۆرد، قەڵای گوندی روست بە بەرچاوترین و گرنگترین شوێنەواری دەڤەرەکە دادەنرێ. لە بەشی ژێرەوەی قەڵاکە شوێنەواری کۆگایەکی خەزنکردنی ئاو بەناوی سارداو ( سارنج) بە ئەندازەی(18م×3م×2,5م) هەیە. قەڵاکە لەسەر رووبەری (29,20م بە45,50م ) دروستکراوە، زیاتر لە (10) ژووری هەبووە، لە هەندێک بەش دوو نهۆم بووە. چەند بەشێک لە دیواری بناغەی قەڵاکە بە بەرزی 5م کە کەوتۆتە سەر لوتکەی شاخەکە پاشماوەی ماوە.


مەزاری شێخی هیران : -
مەزارەکە لەسەر بەرزایەکی ناوەڕاستی هیرانە کە چوار دەوری بە رەز و باخاتی میوە و دار بەڕووی بەرز داپۆشراوە. ئەم شوێنە گۆڕستانی شێخانی تەریقەی قادرییە، تەکیەی هیران کە باو باپیرانی سافی هیرانی لە ژێر ئەو گردە لە ناو ئەشکەوتی دەستکرد شاردراونەتەوە، لە جەژن و بۆنە ئایینیەکان و لە کاتی وەفاتی شێخەکانیش دا مەراسیمی زیکری دەروێشان لەو شوێنە بەڕێوەدەچێت، هەروەها شوێنی شەفاعەت و نزاو پاڕانەوەیە لە خوای گەورە بۆ گەیشتن بە مراز و ئاواتیان. لە ناو باخەکانی هیران دەیان کەپری گەشتیاری و شوێنی پشودان بۆ گەشتیاران دروستکراوە، بۆیە لە وەرزی هاوین هەزاران گەشتیار روو لە ناوچەکە دەکەن.

مەزاری رەبەن بۆیا:-
لە قەدپاڵی چیای سەفین، لە بەرزای دۆڵێکە و دەڕوانێتە سەر شارۆچکەی شەقڵاوە و سەر رێگای گشتی ( شەقڵاوە – هیران)، تاکو نزیک مەزارەکە رێگایەی ئوتومبێل هەیە، دواتر گەشتیار بە پیادە دەروات، گۆرەپان و رێگاکە لە لایەن حکومەتی هەرێم لە ساڵی (2005 ) دروست کراوە ، ئەم مەزارە پیرۆزە لە لایان موسڵمان بە (وسو رەحمان ) لەلایان مەسیحیەکان بە ( رەبەن بیا) ناو دەبرێت و هەردولا بە پیرۆزی دەزانن، مەزارەکە لە ئەشکەوتێدا لە بەرزی (20) م لە شاخ هەڵکەندراوە، دوو ژووری گەورە و چەند ژوورێکی بچووکیش هەیە، خەڵکانێکی زۆر لە مەسیحی و موسولمان بۆ نزاو پارانەوە و گەیشتن بە مرازەکانیان رووی تێ دەکەن، هەروەها گەشتیارانی مەسیحی لە دوای جەژنی قیامەت لە زۆربەی شوێنەکانی عیراق رووی تێدەکەن.



کۆیە

دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لە نێوان هەردوو پارێزگای ( هەولێر و سلێمانی). بەدووری (70) کم، لە نێوان زنجیرە چیای ( باواجی وهیبت سلتان )، چەند ناوچەیەکی گەشتیاری لێیە، وەک ( کۆسار _ چنارۆک _ حمامۆک _ دەرماناوی جەلی _ نازەنین _ مزار ماربینا قدیشا ). هەروەها چەند شوێنەوارێکی لێیە، وەک ( بازاری قەیسەری _ قەڵات _ مزگەوت _ خانووی بەنەخش ) چەند مامۆستا و شاعیر و هونەرمەندی لێ پێگەیشتوە، وەک (حاجی قادر _ عونی _دڵدار _ باکووری _ گاهر تۆفیق ) و ئێستا زانکۆی کۆیە تەواو کەری رۆشنبیری ئەم شارەیە .

چنارۆک :-
سەیرانگەی چنارۆک لە بناری کێوی (هەیبەت سلگان) بە دووری 15کم لە باکووری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی کۆیە و (95) کم لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە.
کەوتۆتە سەر رێگا کۆنەکەی (کۆیە – دوکان) .

رووباری جلی :-
بە دووری (95) کم دەکەوێتە باکووری خۆرهەلاتی شاری هەولێر، رووباری جەلی بە نێَو گوندی سماقولی دەروات کە (21) کم لە باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی کۆیەیە دوورە. ئەم شوێنە سروشتێکی جوان هەیە، پێکهاتووە لە دۆلێکی نیمچە فراوان، گەشتیار بۆ بۆ سەیران بۆ چارەسەری روو لە ناوچەکە دەکات، ئاوەکەی رووبار بەکار دێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست.

تەق تەق :-
بە دووری (98) کم دەکەوێتە باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر، ناوچەکە دارو باغاتێکی زۆری لە دەورووبەرە سروشتێکی جوانی هەیە خەڵک لە وەرزی بەهار روو لەم ناوچەیە دەکەن.


مەزارگەی ماربێنە قدیشە :-
دەکەوێتە گوندی هەرمۆتەیە کە (3) کم لە قەزای کۆیە دوورە و پێی دەوترێ (مار بینا بهنام)، لەلایەن بهنام و خوشکەکەی سارە دروست کراوە، ئێستا ئەم ناوچەیە گرنگی زۆری پێدراوە کراوەتە ناوچەیەکی گەشتیاری و خەڵک رووی تێ دەکەن بەتایبەتی مەسیحیەکان .


قشلەی کۆیە :
ئەم قشلەیە دەکەوێتە ناو سەنتەری شارۆچکەی کۆیە بەلای رۆژئاوای دا، لەسەر بەرزایەک ( گردێکی پان) کە رووبەری لە 2400م2 زیاترە. رووی دەرەوەی لە شێوەی قەڵا دروستکراوە و لە هەر چوار لادا قوڵەی شەڕ و بەرگری بۆ دانراوە. لە هەندێک شوێن بینایەکە دوو نهۆمە. لە بەشێکی مۆزەخانەی کۆیە دانراوە. لە لایەکی تر گەلەری هونەری هەیە.لەسەردەمی عوسمانیەکان دروست کراوە.
چوار تاقان :-
شوێنەواری چوار تاقان کەوتۆتە باشووری شاری کۆیە لە ساڵەکانی سەرەتایی سەدەی بیستەم کاروان سەرای نێوان کۆیە و هەولێر و کۆیە و کەرکووک بووە، رێبواران و کاروان چیەکانی دەورووبەری شاری کۆیە کە دوای پشوودانێک بەخۆیان و ووڵاغەکانیان و کەل و پەلەکانیان دەگەیاندنە شاری کۆیە، ئەم شوێنەوارە لە ساڵی ( 2002 ) لەلایەن قائیمقامی کــــۆیـــــــە نــــــۆژەن کــــــــــراوەتـــــــەوە.

سەری کۆسار : -
دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی شاری کۆیە بە دووری (5) کم لە چەقی شاری کۆیەوە دوورە وە (74) کم دوورە لە شاری هەولێر، وە ئەم ناوچەیە شوێنێکی بەرزە و ئاو و هەوایەکی خۆشی هەیە و ژمارەیەک مۆتێل و چیشتخانەیەکیگەشتیاری لێدروستکراوە و بۆتە هەوارگە.


ساتو قەڵا :-
شوێنەوارێکە لە شێوەی قەلادا کەوتۆتە سەر بەرزایەک لە گوندی ساتوقەڵا، دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری کۆیە بە دووری (24) کم وە بە دووری (91) کم لە پارێزگای هەولێرەوە دوورە وە بەرزی لە ئاستی رووی دەریاوە ( 600 ) م .


شارۆچکەی سۆران

دەڤەری سۆران بە دووری ( 95 ) کم لە شاری هەولێرەوە دوورە ، ژمارەیک شوێنی گەشتیار لێیە و دەکەوێتە نزیک سنووری ( ئێران – تورکیا – عیراق ) ، هەروەها کەوتۆتە نێوان زنجیرە چیاکانی ( هندرێن–زۆزک–حەسەن بەگ – برادۆست – کۆڕەک ) ،دوو رووباری پێدا تێپەر دەبێت یەکەمیان لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران ، وە دووەمیان لە خاڵی سنووری ( مێرگەسۆر ) ، وەهەروەها (قەزاکانی رەواندز - چۆمان - مێرگەسۆر - گشت ناحیە و گوندەکان) بە یەکەوە دەبەستێتەوە 1981 ) بۆتە قەزا کە بە.

قەڵای پاشای گەورە ( ئیج قەڵا ) :-
قەڵای پاشای گەورە ( ئیج قەڵا ) دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکی سۆران– رەواندز لەسەر گردێکی سروشتی دروست کراوە لە بەرد و قسل و چوار بورجی شێوە بازنەیی هەیە ، کە تەنها ئێستا پاشماوەی بناغە و یەک لا دیواری ماوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ( میر محەمەد ) ساڵی (1813) تاکو(1837) ناسراوە بە پاشای گەورە ، میری سۆران .

تۆپی وەستا رەجەب :-
ئەم تۆپە لەلایەن وەستا رەجەب لە سەردەمی ( میر محەمەد ) لە ساڵی ( 1813 – 1837 ز ) لە رواندز دروستکراوە، زیاتر لە 222 دانە تۆپ دروست کراوە، ئیستا دانەیەکی لە ناوشاری رواندز پارێزراوە، دانەیەکیش لە مۆزەخانەی بەغدا دانراوە کە درێژی تۆپەکە دەگاتە (1.5م).



هاوینەهەواری گەلی علی بەگ :
95 کم لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە ، لە نێوان دوو چیا هەڵکەوتووە لە خۆرهەڵاتیدا چیای کۆڕەکە کە بەرزیەکەی (2125م) و لە باکووری خۆرئاواشیدا چیای برادۆستە کە بەرزیەکە ی ( 2076کم) لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، درێژیەکەی نزیکەی (12کم) دەبێت، سێ رووباری پێدا دەڕوات ، لە ناوەڕاستیدا لە ناوەراست تێکەل دەبن (ڕەواندز _ سیدەکان _ خەلیفان). سروشتێکی سەرنج راکێشی هەیە، ژمارەیەک چیشتخانە و گازینۆ و کەپری گەشتیاری و شوێنی پشودانی بۆ گەشتیاران لێ دروستکراوە.

هاوینە هەواری بێخاڵ :
105 کم لە شاری هەولێر و 5لە شارۆچکەی رواندز دوورە، کەوتۆتە نێوان چەند لوتکە چیایەکی بەرز، پێکهاتووە لە تاڤگەیەکی سروشتی کە دەرژێتە خوارێ و دیمەنێکی دڵڕفێنی بە سروشتی هاوینەهەوارەکە بەخشیوە، ژمارەیەک چیچشتخانە و کەپر و شوێنی پشودانی بۆ گەشتیاران لێ دروستکراوە.


هاوینە هەواری جوندیان :
115کم لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورەو دەکەوێتە دامێنی چیای هەندرێن و بە دووری (7کم)دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شارۆژکەی سۆران ، کانیەکی ئەفسونی لەبن چیای هەندرێنەوە هەڵدەقولێت، بەیەکێک لە هاوینە هەوارە سەرەکیەکانی ئەم دەڤەرە دادەنرێت. بە دارودرختی بەرز ناوچەکە داپۆشراوە، کەش و هەوایەکی لە بار هەیە، ژمارەیەک چێشتخانە و کەپری گەشتیاری و شوێنی پشودانی خێزانی تیادا دروست کراوە.


دۆڵی ئالانە :
ئەم شوێنە نزیکەی 15 کم لە باشووری خۆر هەڵاتی شارۆچکەی خەلیفانە و لەسەر رێگای ( خلیفان – بالیسان ) ە تەنگە بەرێکە رووباری ئاڵانەی پێدا دەروات، چەندین کەپر و شوێنی خێزانی بۆ گەشتیاران لەسەر کەناری چەمەکە دروست کراون.

ئەشکەوتی بێستون :
لەسەر چیای برادۆست و باکووری خۆرئاوای شاری هەولێر بە دووری (97کم ) بە دوو رێگای قیرتاو کراو دەگەیتە ئەم ئەشکەوتە یەکێکیان لە بەرزایی چیای سپیلک بەرەو دۆڵی خەلان و بناوێ لەوێشەوە بەرەو بەرزایی چیای برادۆست. دووەمیان لە کۆتایی گەلی علی بەگ بە رێگایەکی کە بەرەو خۆرئاوا دەڕوات لە نێوان (هاودیان _سارداو) دا رێگایەکی لاوەکی بەرەو بەرزایی چیای برادۆست سەردەکەوی تا دەگەیتە ئەشکەوتی بێستون. دەکەوێتە سەر رێگاکەو دەرگاکەی نزمەو لە ژوورەوە زۆر فراوانە کۆتایی دیار نییە ، لەسەر ئەشکەوتەکەشدا کونێک هەیە رووناکی دەداتە بەشێکی ئەشکەوت، زیاتر لە 100م درێژ و 40م پان و 10بەرز دەبێت، سەدان بلوری کریستالی لە ناویدا شۆربوونەتەوە و بەسەرکەوتوون، کریستالەکان جۆراو جۆرن و دیمەنێکی سەرنجراکێشیان دروست کردووە.



گۆماوەکانی بناری هەڵگۆرد
بەهۆی بەرزی لوتکەی هەڵگۆرد و پانی و فراوانی قەدپاڵکانی هەڵگۆرد، لە هەرچوار دەوریدا کۆمەلێک گۆماو هەیە، ئاوی گۆماوەکان سارد و سازگارە، شوێنی هەندێک لە گۆماوەکان و دەوروبەریان بۆ پشوودان و گەشتوگوزار لەبار و گونجاوە. هەروەها مێرگی هەمیشە سەوز و کانییاوی سازگار و جۆگە وجۆباری سەرجڕاکێش دەبینرێت. سەرجەم ئەمانە و نزمی پلەی گەرمی بۆ خوار 25پلە لە هاوین، شوێنەکەیان کردۆتە شوێنێکی سروشت جوان. هەندێک لە کۆماوەکان: (گۆمی سەرنشێوە و گۆمی سویلێ، دەکەونە دامێنی رۆژهەڵاتی هەڵگۆرد. گۆمی چل دار، دەکەوێتە ناوقەدی رۆژهەڵات هەڵگۆرد. گۆمی بێرمە سارد، دەکەوێتە بەشی باکووری رۆژئاوای هەڵگۆرد، کۆمەلێک مێرگ و سەوزای لە دەوروبەریدا هەیە. چەند گۆماوێکی بچوکیش لە رۆژهەڵات هەیە، وەک میوەبان، باسکە پیواز، زێرینخان).
کانی دەرماناوی جەلی
کانی گڕاوی جەلی بە دووری 22کم دەکەوێتە باکووری قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر. لە هەولێرەوە بۆ کانی جەلی 3 رێگا هەیە: ( 1- هەولێر بۆ دەربەندی گۆمەسپان بۆدۆڵی سماقوڵی 62کم. 2- هەولێر بۆ کۆیە بۆجەلی87کم. 3- هەولێر بۆ هیران بۆ نازەنین بۆ جەلی 88کم، کە سەرجەم رێگاکە قیرکراوە. زیاتر لە 12ئینج ئاوی لێ هەڵدەقووڵێت، ئاوی کانیییەکە بە شێوەی بەردەوام 38 پلە گەرمە، کانیەکە بەپێوانەی 6م×6م کراوەتە حەوزێکی ئاو، حەوزی دووەم بازنەی و تیرەکەی 2م ، ئاوەکە مادەی کبریتی زۆرە. بۆ نەخۆشییەکانی پێست، وەک خوڕەشت، زیبکەی جۆراو جۆر، سووتانەوەی پێست، پیسبوونی پێست (گڕووی). بۆ رۆماتیزم و فەقراتیش سوودی لێوەردەگیرێت.

هەوارگەی پانکی گەشتیاری :-
بە دووری (108کم) دەکەوێتە باکووری شاری هەولێر، بە دووری 1کم دەکەوێتە خۆرئاوای قەزای رەواندز، لە سەر بەرزاییەک بنیاد نراوە کە (1100م) لە سەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، رووبەری گشتی ئەم هەوارگەیە نزیکەی (400) دۆنمە لە چەند بەشێکی گرنگ پێک هاتووە، وەک: (74 مۆتێل بەهەموو پێداویستیەکانەوە، لەگەڵ (6) مۆتێلی ریئاسی (VIP)، کۆگا و هۆڵی کۆنفڕانس و کۆبوونەوە و پارکی وەستانی ئۆتۆمبێل و رێستورانتێکی پلە نایاب و کافتریایەک و شارێکی یاری و مەلەوانگە. هەروەها لە قۆناغەکانی دووەم و سێیەم چەندین چالاکی گەشتیاری گرنگ تری لێ جێ بەجێ دەکرێت .

دۆلی ئاکۆیان :
بەدووری (16کم)دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی رەواندز ، نزیکەی (110کم)لەشاری هەولێر دوورە، بەرزی ئەم ناوچەیە لەئاستی رووی دەریا (980) م، گوندی فەقیان شوێنێکی گەشتیاری و سروشت جوانی ئەم ناوچەیە، ناوچەکە بە دارودرختی خۆرسک، وەکو ( دار گوێز – چنار – سپیدار - بی ) رازاوەتەوە، کە دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بە خشیوە.

چۆمان

بە دووری (160) کم دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی شاری هەولێر و کەوتۆتە نێوان زنجیرە چیاکانی (هەڵگورد – سەکڕان )هاوسنوورە لە گەڵ وڵاتی ئیران، رێگەی ستراتیجی حاجی ئۆمەران بەناویدا دەروات، بە هۆی بوونی چەندین ( هاوینەهەوار – سەیرانگا – رووبارو مێرگ –تاڤگەی ئاوی ) ئەم دەڤەرە بۆتە ناوچەیەکی گەشتیاری، هەروەها لە رووی کشتوکاڵی و ئاژەڵ داری ناوچەیەکی گرنگە. پلەی گەرما لە هاویندا لە 32 پلە تێناپەرێت.

حاجی عمران :-
ئەم ناوچەیە دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان و هاوسنوورە لە گەڵ وەڵاتی ئیران، (180) کم لەناوەندی هەولێرەوە دوورە و نزیکەی (20 )کم لە قەزای چۆمان دوورە، لە زستان باران و بەفرێکی زۆر ئەم ناوچەیە دەبارێت، بۆیە لە وەرزی هاوین ئاوو هەوایەکی خۆشی هەیە، شێخی باڵەک و کانی دەرماناوی شێخی باڵەک چەند شوێنێکی گەشتیاری دەکەونە ئەم سنوورە.

کانی و مەزاری شێخی باڵەک :-
ئەم شوێنە دەکەوێتە ناو شارۆچکەی حاجی ئۆمەران، (180) کم لە ناوەندی هەولێرەوە دوورە وە نزیکەی (20) کم لە قەزای چۆمانەوە دوورە، لە وەرزی زستاندا باران و بەفری زۆر لەم ناوچەیە دەبارێت، (2500) م لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، شێخی باڵەکان لە لایان موسڵمانان بە پیرۆز و پیاوچاک ناسراوە، بۆیە بەردەوام گەشتیار دەچنە زیارەتی ئەم مەزارگەیە، لە نزیک مەزارگەکە کانی دەرماناوی شێخی باڵەک هەیە، ئاوی دەرماناوی شێخی باڵەک لەڕووی تەندروستی سوودی بۆ فرێدان و نەهێشتنی بەردی گورچیلە لێوەردەگیرێت، بۆیە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن .


دۆڵی سەکران :
لە بناری باکوری زنجیرە چیای سەکران هەڵکەوتووە، دۆلێکە بە داری سروشتی و دەستکرد داپۆشراوە، رووباریچکی بچوک لە ژێردارەکان دەروات و بۆتە جێگای کات بەسەربردن و پشودانی گەشتیاران، لەسەرەوەی دۆلەکەش گوندی سەکران بە دیمەنێکی جوان و کولتووری دەبینرێت، چەند کەپر و خزمەتگوزاری سەرەتای دروستکراون، بەڵام فێنکی ئاوهەوا و سروشتی جوان و هاژەی ئاو گەشتێکی خۆش بە گەشتیار دەبەخشێت.

سەیرانگەی رێزان :
بە دووری (144) کم لە شاری هەولێرەوە دوورە، ئەم سەیرانگەیە دەکەوێتە قەزای مێرگەسۆر کە نزیکەی (22) کم لە باشووری خۆرهەڵاتی بارزانەوەدوورە، دەکەوێتە سـەر رووباری رێزان و جامە لە سـەر رێگای مەزارگـەی ( بارزانی نەمر )،. بەرزی لە ئاستی رووی دەریا (1200) مەتر بەرزە وە لە هاوین ئاو و هەوایەکی خۆشی هەیە هاوڵتیان بۆ گەشت کردن و مەلەوانی رووی تێ دەکەن.

پردی بەرسیرین
شوێنەواری پردی بەرسیرین بە دووری ( 18) کم دەکەوێتە باکووری خۆرهەلاتی شارۆچکەی سۆران، لەسەر رێگای سۆران حاجی ئۆمەران لە ناو گوندی بەرسیرین بنیاد نراوە، ئەم پردە بۆ پەڕینەوە زۆر سوودی لێ وەردەگیراوە، دانیشتوانی ناوچەکە ئیستاش بەکاری دەهێنن، لە سەردەمی میری سۆران دروستکراوە، 4پایەی لولەی بە شێوەی هونەری و ئەندازەی لە ژێر دروست کراوە، شوێنەوارێکە کە خۆراگربووەو بەرگری سروشت و ئاوی رووباری کردوە.



ئەشکەوتی شانەدەر
بە دووری 122کم دەکەوێتە باکوری شاری هەولێر، دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر، لە بەشی باشووری دامێنی چیای برادۆست هەڵکەوتووە، پێش ( 60.000 ) ساڵ مرۆڤی نیاندرتاڵ لەم ئەشکەوتە ژیاوە، بۆیە بە لانکەی ژیانی مرۆڤ دادەنرێت. شێوەیەکی سێگـۆشەیی هەیە بەرزی (18)م وە درێژی ئەشکەوتەکە (40) م وە پانیەکەی (27) م لە ناوەوە فراوان دەبێتەوە تا دەگاتە (60) م، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ( 1951- 1961 ) ز لەلایەن ( رالف سولیکی ) هەڵکۆڵینی تێدا کراوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە چوار چینی شوێنەواری چمارەیەک ئیسکەپەیکەری مرۆڤی نیاندرتاڵ و کۆمەڵیک کەلوپەلی بەکار هێنانی لەبەرد دروست کراو دۆزرایەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردینی کۆن .

سەیرانگای دڵۆپە
بە دووری (12کم ) دەکەوێتە ل باکووری خۆرهەڵاتی شاری هەولێرە، (420م) لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، ئەم ناوچەیە ئاو و هەوایەکی خۆش و سروشتێکی خاوێنی هەیە لە بەهاراندا هەیە، هەموو سالێک ژمارەیەکی زۆر لە سەیرانکارانی شاری هەولێر سەردانی دەکەن.


سەیرانگای هەنارە :
بە دووری ( 18 ) کم دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شاری هەولێر، (390م) لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، لە دوو رێگاوە بۆی دەڕۆین یەکێکیان لە شەقڵاوە و ئەوی تریان لە رێگای کۆیەوە ، ژمارەیەکی زۆر لە لە هاوڵاتیان و سەیرانکاران رووی تێدەکەن.

سەیرانگەی ماوەران :
ئەم شوێنە لە باکووری خۆرئاوای شارۆچکەی شەقڵاوە بە دووری (20) کم دوورە ئەم سەیرانگەیە دەکەوێتە پشت چیای سۆرک گەشتیاران رووی تێدەکەن بۆ گەشت کردن .


سەیرانگای حاجی بایز: -
دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی شەقڵاوە لەسەر رێگای شەقڵاوە هەریر وە دووری لە شارۆچکەی شەقڵاوە (5کم) دوورە وە دووری لە شاری هەولێر (53 کم) دوورە لەبەر جوانی دیمەنی شوێنەکە خەڵک لە بەهاران رووی تێدەکەن بە مەبەستی گەشت کردن بە تایبەتی خەڵکی شارۆچکەی شەقڵاوە (1) ئایاری هەموو ساڵێک بۆ گەشت کردن رووی تێ دەکەن .


سەیرانگەی تەوسکە :
ئەم سەیرانگەیە لە سەرووی دۆڵێکە و لە بناری چیای سەفینە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی هاوینە هەواری سەڵاحەدین بە دووری (15کم) بە رێگایەکی لاوەکی لە نێوان هاوینە هەواری سەڵاحەدین و هاوینە هەواری شەقڵاوە بۆی دەچێت ئەم سەیرانگەیە دوو دار چناری بەرزی لێیە ئەستووری ئەم دار چنارانە (513سم)ەوە تەمەنیان بە پێنج سەد ساڵا مەزەندە دەکرێن .
سەیرانگەی شێرەسوار :
ئەم سەیرانگەیە کەوتۆتە سەر رێگای گشتی هاوینەهەواری (سەڵاحەدین – شەقلاوە) بە دووری (42کم) لە پارێزگای هەولێر سەرەتا ناوی ئەم سەیرانگەیە لە چیوە هاتووە ؟ شێرەسوار یەکێک بووە لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لە سەردەمی (سەڵاحەدینی ئەیوبی ) ژیاوە و بەشداری لە ئازادکردنی شاری (قدس) ی کردووە لەبەر لێهاتوویی و ئازایەتی و سوارچاکی نازناوی شێرەسواری لە لایەن (سەڵاحەدینی ئەیوبی)پێ بەخشراوە . پاش ئازاد کردنی شاری (قدس) گەڕاوەتەوە ناوچەکەی خۆی ئەم شوێنەی هەڵبژاردووە وەک هاوینەهەوارێک کە گەشتیاران سەردانی دەکەن .

چۆم حەیدەر :
ئەم شوێنە دەکەوێتە باشووری شاری کۆیە بە دووری (21) کم لە ناوەندی قەزای کۆیەوە دوورە وە بە دووری (101) کم لە پارێزگای هەولێر، دوورە وە ئەم ناوچەیە شوێنێکی گەشتیاری و شوێنەواریە .

هەیبەت سوڵتان :-
دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی کۆیە بە دووری (3کم) وە بە دووری (73) کم لە پارێزگای هەولێرەوە دوورە، بەرزی ئەم چیایە (1260 ) م لە سەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە .
مەیدانۆک :-
ناوچەیەکی گەشتیاری بەرفراوانە لە رووی دار و درەخت و دیمەنی سروشتی جوانە ، لە سەر رێگای گشتی سۆران مێرگەسوورە بە ناو گوندەکانی ( شێتنە ، شێخان ، زینێ ، بۆکڕان ) بەدووری ( 128 کم ) لە شاری هەولێرە ، ساڵانە لە وەرزی بەهار خەڵکێکی زۆری ناوچەکە و شارەکانی تری کوردستان رووی تێدەکەن وە لە ئاستی رووی دەریاوە ( 979 م ) بەرزە .

سەیرانگەی حەمامۆک :-
بە دووری (2) کم دەکەوێتە سەرووی شارۆچکەی کۆیە، هاووڵاتییان بۆ سەیران لە بۆنە و رۆژەکانی پشووی ساڵ رووی تێ دەکەن.


🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️الدلیل التجاري والسیاحي لمدینة أربيل
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️قەڵای هەولێر
🏰 شوێنەکان
1.👁️بالیسان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️وەستا رەجەب
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 27 2012 8:53AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Nov 30 2013 11:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 18,509 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 پوختەیەکی وردی رستەساز...
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
مستەفا پاشای یاموڵکی
مامە ریشە
نەجمەدین شکور رەئوف، ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان-ی ناوچەی گەرمیان، هاتۆتە دنیاوە، بۆیە هەر زوو هەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لە دەروونیا کڵپە ئەسەنێ و لە ساڵی 1970دا بە پێچەوانەی زوربەی هاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندی ئەکات بە شۆڕشی فەلەستین-ەوە و ئەبێتە (فیدائی).
ساڵی 1978کە رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی وا لێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لەریزی هەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەن
مامە ریشە
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
لەدایک بووی ساڵی 1941 لەشاری تکریت، ئامۆزای سەدامەو دوای هاتنە سەر کاری بەعسییەکان لەساڵی 1968 پۆستی جۆربەجۆری لەدەوڵەتی عێراق و حیزبی بەعسدا وەرگرتووە.
عەلی حسەن مەجید لەساڵی 1987 و پاش کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان نازناوی عەلی کیمیایی لێنراوە. ناوبراو لەساڵی 1987 مەرسومێکی سەربازیی دەرکردووە بۆ کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک کە لەنێوچە قەدەغەەکراوەکان (محرمة) ببینرێت لەکوردستان. دوای دەرکردنی ئەم مەرسوومەش سەرکردایەتی هێرشێکی بەربڵاوی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان ک
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
دڵزار بەرزنجی
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی نەخۆشانی تالاسیما بوو، رۆژی 26-01-2019 کۆچی دوایی کرد.
دڵزار بەرزنجی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 17,082 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574