ناو: ڕۆستەم
نازناو: خامۆش
ناوی باوک: جەلیل ئیبراهیم مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1980
شوێنی لەدایکبوون:گوندی (کانی کوردە) ی سەربە شارەدێی ئاشتی، شارۆچکەی
کۆیەکۆیە ، پارێزگای
هەولێرهەولێر
ئاستی خوێندن: قۆناغی ئامادەیی - بەشی وێژەیی
ژیاننامە
- ڕۆستەم خامۆش، بەشێکی تەمەنی منداڵیی لە گوندی (کانی کوردە) بووە و هەر لەوێ خراوەتە بەرخوێندن، دواتر ماڵیان چۆتە شارۆچکەی کۆیە و پاشان ئۆردوگای (تۆبزاوە) ، کە ئێستا بووە بە شارەدێی (ڕزگاری) لە سنووری شارۆچکەی خەبات، دواجار چوونەتە شاری هەولێر و زۆربەی تەمەن و ژیانی هەر لە شاری هەولێر بەسەر بردووە و ئێستاش لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.
- لە قۆناغی سەرەتاییدا خوێندکارێکی زیرەک بووە، بۆیە لە پۆلەکانی: (یەکەم و دووەمی) سەرەتاییدا بە یەکەم دەرچووە.
- لەگەڵ خوێندنی قوتابخانەدا هەمیشە کاری کردووە بۆ بژێوی ژیان.
- جگە لە کتێبەکانی خوێندنی قوتابخانە، هەر لە تەمەنی منداڵیی و مێرمنداڵییدا، ئاشنا و خولیای کتێب خوێندنەوە بووە، بە تایبەتی کتێبە ئەدەبییەکان.
- دوای زیاتر لە ساڵ و نیوێک، لە نەخۆش کەوتنی باوکی، لە ڕێککەوتی 17-10-1994، باوکی کۆچی دوایی دەکات، کە ئەو کات ڕۆستەم خامۆش تەمەنی تەنیا (14) ساڵ بووە، بەهۆی مردنی باوکی، زیاتر هەستی بە تاڵیی و سەختیی ژیان کردووە و شانی داوەتە بەر ئیش و کار بۆ بژێوی ژیانی خانەوادەکەیان، هێشتا هەر منداڵ بووە، کە ئەو بەرپرسیاریەتییە گران و قوورسەی کەوتووەتە ئەستۆ.
- لە ساڵی (1996) ی زایینیدا، هەستی بە بوونی بەهرەی شیعریی کردووە لە خۆیدا و هەر لەو ساڵەدا دەستی بە شیعر نووسین کردووە.
- لە تەمەنی (20) ساڵیدا و لە ساڵی (2000) ی زایینی، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و چوار منداڵی هەیە، کە دوو کوڕ و دوو کچن.
- لە ساڵی (2000) ی زایینیدا، زیاتر ڕووی لە ئەدەبی منداڵان کردووە و یەکەم شیعری بە ناونیشانی (باڵندەیەکی بەندکراو) بوو، کە هەر لە ساڵی (2000) دا بۆ منداڵانی نووسیوە و لە کتێبی (گوڵی ئاوات) دا بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو کتێبە لە ساڵی (2019) دا چاپکراوە.
- لە زۆر بوار شیعر دەنووسێ، بەڵام زیاتر گرنگی بە ئەدەبیاتی منداڵان داوە و هەر لەو بوارەدا چالاکتر دەنووسێت و بڵاودەکاتەوە.
- جگە لە شیعر نووسین، چەندین چیرۆک و وتاری لەبارەی ئەدەبی منداڵان نووسیوە و لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، هەروەها چەندین دیمانەی لەگەڵ شاعیران و نووسەران و شارەزایانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان ساز کردووە و بڵاوی کردوونەتەوە.
• یەکەم شیعری بڵاوکراوەی بۆ گەورە ساڵان:
- یەکەم شیعری بە ناونیشانی (ئەی محەمەد) لە ژمارە (685) ی ڕۆژنامەی (یەکگرتوو) بڵاوکردووەتەوە لە ڕێککەوتی 15ی4ی 2008.
• یەکەم شیعری بڵاوکراوەی بۆ منداڵان:
- یەکەم شیعری بۆ منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان، بەناوی (بەرەو خوێندنگا) لە ژمارە (906) ی ڕۆژنامەی (یەکگرتوو) بڵاوکردووەتەوە لە ڕێککەوتی 10ی9ی 2012، کە ئەو ڕۆژە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن لەو ساڵەدا.
• یەکەم شیعری بڵاوکراوە بۆ منداڵان لە گۆڤاری کەکۆن:
- یەکەم شیعری بڵاوکراوە بۆ منداڵان لە گۆڤاری کەکۆن، شیعرێکی ڕۆستەم خامۆش بوو بەناوی (قوتابخانە) ، کە لە ژمارە (44) دا بڵاوکراوەتەوە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2016.
• بڵاوکردنەوەی شیعر و بابەتەکانی:
- تا ئێستا لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی و ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، شیعر و بابەتەکانی بڵاوکراونەتەوە، کە بریتین، لە:
(17 ڕۆژنامە و 36 گۆڤار و 36 ماڵپەڕ و 8 بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی) .
1- ڕۆژنامەکان: بریتین لە: (یەکگرتوو، باسک،
هەڵەبجەهەڵەبجە نیوز، کوردستانی نوێ، خەبات، وشە، ئاژانس، سیروان، لە
کەرکووککەرکووک، سیروان، لە
سنەسنە، ڕۆژان، لە سنە، زەمەن، زاری کرمانجی، پردێی ئازاد، ڕێگای کوردستان، هەولێر، ئەڤرۆ، کوردستانی گەورە) .
2- گۆڤارەکان: بریتین لە: (جگەرگۆشەکان، گوڵەکان، خەندە، جۆلانێ، ژیار، بەرات، هیوای تۆ، پەیامی ڕاستی، نەوەی نوێ، کەکۆن، زەنگ و بەنگ، پەپوولە، سڤۆرە، ڕامان، دیوان، بڕیار، نواڵەی نوێ، خازر، بەیان،
مەهابادمەهاباد، گڕوگاڵی نوێ، شاخی ڕەش، ئاییندەی ژینگە، کەرکووکمان، پێنووسەکەم، یادما، ئاییندە، ئاوزین، نامۆ، شارباژێڕ، کانی، هەنگ، کوردجینیەس- بۆ گەورەساڵان، کوردجینیەس- بۆ منداڵان، بەرنامەگە ﮪ، نەهری) .
3- بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی:
- تاکوو ئێستا لە (8) بڵاوکراوەی کاغەزیی و ئەلیکترۆنی، چەندین شیعر و بابەت و دیمانەکانی بڵاو کراونەتەوە.
- چیرۆکێکی بە ناونیشانی (ئافەرین هێما) ، کە بۆ منداڵانی نووسیوە، لەلایەن هەڵۆ عەبدوڵڵا هەمزە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی و لە ژمارە (2) ی گۆڤاری (کوردجینیەس) ی تایبەت بە منداڵان، بە ناونیشانی (!Good job Hema) بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی 2022.
سروود و گۆرانی:
- چەندین شیعری، کە بۆ گەورەساڵان و منداڵان نووسیون، ئاوازیان بۆ دانراوە و لەلایەن هونەرمەندانەوە کراون بە سروود و گۆرانی.
• شیعر لە پڕۆگرامی خوێندن:
شیعرێکی ڕۆستەم خامۆش بە ناونیشانی (وارێ مە) ، کە بە زاراوەی کرمانجیی سەروو (بادینی) نووسیویەتی، لە کتێبی خوێندنی کوردی- قۆناغی بنەڕەتی- پۆلی دووەم- وەرزی یەکەم، دانراوە و دەخوێندرێ.
کتێبە چاپکراوەکانی:
- تا ئێستا (8) کتێبی چاپکردووە، کە بریتین لە:
1. داری هیوا، شیعر بۆ منداڵان، ساڵی 2017، هەولێر.
2. گوڵی ئاوات، شیعر بۆ منداڵان، ساڵی 2019، هەولێر.
3. ژینگەی کوردستان، شیعر بۆ منداڵان، کۆکردنەوە و ئامادەکردن، ساڵی 2020، هەولێر.
4. دۆستی ژینگەم، هۆنراوەی ژینگەیی بۆ منداڵان، ساڵی 2021،
سلێمانیسلێمانی.
5. باخی ئومێد، شیعر بۆ منداڵان، ساڵی 2021، سلێمانی.
6. هاوڕێی پێنووس، شیعر بۆ منداڵان، ساڵی 2021، هەولێر.
7. ئەدەب و هونەری منداڵان، چاوپێکەوتن لەبارەی ئەدەب و هونەری منداڵان، بە هاوبەشی لەگەڵ د. هاوژین سڵیوە، ساڵی 2022، کۆیە.
8. دیداری ئەدەبی منداڵان، چەند توێژینەوەیەکی ئەدەبیی و ڕەخنەیی، بە هاوبەشی لەگەڵ چەند نووسەرێک، ساڵی 2022، سلێمانی.
چاوپێکەوتن و لێدوان:
- تا ئێستا چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ سازکراوە، لە: ماڵپەڕ و ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی و ئاسمانیی و سۆشیالمیدیا، کە تاکوو ئێستا سەرجەمیان دەکاتە: (58) چاوپێکەوتن، لەگەڵ (9) لێدوان لەبارەی ئەدەبی منداڵان و لەسەر پرس و بابەتی جۆراوجۆر بۆ میدیاکان.
کۆڕی شیعریی و چالاکییەکان:
- لە دوو کۆڕی شیعر خوێندنەوە بەشدار بووە، کە بە هاوبەشیی لەگەڵ چەند شاعیرێکی دیکە بۆیان ساز کراوە.
1. ساڵی 2015، لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ.
2. ساڵی 2016، لە هەولێر.
- لە ڕێککەوتی 4ی9ی 2022، بە توێژینەوەیەک، بە ناونیشانی (ڕۆڵی ڕاگەیاندن، لە ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی منداڵاندا) بەشداری لە دیداری ئەدەبی منداڵان کردووە لە شاری سلێمانی.
- لە ڕێککەوتی 15ی10ی 2022، بە پێشنیار و ڕاسپاردەیەکی (15) خاڵیی بەشداری لە یەکەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی و ئەدەبی هاچەرخی منداڵان کردووە لە شاری سلێمانی.
خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامە:
- لەپای نووسینی بۆ منداڵان بە تایبەتیی و بە گشتی، وەک شاعیر و نووسەر، یان وەک هاوکاریکردنی گۆڤارەکان بە نووسینەکانی، چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی پێ بەخشراوە، کە بریتین لە:
- گۆڤاری (گوڵەکان) ، ساڵی 2015
- گۆڤاری (ژیار) چوار جار، ساڵەکانی 2016، 2018، 2019، 2022
- ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ساڵی 2018
- کۆمەڵەی شاعیرانی کورد، ساڵی 2018
- دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2019
- کەناڵی ئاسمانیی سپێدە، ساڵی 2019
- ڕێکخراوی بەهرەمەند بۆ هۆشیاری منداڵان، ساڵی 2020
- ڕێکخراوی هاوڕێیەتی منداڵانی کورد- ئەمریکی، ساڵی 2020
- ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە، ساڵی 2020
- گۆڤاری (پەیامی ڕاستی) ، ساڵەکانی 2020، 2021
- ڕێکخراوی ڕێباز فاوەندەیشن و دەزگای میدیایی ڕاچڵەکین، ساڵی 2021
- ڕێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە، ساڵی 2021
- کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردجینیەس، ساڵی 2021
- ڕۆژنامەی (سیروان) لە کەرکووک، ساڵی 2021
- گۆڤاری (زەنگ و بەنگ) لە
دهۆکدهۆک، ساڵی 2021
- یەکێتیی نووسەرانی کورد - لقی سلێمانی، ساڵی 2022
- خەڵاتی شەماڵ موفتی بۆ ژینگەپارێزی، ساڵی 2023
[1][2]