17-05-2013
- پاش تێپەربوونی پێنج مانگ بەسەر نەخۆشکەوتنیدا ئەمڕۆ راگەیاندنەکانی یەکێتی چەند وێنەیەکی نوێی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراقی بڵاوکردەوە کە لە باخچەی ئەو نەخۆشخانەیەی تاڵەبانی تیادا چارەسەردەکرێت لە ئەڵمانیا گیراوە.، بەهۆی ئەمەوە لە سلێمانی و هەندێک ناوچەی تردا بووە تەقەی خۆشی و نزیکەی 4 کەس برینداربوون. هەندێک لە هەوادارانی پارتی رایانگەیاند کە ئەو وێنانە هی پارن و جەلال تاڵەبانی دەمێکە کۆچی دوایی کردووە.
- تەقینەوەیەکی خۆکوژ لە حسەینێ-یەکی شاری کەرکوک 8 کوژراو و 38 برینداری لێدەکەوێتەوە.
- بۆ یەکەمجار لە مێژووی باشووری کوردستاندا لە سلێمانی لە مزگەوتێک بە زمانی ئینگلیزی گوتاری هەینی دەخوێندرێتەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان