پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,839
وێنە 104,286
پەرتووک PDF 18,894
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێر
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook3
Twitter0
Telegram3
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber4
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail1
Copy Link5
نرخاندنی بابەت
16 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû4
English11
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێر
شوێنەکان

شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێر
شوێنەکان

پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراقە , بە یەکێک لە شارە هەرە کۆنەکانی کوردستان و ناوچەکە دادەنرێت. لە ڕووی جوگرافیەوە بە دووری٣٥٠کم دەکەوێتە باکووری بەغدا. نزیکەی 3 هەزار ساڵ پ.ز لە دەقە سۆمەرییەکان بە ( ئۆربلۆم - ئۆربیلیۆم) و لە دەقە بابلی بە (ئەربائیلۆ) هاتووە. ئەم هەرێمە بەلانکەی شارستانیەتە کۆنەکان دادەنرێت و ژیان بۆ یەکەم جار لێرەوە دەستی پێکردووە. ئەشکەوتی شانەدەر کە مێژووەکەی بۆ 60هەزار ساڵ پێش زاین دەگەرێتەوەو لانکی ژیانی مرۆڤی نیادرتاڵ بووە، گوندی زەوی چەمێ کە مێژووەکەی بۆ(12)هەزار ساڵ پ.ز دەگەرێتەوە، ئاماژەی هەبوونی شارەستانیەتێکی زۆر کۆنن و وەرچەرخانێک بووە لە ژیانی مڕۆڤی ئەو کات کە لە ژیانی ئەشکەوت بۆ ژیانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری. شاری هەوێر زیاتر لە 100 میوانخانە و مۆتێلی گەشتیاری و زیاتر لە 100 چێشتخانەی تێدایە، دەیان مزگەوتی کۆن و چەند شوێنەوارێکی گرنگی لێیە، دەیان پارک و 3 پارکی گەشتیاری و چەند شارێکی یاری و دەیان بازاری گەورەی سەردەم و بازاڕی میلی لێیە. نزیکەی 10 زانکۆ و چەندان پەیمانگا و دامەزراوەی زانستی لێیە، مۆزەخانەی شارستانی و کولتووری و ئەنتیخانە و کتیچبخانەی گشتی لێیە. لە دەرەوەی شاریش چەندان شوێنی جۆراوجۆری گەشتیاری لێ هەڵکەوتووە. لێرەوەی چەند شوێنێک دەخەینەروو:


فرۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر

بە دووری 5کم دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای شاری هەولێر. لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دروستکردنی دا، پێشتر شوێنەکە بنکە سەربازی کۆنی هەولێر بوو، ئێستا کراوەتە فرۆکەخانەیەکی مۆدێرنی شارستانی کە وەکو دەروازەیەکی گەورە بەرەو جیهان کارەکات و ڕۆژانە پێشوازی لە هەزاران میوان و گەشتیار دەکات.
ئەم فرۆکەخانەیە کۆمپانیای ( سکۆت ویلسن)ی بەریتانی دیزاینی داناوەو کۆمپانیای (ماکیۆل جەنگیز)یش پرۆژەکەی جێبەجێ کرد ، ئەم فرۆکەخانەیە بە شێوەیەک دروست کراوە کە ساڵانە توانای وەرگرتنی ( 3 ) سێ ملیۆن گەشتیاری هەیە و لە 16 دەروازەو 6 پردی جێگیری ئاسمانی لەخۆدەگرێت . هەروەها تێرمیناڵی کارگۆزاری نوێ بە شێوەیەک دروستکراوە ساڵانە توانای 280 دوسەدو هەشتا هەزار تۆنی هەیە ، جگە لە تێرمیناڵی سەرەکی، تێرمیناڵ و هۆلی پێشوازی مۆدێرن و خزمەتگوزاری VIP هەیە.
ئەم فرۆکەخانەیە یەکێکە لە درێژترین ڕێرەوەکانی نیشتنەوەی فرۆکە لە جیهاندا کە 4 هەزار و 80 مەترەو یەکێکە لە درێژترین پێنج ڕێرەوی نیشتنەوەی فرۆکە لەسەر ئاستی جیهاندا.

مێژووی هەولێر
مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی شەشەمی پ.ز وەک لە نووسراوە سۆمەری و بابلیەکاندا بە ( اروبیلم – اربێلا – اروبل – اربائیلۆ ) ناوی براوە کە لەو سەردەمە مەڵبەندی پەرستنی خواوەندی عشتار بووە ، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ( 331 ) پ.ز شەڕێکی تووند لە نێوان سوپای داریۆشی فارسی و ئەسکەندەری مەقدۆنی ڕوودەدات لە ( گەلی کرانیک ) کە ( 30 ) کم لە هەولێر دوورە لە نزیک گوندی ( گۆکمێلا ) لە دەستە ڕاستی زێی گەورە و لە بەر شارەزا نەبوونی داریۆش بە تەواوی لە ناوچەکە جەنگاوەرەکانی خۆی لە کەناری زێیەکە کۆ دەکاتەوە بە پێچەوانەوە ئەسکەندەری مەقدۆنی هێرش دەکاتە سەر داریۆش و بەسەر سوپایەکەی زاڵ دەبێت بەمەش ئیمپراتۆریەتی فارس کۆتایی پێدێت ، مێژوونووسە یۆنانیە کۆنەکان ناوی هەولێر لە ناو کتێبەکاندا وەکو خۆی تۆمار دەکەن ئەمەش وای کرد سەرنجی هەموو دونیا بۆ کوردستان ڕابکێشێت و ناوی هەولێر لە ئەنجامی جەنگی ئەربێلا بکەوێتە ناو تابلۆ و بەڵگەنامە و هونەرە مێژووییەکانی ئەوروپاوە ،بناغەیەکی پتەوی بۆ ناساندنی ڕۆژ هەڵات و کوردستان دامەزراند .

قەڵای هەولێر
ئەم قەڵایە دێرینترین قەڵایە لە جیهاندا ، دەکەوێتە ناو جەرگەی شاری هەولێر ئەم قەڵایە (25 ) م بەرزە لە ڕووی زەوی ، وە بەرزی قەڵا لە سەر ئاستی ڕووی دەریا ( 431 )م ڕووبەرەکەی (110,000)م2 مێژووی بیناسازی کردنی دەگەرێتەوە بۆ (6000) ساڵ پ.ز ، وە خانووەکانی قەڵای هەولێر لە (506) خانوو پێک هاتووە قەڵا لـــە سێ گەرەک پێکهاتووە (سەرای – توپخانە – تەکیە ) خانووی چینی دەوڵەمەندەکان لە گەرەکی سەرای قەڵاتە بەهۆی بەکارهێنانی بنیات وبناغەی توندو بەهێز ، بەرگەی هۆکاری ڕۆژگاری گرتووە بۆ ماوەیەکی درێژ. وە نەخش و نیگاری زۆریان تێدا بەکارهێناوە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆیان ڕابکێشێت .

مزگەوتی قەڵای هەولێر :-
مزگەوتی قەڵای هەولێر یەکەم مزگەوتە لە قەڵای هەولێر دەکەوێتە ناوەراستی قەڵا ( یاقوت حەمەوی ) لە کتێبی ( معجم البلدان ) باسی ئەم مزگەوتەی کردووە لە ساڵی ( 1220 ز ) ،هەروەها ( إبن مستوفی ) لە نووسینەکانیدا ( تاریخ أربل ) ناوی نا ( مزگەوتی قەڵا ) , ئەم مزگەوتە چەندین جار نۆژەن کراوەتەوە وەکو ساڵی ( 1719 – 1720 ز ) کە ئەم مێژووە لەسەر مینبەرەکە نووسراوە.

گەرماوی قەڵا :-
گەرماوی قەڵا مێژووی ئەم گەرماوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی هەژدەهەم بەرەو سەرەوە نزیکەی ( 200 ) دوو سەد ساڵ ، پێک دێت لە دوو بەش هاوینە و زستانە لەگەڵ دوو هۆڵا بۆ خۆشوشتن وە دوو قوبەی گەورە و ڕووبەرەکەی نزیکەی ( 782 م2 ) وە ئەم گەرماوە بیرێکی گەورەی تێدایە لە بەشـی باکـووری کە تیـرەکەی ( 5 ) پێنـج مەترە ، وە قوڵایەکەی ( 45 ) مەترە تاکو خوارەوەی قەڵا.

قەڵای خانزاد (بانەمان) :-
دەکەوێتە سەر ڕێگای (هەولێر _ شە قڵاوە) ، بەرزیەکەی دەگاتە ( 40 ) م لە ڕووی زەوی (22) کم لە شاری هەولێر دوورە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران بەتایبەتی لە ماوەی دەسەڵاتی میرسلێمان بەگ و شازادە خانزاد دروستکراوە ، تاوەکو ئێستا ڕووە مێژووەکەی خۆی لە دەست نەداوە توانراوە پارێزگاری لێ بکرێت ، ئەم قەڵایە لە بەرد و قسل دروستکراوە .

گردی قالینچ ئاغا:-
یەکێکە لەو ناوچە شوێنەواریانەی کە دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری هەولێر ناوی ئەم گردەش لە (قالەانجە) هاتووە واتە قەڵای گچکە بە بەراورد لە گەڵ قەڵای هەولێری دێریندا ، شوێنەکەی دەکەوێتە دووری (1کم) لە قەڵا ، وەبەرزیەکەی نزیکەی (7)م دەبێت لە ڕووی زەوی ، بۆ یەکەم جار لەساڵی (1966)ز پشکنینی تێدا ئەنجام دراوە بەهۆی ئەو کەل و پەلانەی کە دۆزاوەتەوە توانراوە بزاندرێت کە گردی ( قالینج ئاغا) لە چەند سەردەمێکی بە دوای یەکدا هاتووە ، کە هەزارەی (پێنجەم و چوارەمی )پ.ز مرۆڤ تێدا نیشتەجێ بووە ئەمەش بۆ سەردەمی (حلف- ورکاْ ) دەگرێتەوە . ٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍ




منارەی چۆلی :-
یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی شاری هەولێردەکەوێتە باشووری خۆرئاوای قەڵای هەولێر بە دووری (1کم) بە منارەی (مڤفریە) ناوبانگی دەرکردووە لەساڵی (1128 - 1238ز) لەسەردەمی سوڵتان مڤفردین دروست کراوە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە بە منارەی چۆلی ناسراوە ، چونکە کاتی خۆی لە شوێنێکی چۆڵدا دروست کراوە ، بەرزیەکەی (22م) لە ڕووی زەوی .

مۆزەخانەی شارستانی هەولێر:-
دەکەوێتە نزیک سەنتەری شار بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ، مۆزەخانەی هەولێر بۆ پیشاندانی پارچە شوێنەواریەکان لە سێ هۆل پێک هاتووە کە لە هەر هۆلێک چەندین سەردەمی جیاوازی لە خۆگرتووە ، هەروەها جێگای ئاماژە پێ کردنە کە هۆلەکان بە پێ کۆنترین سەردەمی شوێنەواری تا نوێترین سەردەمی شوێنەواری ڕێک خراون ، مێژووی هەندێک لەم ئاسەوارانە بۆ زیاتر لە (5000) هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە کە شارستانیەتی کۆنی کوردستان و عیڕاق دەردەخات . هەر لەم مۆزەخانەیە کتێبخانەیەک هەیە کە بە یەکێک لە کتێبخانە مێژووییەکان دادەنرێت ، ئەمەش بەهۆی بوونی چەندین سەرچاوەی مێژووی گرنگ .

ئەنتیکەخانەی قەڵا : -
دەکەوێتە ناو قەڵات، لەنێو ئەم مۆزەخانەیەدا بەشێکی زۆری کاری دەستی تێدایە کەنزیکەی (40) پارچە دەبێت لە هونەرکاری چنینی هۆزە نیشتەجێ و ڕەوەندەکانی ناوچەی پارێزگای هەولێر پارێزراوە . کە زۆربەی ئەم کەل و پەلانە ڕایەخ و کاڵا و پۆشاکن کەرەستە خاوەکەشی لەخووری و مووی مەڕو و ماڵاتی دروست کراون و بەڕەنگی گیاو گوڵ و ڕووەک ڕەنگ کراون ، کە هەندێک لەم پارچانە مێژووی سەدان ساڵی هەیە .


بازاڕی قەیسەری :-
دەکەوێتە بەرامبەر قەڵا (431م) لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە ، مێژووی دروست کردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان لەسەر شێوەی پیتی لاتینی بنیاد نراوە بریتیە لە هۆڵێکی بەرزو فراوان کە هەردوولای بە ڕیزە ژووری تێدا دروست کراوە بۆ فرۆشگا ، لە سەرەوەیدا چەند کونێک هەن کە بۆ گۆڕینی هەوا گۆرکی و ڕووناکی بەکارهاتووە ، بەدوو دەرگا دەتوانین بچینە ژوورەوە دەرگای باشوورو دەرگای خۆرهەڵات .

مەزاری سوڵتان مزەفەرکوکبری :
مەزارەکە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی قەڵا بە دووری (200م) ، نزیکی چوار ڕیانی پارێزگایە هەندێک پێیان وایە گۆڕی سوڵتانە هەندێکیش بە گۆڕی باوکی سوڵتان دادەنێن. ئەم زاتە ناوی (مڤفرالدین ابن ڕیف) لە ساڵی (549 ک) لە دایک بووەو لە ساڵی (630ک) کۆچی دوایی کردووە ، ماوەیەک فەرمانڕەوایەتی هەولێری کردووە، بۆ یەکەم جار هەڵساوە بەخوێندنەوەی مەولود تاکو ئێستاش وەکو نەریتێکی ئاینی لەشارەکە دووبارە دەکرێتەوە .

پارکی سامی عەبدولڕەحمان :
بە گەورەترین پارک لە پارێزگای هەولێر دادەنرێت، کە بە دیزانێکی ئەندازەیی لــە سەر ڕوووبەری (800 دۆنم ) بە دوو قۆناغ دروست کراوە ، ئەم پارکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری هەولێر بەرامبەر پەرلەمانی کوردستان ، کە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت لەرووی گەشتیاریەوە وەک ( خواردنگە ، کۆشک ، یاریگا، شەقام ، ڕێڕەو ، ڕادیۆ ، شاشەی هەڵواسراوی سینەما) ڕۆژانە سەدان گەشتیار بۆ بە سەربردنی کاتێکی خۆش ڕوو لەم پارکە دەکەن.


پارکی منارە :
بە دووری1کم دەکەوێتە باشووری قەلای هەولێر، بە یەکێک لە پارکە قەشەنگەکانی شار دادەنرێت دەکەوێتە بەرامبەر پارکی شانەدەر، منارە بەناوبانگەکەی چۆلی دەکەوێتە ناو ئەم پارکە، بۆیە ئ ناوەی پارکی منارەی بۆ هەڵبژێردراوە، ڕۆژانە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیارانی ناوەخۆ و دەرەکی بۆ کات بەسەر بردن ڕوو لەم پارکە دەکەن، لە بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا بۆ سازکردنی فیستیڤاڵ و ئاهەنگی جۆراوجۆر سوودی لێ بینراوە.


پارکی شانەدەر :
دەکەوێتە باشووری قەڵا پشت مزگەوتی سەواف، لەسەر شێوازی سروشتیکوردستان دروست کراوە، چەند شوێنێکی یاری کردن و ئاوپرژە و درختی جوان و گوڵ و گوڵزاری زۆری لە خۆگرتووە، گەلەرەکیەکی تێدایە کە لەسەر شێوازی ئەشکەوتی شانەدەر دروست کراوە، کاتێک گەشتیار سەردانی ئەم پارکە دەکەن، سروشت و شوێنەوارە کۆنەکانی کوردستانی دێتەوەبەرچاو.

قەڵای دووین :-
قەڵای دووین بە قەڵایەکی شوێنەواری و سەربازی دادەنرێت، بە شێوازێکی ئەندازەیی لە سەر بەرزاییەکی سروشتی پتەو بەشێوەی هەڵکەوتنی چیاکە بناغەی بۆ هەڵکەندراوە ، لە سەر ڕێگایەکی ستراتیژی کۆن دروست کراوە ، بەرزی دووین دەگاتە (1475)م لە ئاستی ڕووی دەریا . ئەو بەشە بەرچاوەی کەماوە بەتایبەتی بورجەکان دەگەرێنەوە بۆ میرنشینی سۆران ، وە لە خوارەوەی چەمێکیمەزن هەیە، کەبۆتە سەیرنگە.

شەقلاوە :
شارۆچکەی شەقڵاوە بە دووری ( 45 ) کم دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لە نێوان چیای سەفین و چیا سۆرک هەڵکەوتووە، بە هۆی سروشتی جوانی بە بووکی کوردستان ناسراوە، هاوینەهەوارێکی سەرنجراکێش و ئاو و هەوا سازگارە، دیمەنی شەقڵاوە بە دارودرختی زۆر داپۆشراوە و کانی و ئاوی زۆرە، دەیان میوانخانە و چێشتخانە و گوندی گەشتیاری و گازینۆ و شوێنی گەشتیاری لێیە، چەندان کەلوپەل و خواردنی دەستکردی کوردەواری لە بازاری شەقڵاوە هەیە، باخەکانی شەقڵاوە چەندان جۆر میوەی هەیە، بۆیە گەشتیاران لە سەرانسەری عێراق و وڵاتانی دەرەوە ڕووی تێدەکەن.

قەڵای دێرێ
ئەم قەڵاکە دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای دامێنی زنجیرە چیای پیرمام و بە دووری 38کم لە ناوەندی شاری هەولێر ]دوورە، بە دووری 2کم لە لای چەپی ڕێگای هەولێر و دارەبزمارە و گوندی سەروکانی هەڵکەوتووە. قەڵاکە لە سەر گردێکی بەرزە و پێک هاتووە لە شورایەکی پتەوی قایمکاری سەربازی کە بەچواردەوری گردەکە دروستکراوە، لە قوڵە و دیوارەکانی، کونی مەتەرێزی بەرگری هەیە. پاشماوەی دیوارەکانی لە ( 1تاکو 6م) بەبەرزی ماوە، 5ژوور و هۆلێک و حەوشەیەکی گەورە بە پێوانەی 23×21,70م و بیرە ئاوێک دەبینرێ.

هیران
شارۆچکەی هیران، بە دووری 70کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر. هەروەها بە دووری 23کم دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هاوینەهەواری شەقڵاوە. بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دار و درخت و میوەجات و ئاووهاوایەکی فێنک سروشتێکی گەشتیاری وەرگرتووە، زیارتر لە 5کانیاو و دەیان باخی لێیە. دیان کەپر و شوێنی پشودانی گەشتیاری لێ دروستکراوە.
قەلای خانزاد
قەڵای خانزاد بە دووری 3کم دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی هەریر. کە 1434م لە ئاستی دەریاوە بەرزە، قەڵاکە لە بەزای زیاتر لە 400م لە ئاستی دەوروبەریدا لەسەر لوتکە شاخێک دروست کراوە. لە بەشی باشووردا ڕێگایەک لە دامێنی چیاکە بۆ سەرقەڵا بە شێوەی پێچاوپێچ سەر دەکەوێت، هەندێ شوێنی دیوارەی قەڵا وەک خۆی ماوەتەوە کە بەرزییەکانییان لە نێوان 4-6م بەرز دەبێت. لە هەندێک شوێن پەیژەی بەردین دروست کراوە. یەک ڕێگا بۆ قەڵاکە دەچێت ، قەلاکە لە دوو نهۆم پێک هاتووە، قەڵاکە شوێنی خانزادی سۆران و میرسلێمانی برای خانزاد بووە.کە لە سەدەی پانزە دەسڵاتێکی فراوانیان هەبووە.

بێرم و مێرگەکانی سیدەکان
لە کوێستانی سیدەکان و لە باکووری بناری هەڵگورد، چەند گۆماوێکی قەبارە جیاواز هەیە، کە ئاوەکانییان زۆر سارد و سازگارە و بۆ گەشتوگوزار لە وەرزی هاوین زۆر لەبارو گونجاون. وەک بێرمە سارد، بێرمێ هۆڕنێ باڵەکیان، بێرمێ دیندارا. بێرمە بچووک.

قەڵای ڕوستێ
قەڵاکە دەکەوێتە گوندی ڕوست بە دووری 137کم لە باکووری شاری هەولێر و دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای چیای هەڵگۆرد، قەڵای گوندی ڕوست بە بەرچاوترین و گرنگترین شوێنەواری دەڤەرەکە دادەنرێ. لە بەشی ژێرەوەی قەڵاکە شوێنەواری کۆگایەکی خەزنکردنی ئاو بەناوی سارداو ( سارنج) بە ئەندازەی(18م×3م×2,5م) هەیە. قەڵاکە لەسەر ڕووبەری (29,20م بە45,50م ) دروستکراوە، زیاتر لە (10) ژووری هەبووە، لە هەندێک بەش دوو نهۆم بووە. چەند بەشێک لە دیواری بناغەی قەڵاکە بە بەرزی 5م کە کەوتۆتە سەر لوتکەی شاخەکە پاشماوەی ماوە.


مەزاری شێخی هیران : -
مەزارەکە لەسەر بەرزایەکی ناوەڕاستی هیرانە کە چوار دەوری بە ڕەز و باخاتی میوە و دار بەڕووی بەرز داپۆشراوە. ئەم شوێنە گۆڕستانی شێخانی تەریقەی قادرییە، تەکیەی هیران کە باو باپیرانی سافی هیرانی لە ژێر ئەو گردە لە ناو ئەشکەوتی دەستکرد شاردراونەتەوە، لە جەژن و بۆنە ئایینیەکان و لە کاتی وەفاتی شێخەکانیش دا مەراسیمی زیکری دەروێشان لەو شوێنە بەڕێوەدەچێت، هەروەها شوێنی شەفاعەت و نزاو پاڕانەوەیە لە خوای گەورە بۆ گەیشتن بە مراز و ئاواتیان. لە ناو باخەکانی هیران دەیان کەپری گەشتیاری و شوێنی پشودان بۆ گەشتیاران دروستکراوە، بۆیە لە وەرزی هاوین هەزاران گەشتیار ڕوو لە ناوچەکە دەکەن.

مەزاری ڕەبەن بۆیا:-
لە قەدپاڵی چیای سەفین، لە بەرزای دۆڵێکە و دەڕوانێتە سەر شارۆچکەی شەقڵاوە و سەر ڕێگای گشتی ( شەقڵاوە – هیران)، تاکو نزیک مەزارەکە ڕێگایەی ئوتومبێل هەیە، دواتر گەشتیار بە پیادە دەروات، گۆرەپان و ڕێگاکە لە لایەن حکومەتی هەرێم لە ساڵی (2005 ) دروست کراوە ، ئەم مەزارە پیرۆزە لە لایان موسڵمان بە (وسو ڕەحمان ) لەلایان مەسیحیەکان بە ( ڕەبەن بیا) ناو دەبرێت و هەردولا بە پیرۆزی دەزانن، مەزارەکە لە ئەشکەوتێدا لە بەرزی (20) م لە شاخ هەڵکەندراوە، دوو ژووری گەورە و چەند ژوورێکی بچووکیش هەیە، خەڵکانێکی زۆر لە مەسیحی و موسولمان بۆ نزاو پارانەوە و گەیشتن بە مرازەکانیان ڕووی تێ دەکەن، هەروەها گەشتیارانی مەسیحی لە دوای جەژنی قیامەت لە زۆربەی شوێنەکانی عیراق ڕووی تێدەکەن.



کۆیە

دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لە نێوان هەردوو پارێزگای ( هەولێر و سلێمانی). بەدووری (70) کم، لە نێوان زنجیرە چیای ( باواجی وهیبت سلتان )، چەند ناوچەیەکی گەشتیاری لێیە، وەک ( کۆسار _ چنارۆک _ حمامۆک _ دەرماناوی جەلی _ نازەنین _ مزار ماربینا قدیشا ). هەروەها چەند شوێنەوارێکی لێیە، وەک ( بازاری قەیسەری _ قەڵات _ مزگەوت _ خانووی بەنەخش ) چەند مامۆستا و شاعیر و هونەرمەندی لێ پێگەیشتوە، وەک (حاجی قادر _ عونی _دڵدار _ باکووری _ گاهر تۆفیق ) و ئێستا زانکۆی کۆیە تەواو کەری ڕۆشنبیری ئەم شارەیە .

چنارۆک :-
سەیرانگەی چنارۆک لە بناری کێوی (هەیبەت سلگان) بە دووری 15کم لە باکووری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی کۆیە و (95) کم لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە.
کەوتۆتە سەر ڕێگا کۆنەکەی (کۆیە – دوکان) .

رووباری جلی :-
بە دووری (95) کم دەکەوێتە باکووری خۆرهەلاتی شاری هەولێر، ڕووباری جەلی بە نێَو گوندی سماقولی دەروات کە (21) کم لە باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی کۆیەیە دوورە. ئەم شوێنە سروشتێکی جوان هەیە، پێکهاتووە لە دۆلێکی نیمچە فراوان، گەشتیار بۆ بۆ سەیران بۆ چارەسەری ڕوو لە ناوچەکە دەکات، ئاوەکەی ڕووبار بەکار دێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست.

تەق تەق :-
بە دووری (98) کم دەکەوێتە باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر، ناوچەکە دارو باغاتێکی زۆری لە دەورووبەرە سروشتێکی جوانی هەیە خەڵک لە وەرزی بەهار ڕوو لەم ناوچەیە دەکەن.


مەزارگەی ماربێنە قدیشە :-
دەکەوێتە گوندی هەرمۆتەیە کە (3) کم لە قەزای کۆیە دوورە و پێی دەوترێ (مار بینا بهنام)، لەلایەن بهنام و خوشکەکەی سارە دروست کراوە، ئێستا ئەم ناوچەیە گرنگی زۆری پێدراوە کراوەتە ناوچەیەکی گەشتیاری و خەڵک ڕووی تێ دەکەن بەتایبەتی مەسیحیەکان .


قشلەی کۆیە :
ئەم قشلەیە دەکەوێتە ناو سەنتەری شارۆچکەی کۆیە بەلای ڕۆژئاوای دا، لەسەر بەرزایەک ( گردێکی پان) کە ڕووبەری لە 2400م2 زیاترە. ڕووی دەرەوەی لە شێوەی قەڵا دروستکراوە و لە هەر چوار لادا قوڵەی شەڕ و بەرگری بۆ دانراوە. لە هەندێک شوێن بینایەکە دوو نهۆمە. لە بەشێکی مۆزەخانەی کۆیە دانراوە. لە لایەکی تر گەلەری هونەری هەیە.لەسەردەمی عوسمانیەکان دروست کراوە.
چوار تاقان :-
شوێنەواری چوار تاقان کەوتۆتە باشووری شاری کۆیە لە ساڵەکانی سەرەتایی سەدەی بیستەم کاروان سەرای نێوان کۆیە و هەولێر و کۆیە و کەرکووک بووە، ڕێبواران و کاروان چیەکانی دەورووبەری شاری کۆیە کە دوای پشوودانێک بەخۆیان و ووڵاغەکانیان و کەل و پەلەکانیان دەگەیاندنە شاری کۆیە، ئەم شوێنەوارە لە ساڵی ( 2002 ) لەلایەن قائیمقامی کــــۆیـــــــە نــــــۆژەن کــــــــــراوەتـــــــەوە.

سەری کۆسار : -
دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی شاری کۆیە بە دووری (5) کم لە چەقی شاری کۆیەوە دوورە وە (74) کم دوورە لە شاری هەولێر، وە ئەم ناوچەیە شوێنێکی بەرزە و ئاو و هەوایەکی خۆشی هەیە و ژمارەیەک مۆتێل و چیشتخانەیەکیگەشتیاری لێدروستکراوە و بۆتە هەوارگە.


ساتو قەڵا :-
شوێنەوارێکە لە شێوەی قەلادا کەوتۆتە سەر بەرزایەک لە گوندی ساتوقەڵا، دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆیە بە دووری (24) کم وە بە دووری (91) کم لە پارێزگای هەولێرەوە دوورە وە بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ( 600 ) م .


شارۆچکەی سۆران

دەڤەری سۆران بە دووری ( 95 ) کم لە شاری هەولێرەوە دوورە ، ژمارەیک شوێنی گەشتیار لێیە و دەکەوێتە نزیک سنووری ( ئێران – تورکیا – عیراق ) ، هەروەها کەوتۆتە نێوان زنجیرە چیاکانی ( هندرێن–زۆزک–حەسەن بەگ – برادۆست – کۆڕەک ) ،دوو ڕووباری پێدا تێپەر دەبێت یەکەمیان لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران ، وە دووەمیان لە خاڵی سنووری ( مێرگەسۆر ) ، وەهەروەها (قەزاکانی ڕەواندز - چۆمان - مێرگەسۆر - گشت ناحیە و گوندەکان) بە یەکەوە دەبەستێتەوە 1981 ) بۆتە قەزا کە بە.

قەڵای پاشای گەورە ( ئیج قەڵا ) :-
قەڵای پاشای گەورە ( ئیج قەڵا ) دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی سۆران– ڕەواندز لەسەر گردێکی سروشتی دروست کراوە لە بەرد و قسل و چوار بورجی شێوە بازنەیی هەیە ، کە تەنها ئێستا پاشماوەی بناغە و یەک لا دیواری ماوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ( میر محەمەد ) ساڵی (1813) تاکو(1837) ناسراوە بە پاشای گەورە ، میری سۆران .

تۆپی وەستا ڕەجەب :-
ئەم تۆپە لەلایەن وەستا ڕەجەب لە سەردەمی ( میر محەمەد ) لە ساڵی ( 1813 – 1837 ز ) لە ڕواندز دروستکراوە، زیاتر لە 222 دانە تۆپ دروست کراوە، ئیستا دانەیەکی لە ناوشاری ڕواندز پارێزراوە، دانەیەکیش لە مۆزەخانەی بەغدا دانراوە کە درێژی تۆپەکە دەگاتە (1.5م).



هاوینەهەواری گەلی علی بەگ :
95 کم لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە ، لە نێوان دوو چیا هەڵکەوتووە لە خۆرهەڵاتیدا چیای کۆڕەکە کە بەرزیەکەی (2125م) و لە باکووری خۆرئاواشیدا چیای برادۆستە کە بەرزیەکە ی ( 2076کم) لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، درێژیەکەی نزیکەی (12کم) دەبێت، سێ ڕووباری پێدا دەڕوات ، لە ناوەڕاستیدا لە ناوەراست تێکەل دەبن (ڕەواندز _ سیدەکان _ خەلیفان). سروشتێکی سەرنج ڕاکێشی هەیە، ژمارەیەک چیشتخانە و گازینۆ و کەپری گەشتیاری و شوێنی پشودانی بۆ گەشتیاران لێ دروستکراوە.

هاوینە هەواری بێخاڵ :
105 کم لە شاری هەولێر و 5لە شارۆچکەی ڕواندز دوورە، کەوتۆتە نێوان چەند لوتکە چیایەکی بەرز، پێکهاتووە لە تاڤگەیەکی سروشتی کە دەرژێتە خوارێ و دیمەنێکی دڵڕفێنی بە سروشتی هاوینەهەوارەکە بەخشیوە، ژمارەیەک چیچشتخانە و کەپر و شوێنی پشودانی بۆ گەشتیاران لێ دروستکراوە.


هاوینە هەواری جوندیان :
115کم لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورەو دەکەوێتە دامێنی چیای هەندرێن و بە دووری (7کم)دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شارۆژکەی سۆران ، کانیەکی ئەفسونی لەبن چیای هەندرێنەوە هەڵدەقولێت، بەیەکێک لە هاوینە هەوارە سەرەکیەکانی ئەم دەڤەرە دادەنرێت. بە دارودرختی بەرز ناوچەکە داپۆشراوە، کەش و هەوایەکی لە بار هەیە، ژمارەیەک چێشتخانە و کەپری گەشتیاری و شوێنی پشودانی خێزانی تیادا دروست کراوە.


دۆڵی ئالانە :
ئەم شوێنە نزیکەی 15 کم لە باشووری خۆر هەڵاتی شارۆچکەی خەلیفانە و لەسەر ڕێگای ( خلیفان – بالیسان ) ە تەنگە بەرێکە ڕووباری ئاڵانەی پێدا دەروات، چەندین کەپر و شوێنی خێزانی بۆ گەشتیاران لەسەر کەناری چەمەکە دروست کراون.

ئەشکەوتی بێستون :
لەسەر چیای برادۆست و باکووری خۆرئاوای شاری هەولێر بە دووری (97کم ) بە دوو ڕێگای قیرتاو کراو دەگەیتە ئەم ئەشکەوتە یەکێکیان لە بەرزایی چیای سپیلک بەرەو دۆڵی خەلان و بناوێ لەوێشەوە بەرەو بەرزایی چیای برادۆست. دووەمیان لە کۆتایی گەلی علی بەگ بە ڕێگایەکی کە بەرەو خۆرئاوا دەڕوات لە نێوان (هاودیان _سارداو) دا ڕێگایەکی لاوەکی بەرەو بەرزایی چیای برادۆست سەردەکەوی تا دەگەیتە ئەشکەوتی بێستون. دەکەوێتە سەر ڕێگاکەو دەرگاکەی نزمەو لە ژوورەوە زۆر فراوانە کۆتایی دیار نییە ، لەسەر ئەشکەوتەکەشدا کونێک هەیە ڕووناکی دەداتە بەشێکی ئەشکەوت، زیاتر لە 100م درێژ و 40م پان و 10بەرز دەبێت، سەدان بلوری کریستالی لە ناویدا شۆربوونەتەوە و بەسەرکەوتوون، کریستالەکان جۆراو جۆرن و دیمەنێکی سەرنجراکێشیان دروست کردووە.



گۆماوەکانی بناری هەڵگۆرد
بەهۆی بەرزی لوتکەی هەڵگۆرد و پانی و فراوانی قەدپاڵکانی هەڵگۆرد، لە هەرچوار دەوریدا کۆمەلێک گۆماو هەیە، ئاوی گۆماوەکان سارد و سازگارە، شوێنی هەندێک لە گۆماوەکان و دەوروبەریان بۆ پشوودان و گەشتوگوزار لەبار و گونجاوە. هەروەها مێرگی هەمیشە سەوز و کانییاوی سازگار و جۆگە وجۆباری سەرجڕاکێش دەبینرێت. سەرجەم ئەمانە و نزمی پلەی گەرمی بۆ خوار 25پلە لە هاوین، شوێنەکەیان کردۆتە شوێنێکی سروشت جوان. هەندێک لە کۆماوەکان: (گۆمی سەرنشێوە و گۆمی سویلێ، دەکەونە دامێنی ڕۆژهەڵاتی هەڵگۆرد. گۆمی چل دار، دەکەوێتە ناوقەدی ڕۆژهەڵات هەڵگۆرد. گۆمی بێرمە سارد، دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای هەڵگۆرد، کۆمەلێک مێرگ و سەوزای لە دەوروبەریدا هەیە. چەند گۆماوێکی بچوکیش لە ڕۆژهەڵات هەیە، وەک میوەبان، باسکە پیواز، زێرینخان).
کانی دەرماناوی جەلی
کانی گڕاوی جەلی بە دووری 22کم دەکەوێتە باکووری قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر. لە هەولێرەوە بۆ کانی جەلی 3 ڕێگا هەیە: ( 1- هەولێر بۆ دەربەندی گۆمەسپان بۆدۆڵی سماقوڵی 62کم. 2- هەولێر بۆ کۆیە بۆجەلی87کم. 3- هەولێر بۆ هیران بۆ نازەنین بۆ جەلی 88کم، کە سەرجەم ڕێگاکە قیرکراوە. زیاتر لە 12ئینج ئاوی لێ هەڵدەقووڵێت، ئاوی کانیییەکە بە شێوەی بەردەوام 38 پلە گەرمە، کانیەکە بەپێوانەی 6م×6م کراوەتە حەوزێکی ئاو، حەوزی دووەم بازنەی و تیرەکەی 2م ، ئاوەکە مادەی کبریتی زۆرە. بۆ نەخۆشییەکانی پێست، وەک خوڕەشت، زیبکەی جۆراو جۆر، سووتانەوەی پێست، پیسبوونی پێست (گڕووی). بۆ ڕۆماتیزم و فەقراتیش سوودی لێوەردەگیرێت.

هەوارگەی پانکی گەشتیاری :-
بە دووری (108کم) دەکەوێتە باکووری شاری هەولێر، بە دووری 1کم دەکەوێتە خۆرئاوای قەزای ڕەواندز، لە سەر بەرزاییەک بنیاد نراوە کە (1100م) لە سەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، ڕووبەری گشتی ئەم هەوارگەیە نزیکەی (400) دۆنمە لە چەند بەشێکی گرنگ پێک هاتووە، وەک: (74 مۆتێل بەهەموو پێداویستیەکانەوە، لەگەڵ (6) مۆتێلی ڕیئاسی (VIP)، کۆگا و هۆڵی کۆنفڕانس و کۆبوونەوە و پارکی وەستانی ئۆتۆمبێل و ڕێستورانتێکی پلە نایاب و کافتریایەک و شارێکی یاری و مەلەوانگە. هەروەها لە قۆناغەکانی دووەم و سێیەم چەندین چالاکی گەشتیاری گرنگ تری لێ جێ بەجێ دەکرێت .

دۆلی ئاکۆیان :
بەدووری (16کم)دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ڕەواندز ، نزیکەی (110کم)لەشاری هەولێر دوورە، بەرزی ئەم ناوچەیە لەئاستی ڕووی دەریا (980) م، گوندی فەقیان شوێنێکی گەشتیاری و سروشت جوانی ئەم ناوچەیە، ناوچەکە بە دارودرختی خۆرسک، وەکو ( دار گوێز – چنار – سپیدار - بی ) ڕازاوەتەوە، کە دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بە خشیوە.

چۆمان

بە دووری (160) کم دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی شاری هەولێر و کەوتۆتە نێوان زنجیرە چیاکانی (هەڵگورد – سەکڕان )هاوسنوورە لە گەڵ وڵاتی ئیران، ڕێگەی ستراتیجی حاجی ئۆمەران بەناویدا دەروات، بە هۆی بوونی چەندین ( هاوینەهەوار – سەیرانگا – ڕووبارو مێرگ –تاڤگەی ئاوی ) ئەم دەڤەرە بۆتە ناوچەیەکی گەشتیاری، هەروەها لە ڕووی کشتوکاڵی و ئاژەڵ داری ناوچەیەکی گرنگە. پلەی گەرما لە هاویندا لە 32 پلە تێناپەرێت.

حاجی عمران :-
ئەم ناوچەیە دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان و هاوسنوورە لە گەڵ وەڵاتی ئیران، (180) کم لەناوەندی هەولێرەوە دوورە و نزیکەی (20 )کم لە قەزای چۆمان دوورە، لە زستان باران و بەفرێکی زۆر ئەم ناوچەیە دەبارێت، بۆیە لە وەرزی هاوین ئاوو هەوایەکی خۆشی هەیە، شێخی باڵەک و کانی دەرماناوی شێخی باڵەک چەند شوێنێکی گەشتیاری دەکەونە ئەم سنوورە.

کانی و مەزاری شێخی باڵەک :-
ئەم شوێنە دەکەوێتە ناو شارۆچکەی حاجی ئۆمەران، (180) کم لە ناوەندی هەولێرەوە دوورە وە نزیکەی (20) کم لە قەزای چۆمانەوە دوورە، لە وەرزی زستاندا باران و بەفری زۆر لەم ناوچەیە دەبارێت، (2500) م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، شێخی باڵەکان لە لایان موسڵمانان بە پیرۆز و پیاوچاک ناسراوە، بۆیە بەردەوام گەشتیار دەچنە زیارەتی ئەم مەزارگەیە، لە نزیک مەزارگەکە کانی دەرماناوی شێخی باڵەک هەیە، ئاوی دەرماناوی شێخی باڵەک لەڕووی تەندروستی سوودی بۆ فرێدان و نەهێشتنی بەردی گورچیلە لێوەردەگیرێت، بۆیە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکەن .


دۆڵی سەکران :
لە بناری باکوری زنجیرە چیای سەکران هەڵکەوتووە، دۆلێکە بە داری سروشتی و دەستکرد داپۆشراوە، ڕووباریچکی بچوک لە ژێردارەکان دەروات و بۆتە جێگای کات بەسەربردن و پشودانی گەشتیاران، لەسەرەوەی دۆلەکەش گوندی سەکران بە دیمەنێکی جوان و کولتووری دەبینرێت، چەند کەپر و خزمەتگوزاری سەرەتای دروستکراون، بەڵام فێنکی ئاوهەوا و سروشتی جوان و هاژەی ئاو گەشتێکی خۆش بە گەشتیار دەبەخشێت.

سەیرانگەی ڕێزان :
بە دووری (144) کم لە شاری هەولێرەوە دوورە، ئەم سەیرانگەیە دەکەوێتە قەزای مێرگەسۆر کە نزیکەی (22) کم لە باشووری خۆرهەڵاتی بارزانەوەدوورە، دەکەوێتە سـەر ڕووباری ڕێزان و جامە لە سـەر ڕێگای مەزارگـەی ( بارزانی نەمر )،. بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا (1200) مەتر بەرزە وە لە هاوین ئاو و هەوایەکی خۆشی هەیە هاوڵتیان بۆ گەشت کردن و مەلەوانی ڕووی تێ دەکەن.

پردی بەرسیرین
شوێنەواری پردی بەرسیرین بە دووری ( 18) کم دەکەوێتە باکووری خۆرهەلاتی شارۆچکەی سۆران، لەسەر ڕێگای سۆران حاجی ئۆمەران لە ناو گوندی بەرسیرین بنیاد نراوە، ئەم پردە بۆ پەڕینەوە زۆر سوودی لێ وەردەگیراوە، دانیشتوانی ناوچەکە ئیستاش بەکاری دەهێنن، لە سەردەمی میری سۆران دروستکراوە، 4پایەی لولەی بە شێوەی هونەری و ئەندازەی لە ژێر دروست کراوە، شوێنەوارێکە کە خۆراگربووەو بەرگری سروشت و ئاوی ڕووباری کردوە.



ئەشکەوتی شانەدەر
بە دووری 122کم دەکەوێتە باکوری شاری هەولێر، دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر، لە بەشی باشووری دامێنی چیای برادۆست هەڵکەوتووە، پێش ( 60.000 ) ساڵ مرۆڤی نیاندرتاڵ لەم ئەشکەوتە ژیاوە، بۆیە بە لانکەی ژیانی مرۆڤ دادەنرێت. شێوەیەکی سێگـۆشەیی هەیە بەرزی (18)م وە درێژی ئەشکەوتەکە (40) م وە پانیەکەی (27) م لە ناوەوە فراوان دەبێتەوە تا دەگاتە (60) م، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ( 1951- 1961 ) ز لەلایەن ( ڕالف سولیکی ) هەڵکۆڵینی تێدا کراوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە چوار چینی شوێنەواری چمارەیەک ئیسکەپەیکەری مرۆڤی نیاندرتاڵ و کۆمەڵیک کەلوپەلی بەکار هێنانی لەبەرد دروست کراو دۆزرایەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردینی کۆن .

سەیرانگای دڵۆپە
بە دووری (12کم ) دەکەوێتە ل باکووری خۆرهەڵاتی شاری هەولێرە، (420م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، ئەم ناوچەیە ئاو و هەوایەکی خۆش و سروشتێکی خاوێنی هەیە لە بەهاراندا هەیە، هەموو سالێک ژمارەیەکی زۆر لە سەیرانکارانی شاری هەولێر سەردانی دەکەن.


سەیرانگای هەنارە :
بە دووری ( 18 ) کم دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شاری هەولێر، (390م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، لە دوو ڕێگاوە بۆی دەڕۆین یەکێکیان لە شەقڵاوە و ئەوی تریان لە ڕێگای کۆیەوە ، ژمارەیەکی زۆر لە لە هاوڵاتیان و سەیرانکاران ڕووی تێدەکەن.

سەیرانگەی ماوەران :
ئەم شوێنە لە باکووری خۆرئاوای شارۆچکەی شەقڵاوە بە دووری (20) کم دوورە ئەم سەیرانگەیە دەکەوێتە پشت چیای سۆرک گەشتیاران ڕووی تێدەکەن بۆ گەشت کردن .


سەیرانگای حاجی بایز: -
دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی شەقڵاوە لەسەر ڕێگای شەقڵاوە هەریر وە دووری لە شارۆچکەی شەقڵاوە (5کم) دوورە وە دووری لە شاری هەولێر (53 کم) دوورە لەبەر جوانی دیمەنی شوێنەکە خەڵک لە بەهاران ڕووی تێدەکەن بە مەبەستی گەشت کردن بە تایبەتی خەڵکی شارۆچکەی شەقڵاوە (1) ئایاری هەموو ساڵێک بۆ گەشت کردن ڕووی تێ دەکەن .


سەیرانگەی تەوسکە :
ئەم سەیرانگەیە لە سەرووی دۆڵێکە و لە بناری چیای سەفینە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی هاوینە هەواری سەڵاحەدین بە دووری (15کم) بە ڕێگایەکی لاوەکی لە نێوان هاوینە هەواری سەڵاحەدین و هاوینە هەواری شەقڵاوە بۆی دەچێت ئەم سەیرانگەیە دوو دار چناری بەرزی لێیە ئەستووری ئەم دار چنارانە (513سم)ەوە تەمەنیان بە پێنج سەد ساڵا مەزەندە دەکرێن .
سەیرانگەی شێرەسوار :
ئەم سەیرانگەیە کەوتۆتە سەر ڕێگای گشتی هاوینەهەواری (سەڵاحەدین – شەقلاوە) بە دووری (42کم) لە پارێزگای هەولێر سەرەتا ناوی ئەم سەیرانگەیە لە چیوە هاتووە ؟ شێرەسوار یەکێک بووە لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لە سەردەمی (سەڵاحەدینی ئەیوبی ) ژیاوە و بەشداری لە ئازادکردنی شاری (قدس) ی کردووە لەبەر لێهاتوویی و ئازایەتی و سوارچاکی نازناوی شێرەسواری لە لایەن (سەڵاحەدینی ئەیوبی)پێ بەخشراوە . پاش ئازاد کردنی شاری (قدس) گەڕاوەتەوە ناوچەکەی خۆی ئەم شوێنەی هەڵبژاردووە وەک هاوینەهەوارێک کە گەشتیاران سەردانی دەکەن .

چۆم حەیدەر :
ئەم شوێنە دەکەوێتە باشووری شاری کۆیە بە دووری (21) کم لە ناوەندی قەزای کۆیەوە دوورە وە بە دووری (101) کم لە پارێزگای هەولێر، دوورە وە ئەم ناوچەیە شوێنێکی گەشتیاری و شوێنەواریە .

هەیبەت سوڵتان :-
دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی کۆیە بە دووری (3کم) وە بە دووری (73) کم لە پارێزگای هەولێرەوە دوورە، بەرزی ئەم چیایە (1260 ) م لە سەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە .
مەیدانۆک :-
ناوچەیەکی گەشتیاری بەرفراوانە لە ڕووی دار و درەخت و دیمەنی سروشتی جوانە ، لە سەر ڕێگای گشتی سۆران مێرگەسوورە بە ناو گوندەکانی ( شێتنە ، شێخان ، زینێ ، بۆکڕان ) بەدووری ( 128 کم ) لە شاری هەولێرە ، ساڵانە لە وەرزی بەهار خەڵکێکی زۆری ناوچەکە و شارەکانی تری کوردستان ڕووی تێدەکەن وە لە ئاستی ڕووی دەریاوە ( 979 م ) بەرزە .

سەیرانگەی حەمامۆک :-
بە دووری (2) کم دەکەوێتە سەرووی شارۆچکەی کۆیە، هاووڵاتییان بۆ سەیران لە بۆنە و ڕۆژەکانی پشووی ساڵ ڕووی تێ دەکەن.
ئەم بابەتە 35,026 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
میرنشین: سۆران
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-08-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 30-11-2013 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 35,026 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
زانایەکی ئایینی.. نەورۆز، بەهار و شادیی کوردە و هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئایینی موسڵمانان نییە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
کورتەباس
غەفار .. چێشتلێنەرەکەى زەماوەندى پیرى شالیار
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
کورتەباس
پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی: بۆ پرسی کورد کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ پێشنیاز کراون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
کورتەباس
گفتوگۆیەکی ئەردال ئویز لەگەڵ یەشار کەمال-بەشی دووەم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانە 1997-2001
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
کورتەباس
گوتەبێژی دەم پارتی: لایەنگری دانوستاندنین و جەهەپە و ئاکپارتی بەرامبەر کورد یەکن
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,839
وێنە 104,286
پەرتووک PDF 18,894
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
زانایەکی ئایینی.. نەورۆز، بەهار و شادیی کوردە و هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئایینی موسڵمانان نییە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
کورتەباس
غەفار .. چێشتلێنەرەکەى زەماوەندى پیرى شالیار
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
کورتەباس
پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی: بۆ پرسی کورد کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ پێشنیاز کراون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
کورتەباس
گفتوگۆیەکی ئەردال ئویز لەگەڵ یەشار کەمال-بەشی دووەم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانە 1997-2001
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
کورتەباس
گوتەبێژی دەم پارتی: لایەنگری دانوستاندنین و جەهەپە و ئاکپارتی بەرامبەر کورد یەکن
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!