شاهۆ حوسێنی
شاهۆ حوسێنی لە دایک بوی 7 خەرمانای 1352 لە شاری
مەهابادمەهاباد، قوتابخانەی تا وەرگرتنی دیپڵۆم لە مەهاباد تەواو کرد.ساڵی 1379 لیسانسی ئەدەبی فارسی وەرگرت، لە ساڵی 1379 تا 1383 کە ئەنجوومەنی ئەدەبی مەهاباد داخرا بەرپرسی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەهاباد بوو. ساڵی 1380 زەماوەندی کردووە و لە هەمان ساڵیش دا وەک مامۆستای قوتابخانە خزمەتی دەست پێ کردوە، ساڵی 1389 بوو بە خوێندکاری کارناسی باڵای زانستی سیاسی لە زانکۆی نێونەتەوەیی
خومەینیخومەینی لە شاری قەزوێن، بەڵام بە هۆی گیران نەی توانی تەواوی بکات، شاهۆ حوسێنی وەک رۆژنامەوان لەگەڵ بڵاڤوکەکانی، رۆژهەڵات،
رۆژی روونرۆژی روون و مەهاباد بە نوسینی وتار هاوکاری کردووە
بۆ دیتنی بەرهەم و بابەتەکانی شاهۆ حوسێنی سەردانی ئەم لینکانە بکەن:
https://serdemikurd.blogspot.com/
شاهۆ حوسێنی لەپاش نیشتەجێ بوون لە ئاڵمانیاش بە نووسینی وتار هاوکاری ماڵپەرەکانی وشە، دەنگەکان، ئەمرۆ، رۆژهەڵات تایمز و ان.ان.اس رۆژی کردوە و هەروەها وتاری لە رۆژنامەکانی خەبات و روودادا بڵاو کراوەتەوە.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!