لەزمانی خۆیەوە
سەردار ی مەحموی حەمە مراد.
سالێ 1965 لە دەربەندیخان لەدایکبووە.
لە کۆتایی ساڵی 1978 بەتەمەنێکی کەمەوە پەیوەبدی دەکات بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەوە.
کەسێکی چالاکی ڕووداوە سیاسی یەکانی گەلەکەیەتی.
سێ جار لە لایەن دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ئەمنەوە دەسگیر کراوەو بی ئیعتیرافکردن
ئازاد کراوە.
یەکەمین کەس بووە بانگەوازی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ی داوە بە گوێی خەڵکی دەربەندیخاندا.
لە ساڵی 1997 ەوە لە هۆڵەندا نیشتەجێ یە.
لە زۆربەی ژمارەکانی بڵاوکراوەی بێواردا، ، لە دوا لاپەڕەدا گۆشەی تایبەتی خۆی هەبووە..
نووسەری بابەتە ئەدەبی یەکان بە تایبەت، ، تەنز و دانسقەکانی ناوکۆمەڵگایە.
کوردی دەزانێت و تەقە تەقێکیش لە فارسی و عارەبی و هۆڵەندی - دەکات
شوێن و کاتی مردن، ، لەداهاتودا ئاگادارتان دەکەینەوە !
بەلام هیوادارە، ، هەرکاتێکە....
خۆرەتاو بێت - باران نەبێت
قەت پایز و زستان نەبێت
ڕۆژی ڕون بێت، شەوگار نەبێ
لە دەربەن بێ - کەلار نەبێ
بە مەرگێکی کوتوبڕ بێ
بێ دوکەڵ و مشت و مڕ بێ
ئەمەش لینکی فەیس بوکەکەیەتی..
https://www.facebook.com/darbandykhan
سەرداری مەحمووی حەمەمراد