📊 بابەت 374,151 | وێنە 58,972 | پەڕتووک PDF 10,979 | فایلی پەیوەندیدار 42,472 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,592
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📖 چ دەردەسەریەک لەپشت تورکیایی ئۆردوگانی دەگوزەرێت | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
چ دەردەسەریەک لەپشت تورکیایی ئۆردوگانی دەگوزەرێت
📖 کورتەباس


لە نوسینی : ئەلپ ئەلتینۆرس
و/ ک. ئەمین..
سەرچاوە : ئەهرام ئۆنلاین رێکەوتی 02-05-2013
تورکیا لەلایەن زۆرانێک وەک ئەزمونێکی نمونەیی لە ناوچەکەدا وێناکراوەو نیشاندەرێت. بەتایبەتی لە دوای ئەو زنجیرە راپەڕینەی کە بە بەهاری عەرەبی ناسراوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە یەکێک لە خاسیەتەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆی تورکیا بریتییە لەدابەشبوونی ئەو کۆمەڵگایە بە سەر دوو چیندا، کە بریتین لە زۆرینەیەکی هەژارو کەمینەیەکی ئێجگار دەوڵەمەند. هاوکات تادێت ئەم دابەشبونە قوڵتردەبێتەوە. ئەمە وێڕای ئەو سەرکوتکردنە سەرسەختەی کە سەندیکاکانی کرێکارانو رۆژنامەنوسانو خوێندکارانو ناسیونالیستە کوردەکان رۆژانە دووچاری هاتونو دێنەوە لەسەر دەستی دەوڵەتی ئەمڕۆی تورکیا.
لە جیهانی عەرەبی ئەمڕۆدا، بەتایبەتی میسرو تونس، رۆژانە بانگەشەی نمونەییبوونی ئەو دۆزەی کە ئێستا لە تورکیا دەگوزەرێت دەکرێت. هەروەها ئەزمونەکە بووە بە یەکێک لە زەقترین پڕوپاگەندەکانی پارتو هێزە کۆنەپارێزەکان. ئیدی هەریەک لە ئیخوان موسلمین لە میسرو حکومەتەکەی نەهزە لە تونس لەو باوەڕەدان کە دەتوانن بە ئاماژەدان بە گەشەسەندنی ئابوری تورکیا لە ژێرسایەی حوکمی پارتی دادو گەشەپێدان بەسەرکردایەتی ئۆردوگان، رای گشتی خەڵکی وڵاتەکانیان بەلای خۆیاندا راکێشن. هەموو ئەم پڕوپاگەندانە لە کاتێکدا بانگەشەی بۆدەکرێت کە زۆربەی زۆری راستییەکانی ئەو رژێمەی کە رەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆکایەتی دەکات شاردراونەتەوە لە ژێر پەردەی گەشەسەندنە ئابوریەکەی تورکیا. هەرچەند دەبێ دان بە گەشەسەندنی ئابوری تورکیا دابنێین، بە تایبەتیش ئەوەی کە لە نێوان ساڵانی 2002 تا 2012 هاتۆتە ئاراوە کە کۆی گشتی رێژەی بەرهەمهێنانی ناوخۆییGDP ئەو وڵاتە بە گشتی گەیاندبووە 4.9٪، ئەمە جگە لە ساڵی 2009 کە رێژەکە دابەزیبوو بۆ 4.8 ٪. بەڵام ئێستا، لە 2012دا، ئەو رێژەیە دابەزیوە بۆ2.2٪ و بە جێگیری ماوەتەوە.
راوەروتی سەرمایەی ئیمپریالیستی
لەڕاستیدا گەر چاوێک بە تۆمارەکانی بانکی مەرکەزی تورکیادا بخشێنین دەبینین ئەم گەشەسەندنە ئابورییە تەنها دەرئەنجامی کاریگەریی راوەڕوتی سەرمایەداری هێزە ئیمپریالیستەکانە. بەتایبەتیش سەرمایەی دەرەکی. بۆنمونە تۆمارەکان ئاماژە بە رێژەی هاوردەی تورکیا دەکەنو نیشاندەدەن کە لە نێوان ساڵانی 2002 تا 2012 خۆی لە نزیکەی281.4 بلیۆن (لە کوردستان ملیاریش بەکاردێنن) دۆلار داوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆی رێژەی هاوردەکانی تورکیا لە ساڵانی 1984 تا 2001 تەنیا گەیشتبووە 36 بلیۆن دۆلار. هەربۆیە هاتنی سەرمایە دەرەکییەکان بۆ تورکیا بە هۆی زیادبوونی رێژەی هاوردەوە بەشێوەیەکی بەرچاوو زیادیکردووە، لە 65 بلیۆن دۆلار لە 1980 تا 2002 بۆ 484 بلیۆن دۆلار لە 2002 تا 2012. ئەم رێژانە بەشێوازێکی ئاشکرا هێمان بۆ کاریگەریی سیستمی سەرمایەداری جیهانی لەسەر گەشەسەندنە ئابوریەکەی تورکیا لە ژێر سایەی حکومەتەکەی ئۆردوگاندا.
شایەنی باسە هاتنی سەرمایە دەرکییەکان دوو پاڵنەری سەرەکیان هەبوو: یەکەم بۆ ساغ کردنەوەی پارەی رەش، واتە جێگیرکردنی ئەو پارانەی کە پێشتر بۆ کڕینی بۆندو هەروەها لە بۆرسەکاندا کرینو فرۆشتنیان پێوەدەکرا. دووەم، ئەوهەلەی لە تورکیادا هاتە ئاراوە بۆ خاوەن سەرمایە دەرەکییەکان بۆ کڕینی گشت ئەو کۆمپانیا حکومییانە کە رژێمی ئۆردوگان لە کەرتی گشتی دەریهێنانو خستنییە بازاڕ بۆ کڕینی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە. هەر بۆیە گەر بنواڕینە رێژەی داهاتی ناوخۆی تورکیا کە بەهۆی ئەم سەرمایە دەرەکییەوە دەستیدەکەوێت ئەوە دەبینین ئەو داهاتە 20٪ ی کۆی داهاتی گشتی ئەو وڵاتە پێکدێنێت. تۆمارەکانی بانکی ناوەندی تورکیا ئاماژە بەوەدەکەن کە لە نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2012، کە دەکاتە ساڵانی حوکمی ئۆردوگان، داهاتی گشتی گوێزراوە لە تورکیا بۆ وڵاتە بێگانەکان 120 بلیۆن دۆلار بووە، لەمەشدا 78٪ سودی گوێزراوە (interest transfers) بووە.
هەرچەندە ئابوریناسەکان ئاماژە بەم راوەڕوتە زەقەی سیستمی ئیمپریالیزمی جیهانی ناکەن کە ئابوری تورکیا توشیبووە، ئەم ئاماژەنەکردنە لە کاتێکدایە، وەک گوتمان، لە ماوەی دە ساڵی رابردودا 120 بلیۆن دۆلار لەو پارە فائیزەی کە لەلایەن کرێکارانی تورکیاوە بەرهەمهاتوە، دزراوە بۆ دەرەوەی وڵات. لەم 120 بلیۆنە 93 بلیۆن دۆلاری لە قەردی خزمەتگوزارییەکانە (debt service).
دکتاتۆرییەتی کەمینەیەک
ئەمە وێرای خراپی گوزەرانو کەمی داهاتی تاکەکەسی لە تورکیا هێندەی دیکە ئاماژە بەو بۆشاییانە دەدەن کە ئەم گەشەسەندنە دەب دەبەییەو قەیرانئامێزە راستییەکی ئابورییە کە تورکیا پێوەیدەناڵێت. هەروەک ئەو بەڵگەنامانەی کە وەزارەتەکانی خێزانو دادی کۆمەڵایەتی ئاماژەیانپێداوە رێژەی داهاتی تاکە کەسی لە 40٪ هاوڵاتیانی تورکیا لە ژێر لانیکەمی موچەی دیاریکراوە. لانیکەمی موچەی مانگانە لە تورکیا بە 773 لیرەی تورکی بۆ مانگێک دیاریکراوە (یەک دۆلار یەکسانە بە 1.79 لیرەی تورکی).
هاوکات 6.4٪ ی خێزانەکانی تورکیا داهاتیان دەگاتە نزیکەی 250 دۆلاری ئەمریکی. شایەنی باسە ئەم رێژەیە تیشک دەخاتە سەر خراپی گووزەران و هەژاری و برسیەتی یە ئەو خێزانەکان دووچاری دێن لەو ووڵاتەدا. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو خێزانانەی کە دەتوانن بە گوێرەی رێژەی دیاری کراوی کەمترین مووچە کار بکەن ئەوا لە نێوان نزیکەی 450 بۆ 700 دۆلار داهاتیانە مانگانە. ئەمانەش لە 23٪ ی دانیشتوانی تورکیا پێکدەهێنن. ئیدی ئەم سێ چینەی کە باسمان کرد لە (سەدا) 61.6٪ کۆی دانیشتوانی تورکیا دەگرێتەوە. کەدەکاتە نزیکەی دوولە سەر سێ کۆی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە.
شایەنی باسە ئەوەی کە دەمێنێتەوە بە چینی مام ناوەندی دەژمێرێن و لە 38 ٪ی کۆی دانیشتوانی تورکیان ئەوا داهاتی مانگانەیان بریتی یە لە 750 بۆ 3000 دۆلار، هەروەها رێژەی ئەو خێزانانەی کە داهاتەکانیان لە 3000 دۆلار و زیاترە تەنها لە (سەدا) 1.2٪ ی کۆی دانیشتوانی تورکیا پێک دەهێنن. ئیدی رێژەیەکی کەمی 0.5 ی ئەم خەڵکانەش دەتوانین بە چینی بۆرژوازی راستە قینەیان بناسین کە بریتین لە چینە سەرمایەدارەکەی نێو تورکیا. هەروەها بە گوێرەی ئەو داتایانەی کە نێوەندنی چاودێری داهات و خەرجیەکانی بانکەکانی تورکیا BDDK ئاماژەی پێداوە لە سەدا63 کۆی سەرمایەیی گشتی تورکیا لە دەستی ئەوڕێژە کەمە دایە کە تەنها لە 0.5٪ ی کۆی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە پێک دەهێنن. هەربۆیە بە بێ هیچ گوومانێک بە پشت بەستن بەم ئامار و داتای بانکە کان دە توانین بڵێن دوولەسەر سێ ی داهاتی ئەو ووڵاتە لە ژێر رکێفی مۆنۆپۆلیست (احتکاری)ی ئەم چینە کەمە دایە.
ئەوە نە بێت پارتی داد و گەشە پێدان تەنها ئەم نایەکسانیە کۆمەڵایەتی و ئابووریەی لە تورکیادا هێنابێتە ئاراوە. بەڵــــــــــــکو باشترین و زەق ترین شوێن دەستی ئەم پارتە بریتی یە لە کردنەوەی دەروازەیەک بۆ کە مینەیەک لەبازرگانە ئیسلامە سیاسیەکـــــــــان بۆ بەرزبوونەوە یان بۆ نێو خانەکانی چینە بۆرژوازیەکەی تورکیا کە پێشتر لەلایەن جەنەراڵە کانەوە کۆنترۆڵ کرابوو. نە یان دە هێشت بە هیچ شێوەیەک ئیسلامیەکان بتوانن هێندە سەرمایە کانیان گەشە پێ بدەن. سەبارەت بە چینە هەژارە کانیش ئەوا دەوڵەت جەختی ئەوەی کردووە کە بەشێکی کەمی ئەو داهاتە وەک بەرتیل دابەشکات بەسەریاندا بۆ ئەوەی پشتگیری ئەو چینە رەشوو رووتە مسۆگەر بکات لە هەڵبژاردنەکاندا.
بێکاری لە تورکـــــــــیا
شایەنی باسە لە ساڵی 2001 دا کە تورکیا دووچاری تەنگژی و قەیرانێکی ئابووری زۆر سەخت هاتبوو. رێژەی بێکاری لەو ووڵاتە دا نزیکەی لە 10٪ بوو. بەڵام لە ماوەی 12 ساڵی حوکمی پارتی داد و گەشە پێدان دا ئەم رێژەیە لە 9.5٪ زیاتر دانەبەزیووە. هەتا ئێستاش لەو رادەیەدا ماوە تەوە. وەلـــــــێ رێژە فەرمی یەکانی حکومەتی تورکیا بۆ هەژمارەکردنی بێکاری بە هیچ شێوەیەک جێ ی متمانە نین. ئەوەی زیاتر جێ ی متمانەیە ئەو رێژانەیە کە سەندیگاکانی کرێکاران و دەزگا سەربەخۆکان لەو ووڵاتەدا ئاماژەیان پیداوە کە رێژەی لە 15٪ ی خەڵکانی تورکیا بە بێکار دەخەمڵێنن و هەروەها ئەم رێژەیە لە نێو لاوانی ئەو ووڵاتەدا دەگاتە نزیکەی 23٪. ئەمە سەرەڕای گەشە سەندنی ئابووری ئەو ووڵاتە بە رێژەی نزیکەی لە سەتا پێنج ساڵانە. هەربۆیە دە توانین بڵێین تورکیا بە درێژایی ساڵانی حوکمی پارتی داد و گەشە پێدان (AKP) نە ی توانیوە گرفتەکانی بێکاری و کێشە کۆمەڵایەتیەکان و قەیرانە ئابووریە بنەڕیتیەکان لەو ووڵاتەدا چارەسەر بکات. ووێڕای گەشە سەندنە ئابووریە رووکەشیەیی کە لە دەیەی رابردوودا تورکیا بە خۆیەوە بینیوە. شایەنی باسە ئەمە هیچ رەنگدانەوەیەکی پۆزەتیڤانەی لە سەر گەشە سەندنی باری کومەڵایەتی تورکیا نە بووە.، ئەگەر هەشبێت ئەوا زۆر لاوازە. ئەوەی زیاتر سەرنجمان رادەکێشێت ئەو پێشێلیانەی مافە کە دەرهەق بە دەستی کار و چینی کارێکاران دەکرێت لەو ووڵا تەدا و ناچار کردنی کرێکارانی کەرتەکانی پێشەسازی بە دوورەپەرێزبوون لە سەندیگاکانی کرێکاری لەلایەک و نەدانی دەرفەت پێیان بۆ خۆڕێکخستن لەلایەکی ترەوە زەمینەیەکی زۆر باشی رەخساندوە بۆ ئیستغلال کردنی ئەو کرێکارانە لەلایەن خاوەن کارگەوە کارگە کانەوە.
هەرچەندە ئەو چینەی دەستی کار پێک دەهێنێت لە تورکیا ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 10 ملیون کەس بەڵام تەنها 0.7٪ ی ئەو کرێکارانە ئەندامی سەندیگا کرێکاریەکانن، هەروەها ئەو گرووپە کرێکاریانەی کە مافی سەربەخۆیی راستەوخۆی گرێ بەستیان لەگەڵ شوێنی کارەکانیان هەیە لەو رێژەیەش زۆر کەمترن، ئەمە لە کاتێکدا لە ژێر حوکمی پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیادا رێژەی کرێکارەکانی کە بێ هیچ(بۆندێکی فەرمی)گـــــرێ بەستیەک لە شوێنی کارەکانیان کاردەکەن لە 387 هەزارەوە پەرەی سەندووە بۆ نزیکەی 1.6 ملیۆن کــــــــــــرێکار. شایەنی باسە ئەم کرێکارانە کە بە زمانی تورکی(تاشەرۆن) ناودەبرێن لە تورکیادا تادێت و لە گەشە سەندن دان. هەروەها پارتەکەی ئــــۆردووگان چەند جارێک هەوڵی رەخساندنی زەمینەیەکی گوونجاوی داوە بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئەم جۆرە لەدەستی کار. شایەنی باسە کرێکارە تاشەرۆنەکان مافی پێکهێنانی یەکێتی کرێکاری و ئەندام بوونیان لە سەندیگاکانی کرێکاریەکاندا نیــــــــــــــە
جووتیارەکان و خەڵکە گووند نشینەکەی تورکیا زۆر لەم کرێکارانە گوزەرانیان باشتر نیە. چوونکە هەمیشە رادەی تێچوون لەکێڵگە کانیاندا زیاترە یاخوود زۆر نزیکە لە رادەی دەست کەوت لە بەرهەم و بەروبوومەکانیان. ئیدی بە بێ بوونی هیچ قازانجێک و هەندێ کاتێش لەدەست دانی دەست مایەکانیان. جووتیارەکان ناچاری چۆڵکردنی گووندو کێڵگەکانیان دەبن هەرەوەها بۆ بەدەست هێنانی نان گوزەرانیان دەبێ گووندەکانیان جێبهێڵن و کۆچ بکەن، روولە شارەکان بکەن ئەم دیاردەیەش بەش بەحاڵی خۆی فاکتەرێکی دیکەی زیاد بوونی رێژەی بێکاریە لەو ووڵاتەدا.ە.
سەرکووتکردن لە ژێر ناوی گەشە سەندنی ئابووری دا
پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیا سیاسەتێکی سەرکووت کەری یەکجار تووندو تیژی گرتۆتە بەر دژی گشت گرووپە سیاسی و ئەتنیکە جیاوازەکانی ئەو ووڵاتە بە جۆرێک نزیکەی 10 هەزار کەس زیندانی سیاسین لەو ووڵاتە دا ئەمانەش لە هەر یەک لە کورد و سوسیالیستەکان و ئیسلامی و نەتەوە پەرستەکان پێکدێن. کە هەریەکەیان سەر بە باڵێکی جیاوازی خەباتن لەو ووڵاتەدا. ئەوەی زیاتر دەرفەتی رژێمەکەی ئۆردووگانی داوە یاسای دژە تیرۆری ساڵی 1991 ە. بەجۆرێک ئەم رژێمە بەتەواوەتی ئیستغلالی ئەم یاسایەیی کردووە و ئەمڕۆ نزیکەی یەک لە سەر سێ ی ئەو کەسانەی لەجیهاندا، لە ژێر یاسای دژە تیرۆر زیندانی کراوون لە تورکیان. ئەم بەڵگەیەش دەی سەلـمێنێت کە لە ژێر حوکمی پارتی داد و گەشە پێداندا چەند بە ئاسانی دەتوانن خەڵکی لەژێر ناوی تیرۆردا بچەوسێننەوە.
ئازادی نووسین و دەربڕینی بۆچوون یەکێکی دیکەن لە قوربانیەکانی سیاسەتە سەر کووت کەرەکەی پارتی داد و گەشە پێدانی تورکیا. هەر بۆیە ئەمڕۆ کە 70 نزیکەی رۆژنامە نووس حوکم دراوون لە زیندان دان،کە زووربەی زۆریان یاکوردن یاخوود چەپە ئازادیخوازەکانن. هەربۆیە هەریەک لە کۆمیتەی داکۆکی کردن لە رۆژنامە نووسانCPJ و ژۆرنەلیستە بێ سنورەکانRSF تورکیا بە یەکەم ووڵات دادەنێن لە جیهاندا بۆ زیندانی کردن و تووندو تیژی بەرامبەر رۆژنامە نووسان. هەرچەندە بەمەبەستی سڕینی ئارەقەی شەرمەزاری رژێمەکەی ئۆردووگان دووبارە پەنادەباتەوە بەر یاساکەی دژە تیرۆر و ئەم رۆژنامە نووسانە بە تیرۆریست لە قەڵەم دەدات. شایەنی باسە رۆژنامە نووسە بێ لایەن و راست رەوەکان هێشتا تاڕادەیەک لە پرووشکی ئاگری ئەم تووندوتیژیەی حکوومەت پارێزراوون. هەرچەندە ئەمانیش رۆژانە دووچاری چەندین هەڕەشە و چاوو سوورکردنەوە دەبنەو لەلایە رژێمە کەی تورکیا. شایەنی باسە ئەمڕۆکە چەندین رۆژنامە نووسیش لەکارەکانیان دەرکراوون بە هۆی هەمان سیاسەتە سەرکووت کەرەکە ی پارتی داد و گەشە پێدان. یەکێک لە کەیسە بەناووبانگانەش کەیسەکەی خاتوون ئەیس تەمەکاران بوو کە فشار و هەرەشەکانی رژێمەکەی ئــــــــــــــۆردووگان لەسەر رۆژنامەی میللیەت یەکێک لە ئۆرگانەسەرەکیەکانی تورکیا ئەو رۆژنامەیەیی ناچار کرد کە دەری بکەن لەسەر کارەکەی.
سیاسەتی سەرکووت کەریەکەت پارتی داد و گەشە پێدان تەنانەت سەندیگاو یەکێتی یەکانی کرێکارانیشی گرتۆتەوە. ئیدی جەنگێکی داڕێژراوی تۆکمەی دژی ئەم رێکخراوانەش گرتۆتە بەر و هەمیشە هەوڵدە دات رێگری لە سازدانی مان گرتن و خۆپیشاندانە کرێکاریەکان بکات یەکێکیش لەو نموونە ئاشکرایانە مانگرتنی کرێکارانی هێڵی ئاسمانی تورکی بوو کە حکومەت هەوڵی زۆری دا بۆئەوەی نەهێڵێت بکرێت بەڵام دواتر کرێکاران هەر مانگرتنەکەیان ئەنجام دا.هەر بۆیە وەک نارەزاییەک بەرامبەر هەڵوێستی ئەم کرێکارانە، حکومەت پشتگیری کۆمپانیانی هێڵی ئاسمانی تورکی کرد بۆ دەرکردنی نزیکەی 300 کرێکاری لەو کۆمپانیایە.ە.
شایەنی باسە کرێکارنی کەرتە گشتی یەکانی وەک پەروەردەو فێرکردن و تەندرووستی و خزمەت گووزاریەکانی دیکە بێ بەش نین لە پێشێلکاریەکانی مافیان لە لایەن رژێمەیکی ئۆردووگانەوە هەربۆیە هێزە کانی پۆلیس چەندین جار پەلاماری نووسینگەکانی سەندیگای کرێکاری کەرتە گشتی یەکانیان داوە هەروەک KESK هەروەها نزیکە 125 ئەندامی ئەو رێکخراوەشیان کردۆتە زیندانەوە. دیسانەوە بە پشت بەستن بەیاسای دژە تیرۆر.
هەر بۆیە ئەم جۆرە حکومەتانە کەپشت بە سیاسەتی سەرکووت کردن و تووندو تیژی دەبەستن ئاساییە کە توێژێکی دیکە لە قوربانی یەکانی ئەم سیاسەتەیان، قوتابیان بن. نزیکەی 850 قوتابی لە زیندانە کانی تورکیادان کە زووربەیان چالاکوانە ئازادی خوازەکانی دژ بە سیستەمی سەرکووت کارین و داواکارایەکانیشیان تەنها، باشکردنی بارودۆخی خوێندکاران و نەمانی تووندوتیژیە فاشیەکەی ئەو رژێمەیە کە گرتوویەتە بەر لە خوێندندا و هەروەها باشترکردنی دۆخی کورد لەو ووڵاتە دا. ئیدی زووربەی ئەم قوتابیانە حوکمی جۆراو جۆر دراوە بەسەریاندا کە لە شەش ساڵەوە دەست پێدەکات و هەنێکیشیان زیندانی ئەبەدیان بەسەردا سەپێندراوە. پاساوی حکومەت بۆ دژایەتی کردنی خوێندکاران لەو ووڵاتە جیاوازە هەر لە تاوان بار کردنیان بە بەشداری لە خۆپیشاندانە کان تاوە کوو خوێندنەوەی مانەفێستۆی کۆمەنیست.ە
شایەنی باسە کورد پلەی یەکەمی هەیە لە چەوساننەوەی لە لایەن رژێمەکەی پارتی داد و گەشە پێدان هەرچەندە لەم دواییە دا ئەم رژێمە کەو تۆتە دانوستاندن لەگەڵ رێبەری پارتی کرێکارانی تورکیا عەبدوڵڵا ئۆچ ئالان کە نزیکەی چوارد ەساڵە زیندانە لە دوورگەی ئیمرالی بەڵام ئەمە هیچ کات مانای کەم کردنەوەی ستەم و تووندوتیژی نیە دژبەو نەتەوە یە لە تورکیا نمونەش:ە.
فێربوون بەزمانی کوردی تا ئەمڕۆکەش لەو ووڵاتەدا یاساغە، لە نێو کۆی زیندانە سیاسیەکاندا 8000 کەسیان سەر بە بزووتنەوەی رزگاری خوازی کوردیەکانن، هەروەها لە ئەنجامی ئەو شەڕانەی کە پارتی داد و گەشە پێدان بەرپای کردوە دژی پارتی کرێکاران نزیکەی 1500 لاو بوونەتە قوربانی لە هەردوولا. ئەمە سەرەڕای کۆمەڵ کوژیەکەی رۆبۆسکی(شەرناخ) ساڵی 2011 کە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا 34 کەس لە خەڵکانی بێ تاوانی ئەوگووندەو ناوچەکانی دەورووبەری بوونە قور بانی. تائێستاش حکومەتی تورکیا بەشیوەیەکی فەرمی سەر زەنشتی و سزای تاوان بارانی ئەم هێرشە دڕندەیەی نەکردووە
بەسەڵتەنەت کردنی دەسەڵات
هەرچەندە زۆر مایەیی نیگەرانیە ئەو زووڵم و سیاسەتە سەر کووت کردنەی رژێمەکەی پارتی داد و گەشە پێدان گرتوویەتە بەر لە تورکیا. بەڵام لەمە ترسناک تر هەوڵەکانی ئۆردووگان و پارتی داد و گەشە پێدانە بۆ مۆنۆ پۆلیست کردنی دەسەڵات لەو ووڵاتە دا. ئیدی پێشنیازی ئۆردووگانی ئەم چەند مانگەی رابردوو بۆ دەستکاری کردنی بەندەکانی دەستوور یەکێکە لەو هەنگاوانەی کە دەیەوێت هەرچی بوارەکانی حوکم و بڕیاردان هەیە لەو ووڵاتە دا بخەنە رێژ سایەی دەسەڵاتی خۆیانەوە. هەروەها سیستەمی دەسەڵات لە پارلەمانی یەوە بگۆڕن بۆ سیستەمی سەرۆک کۆماری بەمەش ئۆردووگان گەرەکیەتی دەسەڵاتی خۆی هێندەی دەسەڵاتی سووڵتانێک رەهابکات. لەو مافانەش کە دەیداتە خۆی بە گۆڕینی دەستوور بریتین لە هەڵوەشاننەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی نیوەی ئەندامانی دادگای باڵای تورکیا و هەروەها رەت کردنەوەی یاساکانی کە پەرلەمان بریــــــاری لەسەر دەدات. ئەمە ووێڕای چەندین مافی دیکەی حوکمڕانی. هەربۆیە لەم دەیەیی رابردوودا پارتی داد و گەشە پێدان زیاتر جەختی لە سەر بەهێزکردن و فراوان کردنی دەسەڵاتەکانی پۆلیس کردووە. بۆئەوەی حکومەتێکی فاشستی پشت بەستوو بە پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش بهێنێتە ئاراوە. هەر ئەمەشە وای لەم پارتە کردووە بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتە سەربازیەکەی ئەو ووڵاتە کە ژەنەراڵە کان دەستیان بەسەردا گرتبوو هەروەها رابەرایەتیان دەکرد. خۆگەر چاوێک بە مێژووی پارتی داد و گەشە پێدان دابخشێنین دەبینین هەر لە سلۆگەنی (سەروەری بۆ گەل)ەوە چۆن ئەم پارتە بەردوام لە خەبات دابووە دژ بە لایەنەسەربازیەکەی ئەو ووڵاتەو هێنانە کایەی دەوڵە تێکی پۆلیستاریەتی ئیسلامی کە شوێن دەوڵە تێکی عەسکەرتاریەتی سیکولاریزم بگرێتەوە. هەرچەندە پێشتر پارتی داد وگەشە پێدان خۆی وەک پارتێکی ئیسلامی سیاسی مودێرن نیشان دەدا و پڕوپاگەندی مۆدێرنیزم و سیتە مێکی دیموکراسیەتی دەکرد.ە
بەرخوودان و خەباتی بەردەاومی ئێمەو خەڵکانی ئازادی خواز دەبێت بەردوام بێت دژی پارتی داد وگەشە پێدانی و ستراتیژیەتە ئابووریە مۆنۆپۆلیستی و ئیمپریالستە کەی ئەو رژێمە. کە تەنها بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی پشت بە تووندوو تیژی و سەرکووت کردن دەبەستێت بە هیوای ئەوەی کە کۆمەڵانی خەڵکی تورکیا رۆژ بەڕۆژ زیاتر لە راستیەکانی ئەم رژێمە تێبگەن، بۆئەوەی بە هەموومان بتوانین رۆژێک بەیەک دەنگ رەتی بکەینەوە.ە

1- پارە رەشەکان گشت ئەوپارەو سەرمایانە دەگرێتەوە کە بازرگانە سەرمایەدارەکان لــــــــە رێگەی کۆمەڵێک رێکخراو و فێرمایی ئەهلیەوە، هەوڵدەدەن هەمیشە دوورەپەڕێزلە بــــــاجی دەوڵەتەکانیان بەرهەمی بهێنن.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 62% ✔️
62%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
62%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 3 2013 8:43PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Apr 2 2015 4:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,426 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
چ دەردەسەریەک لەپشت تورکیایی ئۆردوگانی دەگوزەرێت
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-05-2013
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,253 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574