🏠 Սկիզբ
Ուղարկել
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Հետադարձ կապ
Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
ավելի շատ
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📝 راگەیەندراوی 4 رێکخراوی مافی مرۆڤ بە بۆنەی 19ی گوڵان | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!
| 👁️‍🗨️ | 👂
راگەیەندراوی 4 رێکخراوی مافی مرۆڤ بە بۆنەی 19ی گوڵان
📝 Քրդական փաստաթղթեր

سێ ساڵ لەمەوبەر و لە بەرەبەیانی 19ی گوڵاندا، رژیمی ئیسلامی پێنج رۆڵەی بەئەمەگ و خۆشەویستی کوردستانی لەسێدارەدا. ئەوەیش لەحاڵێکدا بوو کە هەموو مافێکی بەرگری لەو زیندانیە سیاسیانە بەربەست کرابوو و سەرەتاییترین ماف کەهەبوونی پشتیوان و پارێزەرە لییان وەرگیرا و بواری هیچ چە شنە بەرگرییان پێنەدرا لەحاڵێکدا دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان هێشتا کۆتایی پێنەهاتتبوو. سەرە رای ئەو هەموو ئەشکەنجە و ئازاردان و پاشان بێ مافکردنی تەواویان، هێشتاکە شۆێنی ئەسپەردەکردنیان بۆ بنەماڵە و کەس وکاریان روون نییە. لەسێدارەدانی فەرزاد و هاوڕێیانی، لەگەڵ ناڕەزایەتییەکی پان و بەرینی جیهانی رووبەڕوو بووەوە و لە هەندەران و لەئاستی نێونەتەوەییشدا، تاوانی لەسێدارەدانیان مەحکووم کرا. لە ناوەوەی وڵاتیش بە مانگرتنی گشتی و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرفراوان بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو حوکمە ناڕەوایە مەحکوم کرا. رێکخراوی فە رهەنگی یونسکۆ لە راپۆرتی ساڵانە ی خۆێدا هاوکات لەگەڵ رەخنەگرتن لە سیستمی پەروەردە و بارهێنانی حکومەتی ئیسلامی، بابەتی فەرزادی کەمانگەریشی باس کرد.یەکیەتی ئەورووپا حوکمی ناڕەوای لەسێدارەدانی مەحکووم کرد و رێکخراوی ئەمنستی(چاودیری مافی مرۆڤ)وێڕای مەحکووم کردنی لەسێدارەدان، فەرزادی وەک مامۆستایێکی تێکۆشەر ناساند. 34 ساڵە حکوومەتی ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای: ئازار و زیندان و ئەشکەنجە و تیرور و کۆشتن و ئیعدامی نەیاران و هەڵسووڕاوانی سیاسی و مافی مرۆڤ درێژە بەتەمەنی نگریسی خۆی دەدات. لە 34 ساڵی رابردوودا، هەزاران چالاکڤانی سیاسیی بەهۆێ بیروباوەڕیانەوە لە ناو بردووە کە ئاکامەکەی بووەتە هەزاران گۆڕستانی ون کەفەرزاد و سەدان رۆڵەی خەباتکار و بوێری لەخۆ گرتووە و گۆڕستانی خاوەرانی تاران نموونەیێکە لەو هەزاران گۆڕستانەی کە ساڵانێکی زۆرە لە کوردستان و ناوچە کانیتری ئێران، بێ ناو ونیشانن. گۆشار و تۆقاندن و هێرش بۆ سەر مافی هاوڵاتیان، تەنیا زیندانیە سیاسیەکان ناگرێتەوە، بە ڵکوو بنەماڵەکانیانشیانی گرتووەتە بەر و ئاسایشیان بۆ نییە ! ماڵ و حاڵ و دارایی زۆربەی بنەماڵەی زیندانیە سیاسیە کان بەتاڵان دەبەن و لە کار و دەوام کردن و تەنانەت لە خۆێندنیش بە تەواوی بێبەش دەکرێن هەتا ناچاربن کە خاکی باب و باپیریان بە جێ بێڵن و کۆچبەر بن. لەم ناوەدا، بارودۆخی ژیانی گەلی کورد لە رۆژهەڵات، بەتایبە ت خەباتکاران و ئازادیخوازانی کورد، گەلێک خراپترە لە ناوچەکانیتری ئێران. بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی هەرانا کە حەفتەی رابردوو بڵاوی کردووەتەوە، ژماریێکی زۆر لەزیندانیە سیاسیەکان کە حوکمی سێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە، کوردن. تاوانی ئەو زیندانیانە کە ناوی 101کەسیان بڵاو بووەتەوە، پێوەندی کردن بەمیدیا جیهانیەکان، یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ و راگەیاندنی بارودۆخی ژیانی دژواری گەلی کوردە لە رۆژهەڵات بە دام ودەزگا جیهانییەکان و ناوە ندە مرۆڤدۆستە کان. فەرزادی کەمانگەر کە خۆی تێکۆشەرێکی سەربەخۆی سیاسی کورد بوو، پێش ئەوەی کە بخرێتە زیندان و هەروەها لەکاتی دیل بوونیدا، رێپۆرتێری کۆمەلە تێکۆشەرەکانی مافی مرۆڤ بوو لە ئێران. ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی فەرزاد و هاوڕییانی، وەبیرهێنەرەوەی بندەستبوونی نەتەوەی کوردە کە 34 ساڵە بۆ یەکسانی و ئازادی و دیمۆکراسی تێدەکۆشێ و هەزاران رۆڵەی ئاگا و دڵسۆزی لەو رێگایەدا لەدەست داوە. گرتن و لێدان و کۆشتن و سەرکوتی بێ پسانەوەی نەیاران، لە لایەن تۆری ئاسایشی حکوومەتی ئیسلامی ئیران، دەمێکە بۆ بیروڕای جیهانی دەرکەوتووە. حکوومەتی ئیسلامی کە بەهۆی کردەوە دژی مرۆڤیەکانیەوە لە باری رامیاری و ئابووریەوە لاوازە، بۆ مانەوەی خۆی سەرکوتی گەلانی ئێران بە چارەسەر دەزانێت و ئێمە هەموو رۆژێک شاهیدی کۆشتاری کۆڵبەرە هەژارەکانی کورد و زەخت و زۆر لەسەر بنەماڵەکانی زیندانیە سیاسیەکان وچالاکوانانی مەدەنی و مافی مرۆڤین. جێگای خۆیەتی کە لە ساڵرۆژی لەسێدارەدانی مامۆستای نەمری کورد و هاوڕێکانیدا، داوا لە هەموو رێکخراوە و کۆڕ وکۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان و هەڵسووراوانی سیاسی بکەین کە بە تێکۆشان و هەڵمەتێکی جەماوەری و سەرانسەری بەرگری لە زیندانیە سیاسیەکان و تێکۆشەرانی مافی مرۆڤ بکەن. ئێمە وێڕای پشتیوانیمان لە 19ی گوڵان وەک رۆژی مامۆستا لەکوردستان، خوازیارین کە هەموو رێکخراوە ماف پارێزەکانی مرۆڤ لەئاستی نێودەوڵەتی و هەر وەها ناوەوەی وڵات بۆ وەدی هاتنی ئاواتەکانی فەرزاد و هەموو گیانبەختکردوان بە پاڵپشتی خۆتان، رێگا خۆشکەری ئەم بابەتەبن.
کۆمەڵە ی مافی مرۆڤی کورد لە ئۆرووپا
کەمپێنی بەرگری لە زیندانیە سیاسی و مەدەنیەکان
کۆمیتەی کوردەکانی ئەمریکا بۆ دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ لە ئێران
چاودیری کوردۆساید (چاک – کۆمیتەی رۆژهەڵات)

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 կապված նյութեր: 1
🎥 Ալբոմներ
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
72%
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Jul 12 2013 3:25PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (System Administrator) վրա: Jul 31 2013 10:55PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 3,005 անգամ

📚 Գրադարան
  📖 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 21-04-2021
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 382,574
Նկարներ 62,699
Գրքեր 11,938
Կից փաստաթղթեր 50,233
📼 Video 197
🗄 Աղբյուրները 16,108
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,546 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)