شارۆچکەی چەمچەماڵ
📖 کورتەباس
میژووی
شارۆچکەی چەمچەماڵ بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانی کوردستان وئیراق دەژمێردرێت و نزیکی 10 کم لە گوندی (چەرموو) وە دوورە کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت کە مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە، ئەمەش بە هێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینی ئەم شارۆچکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە. ئەرگە چی لە رووی مێژووییەوە سەرچاوەی ئەوتۆمان نیە لەسەر ئەم شارۆچکەیە بەڵام بوونی قەڵایەک لە ناوەڕاستی شارەکە راستی و دروستی دێرینی ئەم شارە دەسەلمێنێ بە تایبەتی پاش دۆزینەوەی چەند پارچە ئاسەوارێک کە مێژوکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان
قائیمقامیەت بە یەکیکە لە کۆنترین دەزگا میریەکان لەساڵی 1851 ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و دەسەلاتداران شاری چەمچەماڵیان کردوە بە قەزا پاشان گوندیک دراوەتەو سەر با ناحیەی بازیان جارێکی ترو لە ساڵی 1922 سەر لە نوێ کراوەتەوە بە قەزا تا ئستاش قەزایە
………..
ناوی شارۆچکەکە
سەبارەت بە ناوی شارەکە چەندەین بیر و بۆچوون، بەلام زۆربەی لە خالیک یەکدەگرنەوە ئەوەیش وەکو باس دەکرێت کە لە کاتی خویدا ئەم ناوچەیە رەز و باخێکی زۆری تیدا بووە و هەر ماڵێک لە سەر رەز و باخی خوی بووە پاشان بە هۆی لافاوێکی گەورەوە کە ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە زۆربەی رەز و باخەکان لافاو رای دەماڵێ و خاپووری دەکات، بەلام جارێکی تر و سەرلەنوێ ئەم شارە دروست دەکرێتەوە.
چەمچەماڵ لە کاتی فەرمانڕەوایی بابانەکان بەشێک بووە لە خاکی سلێمانی و ئەوان هەڵیان سوڕاندووە تا ساڵی 1851 کە دەولەتی عوسمانی سلێمانی داگیر دەکات لە کاتی داگیر کردنی ئیراق لە لایەن بەریتانیاوە ئەم شاررۆچکەیە خراوەتە سەر پارێزگای کەرکووک، لە کۆتاییی سالی 1975 دووبارە ئەم شارۆچکەیە خراوەتەوە سەر پاریزگای سلێمانی و یەکیکی تر لە بیر و بۆچوونەکان لەسەر شارۆچکەی چەمچەماڵ ئەوە کە لە کاتی خویدا لەجەند هوزیک شاری چەمچەماڵی لە ئیرانەوەهاتوون شارۆچکەکەیان ئاوەدان کردۆتەوە بەو ناوەوە ناویان ناوە
سنووری جۆگرافیا
شارۆچکەی چەمچەماڵ لە باکورەوە زنجیرە چیای دەربەندی بازیان و لەرۆزهەلات رووباری باسەڕە و زێ خوارویش رۆژئاوای ئەم شارەیە گردەکانی بانی مەقان باشووری سنوری جوگرافیای چەمچەماڵ دیاری دەکەن.
……………………………………………………………
چەمچەماڵ لە رووی ئابووریەوە
لە کونەوە خەڵکی ئەم شارە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوونەوە بژێوی خویان پی پەیدا کردووە بە تایبەت دانەوێڵە، وەکو گەنم و جۆ و نیسک و نۆک، لە گەڵ ئەوەشدا ئاژەڵداریان کردوە و مەڕو مالاتیان بە خیو کردووە. پەیوەندی و مامەڵە کردنی خەڵکی ئەم شارۆچکەیە لە گەڵ شاری کەرکوک دا بەهیز بووە بازرگانەکان و دانیشتووانی شارەکە بۆ دابینکردنی پیداویستی بژێوی رۆژانە بۆ شاری کەرکووک چوون. چەمچەماڵ لە کانزادا دەوڵەمەندە بە تایبەتی گازی سروشتی