پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 24 ساڵەی تیرۆری ڕێبەری شەهید د. عەبدوڵڕەحمان قاسملووەوە
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 24 ساڵەی تیرۆری ڕێبەری شەهید د. عەبدوڵڕەحمان قاسملووەوە
بەڵگەنامەکان

پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 24 ساڵەی تیرۆری ڕێبەری شەهید د. عەبدوڵڕەحمان قاسملووەوە
بەڵگەنامەکان

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
تێکۆشەران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکرات!
هۆگرانی ڕێگا و بیر و ئامانجەکانی د. قاسملوو لە کوردستان، ئێران و جیهان!
22ی پووشپەڕی هەموو ساڵێک وەبیرهێنەرەوەی زامێکی قووڵە کە بە دەستی ڕێبەران و دەسەڵاتبەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە جەستەی گەلی کورد درا. 24 ساڵ لە مەوبەر لە22ی پووشپەڕی سالی 1368ی هەتاوی(13ی ژوئیەی 1989ی زایینی)دا، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات هاوڕێ لەگەڵ عەبدوڵلا قادریئازهر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتی حیزب و د. فازڵ ڕەسووڵ له وییەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش شەهید کران.
دوکتور قاسملوو بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی ئاشتیانە بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوو. ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە ئاشتیخوازی و نیەتپاکیی د. قاسملوو کەلکیان وەرگرت و وتووێژو دانوستانیان کردە وەسیلەیەک بۆ گەیشتن بە ئامانجە دزێوەکەیان کە تیرۆری ئەو ڕێبەرە مەزنە بوو. ئەوان لە نەخش و دەوری کاریگەری د. قاسملوو لە بزووتنەوەی کورد و تێکۆشانی دیپلۆماسیی ئەو بۆ ناساندنی جووڵانەوەی کورد نیگەران و هەراسان بوون. هەر بۆیە دوکتور قاسملوویان کرد بە ئامانجی لە نێوبردن و بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەیان چەند تیرۆریستێکیان بە ناوی دیپلۆمات بۆ شەهیدکردنی سیاسەتمەداری بە توانای نێو گۆڕەپانی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد، و سیمای هەرە دیاری خەباتی دژی دیکتاتۆری لە ئێران، ڕاسپارد. ئەوان به و خەیاڵه بوون کە بە شەهید کردنی د. قاسملوو، خەباتی نەتەوایەتی و حەقخوازانەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی دێ. بەڵام لە گەڵ ئەوەی پیلانە تیرۆریستیەکەیان سەرکەوتوو بوو، خەیاڵ و خەونەکەیان نەهاتە دی. بە شەهید کردنی د. قاسملوو، خەباتی گەلی کوردو حیزبی دیموکرات کۆتایی نەهات، بەڵکوو ڕێبواران و خەباتکارانی ڕێگای ئەو ڕێبەرە لێهاتووە، شیلگیرانەتر لە جاران درێژەیان بە ڕیگاکەی دا.
ئێمە لە کاتێکدا یادی ئەو تاوانە گەورەیەی کۆماری ئیسلامی لە دژی خەڵکی کوردستان دەکەینەوە کە زیاتر لە 34 ساڵ بە سەر تەمەنی ئەو ڕێژیمە دا ڕابردوە و 24 ساڵیش لە شەهیدکرانی د. قاسملووی ڕێبەرمان ڕادەبرێ. بە داخەوە ئەو ڕێژیمە، هەر وا درێژەدەر و هەڵگری بیرکردنەوە و ڕوانین و سیاسەتێکە کە لە سەردەمی تیرۆرکردنی د. قاسملوو دا هەیبوو، کە ئەویش بریتیە لە ئینکاری مەسەلەیەک بە ناوی مەسەلەی کورد و سەرکوتکردنی خەباتی تێکۆشەرانی ئەو نەتەوەیە لە پێناوی بە دەستهێنانی مافە ڕەواکانیاندا.
لە بوارەکانی دیکەش دا ئاڵوگۆڕێکی باش لەم ڕێژیمە دا پێک نەهاتوە. وەزعی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و زۆر بواری دیکەی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا ساڵ بە ساڵ قەیرانیتر بووە و زیاتر بەره و شپرزەیی ڕۆیشتوە. پێوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی ئەو ڕێژیمە لەگەڵ دنیای دەرەوه، بە پێی ویستی تاقمێکی کۆنەپارێز بەڕێوە چووە که تەنیا بەرژەوەندەکانی نیزامەکەیان، نەک بەرژەوەندی گشتیی خەڵکی ئێرانیان، بەلاوە گرنگە. هەر بۆیەش وڵاتی ئێران لە سۆنگەی سیاسەتەکانی ئەو تاقمە، بەرەوڕووی گەمارۆ و گوشاری جۆراوجۆری نێودەوڵەتی بۆتەوە و پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ دنیای دەرەوە، گەیشتوونە نزمترین ئاست. ئابووریی وڵات بە تەواوی پووکاوەتەوه، گەمارۆ ئابوورییەکانی ڕۆژئاوا کە بەرهەمی سوور بوونی ئەو ڕێژیمە لە سەر درێژەدانی بەرنامه ناوکییەکانیەتی، ڕۆژ بە ڕۆژ ئاسەواری خراپتر لە دوای خۆیان بە جێ دێڵن. دابەزینی بێوێنەی بایی تمەن لە بەرامبەر دراوه بیانیەکان دا بۆتە هۆی گرانیی سەر سوڕهێنەر. بێکاری، گرانی، نەبوون و نایاببوونی سەرەتاییترین کەلوپەل و پێویستییەکانی ژیان و بەڕێچوون، دەستیان وەدەستی کێشە و دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ئیعتیاد، ناهومێدی لە ژیان، لێکترازانی شیرازەی بنەماڵە و دەیان کێشە و گرفتی دیکە داوه.
دەسەڵاتدارانی ئێران، وێڕای ئەم هەلومەرجە ئابووری و کۆمەڵایەتییه، لە چەند ساڵی ڕابردوو دا له باری سیاسییشەوە کەشێکی پڕ لە ترس و تۆقانیان بە سەر وڵات دا زاڵ کردوە و بە توندی بەرهەڵستی هەر چەشنە دەنگێکی نارازی بوونەتەوە. گرتن و زیندان و ئەشکەنجەی ئازادیخوازان و داواکارانی گۆڕان بە توندی درێژەی هەیە. لە کوردستان کەشوهەوایەکی بە تەواوی ئەمنییەتییان زاڵ کردوە و لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گوشارو توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵک له و پەڕی خۆی دایه. ڕۆژ نەبووە خەڵک نەگیرێ و ئەشکەنجه نەدرێ، کاسبکاران و کۆڵبەران کە بەدوای بژێوی ژیانی ماڵ و منداڵیانەوەن، نەدرێنە بەردەسڕێژ و گیانیان لێ نەستێندرێ و ماڵیان بە تاڵان نەبرێ.
کێشە و ململانێی نێوان باڵەکانی ڕێژێم لە سەر پێگە و مەوقعییەتی ویلایەتی فەقیە و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی دەسەڵات و چۆنیەتیی پێوەندییەکانیان لەگەڵ قەیرانە نێوخۆییەکان و دنیای دەرەوە، بەردەوام بووە. به و جیاوازییە کە تا هاتوە دەستی سوپای پاسداران لە بەڕێوەبردن و دەستبەسەرداگرتنی بوارە جۆراوجۆرەکانی کاروباری وڵاتدا، ئاوەڵاتر کراوە. ئەمەش وای کردوە کە نارەزایەتی و بێزاریی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بە هەموو چین و تۆێژەکانیەوە قووڵتر بێتەوە. لە گەڵ ئەوەی دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژێم بۆ بێدەنگ کردنی خەڵک و پێشگیری لە تەقینەوەی هەرجۆرە نارەزایەتییەک پێش بەهەر جموجۆڵ و خۆپێشاندانێک دەگرن و بەربەستی زۆریان لەسەر چالاکی و تێکۆشانی خەڵک و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داناوە، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش خەڵک لەسەر ویست و داخوازە ڕەواکانی خۆیان سوورن و لە هەر دەرفەتێک کە بۆیان هاتووەتە پێش، لە دژایەتیی سەرەڕۆیی و زۆرداری درێغیان نەکردوه و ئەوەندەی مومکین بووه، لە بەرامبەر دەسەڵاتداران و بڕیاربەدەستانی سەرەکیی ئەو نیزامە کە وەلیی فەقیه و سوپای پاسداران و دامەزراوە ناخەڵکیەکانن، ڕاوەستاون.
هەڵبژاردنی یازدەیەمین دەورەی سەرکۆماری و هەڵبژاردنی شووڕاکانی شارو دێ کە لە 24ی جۆزەردانی ئەمساڵدا بەڕێوەچوون، مەیدان و دەرفەتێکی دیکە بوون بۆ ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک و دەسەڵاتبەدەستانی ئەو ڕێژیمە. ئەگەر چی هەر لەئەساس دا هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا، ئازاد و دیموکراتیک نیە و سەرەڕای ئەوەی ڕێبەری و دام و دەزگاکانی سەر بە بەیتی ڕێبەری و شوورای نیگابان بەربەستی زۆریان لەبەردەم بەربژێرەکانی سەرکۆماری دانا و سەلاحییەتی زۆربەی هەره زۆری ئەوانیان ڕەت کردەوە، به و حاڵەش خەڵکی ئێران بە دەنگدانی واتاداری خۆیان، جارێکی دیکە پەیامی خۆیان بە گوێی دنیا گەیاند. ئەوان دەنگیان بە کاندیدایەک دا کە ئەگەرچی هەر لە هەناوی ئەو نیزامە هاتووەتەدەر، بەڵام بە پێچەوانەی خامەنەیی و توندڕەوان و کۆنەپارێزانی ئەو نیزامە، لە بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی دا، باسی لە ئیعتیدال و میانەڕەوی دەکرد و لە پێویستیی چاوخشاندنەوە بە سیاسەتە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی دەدوا. دەنگدانی خەڵک بە حەسەن ڕۆحانی بۆ پۆستی سەرکۆماری هەوڵێکی مومکین لە چوارچێوەی دەرفەتێکی بەرتەسک دابوو بۆ دەرباز بوون لەهەلومەرجێکی سیاسی و ئابووریی دژوار و قەیراناوی. بەرهەمی ئیرادەی گۆڕانخوازانەی خەڵکی ئێران و نیشانەی ڕەتکردنەوەی دووبارەی ئەو سیاسەتە نیوخۆیی و دەرەکیانەی کۆماری ئیسلامی بوو کە خامنەیی بە ڕاشکاوی پشتیوان و لایەنگریی لێ کردوون.
بەڵام ئێستا و لە بەرەبەری دەستپیکردنی دەورەی سەرکۆماریی حەسەن ڕۆحانی دا پرسیار ئەوەیە کە ئایاسەرکۆماری هەڵبژێردراو، پەیامی ڕاشکاوانەی خەڵکی ئێرانی به و جۆرە کە هەیە، وەرگرتوە و خۆی لە بەرامبەریان دا بە بەرپرس و بەرعۆدە دەزانێ؟ ئایا بە وادە و بەڵێنەکانی خۆی کە بەشێکی زۆر کەم لە داخوازەکانی گەلانی ئێرانیان گرتبووە خۆ، وەفادار دەبێ؟
ئاغای ڕۆحانی و خەڵکی ئێران پێویستە ئەزموونی سەردەمی سەرکۆماریی ئاغای خاتەمی و وانەکانی ئەو سەردەم وەبیر خۆیان بێننەوە. بۆ وێنە سەرکۆماری تازە، دەبێ له بیری بێت کە هەر کات کەسانێک، لایەنی خەڵکیان گرتوه و بایەخیان بە ویست و داخوازەکانی کۆمەڵگە داوە، خەلک بە دەنگی خۆیان سەریان خستوون و گەیاندوویاننە پارلمان و سەرکۆماری. هەر کاتێکیش ئەو کەسانە، ویستی خەڵک و کۆمەڵگەیان لە پێناوی بەرژەوەندەکانی نیزام یا هەر هۆکارێکی دیکە دا، پشتگوێ خستوە و پاشەکشەیان لە وادە و بەڵێن و بەرپرسیارەتییەکانیان کردوە، بە تەنیا ماونەوە و مایەپووچ دەرچوون. خەڵکیش دەبێ لە بیریان بێت، ئەوە لەمەیداندابوون و پێداگریی ئەوان لە سەر ویست و داخوازەکانیانه کەدەکرێ هیوای پێ ببەستن نەک چاوەڕوانیی لوتف و کەرەم لە دەسەڵات و نیزامێک که هیچ کات نەیویستوە پەیامی خەڵک ببیسێ و ڕێزی لێ بگرێ، یا هەر کات ئیرادەی خەڵک سەرکەوتوە، بە کەلکوەرگرتن لەدەسەڵاتی ڕێبەری و نیهادە داسەپاوەکان،سەرکەوتنەکانی خەڵکیان بێ ئاکام کردوەتەوە.
بەم جۆرە ئەرکی خەڵک و بە تایبەتی کەسایەتی و هێز و لایەنەکانی ڕێنوێن و پێشڕەوی خەباتی خەڵک لە نیوخۆی وڵات لە دوای ئەم هەڵبژاردنە، دەچێتە نیو قۆناغێکی نوێوە کە ئەویش پاشەکشەکردنی زیاتر بە کۆماری ئیسلامی و خستنەڕووی ویست و داخوازەکانیان و ئەرکدارکردنی سەرکۆمار و دەوڵەت و مەجلیس و دامەزراوە جۆراوجۆرەکان بە گوێ لێگرتن و جێبەجیکردنیانە.
خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
هۆگران و ئەویندارانی ڕێگا و بیر و ئامانجەکانی د. قاسملوو!
ئێمه لە هەلومەرجێکدایادی ئەو ڕێبەرە گەورەیە دەکەینەوە که ئامانجەکانی ئازادی و دیموکراسی و ڕزگاریی گەلان و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی کە د. قاسملوو، تەمەنێک خەباتی لە پێناویان دا کرد، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان ڕاپەراندوە. ڕووداوەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە شیمالی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی نیوەراست ئەوەیان سەلماندەوە کە گەلان بە بندەستی و دەسەڵاتی زۆرەملێ و دیکتاتۆری قایل نابن و لەهەر جێگایەک چەوساندنەوە و ستەم هەبێ، خەبات و بەربەرەکانی و شۆرش لە دژیان سەرهەڵدەدا. ڕاپەڕینی خەڵک و ڕووخانی یەک لە دوا یەکی دیکتاتۆرەکان لە وڵاتانی میسر، تونس و لیبی، ڕاستیی ئەم قسەیە دەسەلمێنن. با ئەو ڕاستییەش ببینین و پێی خۆشحاڵ بین کە گەلانی ڕاپەڕیوی ناوچە، تەنیا بە جێگۆڕکێی ڕێژیمەکان ناوەستن بەڵکوو لە گەڵ گۆڕینی ڕێژیم و دەسەڵاتە جۆراوجۆرەکاندا، مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤی ئەم سەدە و هەزارەیان دەوێ. ئەمەش جێگای شانازی و خۆشحاڵییە کە نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی نیشتمانە دابەشکراوەکەی، خاوەنی بزووتنەوەیەکی لەمێژینەی دژبە دیکتاتۆری و بندەستییه. هەر وەها لە هەرکام لە وڵاتانەش کە کوردستانیان بە سەر خۆیان دا دابەش کردوه، گەلی کورد لە خەباتی گشتی و سەرانسەری لە پێناوی گۆڕان و بە دەستهێنانی ئازادی، دیموکراسی و هێنانە سەرکاری سیستەمێکی سیاسیی وڵامدەری سەردەمی ئێستا، لە ڕیزی پێشەوە دایه.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەلی کورد و هێزە سیاسی و خەباتکارەکانی، ئەزموونی زیاتر لە 34 سال خەبات و تیکۆشان دژی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی و قوربانیدان لە پێناوی ئازادییان هەیە و بە چۆک دا نەهاتوون. ئەگەر حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، لە هەلومەرجێکی نەخوازراوو لە دوورەوڵاتی دا درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدەن، لە نێوخۆی وڵاتیش، خەڵکی وشیار و زیندووی کوردستان، لە هەر ڕێگاو دەرفەتێکی تەنانەت بەرتەسکی وەک هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامییش، بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان و بۆ خستنەڕووی داخوازەکانیان و بۆ دەنگ هەڵبڕین دژی ستەم و هەڵاواردن و چەوسانەوە، کەلک وەردەگرن. ئەم ڕاستییە دەبێ هاندەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان بێ بۆ تێگەیشتن لەواقیعی نێوخۆ، بۆ یەکیەتی و یەکگرتوویی و هاوکاری و هاوخەباتی لە گەڵ یەکترو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارتێکەرانه لە گەڵدەرفەتەکان و شانسەکان. ئێمە بە نۆرەی خۆمان، هاتنە مەیدانی خەڵک و تێکۆشانی دڵسۆزانی گەلەکەمان لە نێوخۆی وڵات لە چوارچێوەی شانس و دەرفەتە بەرتەسکەکان دا، بە نیشانەیی وریایی سیاسی و نەتەوەیی ئەوان دادەنێین، نەک بە دژایەتیکردنی ئەوان لە گەڵ حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان. بە باوەڕی ئێمه هەوڵەکانی دڵسۆزانی نێوخۆ و خەبات و تێکۆشانی هێزە سیاسییەکان، دەبێ وەک دوو ڕووی جیاوازی خەباتی تێکۆشەرانی نەتەوەیەک و وەک تەواوکەری یەکتر سەیر بکرێن. پێشمان وایە لە هەر جێگایەک، یەکیان پێویستی بە پشتیوانیی ئەوی دیکە هەبوو، دەبێ درێغی لێ نەکرێ.
24 ساڵەی تیرۆری د. قاسملووی ڕێبەر بە بۆنەیەکی گونجاو دەزانین بۆ ئەوەی لە ئاست خۆشەویستی و وەفاداریی خەڵکی کوردستان بۆ ئەو ڕێبەرە مەزنە، سەری ڕێز دانەوێنین. بە ئەرکی خۆشمانی دەزانین له و یادە دا پێداگری و بەردەوامیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەسەر خەبات تا ڕزگاریی نەتەوەی کورد لە ژێردەستی، دووپات بکەینەوە. هەر لەم بۆنەیەشدا بە ئیلهاموەرگرتن لە ئامۆژگارییەکانی ئەو ڕێبەرە شەهیدە، و بە هەستکردن بە هەستیاربوونی قۆناغی ئێستای خەباتی سیاسی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی، هەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و هەر وەها سەرجەم خەباتکاران لە نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان بۆ لێکنزیکبوونەوە و یەکگرتوویی بانگەواز دەکەین.

دۆستان و دڵسۆزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
لەمێژە یادی شەهید بوونی ڕێبەری لێوەشاوە د. قاسملووی نەمر، لە گەڵ بیرەوەریی کۆچی دوایی هاوڕێی بەوەج، سەید سەلامی عەزیزی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکڕات ئاوێتە بووە. بەم بۆنەیەوە لە گەڵ شەهیدانی 22ی پووشپەڕ دا، بەڕێزەوە یادی کاک سەلامی نەمر دەکەینەوە کە 14 ساڵ لەمەوبەر ماڵاوایی یەکجاریی لێکردین.

بەرز و بەڕێز بێ یادی ڕێبەری شەهید د.عەبدولڕەحمان قاسملوو،
ڕسوایی هەمیشەیی بۆ خوڵقێنەرانی تاوانی 22ی پووشپەڕ،
سەرکەوتن بۆ خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کورد وبەرقەرای بۆ ئامانجه بەرزەکانی د.قاسملووی هەمیشە لە یاد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
22ی پووشپەڕی1392
13ی ژوئیەی 2013
ئەم بابەتە 14,975 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-07-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 14,975 جار بینراوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!