ڤیان جاف - ڤیان سۆران
لەیلا والی حوسێن ناسراو بە ڤیان جاف و ڤیان کارۆخ و ڤیان
سۆرانسۆران لەساڵی 1981 لەشاری
سلێمانیسلێمانی چاوی بەژیان هەڵهێناوە، هەر لەم شارەدا قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە و یەکێک بووە لەخوێندکارە دیار و هەڵکەوتووەکانی قوتابخانە و هەمیشە نموونە بووە بۆ هاوڕێکانی. شەهیدی نەمر هەر لەمنداڵییەوە دەرکی بەزوڵم و ستەمی سیستەمی کۆمەڵایەتی کردووە و پێی پەسندنەکراوە، هەربۆیە هەمیشە رووبەڕووی ئەو ئەقڵییەتە کۆنە بۆتەوە کە ژنی کۆتگیر و بێ ئیرادە کردووە.
لەئاکامدا هەرچەندە یەکێک بووە لەخوێندکارە هەرە زیرەک و زرنگەکان بووەو هەموو ساڵ لە یەکەمینەکان بووە، بەڵام خوێندن ناتوانێ پەی بە خەیاڵ و خەونە ئازادیبەخشەکانی ببات، ئیدی لەمیانەی لێگەڕینە قووڵەکانی بۆ ترووسکاییەکانی ئازادی لەبەهاری ساڵی 1997دا دەستبەرداری خوێندن دەبێت و بەشداری ریزەکانی
پارتی کرێکارانی کوردستان PKKپارتی کرێکارانی کوردستان PKK دەبێت.
وەک هاوڕێیانی باسی لێوە دەکەن لەماوەیەکی زۆر کورتدا لەمیانەی پەروەردە و خۆ پەروەردەکردندا بەشێوەیەکی زانستی دەرک بەراستینەی کۆمەڵگا و کەسێتی ژن دەکات و وزە و توانستی شاراوەی زیاتر دەردەکەوێتەڕوو و بەجۆش و خرۆشێکی مەزنەوە بەشداری پەروەردەو ژیان و چالاکییەکانی ژیان دەبێت. هەر لەسەر داخوازی و پێداگری خۆی گۆڕەپانی شەێ وەک یەکەمین هەنگاوی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە هەڵدەبژێرێت و بەشداری ریزەکانی گەریلایی دەبێت و بەشداری چالاکانە لەچەندین چالاکی گەریلاییدا دەکات.
ڤیان کە کەسێکی زیرەک و لێهاتوو بووە بەهۆی زرنگی و لێهاتووییەوە لەکۆتایی ساڵی 1997دا لەلایەن هەڤاڵانییەوە دەپاڵێورێ بۆ بینینی پەروەردە لەگۆڕەپانی سەرۆکایەتی، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دژواری ئەو کاتە ئەو دەرفەتەی بۆ ناڕەخسێ. لەساڵی 1998 دا بەشداری کۆنفرانسی باشووری کوردستان دەبێت. دواتر وەک کادێرێکی لێهاتوو بەشداری لەکۆنفرانسی رۆژهەڵاتی ناوین ساڵی 2000 لەکوێستانەکانیچیای
قەندیلقەندیلدا دەکات و بە راوبۆچوونە وردو قووڵەکانییەوە کۆنفرانسەکە بەپێز و بەرهەمدارتر دەکات.
ڤیان جاف هەوڵی داوە لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا لەبەرامبەر بە داگیرکەران تێبکۆشێت و لەدوای ئەو کۆنفرانسە بەشداری لە کار و خەباتی رێکخستنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و هەر زوو دەچێتە دڵی خەڵکی ئەم پارچەیەی کوردستانەوە. دواتر لەپێناو بەگوڕکردن و برەودان بەتێکۆشانی ئازادی لەباشوری کوردستاندا رۆڵێکی مێژوویی و گرنگی بینی لەو تێکۆشانەدا و وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری بزاڤی چارەسەری دیموکراتی و پاشانیش لەیەکەمین کۆنگرەی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان پ. چ. د. ک لەساڵی 2002دا وەک ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی خاوەن رۆڵێکی بەرچاو دەبێت لەپێشخستنی خەباتی رێکخستنی و راگەیاندنی و بوارەکانی دیکەی تێکۆشانی پ. چ. د. کدا. هەر لەو ساڵەدا لەچوارەمین کۆنگرەی بزاڤی ژناندا دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی پارتی ژنی ئازاد (PJA) و رۆڵێکی کاریگەری لەتێکۆشانی تەڤگەری ئازادی ژندا دەگێڕێت و ئەوکاتە بەزوویی تایبەتمەندییەکانی سەرکردەیی و ملیتانبوونی لەکەسێتیدا دەرکەوتووە.
ڤیان جاف وەکو نووسەرێکی بەتواناش سەبارەت بەکێشە و ئازادییەکانی ژنانی کورد و مەسەلە هزری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی نووسیوە، پرسی شۆڕشی باشوور شۆڕشی ژنە لەلای ڤیان دەبێتە پرسێکی گرنگ و خۆی لەبەرامبەر تێکۆشانی ژن لە دژی ستەمکاری بە بەرپرسیار دەبینێ و بەرپرسیارێکی مێژوویی رۆڵی سەرکردایەتی ژنانی لەباشوور دەگێڕا. لەم چوارچێوەیەدا رۆڵێکی بەکاریگەری لەدامەزراندنی تەڤگەری ئازادیخوازی ژنانی کوردستان TJAKدا بینوە.
ڤیان جاف لەسەرجەم نووسین و وتار و راپۆرتەکانیدا هەوڵیداوە پەیامی ئەوە بدات کە پێویستە دیوار لەنێوان تیۆری و پراکتیکدا دروست نەکرێ و بەتایبەتمەندێتی کەسێتی پێشەنگبوونەوە ئەوەی تێیدەگەیشت لەپراکتیکیشدا بەرجەستەی کردووە، هەوڵیداوە ببێتە نموونەی کچە کوردێکی ئازاو بەجورئەت و ویژدانێکی نەسرەوتوو، بەهەڵوێستی رادیکاڵانە و چاونەترسانە لەبەرامبەر سەرجەم ئەو زوڵم و ستەمەی لەژنی کورد بەتایبەتی و تەواوی گەلی کوردستان بەگشتی دەکرا هەڵوێستی خۆی دەردەبڕی و رووبەڕووی دەبۆوە، بەهەست و رۆح و هزری خۆی لەگەڵ ئازارە مەزنەکانی ژنان و گەلەکەیدا دەژیاو لەپێناوی ئازادی و سەرفرازی و یەکسانی لەنێو تێکۆشانێکی بێوچاندا بوو. وەک کچە کوردێکی ژیرو زیرەک بەوردبینی لەرووداوەکانی دەڕوانی و هەڵوێستی وەردەگرت. هەر بەهۆی لێهاتوویی خۆیەوە بەبەرپرسیارێتی هەڵسوکەوتی لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکاندا دەکرد.
لەساڵی 2003دا وەک ئەندامێکی دەستەی گشتی بەشداری لەدامەزراندنی کۆنگرەی گەلدا کرد و لەدەستەی بەڕێوەبەرایەتیدا ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیاند و لەکۆمیتەی کاروباری ژناندا بەبەرپرسیارێتی رێکخستنی و هۆشیارییەکی مەزنەوە لەگەڵ ئەو رووداو و کێشانە هەڵسوکەوتی دەکرد، بەتایبەتی ئەو کێشە ناوخۆییانەی بزاڤی ئازادی لەوکاتەدا تێیدا دەژیا، لەدژی هەموو هەوڵە تەسلیمکاری و پاکتاوکارییەکاندا لەنێو تێکۆشان و خەباتدا بوو.
لەسەر داخوازی هەڤاڵانی دەبێتە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی (PKK). دواتر لەگەڵ هاتنەوە ئارای رەوشی شەێ و پێکدادان، لەسەر بنەمای پێشنیار و پێداگری خۆی دەچێتە ریزەکانی هێزی پاراستنی گەل HPG وە و وەکو فەرماندەیەکی یەکینەکانی ژنی ئازاد (YJA-STAR) لەناوچەی حەفتانینی بادیناندا بە بەرپرسیارێتییەکی مەزنەوە لەبەرامبەر قۆناخی هەستیار و چارەنووسسازی گەلەکەمان تێدەکۆشێت.
لەلایەنی باوەڕی و ئیرادەشەوە پێگەیەکی تایبەتی هەبووە و بە باوەڕی و ئیرادەیەکی مەزنەوە سەیری کێشەکان و رووداوەکانی دەکرد و هیچ کاتێک نەبوو بڵێ : نابێ و هەرگیز ناکرێ، بەڵکو بەپێچەوانەوە هەمیشە دەیگووت :بۆ گەیشتن بەئامانجە مەزنەکان پێویستە رەنجێکی مەزنیش بدرێ، چونکە وەک خۆی دەیگوت لەبەردەم تێکۆشەردا شتێک بەناوی موستەحیلەوە نییە. هەروەک لەنامەکەیدا نووسیویەتی: رۆژێک بەرامبەر هیچ زۆری و زەحمەتییەکی شۆڕش دوودڵی و بێ مۆراڵی و بێ باوەڕیم ژیان نەکرد.
ڤیان جاف چۆن هەر لەسەرەتاوە نەیتوانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 15ی شوباتی 1999 پەسند بکات و وەک قەدەرێک بیبینێ، وەکو خۆی ئاماژەی پێکردووە پێویستە وەکو ملیتانێکی سەردەم بەشداری لە شەرمەزارکردن و پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانگێڕییە نەگریسەدا بکەم کە لە دژی گەلەکەمان و رێبەرەکەیدا پەیڕەو دەکرێت
هەروەک خۆی لەنامەکەیدا دەڵێت: هەرگیز نەمدەتوانی هەشتەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی 15ی شوبات داقورتێنم و قبوڵ بکەم، بۆیە پێویست بوو وەک بورکانێک رووبەڕووی سیاسەت و پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی ئازادی ژن و گەلی کوردستان ببمەوە.
لەروانگەی بێ سەرۆکایەتی و بێ ئازادی هەرگیز ژیان نابێت تادەهات هزر و هەست و رۆحی خۆی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی مێژوویی مەزن ئامادە کردبوو. تا لەشەوی 2/1ی مانگی شوباتی 2006دا لەناوچەی حەفتانین و بە دروشمیسەرلەنوێ واتادان بەگوتەکانمان گڕ لەجەستەی خۆی بەردەدا.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!