سەرۆک جاش
جاش ناوی وڵاخێکە، کە بریتیە لە بەچکەی کەر، واتا گوێدرێژ. جاشولکەشی پێدەگوترێت.
وە بە شتی لاوەکیش دەگوترێت جاش، وەک بە بانێک لە کۆنکرێت نەبێت دەگوترێت جاش مسەلەح.
وە لە زمانی کوردیدا بووە بە نازناو بۆ کەسی خۆفرۆش و داردەستی دوژمن. عەڵقە لەگوێی دوژمنان دژی وڵات و میللەت.
جا لەسەردەمی حزبی بەعسدا (فوج الخفیفة) یان (فرسان) هەبووە. بە سەرۆکەکانیان گوتراوە (موستەشار) واتا راێژکار!!!
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی رێزمانییان و خستنە رستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...