هەڵوێستنامە: ئێمە بارزانییمان وەک سەرۆکی هەرێم قبوڵ نییە
📝 Belgeler
ماوەیەکە بابەتی دانانەوەی بارزانیی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتیی هەرێم، قسەوباسێکی زۆری لەسەر دەکرێت. سەرەنجام پارلەمانی کوردستان لەرێگەی پارلەمانتارەکانی پارتیی و یەکێتییەوە، بەبڕیارێکی گاڵتەجاڕییانەی هاوشێوەی پارلەمانی سوریا، 2ساڵیان بۆ بارزانیی لە سەرۆکایەتیی هەرێمدا درێژکردەوە.
ئیمە پێمانوایە، جگە لەوەی بارزانی لەڕووی قانونییەوە، مافی ئەوەی نییە خۆی هەڵبژێرێتەوە، هاوکات ئەو کوودەتایەی پارلەمانتارانی پارتیی ویەکێتیی لە 30ی مانگی حوزەیراندا، ئەنجامیاندا، پەنابردنێکی مەترسییدارە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دەقە قانونییانەی خۆیان دایانڕشتووە. ئێمە بەڕاشکاوانە دەڵێین کاتی ئەوە هاتووە، کۆتایی، بەوە بهێنرێت، چیتر بارزانیی و بەرپرسانی تری هەرێم، لەحکومەت و پارلەمان درێژە بە حوکمڕانیی هەرێم نەدەن، چونکە ئەزمونێکی زۆر مەترسییدار و خراپیان لەحوکمڕانیی پێڕۆکردووە. لە تاڵانیی لە بودجەی وڵات و داهاتی نیشتمانییەوە بگرە، تا بە گەندەڵیی ئیداریی دەگات، کە بە هەموو بنج و بناوان و لوتکەی دامودەسگاکان گەیشتووە.
یارییکردن بە قانون و بەپێی میزاجی حیزب و بەرپرسان و تیرۆری سیاسیی، لێنەپێچینەوە لەهیچ بەرپرسێکی سیاسیی کە هەر تاوانێکی کردبێت، یان تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس و چالاکوانان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، کە سالانە لەناوەندە جیهانییەکاندا وەک هەرێمێکی دژە ئازادیی و دژە دێمۆکراسیی و دژە مافی مرۆڤ دەناسرێ. وێڕای بەبنەماڵەکردنی دامودەسگاکانی هەرێم، تا ئاستی ئەوەی کۆی هەڵبژاردنەکانیش بەشێوەی ناسروشتیی بەڕێوە چووە، پڕبووە لەساختەکاریی و بەکارهینانی داهات و دەسگا ئیدارییەکان لەخزمەت خۆیاندا، سەرەنجام تا دەگاتە ئابڵۆقە خستنە سەر کوردانی کوردستانی خۆر ئاوا و شکستی گەرانەوەی ناوچە کانی تری کوردستان.... بۆیە ئیمە ئەوانەی واژۆی ئەم دەقەمان کردووە بەهەموو شێوەیەک، دژی دانانەوەی بارزانیین.
داوا دەکەین:
1- بارزانیی بەهیچ شێوەیەک بۆی نەبێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرێتەوە، چونکە ئەزمونی 8 ساڵ لە دەسەڵاتداریی ئەو، ئەزمونێکی شکستخواردوو و فەسادکردنی کۆمەڵگە بووە.
2- پارلەمانی کوردستان بەڕەسمیی داوای لێبوردن لەخەڵکی هەرێمی کوردستان بکات بەرامبەر ئەو ئەتککردنەی قانون و سەپاندنی بڕیاری 2 حیزب بەسەر خەڵکدا.
3-داوادەکەین خەڵکی کوردستان ناڕەزایەتیی دەرببڕن دژ بە و سیستمە سیاسییەی لەکوردستاندا هەیە، کەکۆمەڵگەی کوردیی بەرەو کۆمەلگەیەکی زۆر ناتەندروست و مەترسییدار دەبات.
ناوەکان
چالاکوانی مەدەنی سوید قادر نادر/ -1
روناک ئەحمەد / چالاکی مەدەنی..ئەلمانیا -2
هیوا ناسح …. نوسەر و چالاکوان …سویسرا -3
کامیار سابیر … نوسەر … ئوسترالیا -4
سەباح عەلی قارەمان … نوسەر …کوردستان -5
مستەفا حەسەن گەورە …. نوسەر، دانیمارک -6
د. سالار باسیرە … تۆێژەری سیاسی ئەڵمانیا -7
لوقمانی حاجی کەریم …نوسەر …بەریتانیا -8
عەبدول رەحمان ئەبوبەکر رۆژنامەنوس/کوردوستان-9
خالید رەزا پیشمەرگەی دیرین / هۆلەندا -10
رێکخراوی ماڵی کوردو ئەلمان کۆڵن -11
محەمەد موسا /زیندانی سیاسی/ئەڵمانیا -12
هیوا عەبدولا رۆژنامە نوس /بەلجیکا-13
د پشتیوان عەبدولا... چالاکوانی مەدەنی و پزیشک...هەولێر -14
فەرمان خێلانی چالاکوانی مەدنی و رۆژنامەنوس..بەلجیکا -15
نەوزاد کەریم پێشمەرگەی دێرین/نەرویج-16
پێشرەو جەمال محەمەدخۆێندکار/هۆڵندا-17
ئیدریس سابیر/چالاکی سیاسی نەرویج-18
کەژال نوری، چالاکوانی پرسی ژن، هۆلەندا-19
فەرهاد مارف... یاساناس..بەریتانیا -20
شیروان شیروانی..رۆژنامەنوس...دهۆک-21
شیرزاد عەزیز... نوسەر و پێشمەرگەی دیرین...سوید -22
مالپەری مالمۆ کورد لەسوید -23
رەنجدەر گراوی..چالاکوانی مەدەنی...هەولیر -24
شیرزاد حەمید... جالاکوانی مەدەنی،....سوید -25
کاوە گەرمیانی.... سەرنوسەری گۆڤاری رایەل کەلار -26
خەبات نەوزاد، رۆژنامەنوس.... سلێمانی -27
کامەران محمەد... رۆژنامەنوس...هەولێر -28
میران سالح... چالاکوانی بواری مەدەنی..ئەلمانیا -29
عەبدول قەرەقولی...چالاکوانی بواری مەدەنی...سوید -30
رزگار شیخ سالح...پێشمەرگەی دیڕین و نوسەر..هولەندا -31
هیمن رەئوف.... نوسەر..کەنەدا-32
ئارام رەفعەت..نوسەر...ئوسترالیا -33
توانا سەعدی..کرێکار..نەمسا-34
جەمال سەید سادق..چالاکوانی مەدەنی...ئوسترالیا -35
نەژاد سیوەیلی..نوسەر،.... کەنەدا-36
شاخەوان شٶڕش... نوسەر...دانیمارک -37
شەمال عەلی..هەلسوراوی سیاسی...سوید -38
گۆنا سەعید.. چالاکوانی بواری یەکسانی ژنان و پیاوان...بەریتانیا -39
محمەد گۆران...رۆژنامەنوس..هەولێر -40
رەگەز کەمال...ئەندازیار... مالیزیا -41
کاروان کەمال شەریف...پاریزەر... بەریتانیا -42
سەفین مەلا سابر... چالاکوانی مەدەنی...سلێمانی -43
گۆران دوکانی..رۆژنامەنوس... ئەمەریکا-44
نازە عەلی - خوێندکاری زانکۆی سلێمانی-45
یاسین ئامێدی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا-46
نەجم عەبدولقادر - کرێکار - بەلجیکا-47
هاورێ فەتاح - خوێندکاری ماستەر - لەندەن-48
هیوا عەبدولڵا - چالاکی مەدەنی و خوێندکاری زانکۆ - بەلجیکا -49
پێشره و ئیسماعیل - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا -50
رێزان سەلاح - چالاکی مەدەنی - برۆکسل -51
دیار عەلی نەجم - خوێندکار - بەلجیکا -52
ئەیوب گەرمیانی - کرێکار - بەلجیکا -53
چنار عەلی - خوێندکاری زانکۆی سلێمانی -54
زامدار ئەحمەد - رۆژنامەنووس - کۆیە -55
ناصیح عەبدولرەحیم - چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنووس - هەڵەبجەی شەهید-56
لوقمان مەحمود - زیندانی سیاسی - بەلجیکا-57
ماهر قادر - کرێکار - بەلجیکا-58
ئاکۆ کەریم - رۆژنامەنووس - سلێمانی-59
سەربەست زاهیر - سلێمانی-60
چۆمان زێوەیی - خوێندکار - بەلجیکا -61
بەختیار شارەزوری /نوسەر /سلێمانی-62
نیهال جەلال/مامۆستای کوردی..ئەلمانیا -63
هیدایەت ئیبراهیم/ رۆزنامەنووس-64
حەمە گۆپاڵە نوسەرو بەرپرسی رایەڵەی لێهاتوانی سوید65
هاورێ رەش... شاعیر-