ئاوات عەبدولغەفور
ئاوات عەبدولغەفور حسێن ئەحمەد
ساڵی 1947 لە خانەقین لەدایکبووە، لە ساڵی 1961یەکەوە چۆتە ریزی خەباتی پیشەیی و سیاسیی کوردایەتییەوە. هەر لەسەر خەباتی پیشەیی خوێندکاران لەلایەن رژێمی عیراقەوە دەستگیرکراوە، پاش چەند مانگێک لە دەستی پۆلیس هەڵدێ و پەیوەندیی دەکات بە ریزی پێشمەرگەی کوردستانەوە. لە دامەزرێنەران و سەرکردەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانە. ساڵی 1975 دوای ئاشکرابوونی رێکخستنەکان دەچێتە ئێران و ساڵی 1976 حکومەتی شای ئێران لەگەڵ خاڵە شەهاب و هاورێکانی تەسلیمی بەعسیان دەکاتەوە.
ساڵی 1979 بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و جارێکی تر پەیوەندیی بە ریزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە. ساڵی 1980 دەچێتە دیمەشق و لەوێ دەبێتە بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی و شۆرشی نوێ و بەو هۆیەوە دۆستایەتی لەگەڵ ئۆجەلان دەکات. لە قۆناغی جیاجیادا چەندین بەرپرسیاریی لەناو حزب و شۆرش، دوای راپەرینیش، لەناو حکومەتی هەرێمدا وەرگرتووە. ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بووە.
لە 12/03/2015 کۆچی دوایی کرد.