图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,847
图片 106,204
书籍 19,178
相关文件 96,680
Video 1,331
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئاکامەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری، ڕێفراندۆمێکی واتادار
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاکامەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری، ڕێفراندۆمێکی واتادار
库尔德文件

ئاکامەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری، ڕێفراندۆمێکی واتادار
库尔德文件

هاونیشتمانە ئازادیخوازەکان!
خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
تینوان وهۆگرانی ئاڵوگۆڕ لە ئێران!
رۆژی 24ی جۆزەردانی ئەمساڵ، خەلکی ئێران بۆ جارێکی دیکە چوونەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان تا وێڕای هەڵبژاردنی شووڕاکانی شار و دێ، لە نێو 6 کاندیدای پۆستی سەرکۆماریی ئێران دا، یەکێکیان هەڵبژێرن.
هەڵبژاردنی یازدەیەمین خولی سەرکۆماری لە ئێران دا لە بارودۆخێک دا بەڕێوە چوو کە:
- دوو لە بەهێزترین کاندیداکانی خولی پێشوو(میرحوسێن مووسەوی و مێهدیی کەرروبی) کە یەکەمیان براوەی هەڵبژاردنی خولی پێشووی سەرکۆماری بوو، وێڕای سەدان ناڕازیی دیکه لە دەسکاریی ئاکامەکانی ئەو هەڵبژاردنە هەر وا لە دەستبەسەری و بەندیخانە دابوون،
- زۆربەی نزیک بە تەواوی ئەو کاندیدایانەی دەیانتوانی نوێنەرایەتیی بەشێک لە ویست و داخوازەکانی خەڵک یان تەنانەت ڕیفۆرمخوازانی دەرەوە و ناوەوەی نیزامی کۆماری ئیسلامی بکەن، لە لایەن شووڕای نیگابانەوە، سەلاحیەتیان ڕەت کرابۆوه و مەیدانەکە بە تایبەتی بۆ کۆنەپارێزان و ئوسوولگەراکانی نزیک بە ناوکەی ئەسلیی دەسەڵات، ئاوەڵا هێشترابۆوە،
- حیزب و و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی وڵات، هەر وەها زۆر کەسایەتیی جۆراوجۆر و چالاکی سیاسی، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە دەرەوە و ژوورەوەی وڵات، بە هۆی دژەدیموکراتیکبوونی سیستەمی کۆماری ئیسلامی و پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی و ڕێزدانەنانی ڕێبەری و دامەزراوە داسەپاوەکانی دیکەی ئەو ڕێژیمە بۆ ئاکام و پەیامی هەلبژاردنەکان، هەڵبژاردنەکانی 24ی جۆزەردانیان تەحریم کردبوو.
لە لایەکی دیکەوە خەڵکی وڵاتی ئێران لە هەلومەرجێک دا بەرەو دوو هەڵبژاردنی سەرکۆماری و شووراکانی شار و دێ چوون کە:
- ئەزموونی تاڵی 8سال دەسەڵاتدارەتی و بەڕێوەبەرێتیی سەرکۆمار و دەوڵەتێکی گوێ لە مستی بەیتی ڕێبەری و سوپای پاسداران و دەزگا و دامەزراوه نیزامی و ئەمنییەتییەکانیان بە نرخێکی گران تێدەپەڕاند،
- لە ئاکامی هەرچی یەکدەستکرانی دەسەڵات لە هەر سێ بیاڤی یاسادانان و بەڕێوەبەرێتی(دەوڵەت)، قەزایی دا،سەرکوت و دەمکوتکردنی نەک هەر چەشنە دەنگێکی جیابیر و ناڕازیی نێو خەڵک، بەڵکوو هی نێوخۆی نیزامیش، ببووە ڕەواڵێکی ئاسایی و، خەفەقان و زەبروزەنگ باڵی بە سەر هەموو ولات دا کێشابوو،
- سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەحمەدینەژاد و دەزگا و دامەزراوەکانی دیکە لە هەر دوو ئاستی نیوخۆیی و دەرەوە دا، کە شەخسی ڕێبەری نیزام هاندەر و پشتیوانیان بوو، خەڵک و وڵاتی ئێرانیان لە گەڵ گوشار وتەحریمی سیاسی و ئابووریی کۆمەڵگەی جیهانی و کێشە و قەیرانی جۆراوجۆریی نیوخۆیی بەرەوڕوو کردبوو.
بەم جۆرە هەڵبژاردنەکانی 24ی جۆزەردان، وێڕای بەربەستە جۆراوجۆرەکان لە سەرڕێی خۆپالاوتنی کاندیداکان و سەرەرای موهەندیسی کرانیان لە لایەن بەیتی ڕەهبەری و فەرماندەرانی سوپای پاسداران و شووڕای نیگابان، دەرفەتێک بوون لە بەردەم خەڵکی ئێران دا. جارێکی دیکە دەنگدەرانی ئێران کەوتنەوە سەر دووڕێیانێک. لە خێری هەڵبژاردنێکی نائازادی پڕ لەکەموکووڕی و بەربەست، چاوپۆشی بکەن و مەیدانەکە بۆ تاقمێک بڕیاربەدەستی نیزامی کۆماری ئیسلامی چۆل بکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی موهەندیسیی کراوەوە، بێ هیچ گرفتێک پاشماوەی بەرنامەکانیان ببەنە پێش؟ یان بە وشیاری و زیرەکییەوە بێنە نێو مەیدانەکە و لە چوارچێوەی زەرفییەتی بەرتەسکی هەرئەو جۆرە هەڵبژاردنانەش دا، ئیرادە و پەیامی خۆیان بە شێوازێکی هێمنانە و مەدەنی بە دەسەڵاتبەدەستانی کۆماری ئیسلامی و بە دنیا نیشان بدەن؟
لە گەڵ ئەوەی ئەندازیارانی هەڵبژاردن لە ئێران، کاندیدایەکی ئەوتۆیان لە مەیدانی ململانێ دا نەهێشتبۆوە که پێکهاتە و توێژ و تەیفە جیاوازەکانی خەڵکی وڵات، داخوازەکانی خۆیان لە دروشم و بەرنامەکانی ئەو دا بدۆزنەوە، زۆرینەیەکی گەورە لە دەنگدەران، دەنگیان بە ئاغای حەسەنی ڕووحانی دا کە دروشم و بەرنامەکانی تا ڕادەیەکی بەرچاو لە دروشم و بەرنامەکانی 5کاندیدای دیکەی سەرکۆماری، جیاواز بوون. نزیکەی 19 میلیۆن دەنگدەر، کە لە نێویاندا زۆر کەس هەبوون بەرنامە و کاندیدایەکی تەواو دڵخوازی خۆیان شک نەدەبرد، لە ڕێگای دەنگدان به تاکە کاندیدایەک کە خوازیاری" ئیعتدال ومیانەڕەوی" و چاوخشاندنەوه بە سیاسەتە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بوو، شکستێکی گەورە و تاڵیان بە ئوسوولگەراکان و کۆنەپارێزانی نێو کۆماری ئیسلامی چێشت و ئاکامی هەڵبژاردنی یازدەیەمین خولی سەرکۆمارییان، بە زیانی ویستی خامنەیی و بەیتی ڕەهبەری وسوپای پاسداران و هتد گۆڕی.
دیارە لە هەڵبژاردنی شووڕاکانی شار و گوندەکانیش دا، ئەگەر چی سەلاحیەتی ژمارەیەکی زۆر لە کاندیداکانی جێی پەسەند و پشتیوانیی خەڵک، لە لایەن دامەزراوەکانی سەر بە ڕێژیم ڕەتکرابۆوە و پێشگیری لە خۆپاڵاوتنی ڕێژەیەکی زۆر لە کەسانی جێی متمانەی خەڵک کرابوو، کۆمەلانی خەڵک بە ئیمکاناتی خۆماڵی، پشتیوانییان لە کاندیداکانی خۆیان کرد و لە گەڵ دەست و پێوەندەکانی دام و دەزگا سەرکوتکەر و سیخوڕییەکانی ڕێژیم، کەوتنە ململانێ و سەرەرای نایەکسانبوونی توانا و ئیمکانات و شانسەکان، لە زۆر شار و ناوچە و گوند، توانیان ڕێژەیەکی بەرچاو لە کاندیداکانی خۆیان سەرخەن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، سەڕەڕای بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی 24ی جۆزەردان، هەر وەک پێشتریش ڕای گەیاندبوو بۆ تەشخیش و بڕیاری خەڵکی کوردستان و ئێران لە پیوەندی لە گەڵ ئەم هەڵبژاردنانەدا ڕێز دادەنێ. هەڵوێستی پێشترمان بەرامبەربەم هەڵبژاردنانە، ئێمە لە دەرکی گرنگیی ئاکامەکانیان بە تایبەتی ئاکامی یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران، دوورناخاتەوە. بە باوەڕی ئێمە ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە، پێویستیی بە لێکدانەوەیەکی واقیع بینانە و بوێرانەی هەموو لایەک و هەڵوێستەکردنی جیددی و بەرپرسانەی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن لە سەر پەیامەکانی خەڵکی ئێران هەیە. بە لێکدانەوەی ئێمە:
- ئەوخەڵکەی چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، نەک بۆ نیشاندانی پشتیوانی لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و خوڵقاندنی "حەماسەی سیاسی" بەو جۆرە کە خامنەیی وراگەیەنەکانی ڕێژیم ئیددیعای دەکەن، بەڵکوو بۆ گەیاندنی پەیامی خۆیان کە داوای گۆڕان ونارەزایەتیدەربڕین لە سیاسەتە نیوخۆیی و دەرەکییەکانی چەند ساڵی ڕابڕدووی دەسەڵاتدارانە، لە هەڵبژاردن دا بەشداربوون.
- هەروا کە هەڵوێستی تەحریمی هەڵبژاردن و پشتکردن لە سندووقەکانی دەنگدان، جۆرێکە لە ناڕەزایەتیدەربڕین لە دەسەڵاتی وڵات و نیشاندەری نادیموکراتیکبوون و وڵامدەرنەبوونی پڕۆسە و سیستەمی هەڵبژاردنە، بەشداریی واتاداری خەڵک لە هەڵبژاردن و دەنگدان لە سیستەمێکی داخراوی وەک کۆماری ئیسلامییش دا، وەک بە تەجرەبە دەرکەوتووە، جۆرێکی دیکه لە نارەزایەتیدەربڕین و "نا"گوتنە بە دەسەڵاتی وڵات و سیاسەتەکانی، کە لە هێندێک قۆناغ دا دەتوانێ ڕۆڵ و کاریگەریی خۆی هەبێ.
- دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە تەواوەتی خۆی دا و بە تایبەتی چڵەپۆپەی ئەم دەسەڵاتە واتە وەلیی فەقیه، دەبێ پەیامی نزیکەی 19میلیۆن دەنگدەری ئێرانی بە دروستی تێ بگا و ئەم هەڵبژاردنە وەک ڕێفراندۆمێک سەیر بکا کە زۆرایەتییەکی گەورە لە دەنگدەران، لە ڕێگای دەنگەکانیانەوە پەیامێکی ڕوونیان بەوان داوە. خەڵکی ئێران خوازیاری گۆڕانن. گۆڕان لەو سیاسەتانە دا کە وڵاتەکەی ئەوانی لە جیهان دابڕیوە و بەرەورووی گوشار و گەمارۆی جیهانی و هەژاری وبرسیەتیی کردوونەوە، گۆڕان لە جۆری دەسەلاتدارەتییەک دا کە کەمترین ماف و ئازادی بە هاونیشتمانان ڕەوا نابینێ و ولاتی خۆیانی لێ کردوون بە زیندان و دۆزەخ. گۆڕان لەو قانوون وچوارچێوە و ڕێوشوێنانە دا کە بەرهەمی بڕیار و ئیرادەی خەڵک نین و تاقمێک بە ناوی دین وشەریعەتەوە بە سەر ئەوانیان دا سەپاندوون.
- سەرکۆماری هەڵبژێردراو ئاغای حەسەنی ڕەوحانی، کە توانیویەتی دەنگ و متمانەی ئەم ژمارە زۆرەی دەنگدەران بە دەست بێنێ و له ململانێ لە گەڵ5 کاندیدای دیکە دا سەربکەوێ، بەرپرسیارەتییەکی میژوویی کەوتۆتە سەر شان.ئەگەر ترۆپکی ئەو نیزامە وسروشتی پێکهاتەی کۆماری ئیسلامییش، هاندەر و یارمەتیدەری نەبن و تەنانەت لە بەردەمی دا ڕێگر بن، لە سەریەتی بە بەڵێنەکانی خۆی وەفادار بێ. ئەزموونی سەرکۆمارەکانی پێشوو، کە ڕەزامەندیی وەلیی فەقیه و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی نیهاد و ناوەندە ناخەڵکی و داسەپاوەکانیان خستە سەرووی پشتبەستن بە پشتیوانیی خەڵک وهەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکانیان، دەتوانێ زۆر دەرسی بە نرخی بۆ ئەم سەرکۆمارە تێدا بێ. دەنگدانی خەڵک لە 2ی جۆزەردانی 1376، 22ی جۆزەردانی 1388 و 24ی جۆزەردانی ئەمساڵ دا،دەریان خستوە کە هەر کاندیدایەکی سەرکۆماری،ئاوڕ لە ویست و داخوازەکانی خەلکی وڵاتەکەی بداتەوە، خەڵک بوێرانە بە پێشوازییەوە دەچن و سەری دەخەن.شاراوەش نییە کە هەر سەرکۆمارێک خەڵکی لە پشت بێ، تەنانەت ئەگەر لە نیوخۆی سیستەمی دەسەڵاتیش دا کارشکێنیی بکەن، هەم لە ئاستی نیوخۆیی و هەم لە ئاستی نیودەوڵەتی دا،دەتوانێ سەرکەوتن بە دەست بێنێ.
- خەڵکێک کە سەرەڕای هەموو کۆسپ و لەمپەرەکان، بە یەکگرتوویی و وشیاریی سیاسی و دەنگدانی واتاداری خۆیان، توانیان ناوکەی سەرەکیی دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامی دا تووشی شکستێکی سەرسوڕهێن بکەن، دەبێ ئەم سەرکەوتنە بکەنە دەسمایەی خەبات و ململانێی لەمەودوای خۆیان لە گەل دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی. بە تایبەتی پێشەنگان و چالاکانی خەباتی هێمنانە و مەدەنی لە نیوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ڕۆڵیان لە خستنە ڕووی پرسی کورد و سەرنجڕاکێشانی کاندیداکانی سەرکۆماری بۆ لای ستەملێکراویی نەتەوە بندەستەکان و بە تایبەتی نەتەوەی کورد لە ئێران ڕاکێشا، پێویستە بە بڕوابەخۆبوونێکی زیاترەوە کاری خۆیان درێژە بدەن. دەنگەکانی ڕێژەیەکی جێگای سەرنجی خەڵک لە کوردستان بە ئاغای حەسەنی ڕوحانی، هەڵگری واتا و وپەیامێکی زۆر ڕوونن. ئەو دەنگانە، پێوەندیی ڕاستەوخۆیان بەو مافانەی نەتەوەی کوردەوە هەیە کە زیاتر لە 30 ساڵە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، پشتگوێ خراون و ئێستا سەرکۆماری هەڵبژێردراو بەرعۆدە بوو، لانی کەمێک لەوان، دابین و دەستەبەر بکا. نەک هەر نابێ ڕێگا بە سەرکۆماری نوێ بدرێ ئەم بەڵێنانە لە بیر خۆی بباتەوە، بەڵکوو دەبێ هان بدرێ ڕێخۆشکەری هەنگاوی گەورەتر و ئالوگۆڕی زیاتر بێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان بەم لێکدانەوە و خوێندنەوەیە ڕیزبۆ بڕیاری خەڵکی ئێران و ئاکامی هەڵبژاردنی ئەوان دادەنێ. هەر لەو کاتەش دا بە پێی ئالوگۆرەکانی داهاتووی ئێران، ڕوانگە و هەڵوێستی خۆی بە ئاگاداریی هەموو لایەک دەگەیەنێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
27ی جۆزەردانی 1392ی هەتاوی
17ی ژوئەنی 2013
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览11,206
HashTag
来源
挂钩项目: 1
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 84%
84%
添加( هاوڕێ باخەوان 18-06-2013
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览11,206
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,847
图片 106,204
书籍 19,178
相关文件 96,680
Video 1,331
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!