Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
📖 کورتەباس
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست ق...
👫 فایەق هوشیار | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

فایەق هوشیار
• فایەق هۆشیارمستەفا ساڵی 1922 لە شاری سلێمانی لە دایک بوە.
• هەر لە منداڵیەوە پیرەمێردی شاعیری گەورەی کورد کە باپیریەتی بردویەتیە لای خۆی و بەکوردیی گۆشی کردوە.
• خوێندنی سەرەتایی لە ناوەندی سلێمانی تەواو کردوە.
• ئامادەیی لە بەغداد تەواو کردوە و هەر لەوێش چۆتە کۆلێجی حقوق و لە ساڵی 1944 لیسانسی قانونی وەرگرتوە.
• تا ساڵی 1947 لە سلێمانی پارێزەری کردوە.
• لەو ساڵەدا بوە بە حاکم لە سلێمانی و پاشان لە کەرکوک و ئینجا لە کفری.
• یەکێک بوە لە نوسەرانی گۆڤاری گەلاوێژو گۆڤاری (نزار).
• دۆستی دێرین و هاوڕیی خوالێخۆشبو مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بو، لەم سەردەمەدا کە مامۆستا ئیبراهیم بە کارێکی پێویست بەغدادی بە جێ هێشت بەراسپاردەی مامۆستا ئیبراهیم کاک فایەق شەونخونی بەدیار گۆڤاری گەلاوێژەوە دەکرد.
• ئەندامێکی چالاکی حزبی هیوا بوو کە خوالێخۆشبوو مامۆستا رەفیق حلمی سەرۆکی بو.
• ماوەی دوو ساڵ لە (2 01-08-1954 – 05-08-1956) سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بو، زۆر خزمەتی شارەکەی کردوە، رازاندنەوەی باخی گشتی و ئەو گۆڕانکارییانەی فەرمانبەران و رێکخستنی شەقام وئاوو ئاوەڕۆی شاری سلێمانی بەرهەمی ئەوساڵانەبو کەئەوتێیدا سەرۆکی شارەوانی بو.
• لە 9ی حوزەیرانی 1963 بە فەرمانی زەعیم سدیق مستەفا گیرا و ماوەیەکی زۆر لە زینداندابو.
• ماوەیەکی زۆر بەڕێوەبەری تاپۆ بۆ لە عیراقا بووە. بە شایەتی لێپرسراوی ئەو دەزگایە یەکێک بوە لەباشترین بەڕێوەبەر گشتیەکان.
• پاشان بووبە ئەندامی دیوانی تەدوینی قانونی، پاشان ئەندامی مەحکەمەی تەمیزی عێراق و جارێکیش کراوە بە بەڕێوەبەری گشتی تاپۆ لەبەرئەوەی کە پێویستیان بە خیبرە و شارەزای هەبوە.
• لە کاتی مەحکوم کردنی شەهیدان خاڵە شیهاب و جەعفەر ئەنوەر-دا فایەق هۆشیار زۆر بە پەرۆشەوە دوای مەسەلەکە کەوتبو، بەشێوەکەی لەگەڵ سەرۆکی مەحکەمەی ثورەدا بەگژیەکدا چون لەسەر راپۆرتی ئەو خانەنشین کرا.
• وەک یاساناسێکی دڵسۆز لە هەردو گفتوگۆی ساڵی 1984 و 1991 لەگەڵ رژێمی عێڕاقدا رۆڵێکی گەورەی هەبو لە داڕشتنی پرۆژەی کردویدا.
• لە ژیاندا هەمیشە پیاوێکی کوردی، دڵسۆز، بوێری و جوامێر ناسراوە و هیچ کاتێک سڵی لە دەسەڵاتداران نەکردۆتەوە.
• دوای مردنی پیرەمێرد کە (ژین) لە لایەن وەرسەی پیرەمێردەوە بەڕێوەدەبرا و کاک ئەحمەد زرنک سەرنوسەری بو، فایەق هۆشیار هەمیشە باوکی روحی رۆژنامەکە بو، هەفتە هەفتە لەگەڵیدا دەژیا.
• هیمەتێکی زۆری نواند بۆ ئەوەی شیعرەکان و پەندەکانی پیرەمێرد لە فەوتان رزگاری ببێ. زۆری دەستنوسەکانی پیرەمێردی لای خۆی پاراستبو.
• ئەم پیاوە مەزنە دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن، لە شاری بەغداد رۆژی یەکی ئایاری 2002 کۆچی دوای کرد و لەسەر وەسێتی خۆی تەرمەکەی هێنراوەتەوە شاری سلێمانی و لە گردی مامەیارە بو بە میوانی پیرەمێرد و جەمیل صائب و شازاد صائب.
پوختەیەک لەوکارو فەرمانانەی خوالێخۆشبوو فایەق هۆشیار وەک خۆی ریزبەندی کردوە..
08-06-1947 - 25-07-1947 محامی فی السلێمانیة.
26-07-1947 - 23-02-1950 حاکم فی محاکم مدینە کرکوک و قضا و کفری.
23-02-1950 – 10-08-1952 حاکم فی محاکم السیمانیة.
10-08-1952 – 10-08-1954 حاکم فی محاکم کرکوک.
19-07-1956 – 27-08-1959 اعادة خدماتە الی رئاسة بلدیة السلێمانیة مع الاحتفاظ و بصفة الحاکم.
19-07-1956 – 27-08-1959 حاکم فی محاکم السیمانیة.
28-08-1959 – 17-03-1963 مدیر عام الاستیلا و و التوزیع فی وزارة الزراعة/بغداد مع الاحتفاظ بصفة الحاکم.
17-03-1963 – 23-10-1963 حاکم فی محاکم السیمانیة.
23-10-1963 – 20-03-1966 حاکم و مدون قانونی فی دیوان التدوین القانونی فی وزارة العدل ببغداد.
21-03-1971 – 04-07-1971 حاکم و مدیر الطابو العام /بغداد.
26-06-1971 - 04-07-1971 حاکم دائم فی محکمة تمییو العراق.
04-07-1971 – 14-03-1977 حاکم دائم فی محکمة تمییز العراق و مدیر الطابو العام بغداد.
14-03-1977 – 1997 محامی فی بغداد بعد احالتە علی التقاعد فی 17-03-1977 بقرار جائر من مجلس قياده الثوره


کارە یاسایی و روناکبیری و سیاسیەکانی خوالێخۆش بو

جگە لەو فەرمانگەو کارانەی کە بەکورتی ریزبەندکراوەن، خوالێخۆشبو (فایەق هۆشیار) لە زۆر هەیئەو ئەنجومەن و لیژنەدا کاری کردوە، کە ئەمانەن:
یەکەم: لیژنەو هەیئەکانی ئەنجومەنی کشتوکاڵی باڵا لە وەرەتەکانی چاککردنی کشتوکاڵی وەزارەتی پلان و نەخشەکێشان، وەزارەتی دادپەروەریی لە عێراق.
دووەم: ئەندامانی یاسایی ناموتەفەریغ (غیر متفرغ) لە ئەنجومەنی ئیدارەی کومپانیای نیشتیمانی نەوت لە عێراق لە ساڵی 1968 تا ساڵی 1975.
سێیەم: بەرامبەر بەو ئەرکانەی چەندین نوسراوی سوپاس و رێزونرخاندنی پێبەخشراوە. لەوساڵانەی خزمەتکردنانەیدا، بەبێ ئەوەی بۆجارێکیش موحاسەبە بکرێت یان سزایەکی بدرێتێ.
چوارەم: لەوهەموو ئەرک و لێپرسراویتیەدا کە بەدرێژایی ئەوساڵە زۆرانەدا رایپەڕاندون هیچ جۆرە یارمەتی و دەرماڵەیەکی وەرنگرتوە، لە کاتێکدا هاوپیشەکانی هەمو ئەو دەرماڵە و یارمەتیانەیان وەرگرتوە، چونکە بەلای خوالێخۆشبووەو سەر راستی لەکاروکردەوە و دڵسۆزی لە راپەڕاندنی ئیش وکاردا بەپارەو بەخشین و دەماڵە ناکرێ.
پێنجەم: بەرامبەر هەمو دڵسۆزی ماندوبونەو لەسە هەڵوێستی کوردایەتی نیشتمانپەروەریی ئەم پیاوە، بە بڕیارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (مجلس قیادة الثورە) لە رۆژی 14-03-1977 دا خانەنشین کرا کە هێشتا 8 ساڵی مابو کە خانەنشین بکرێت، کە ئەمەش پێچەوانەی یاسا و رێساکانی بوو.
شەشەم: هەردوای ئەوەی خانەنشینکرا دەستی دایەوە جانتای پارێزرێتیەکەی و لە سەندیکای پارێزەرانی عێراقدا وەک پیاوێکی یاسایی و حاکمێکی سەرکەوتووە کەسێکی راستگۆ و دادپەروەر رێزی لێگیرا و لە چەنیدن مەحکەمەی عێڕاقیدا وەک پارێزەریکی ناسراو و ناودار لە زۆر کێشەی یاساییدا ئەبو بە پارێزەر.
حەوتەم: مامۆستا هۆشیار لە ژیانی خۆیدا و لە رۆژی 08-06-1963 لە کاتێکدا دادوەر ئەبێ لە شاری سلێمانی و دەسەڵاتدارانی عەسکەری بەسەرکردایەتی زەعیم سدیق مستەفا رەشبگیریکی سەرتاسەری پارێزگاری سلێمانی دەستیپێکەن و دوای نوشستهێنانی گفتوگۆی سەرکردایەتی شۆرشی کوردستان و یەکەم دەسەڵاتی بەعسیە فاشیەکان داوا لە مامۆستا ئەکرێ کە ئیمزا لەسەر ئەو رەشبیگیریە بکات وەک حاکمێک فایەق هۆشیار ئەو داوایەی کاربەدەستان رەتدەکاتەوە، بۆیە لە پێش رۆژی 9/حوزەیراندا، ئەو و دەستەیەک لە پیاو ناسراوانی شار دەسگیر ئەکرێن و لە زینداندا ئەمێننەوە، تا رۆژی 02-09-1963 دا لەگەڵ ژمارەیەکدا لە زیندانیان ئازاد ئەکرێ. کە لە زیندان دەرئەچێ لەسەر ئەو رەفتارشوڤێنیەی دەسەڵاتدارانی عەسکەری ئیستقالە پێشکەش ئەکات، بەڵام وەزارەتی داد ئیستقالەکەی لێقەبووڵ ناکات و ئەیگوازێتەوە بۆ دیوانی تەدوینی قانونی لە وەزارەتی داد لە بەغداد.
هەشتەم: لە ساڵانی 1966، 1968، 1970، 1974 دا چەندین جار دەسەڵاتدارانی باڵا داوای گەرمان و پلە و پایەی زۆربەرزیان لێکردوە، وەک وەزیزی، سەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان، سەرۆکی ئەنجومەنی تەنفیزی بۆ ناوچەی ئۆتۆنۆمی و هەندی جار زۆریشیان لێکردووە، یان بە نەرمونیانی خەڵکیان ناردۆتە کنی بەڵام ئەولەسەر هەڵوێستی خۆی سوربوە و ئەوکار وپلە و پایانەی بە خیانەت زانیوە و قەبوڵی نەکردوە.
نۆیەم: فایەق هۆشیار هەر لە سەردەمی لاوێتیدا تێکەڵ بە بزوتنەوەی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریی بووە، لە ساڵی 1938دا چۆتە ریزەکانی حیزبی هیوا و تا ساڵی 1944دا لە ریزەکانی ئەو حیزبە و بە نهێنی درێژەی بە خەباتی سیاسیەي داوە، هەرلەدوای نەمانی ئەو حیزبەش فایەق هۆشیار هەمیشە ئاگادار و هۆشیاری خەباتی کوردایەتی بووە و لە نزیکەوە هوشیارانە درێژەی بە خەباتی کوردیەتی داوا هەزاران کەسی ئەم کوردستانە ئەو شاهیدەی بۆ ئەدەن کە کاک فایەق سەنگەری خەباتی کوردانەی هەمیشە جۆشداوە، باوەکوو ئەندامێکیش خەباتی نەکردبێ..
دەیەم: هەر ئەم پیاوە بەوەفا وئەمەکە ماوەیکی زۆر لە بوارەکانی ئەدەب و روناکبیری و رۆژنامەنووسیدا کاریکردووە، چەندین وتار و نوسنینی لە رۆژنامەی ژین، کە باپیری دایمەزراندوە لە گۆڤاری گەلاوێژ کەخۆی بەبنەماڵەکەی داناوە لێکۆڵینەوەی و باسی بەپیزی ئەدەبی و یاسایی و رونکابیری بڵاوکردۆتەوە کەلەم کتێبەدا بەشێک لەو وتارانەی گۆڤاری گەلاوێژ ئەخوێنینەوە.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-08-1954
2.👁️04-07-1971
3.👁️05-08-1956
4.👁️08-06-1963
5.👁️10-08-1952
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زەعیم سدیق
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: ⚖ مافناس
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 7 2013 4:08PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 4:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,137 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.145 KB Mar 7 2013 4:08PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سەرکردەی ئازا بوین. ژنی داهێنەر، جەنگاوەری وەها کە لە هەموو نەهامەتيیەکانی میلەتەکەيدا شان بە شان و (هەندێ جاریش زیاتر لە پیاوان) بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیانيان لە شان ناوە و لە پاڵ دایکایەتی و بەڕێوەبردنی خێزاندا، ئەرکی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنان و سەرکردایەتی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە. هەر لە نووسین
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574